دووڕوویی سەرەکوەزیرانی ئێمە، بریتانیا، و بەرپرسەکان:
زاهیر باهیر
14/04/2020
بۆریس جۆنسۆن دوای ئەوەی بەهێزی دکتۆر و نێرسەکانی بەشی تەندروستی لە مردن ڕزگاری بوو، سوپاسی تەواوی کارمەندانی خەستەخانەکەی کردو بە تایبەت ئەو دوو نێرسەی کە بۆ ماوەی 48 کاژێر لە ژوور سەری بوون [ وێنەکانیان لە خوارەوە دادەنێم کە کوڕەکە پورتوغالییە و کچەکەش نیوز لەندەییە ] وتی ” ژیانی خۆمیان دەدمێ” .
بەڵام گەر هەر سەرنجێکی زۆر کورتی قسە و کرداریان بدەیت بۆت دەردەکەوێت کە هەرچی دەڵێن درۆیە .
من لێرەدا چەند برگەیەك لە کار و قسەیان دەهێنمەوە :
- بە گوێرەی ئەو زانیارییەی کە دەست حیزبی لیبراڵ-دیمۆکرات کەوتووە 5000 نێرس کە لە وڵاتانی ئەوروپاوە هاتبوون دوای ڕیفرۆندەمەکەی 2016 بریتانیان بەجێهێڵا [ بۆریس سەرکردایەتی هەڵمەتی دەچوون لە ئەوروپای دەکرد .. هەر بۆ زانیاری خوێنەر] . بەم شێوەیەش ژمارەی ئەو نێرسانەی کە لە وڵاتانی ئەوروپاوە دەهاتن و لەسەر کار بوون لە بەشی تەندروستی ئێرەدا، لە 6،382 لە ساڵی 2017/18 دابەزی بۆ 805 نێرس لە ساڵی 2019.
- بە گوێرەی Royal College of Nursing هەر بە تەنها لە ئینگلەندا شاغیری 40،000 نێرس هەیە ، واتە ئەوەندە نێرسیان دەوێت لە بەشی خەستەخانەکانا.
- لە کەمپەینەکەی ساڵی پاری هەڵبژاردندا ، بۆریس جۆنسۆن پلانی ئەوەی کرد دانی پارە بە دەوڵەت لە لایەن ئەو نێرسانەی کە لە وڵاتانی غەیری ئەوروپاوە دێنە بریتانیا بە بڕی لە سەدا 50 زیاد کرد . ئەمەش ئەو برە پارەیەی لە 400 پاوەەندەوە ساڵانە سەرخست بۆ 625 پاوەند ئەمەش شمولی ئەو نێرسانەش دەکات کە لە دوای دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، دێنە ئێرە بۆ کارکردن . ئەم بڕەش تەنها بۆ خودی نێرسەکە خۆیەتی خۆ ئەگەر هاوژینەکەی لەگەڵدا بێت یا خود منداڵیان هەبێت بە گوێرەی ژمارەی خێزنەکەیان بەرزدەبێتەوە ، کەواتە بۆ هەر ئەندامێکی خێزانەکە نیرسەکە دەبێت ساڵانە 625 پاوەند بدات.
- لە سڵی 2010 وە کە حیزبی موحافیزین هاتوونەتو سەر حوکم موچەی نێرسەکان بە بڕی لە سەدا 8 هاتۆتە خوارەوە یا خود بە بڕی 2،646 پاوەند بووە.
- لە ساڵی 2017 دا بۆریس جۆنسۆن و وەزیری ئێستای تەندروستی، لە پەڕلەمان دژ بە بڕیارەکەی پەڕلەمان وەستانەوە کە ویستیان ئەو ڕێژەیەی کە لە ساڵی 2010 کە زیادکردنی موچەیان بوو بە ڕێژەی لە سەدا 1 بۆ نێرس و دکتۆرەکان ڕاگرتبوو، نەهێڵن و لە ساڵی 2018 ئەو ڕێژەیە بەرزبکەنەوە.