دیمانەی (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردیی-زمانKAF) لەتەك یەکێك لە هاوڕێیانی (چالاکی شۆڕشگەڕانەی ئەنارکیستی DAF)

ئەم دیمانە کۆمەڵێك پرسیار لە بارەی ھێرشەکانی دەوڵەتی تورکیە و داگیرکردنی ڕۆژئاوا، کاردانەوەی خەڵکی لەنێو تورکیە ، هەژموونی هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵای کۆمپانییەکانی تورکیە و و هەڵوێستی خەڵکی لەنێو تورکیە تد، لەخۆگرتووە.

—————————————————-

سەرەتا، وێڕای ئاراستەکردنی سڵاوی شۆڕ‌شگەرانە بۆ ئێوە، ئامادەبوون و سوپاس بۆ ھەلڕەخساندنی ئێوە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە بە شێوەی نووسین، کە بەداخەوە بەھۆی زاڵبوونی بار و دۆخی دیکتاتۆریی و جەنگ لە شوێنی ژییانی ئێوە ئەنجامدانی دیمانەیەکی ڕاستەوخۆ یان دەنگیی و ڕەنگیی ئاسان نەبوو و بەڵکو ئەستەمیش بوو.

هیوادارین بە جۆرێک خۆتان وەڵامدانەوەی پرسیارەکان ڕێکبخەن، ئایا هەر گرووپەکەی ئێوە وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە، یان لەتەک گرووپەکان دیکە پرسیارەکان بەشدەکەن و هەر گرووپە و پرسیارێک وەڵامدەداتەوە؛ ئەوەیان پابەندی ئازادیی و باری ئاساییشیی و شێوەی چاالاکیکردنی ئێوە دەبێت.

ھەر ئاوا هیوادارین ئەم دیمانەیە ببێتە دەربازەیەک بۆ ناساندنی بزووتنەوەی ئەنارکیستیی لە تورکیە بە خوێنەرانی سەکۆی ئەنارکیستانی کوردییزمان و ئەزموونەکانی ئێوە ببنە سەرمەشقێک بۆ چالاکییەکانی ئێمە و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە ئازادیخوازەکان لە عیراق و ھەرێمی کوردستان و ئێران و ناوچەکەتد

 

بەشی یەکەم:

[ کاف] بار و دۆخی نێو شارەکانی تورکیە بەتایبەت ئیستانبول و ئانکارا لە ماوەی ڕۆژانی جەنگ چۆنە؛ وەک پێشتر ئاساییە یان باری جەنگ زاڵە؟

داف تا ئێستاش پاگەندەیەکی ناسیونالیستی زۆر هەیە، ئەو جەنگەش کە دەوڵەت دەیگێڕێت ئامرازێکی بەسوودە بۆ حکومەت. حکومەت بە جۆرێک پێکهاتە و پەیکەرەی دەوڵەتیی گۆڕیوە، تاکو بەگوێرەی ئارەزووی خۆی ئیدیعای ئەوە بکات، کە لە جەنگدایە و هەموو شتێك لەژێر سێبەری جەنگ ڕوودەدات، هەر ئاوا کە ئێوەش باستانکردووە. ئەو سێبەرەش بۆ کەسانی ئاسایی [ چینەکانی خوارەوە] زۆر ترسناکە، ئەو کەسانەش کە دەسەڵاتی ڕامیاریی و ئابوریی و کۆمەڵایەتیی لەنێو دەستی ئەوانە، ئەوە بۆ مانەوەی پێگەی خۆیان بەکاردەبەن.

[ کاف] کاردانەوەی خەڵک چییە، تاکو چ ڕادەیەک لە جەنگ پشتیوانییدەکرێت، ئایا ترس و نیگەرانی بەسەر کۆمەڵ زاڵبووە؟

داف : زۆر سەختە، کە بگوترێت کاردانەوە هەیە. لە هەر هەنگاوێکی سیاسەتەکانی جەنگ، دەوڵەت ناڕەزایی و خۆنیشاندان و ڕەخنە قەدەخەدەکات و هەتا قسە و باسیش لە بارەی جەنگ بۆ دەوڵەت واتایەکی خراپ دەگەیەنێت، ئەگەر شتێکیش دەربکەوێت ( تەنانەت کۆمێنتێك لەنێو سۆشیالمیدیا) ھۆکارێکی باشە بۆ حکومەت کە بەهۆی ئەوەوە، کەسەکان بۆ نێو زیندان بەڕێبکات. زۆر کەس خراونەتە نێو بەندیخان، هەر لەبەر ئەوەی کە لە جەنگی دژی ڕۆژاوا ڕەخنەیانگرتووە.

