توندوتیژی و بەیەکادانێکی گەورە لە ئێستادا لە  هندستانا لە ئارادایە:

توندوتیژی و بەیەکادانێکی گەورە لە ئێستادا لە  هندستانا لە ئارادایە:

زاهیر باهیر

27/02/2020

لەم هەفتەیەدا 2 بەیەکادانی جیاواز لە هیندستان بە تایبەت لە شاری دلهی ڕوی داوە و تا ئێستاش یەکێکیان هەر بەردەوامە.  یەکەمیان: دووبەرەکی و بەیەکادانی نێوانی دوو کۆمەڵ لە کاتی هاتنی سەرۆك ترامپا  بۆ هیند کە کۆمەڵێکیان چەپەکان کۆمۆنیستەکان بوون دژ بە هاتنی ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزاییان کرد، دووهەمیان کۆمەڵێك لە  هیندۆسە ڕایسستەکان و ڕاستڕەوەکانبون کە هاوپشتی پارتی حوکمڕان دەکەن لەوێ،  کە بووە هۆی کوژران و بریندارکردنی چەند کەسێك لە هەردوولا.

بەیەکادانی دووەم کە زۆر مەترسیدارە کە میدیاکان دەیانەوێت بیکەنە بەیەکادانی نێوان دینەکان .  کە ئەمەش لە نێوانی هەمان تاقمی ڕایسستی هیندۆسەکان کە دژ بە موسڵمانەکانی هیند لە ڕؤژی یەکشەمەوە دەیکەن و هەر بەردەوامە .  تا ئێستا زیاتر لە 21 کەس کوژراوە زۆرینەیان موسڵمانەکانن و 200 ەکسکیش بریندارن .

ئەوەی ئاشکرایە حکومەتەکەی ناردین  مودیی ، حکومەتێكی ڕایست و ڕاستڕەوە و بە ناڕەستەوخۆ لە پشت ئەم توندوتیژییەوەیە .  ئاخر لە بەرژەوەدنێتی، چی لەوە باشتر دەبێت کە لە وڵاتێکدا کە 7 هەم وڵاتی دەوڵەمەندی دونیایە کەچی زیاتر لە سێیەکی دانیتشتوانەکەی ، کە دەکاتە 400 ملیۆن کەس داهاتی ڕۆژێکیان تەنها دۆلارێکە ؟  چی لەمە باشتر دەبێت کە خەڵکی بکەونە کەوڵکردن و کوشتن و تاڵانکردنی یەکدی لەبری ئەوەی کە هەموویان دژ بە دوژمنە ناوکۆییەکەیان بجەنگن؟.

لە مانگی 12 پارەکەوە پاش دەرکردنی یاسایەك کە سەراپای خەڵکانی بێیانە کە لە هیندستانا دەژیان دەتوانن ببنە هاووڵاتی ئەوێ بەڵام نەک موسڵمانەکان کە لە پاکستان و بەنگلادش شوێنەکانی دیکەوە هاتوون . ئاخر لەم سیاسەتە ڕایسستانە و هەڵواردانە و  نانەوەی دوبەرەکی چی تر هەیە؟

هەر لەبەر ئەم سیاسەتە لە مانگی 12 ی پارەوە بە بەردەوامی ناڕەزایی لە شارە جیاکانی هیندستانا بەردەوامە بەڵام لە یەکشەمەوە ئەمە بوەتە هێڕشێکی ناڕەوا و بۆ سوتاندنی تەڕو وشك لە لایەن کۆمەڵێك لە هیندۆسە ڕایسستەکانەوە کە هێڕش دەکەنە سەر نیشتەجێکانی موسڵمانان و دەیانکوژن و دوکانەکانیان تاڵان دەکەن و مزگەوتەکانیان ئاگرتێبەردەدەن و سوکایەتی بە پیرۆزییەکانیان دەکەن.

لە ئیستادا هێزی پۆلیس دەرەقەتی ئەو بەیەکادانە نایەت و داوا دەکرێت کە سوپا بهێنرێتە ناوەوە.

بەداخەوە کە ئەم ڕووداوە ئەوەندەی دیکە یەکێتی نێوانی دینەکان و کەمایەتییە نەتەوەییەکان لەوێ لاواز دەکات و هاوکاتیش ڕاوەستان و بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی سەرەکیان کە دەوڵەت و دەسەڵات سیستمەکەیە، لاوازتر و بچڕ بچڕ دەکات

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.