خۆپیشاندانەکانی لوبنان بەردەوامە .
29/12/2019
ڕۆژی کریسمس خەڵکانێكی زۆر زیاتر لە ڕۆژەکانی پێشتر ڕژانە سەر شەقامەکان لە بەیروت لە تەڕابلوس تا ئەو ڕادەیەی کە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی ناچار کرد کە کە ئەو بەردە گەورانەی کە لە وێنەکەدا دەبینرێن لە دەرەەوەی خۆپیشاندەران بە چواردەوریانا دانراوە تاکو خەڵکی دیکە نەتوانن بە خۆپیشاندەرانەوە پەیوەست ببنەوە.
دوێنی ، شەمە ، 28/12 و پێرێ بە هەمان شێوە خۆپیشاندان و پرۆتێست بەردەوام بوو داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرەك وەزیران … دەکەن کە تەنها 10 ڕۆژە دانراوە. خۆپیشاندەران دەڵێن کە سەرەكوەزیران دەبێت لە لایەن خەڵك و خۆپیشاندەرانەوە دابنرێت، و ئەو یەكێك نییە لە “ئیـمە” یەکێکە “لەوان” بەڵام حەسەن دیاب دەڵێ کە بەلێن دەدات کە تەواوی حکومەتەکەی سەر بە هیچ لایەنێك نەبن و تەنها کەسانی تەکنۆکرات بن، بەڵام ئەمان باوەڕی پێناکەن .
بارودۆخی ئابوریی لوبنان لە داڕماندایە بەهای لیرە لە بەرانبەر دۆلاری ئەمەریکییدا بە ڕێژە لە سەدا 25 دابەزیووە ، بانقەکانیش بۆ ڕێگرتن لە هەرەسهێنان بڕی پارەی ڕاکێشراویان لە هەفتەیەکدا لە 200 بۆ 300 دۆلار دیاریکردووە.
هاوکاتیش حیزبوڵا و ئەمەڵ و لایەنە سونییەکانیش لە خەزنکردنی خواردن و پێداوایستییە زەروورییەکانی ژیاندان و لەوە دەکات کە چاوەڕوانی ئەوە بکرێت کە لوبنان بەرەو خراپتر بڕوات.