له بنچینه‌دا شه‌ڕی یه‌كه‌می ئه‌ناركیزم شه‌ڕه له‌گه‌ڵ دۆگماتیزم
حه‌سه‌ن جودی
٢٣/ ٦ / ٢٠١٦
چەند سەرنجێك لەسەر وتاری ” ئایا بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیستی له باشووردا بوونی هه‌یه؟ زاهیر باهیر ٩/٦/٢٠١٦ ” *
پاش خوێندنەوەی وتارەکە، کە به پرسیاری ئایا (بزووتنه‌وه‌ی ئه‌ناركیستی له باشووردا بوونی هه‌یه؟) دەستپێدەکات، لە ھۆشی مندا چەند سەرنجێک سەریانھەڵدا. بە دیتنی من سه‌ره‌تایه‌كی باشه، به‌ڵام كه‌مه، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر پرسێكی گرنگ و له هه‌مانكاتدا په‌راوێزخراو. ئه‌م بابه‌ته هێژای قسه له‌سه‌ر كردنه. چونكه ئه‌و پرسیاره هاوپێچیشه له‌گه‌ڵ پرسیارگه‌لی وه‌ك : له كۆی خۆرهه‌ڵاتی ناویندا چشتێك هه‌بووه یان هه‌یه ناوی ئه‌ناركیستی بێت.؟ مه‌گه‌ر له‌به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا بزووتنه‌وه‌ی ئه‌ناركیستی بوونی هه‌یه؟ ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه؛ پێویستبوو پرسێكی دیكه‌ش به‌دوای ئه‌و پرسه‌دا هاتبایه: داخوا توانستیده‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه یان ره‌وتێكی ئه‌ناركیستی هه‌یه؟
پێم وایه؛ مرۆڤ به كرده‌ی ئه‌ناركیستیانه‌یه‌وه له مێگه‌لایه‌تیه‌وه به‌ره‌و مرۆڤبوون و كۆمه‌ڵگابوون هه‌نگاوی هه‌ڵهێناوه، ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگابوون له مێگه‌لبوونیش جیا ده‌كاته‌وه، هه‌ر ته‌نیا رێكخسته‌بوونی كۆمه‌ڵگا له چوارچێوه‌ی فۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌بووه، به‌ڵكو كرده ئه‌ناركیستییه‌كانی تاكه‌كانیشی كۆمه‌ڵگابوونی ئافراندووه و پێشیخستووه. دواتر كه ده‌سه‌ڵاتدارێتی وه‌ك چڕبوونه‌وه‌ی هێزی پیاو و به‌دواشیدا هێزی چینێك فۆرمی وه‌رگرت، ئیدی ئه‌ناركیستی له‌ناواخنی هه‌موو بزووتنه‌وه دژه ده‌سه‌ڵاتدارییه‌كان وه‌ك ره‌وتێك، به كاره‌كته‌ر و چه‌مك و كرده‌وه‌وه زیندووێتی به خۆی و به ره‌وتی كۆمه‌ڵگابوون داوه. بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارێتی چه‌نده شه‌ڕ بووه له‌گه‌ڵ فۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تییه سروشتییه‌كان له‌هه‌مانكاتدا شه‌ڕیش بووه له‌گه‌ڵ ره‌وته ئه‌ناركیستییه‌كاندا. ئه‌ناركیستی ئه‌وه‌نده ئاوێته‌ی كۆمه‌ڵگا بووه، تا ئه‌و راده‌یه‌ی وه‌ك به‌شێك له وزه‌ی دینامیكی كۆمه‌ڵگا یان زیندووێتی كۆمه‌ڵگا خۆی و كۆمه‌ڵگای به زیندووێتی هێشتۆته‌وه و له‌به‌رامبه‌ر به ره‌وت و هێزه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان سه‌نگه‌ربه‌ند بووه. ته‌نانه‌ت سیسته‌مه ده‌سه‌ڵاتدارییه‌كان تێكۆشانی كۆمه‌ڵگا ئازاد و ئازادیخوازه‌كانی به ره‌وتی ئه‌ناركیستی (ئاژاوه‌گێڕی، ئیبلیسی، دژه خودا، دژه یاسا، دژه سیسته‌م…هتد ) ناساندووه و به‌ر نه‌فره‌تی خۆی داون و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵگاشی هانداوه كه دژی ئه‌و وزه‌یه‌ی دینامیكی زیندووی خۆی بوه‌ستێته‌وه.