لە ڕاستیشدا نیوەکەی دیکەی خەڵك بەو پڕۆپاگەندە ناسیوناڵیستییانە بڕوایانکردووە. ئەو پارتییانەی ئاوا دەردەکەون، کە ئۆپۆزسیۆنن، کەچی لەتەک ئاکەپە پێکەوە کاردەکەن. ئەگەر پرسەکەش پرسی کورد بێت، ئەوا لیبراڵەکان و کەمالیستەکان تەنانەت هەندێك لە سۆشیالیستەکانیش لەنێو هەمان ڕیزی فاشتەکان چالاکیی ئەنجامدەدەن.


[ کاف] لە سایەی زاڵبوونی باری جەنگ، تاکو چ ڕادەیەک بواری چالاکیکردنی ئاشکرا بۆ ئێوە ماوە؟

داف : بۆ ئەنارکستەکان یاخود کەسانی ئازدایخواز، شتەکان خۆشئایەند نین و ئاسان بەرەوپێش ناڕۆن. وەك باسمکرد حکومەتکەران پێکھاتەی دەوڵەت و یاساکانیان گۆڕیوە. بەو شێوەیە، دەتوانرێت هەر یاسایەك بە گوێرەی ئارەزووی سەرەککۆماربگۆڕدرێت. هێزی سوپای دەوڵەت ئاسانتر چالاکیدەکات. تۆ دەبیتە نیشانەیەكی [ هەدەفێك] باش، نەك هەر بۆ قەرەوڵی دەوڵەت، بەڵکو بۆ قەرەوڵی فاشستە مەدەنییەکان. کاتێك کە شتێك لەنێو ڕۆژنامەیەک بنووسیت، بە ئاسانی تۆ دەخەنە نێو زیندان.

کاتێك کە دەوڵەت جەنگێک بەرپادەکات، لەنێوخۆی وڵاتایش جەنگ بەرپادەبێت. ھەڵمەتێکی فراوان بۆ سەر کەسانی شۆڕشگەڕ، قەدەخەکردنی ڕۆژنامەکان وکاناڵەکان دەستپێدەکات. تەنانەت کاتێکیش کە ڕێدەکەیت لەلایەن پۆلیس بەهەر هۆکارێك بێت دەوەستێنرێیت و بە ئارەزوی خۆیان بیانوت پێدەگرن .

کاف : ئایا هیچ خۆنیشاندان و هەڵوێستێکی ئاشکرا دژی جەنگ، یان پشتیوانی بۆ ڕۆژاوا هەیە؟

داف : بەس بەهۆی جەنگی ڕۆژئاوا نییە، لێرە بە هۆی بوونی باری نائاساییکە لە ساڵی 2015 ڕاگەیێندراوە، ناتوانن شتێك بکەن. گەرچی دەڵێن پرۆسەی باری نائاساییتەواوبووە، بەڵام لە ڕاستیدا ئاوا نییە و بەردەوامە. لەوەش زیاتر بەشێك لە ئۆپۆزسیۆن لە بارەی پرسی کوردکاردانەوەیەکی کەمالیستییانەیان هەیە.


کاف : ئایا خەڵکی تورکیە لە (بایکۆتکردنی کاڵا و میدیا و گەشتکردن تورکیە) ئاگادارە؛ ئێوە لەبارەی بایکۆتکردنی کاڵا و میدیا و گەشتکردن تورکیە چی دەڵێن؛ چ کاراییەکی لەسەر ژیانی خەڵکی ئاسایی، لەسەر بازاری کۆمپانییەکان و کەڵەکەبوون و هەرزانبوونی کاڵا داناوە؟


داف : بەڕاستی زەحەمەتە کە خەڵکی لەم جۆرە کەمپەینانە ئاگاداربیت ، لەبەرئەوەی کە سیاسەتی حکومەت لە میدیادا دەوری هەیە، ڕێگانادەن هیچ جۆرە زانیارییەك بڵاوببێتەوە. بەڵام گەر بەدیلەکانی میدیای فەرمی بپشکنیت کە ئەوە تەنها بژاردەیەکە کە دەتوانیت بە ئاگا بیت لەوەی کە ڕوودەدات. بەهۆی یارمەتی هاوڕێیانی کافوە کە لەو بارەوە ئاگەداری ئێمەیان کردەوە بەئاگاهاتینەوە هەوڵمان داوە خەڵکی لەو هەڵمەتە بە ئاگا بێنینیەوە.

