ژنکوشتن لە بریتانیادا:
زاهیر باهیر 24/02/2020
دواڕاپۆرت لەسەر ژنکوشتن لە بریتانیادا، ئەم زانیاریانە دەخاتە بەرچاومان:
- لە ساڵی 2018 دا 149 ژن کوژراون. ئەمەش بەرزترین ژمارەیە لەو کاتەوەی کە ئەم دەیتایە دامەزراوە. واتە نزیکەی 3 ژن لە هەفتەیەکدا کوژراون. ئەم ژنانەش بەدەستی 147 پیاو کوژراون.
- 91 لەو قوربانیانە یاخود بە ڕێژەی لە سەدا 61 بەدەستی هاوجوتەکانی[Partner ] ئێستایان یا پێشوتریان ، بوونەتە قوربانی. لە سەد 6 یان بەدەستی کەسانی نەناسراو کوژراون.
- لەو ژمارەیە کە 58 یان بە دەستی هاوجوتەکانیان نەکوژراون 12 ژنیان یا لە لایەن کوڕەکانیانەوە یاخود هەنەزاکانیانەوە کوژراون، ئەمە لە کاتێکدا 5 ژنیشیان [ خەسوو] لە لایەن زاواکانیانەوە یاخود زاوا کۆنەکانیانەوە کوژراون.
- بڕێك لە بکوژەکان تاوانی پێشینەیان هەبووە یاخود بە بەردەوامی دوای ئەو ژنە کەوتون.
- لە سەدا 68 و ئەوانەی کە کوژراون یا لە ماڵا یا لە دەوروبەری ماڵیانا کوژراون.
- لە سەدا 41 ی ئەو ژنانەی کە کوژراون یا پێشتر ماڵیان بەجێهێلاوە یاخود لە پرۆسەی بەجێهێڵانی ماڵدا بوون.
- لە سەدا 30 ئەوانەی کە کوژراون لە مانگی یەکەمی جیابوونەوەیانا بوون و لە سەدا 70 شیان لە ماوەی یەك ساڵی جیابوونەوەیانا، ڕووی داوە .