ئیدی مێژووی مرۆڤایه‌تی له رووێكیه‌وه؛ مێژووی ململانێی نێوان ره‌وته ئه‌ناركیستییه‌كان و ره‌وته ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان بووه. مسۆگه‌ر له ململانێی نێوان فۆرمی قوچكه‌یی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و فۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگادا ره‌وته ئه‌ناركیستییه‌كان له‌به‌ره‌ی دژه ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا سه‌نگه‌ربه‌ند بوونه. ئه‌گه‌ر مرۆڤ زێده‌ڕۆیی نه‌كات ئه‌وا ده‌كرێ بگووترێ؛ سه‌ره‌تای هه‌موو بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه دژه ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌كان به رۆحی ئه‌ناركیستی و له‌میانه‌ی چه‌مك و كرده ئه‌ناركیستییه‌كانه‌وه ده‌ستیپێكردووه و پاشان فۆرمی رێكخسته‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رگرتووه. دواتر له‌گه‌ڵ تۆكمه‌بوونی رێكخسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌ره‌تا هه‌وڵی په‌راوێزخستن و پاشان ناشیرینكردن و به‌دواشیدا وه‌ده‌رنانی كاره‌كته‌ره ئه‌ناركیستییه‌كان خۆی قاڵبگیر كردووه و ئیدی خۆی خزاندۆته ناو فۆرمه ده‌سه‌ڵاتخوازه قوچكه‌ییه‌كانه‌وه. وه‌ده‌رنانی ره‌وتی ئه‌ناركیستی له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگادا واتا وه‌ده‌رنانی زیندووێتییه له كۆمه‌ڵگادا، ئیفلیچكردنی به‌شێكی دینامیكی كۆمه‌ڵگایه. به‌بێ رۆحی ئه‌ناركیستی هه‌رجۆره رێكخسته‌بوونێكی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و قوچكه‌ییبوون و قاڵبگه‌ری ده‌ڕوات. ئیدی وه‌ده‌رنانی رۆحی ئه‌ناركیستی و نیشاندانی به حه‌رامزاده‌یی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه واتا ئاراستهگرتنی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و باوه‌شی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتگه‌ری.
لێره‌وه؛ یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی ئه‌ناركیستی ئه‌مجاره له‌به‌رامبه‌ر به فۆرمه قاڵبگرتووه داخراوه‌كانی خودی كۆمه‌ڵگایه، له‌به‌رامبه‌ر به قاڵبه هزرییه دۆگماكانی كۆمه‌ڵگایه. له بنچینه‌دا شه‌ڕی یه‌كه‌می ئه‌ناركیزم شه‌ڕه له‌گه‌ڵ دۆگماتیزم. چ له‌نێو كۆمه‌ڵگا و چ له‌به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتدا. ده‌سه‌ڵات بۆخۆیشی وشكترین فۆرمی دۆگمایه و به‌رهه‌می دۆگماتیزمه. هه‌موو ئایدیۆلۆژییه دۆگماتیكه‌كان مه‌حكومن به‌وه‌ی ببنه ئایدیۆلۆژیای ده‌سه‌ڵاتدارێتی.
كه‌واته ئه‌ناركیزم هه‌ر ته‌نیا ره‌وتێكی دژه ده‌سه‌ڵات نییه، به‌ڵكو له بنچینه‌دا ره‌وتێكی دژه دۆگماتیزمه. ئه‌ناركیزم هه‌ر ته‌نیا ره‌وتێكی دژه ده‌سه‌ڵاتدارێتی نییه، به‌ڵكو پارادیمێكی بیركردنه‌وه و ژیان و چالاكییه. پێكهاته‌یه‌كی گرنگی هووشتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای سروشتییه. بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی كۆمه‌ڵگابوون نه‌بێته پرۆسه‌ی له‌قاڵبدانی كۆمه‌ڵگا، بۆ ئه‌وه‌ی رێكخسته‌بوون نه‌بێته هۆی تێكدانی سروشتی گه‌شه‌سه‌ندوویی و گۆڕانكاری به‌رده‌وامی كۆمه‌ڵگا و به‌دوایدا هاوسه‌نگی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات، ره‌وته ئه‌ناركیستییه‌كان (به كاره‌كته‌ر و چه‌مك و چالاكییه‌وه) ره‌وتی ژیانیین و پارسه‌نگی هاوسه‌نگڕاگرتنی پرۆسه‌ی كۆمه‌ڵگابوونن.