ئابووریی لێرە باش نییە ئەویش بەهۆی بەرنامە ئابوویەکان و پرۆسێسە سیاسییەکان و بەکارهێانی خراپی حکومەتەوە. پێدەچێت ئەم جۆرە هەڵمەتانە کارایی خۆی لەسەر ئابووریی دابنێت، بەڵام پێویستی بەوە هەیە کە بە جوانی شیکردنەوەی بۆ بکرێت. بۆ ماوەیەکە ئابووریی هەموو کەس خراپە ( بێ گومان قسەمان لەسەر دەستەبژێرە دەوڵەمەندەکان نییە)، ئەوەش تاکە شتێکە کە هەموان دڵنیان لێی، تەنانەت ئەم ڕاستیەش لە لایەن دەوڵەتەوە، فەرامۆشدەکرێت.

کاف : بار و دۆزخی نێو زیندانەکان چۆنە، ئایا هاوڕێیانی گرووپە ئەنارکیستییەکان بەر شاڵاوەکانی ساڵانی پێشوو کەوتوون؟

داف : هەر وەك لە وەڵامی پرسیاری پێشتردا لەبارەی باری نائاساییگوتم، لە ساڵی ٢٠١٥ بەم لاوە بار و دۆخی زیندانیان باش نییە، بار و دۆخەکە بۆ ئەوان باری نائاسییە لەنێو باری نائاسایی“…. بەڕێوەبەرایەتیی زیندانەکان ئەو مافەیان هەیە، کە ھەر چۆن حەز بکەن، ئاوا بکەن، هەندێك جاریش حەزەکەی ئەوان دژ بە مافی کەسی زیندانییە. لە ڕێگەی هارکاریی هاوڕێیانێكەوە کە گیراون، ئێمە لە بارەی نێو زیندانەکان زانیاریمان دەستدەکەوێت. دە بۆ پازدە (١٠ ١٥) زیندانیی دەترنجرێنە نێو شوێنێک، کە خۆی بەس بۆ سێ تاکو چوار کەس، درووستکراوە، بار و دۆخەکانی ناوەوەی زیندان دژ بە هەموو جۆرێكی مۆڕاڵ و مافی مرۆڤە، تەنانەت بە زیندانییە سیاسییەکان ڕێگەنادەن، تاکو پارێزەرەکانی خۆیان ببینن، کە ئەوەش پێشێکردنی مافی مرۆڤە.

لەنێو ئەو پرۆسێسە ئێمە سزای وەک پارە، یان خۆشبەختانە نووسراوێکمان بۆ ھاتووە. لەتەک ئەوەش ئێمە لە وڵاتێکی ئاوا دەژین، کە ئەگەری ھەیە هەر شتێك ببێتە بیانوویەکی باش بۆ زیندانییکران.

کاف : تاکو چ ڕادەیەک بزووتنەوەی ئەنارکیستی توانیوویەتی ببێتە بزووتنەوەییەکی کۆمەڵایەتیی و ئامێتەی بزووتنەوە جەماوەرییەکان و تێکۆشانی ڕۆژانەی خەڵک ببێت؟


داف : مێژووی بزوتنەوەی ئەنارکیستیی لێرە [ لە تورکیە ] کورتە، بزوتنەوەی ئەنارکیستیی ھاوچەرخ لە ساڵانی دەھەی ١٩٨٠ دەرکەوت، تاکو ٢٠٠٠ کانیش بزوتنەوەکە ئامانجی کۆمەڵایەتیبوونی نەبوو، زیاتر وەکو هەوڵ و تێکۆشانی ڕۆشنبیران بینراوە و ناسراوە. بەڵام لە ئێستا بووە بە بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتیی، وەک دەبینرێت بزووتنەوەی ئەنارکیستیی زۆر ڕێکخراو و کۆمەڵایەتییە؛ بۆ نموونە لەنێو بزوتنەوەی ئازادیخوازانەی خەڵکیی تاکو بزووتنەوەی ژینگەپارێزیی، لەنێو خەباتی کرێکاران تاکو تێکۆشانی ئازادیخوازانەی ژنان، ئەنارکیستەکان بوونیان ھەیە و چالاکن.

کاف : ئەو بوارانە کامانەن، کە گرووپە ئەنارکیستییەکان فرەتر لەوێدا چالاکن : کولتوور [هونەر، ئەدەب، شانۆ، موزیک]، خەباتی جەماوەریی، خەباتی دژەڕەگەزیی، خەباتی ژینگە پارێزیی، دژایەتی میلیتاریزم، خەباتی مافی منداڵان، بواری پەروەردە و خوێندن، ئاڵووێر و هەرەوزیی؟ ئایا لەو بوارانە گرووپی پاگەندە و چالاکی ئەنارکیستی؟

وەڵام : لە ڕاستیدا لەنێو ھەموو بوارەکان خەریکین و دەخوازین ئەزموونگیریی بکەین. لە ئێستا وەکو بەشێك لە چالاکی شۆڕشگەرانەی ئەنارکیست، ئێمە ئەزموونی دە ساڵ ئابووری ھەرەوەزیی بۆ نموونە لە قاوەخانەی 26A هەیە. هاوکاتیش خەریکین ئەزموونگەرییەکە فراوانتر بکەین، ماوەی چوار ساڵە وەک وۆرکشۆپێک ئێمە خەریکی پەرەدانی پڕۆژەی 26A ھەین (لە بارەی ئەنارکیزم لە بواری جوگرافیا و شوێنەوارناسیی ) ئەزموونمان هەیە . ماوەی چوار ساڵە بە ئامانجی ڕێکخستنی کرێکارانی لاو لەنێو بەشە جۆراوجۆرەکان (سەندیکای کرێکارانی لاو) بەڕێخستووە. زیاتریش لە دە ساڵە هاوڕێیانی ژن لەنێو (ڕێکخراوی ژنانی ئەنارکیست)، کە دژی پیاوسالاریی خەباتدەکەن، خۆیا ڕێکخستووە. هەر ئاواش زیاتر لە دە ساڵە نەریت و شێوازی ئەنارکیستیی لەنێو خوێندنگەکانی قۆناخەکانی سەرووتر بە ناوی (چالاکی ئەنارکیستیی لە قوتابخانەی باڵا)، بەرپادەکرێت. ماوەی شەش ساڵیش دەبێت، هاوڕێ گەنجەکان بە ناوی (لاوانی ئەنارکیست) لەنێو زانکۆکان خەریکی ڕێکخستنن دژ بە فاشستەکان. لە لایەکی دیکەوە، تاکو ئێستا ڕۆژنامەی مەیدان ( Medan Newspaper ) پەنجا و یەک (٥١) ژمارەی بڵاوکراوەتەوە و لە ئێستاد خەریکین ژمارە 52 ئامادەدەکەین، کە بە تەمەنترین بڵاوکراوەی خولییە لەنێو ئەم جوغرافییە (سەرزەمینە). هەر لەو بارەوە زیاتر لە دە ساڵە ئێمە لەنێو بزوتنەوەی (دژەسەربازیی) چالاکین، کە کۆمەڵەیەکی هۆشمەندانەیە و ئامانجی چارەسەری ئەنارکیستییانەی بۆ جەنگ لە کوردستان، ڕێکخراوەکە خەڵکی کە ھاریکاریی و تەبایی دژ بە جەنگ بانگھێشتدەکات.

Revolutionary Anarchist Action

https://anarsistfaaliyet.org

https://www.facebook.com/anarsistfaaliyetorg

https://www.youtube.com/user/anarsistfaaliyet

https://twitter.com/DAFaaliyet

https://anarcho-copy.org

https://www.youtube.com/channel/UC1nXSnwp5_oQp3-4gFIHTig

Kurdish-speaking Anarchists Forum

https://anarkistan.net

https://www.facebook.com/anarkistan

https://twitter.com/anarkistan

https://lists.riseup.net/www/d_read/azadixwazan

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.