له‌م روانگه‌یه‌وه پێم وایه؛ كۆمه‌ڵگا نییه بێ ره‌وتی ئه‌ناركیستی بێت. واتا له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌دا و له‌هه‌ر قۆناخ و دۆخێكی خۆیدا كاره‌كته‌ر و چه‌مك و چالاكی ئه‌ناركیستیانه خۆی نمایش ده‌كات. چه‌نده ئه‌و ره‌وته هاوكاتی پرۆسه‌ی رێكخسته‌بوون خۆی به زیندوویی هێشتبێته‌وه ئه‌وه‌نده كۆمه‌ڵگا زیندوو بووه و ئه‌وه‌نده‌ش توانیویه‌تی له‌به‌رامبه‌ر به سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی سه‌نگه‌ربه‌ند بێت. له‌مه‌دا ده‌خوازم ئه‌وه بخه‌مه‌ڕوو كه ئه‌ناركیستی و رێكخسته‌بوونی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌ناو یه‌ك و ئاوێته‌ی یه‌كن و له‌هه‌مانكاتیشدا هاودژی یه‌كتریشن و به‌بێ یه‌كتر واتایان كه‌مده‌بێته‌وه و بوونێتیان لاواز و بێ به‌رگه ده‌بن. ئه‌وه‌ی پێی ده‌گووترێت “دینامیكی زیندووی كۆمه‌ڵگا” له دوو دۆخدا دێته‌دی: یه‌كه‌میان؛ چه‌نده ئه‌ناركیستبوون و رێكخسته‌بوون له‌نێو ئاوێته‌یی و دژبووندا له‌نێو پێكداخشان (احتكاك)ی پۆزه‌تیڤ دان. دووه‌میشیان چه‌نده له‌به‌رامبه‌ر به سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌نێو پێكداخشانی نێگه‌تیڤ دان.
بۆیه كۆمه‌ڵگای باشووریش بێ ئه‌و ره‌وته نه‌بووه و ئێستاش بێ ئه‌و ره‌وته نییه. به‌ڵام چۆن؟ كێشه‌كه له‌وه دایه به گشتی هێشتا تاوتوێی ره‌وتی خۆرهه‌ڵاتیانه‌ی ره‌وتی ئه‌ناركیستی نه‌كراوه كه چ كاره‌كته‌ر و چه‌مك و چالاكییه‌ك بووه و هه‌یه؟! ئه‌مه بۆ كوردستان و به‌تایبه‌تتر بۆ باشووری كوردستانیش هه‌ر وه‌هایه. راسته بیرمه‌ندان له خۆرئاوا ره‌وتی ئه‌ناركیستیان خزانده نێو لێتۆژینه‌وه هزری و فه‌لسه‌فییه‌كان و ره‌هه‌نده‌كانیانی لێكدایه‌وه و ئیدی به‌دوایدا ئه‌ناركیستی خۆی گه‌یانده چه‌مك و كاره‌كته‌ر و جوڵه‌ی دیاریكراو و چوارچێوه‌یه‌كی هزری به‌نێوی (ئه‌ناركیزم)ه‌وه وه‌رگرتووه. به‌ڵام ئه‌مه دۆخێكه زیاتر مۆركی جڤاكی خۆرئاوایی وه‌رگرتووه و به‌رهه‌می جڤاكی نێو مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌دارییه له خۆرئاوا. واتا ڤێرژنێكی خۆرئاوایی ئه‌ناركیزمه. ئه‌ی ڤێرژنه خۆرهه‌ڵاتییه‌كه‌ی كوا؟ وێڕای گووتنی ئه‌و راستییه سه‌باره‌ت به ئاراسته و ڤێرژنه خۆرئاواییه‌كه‌ی ره‌وتی ئه‌ناركیستی، به‌ڵام خۆ ئه‌ناركیزم هه‌ر ته‌نیا به‌رهه‌می جڤاكی خۆرئاوایی نییه. ئه‌گه‌ر وا بیربكه‌ینه‌وه ئه‌وا پێم وایه ده‌كه‌وینه ژێر كاریگه‌ری ناوه‌ندگه‌ریی (سه‌نترالیزم)ی خۆرئاواییه‌وه، كه خۆی له‌خۆیدا ئه‌و ناوه‌ندگه‌راییه به‌رهه‌می ئه‌و مۆدێرنیته‌یه‌یه كه ئه‌ناركیزمی خۆرئاوایی له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ركه‌وتووه.
به كورتی؛ ئه‌ناركیستی وه‌ك ره‌وتێكی جوڵه‌داری نێو جڤاكه زیندووهكان، له جڤاكه‌كانی خۆرهه‌ڵات و له جڤاكی باشووریشدا ده‌كرێ سیما و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌ستنیشان بكرێ و هه‌وڵی دیتنه‌وه‌ی كاره‌كته‌ر و چه‌مك و چالاكییه‌كانی بدرێت. چونكه ئه‌م جوگرافیایه و كۆمه‌ڵگاكانی ناوه‌ند و بێشكه‌ی دۆگماتیزمه. خۆ ناكرێ دۆگماتیزم هه‌بێ و دژه‌كه‌ی نه‌بێ؟!! ره‌نگبێ له داهاتوودا ده‌رفه‌تی قسه و باسی زیاتر بره‌خسێ و زیاتر مانیفێست بكرێ.
له كۆتاییدا؛ ئه‌مه هه‌ندێك سه‌رنج بوون، كه ده‌كرێ بۆ من سه‌ره‌تایه‌كی بچووك بێت بۆ ئه‌گه‌ری قسه‌كردنی زیاتر سه‌باره‌ت به ئه‌ناركیزم و ئه‌ناركیستی و رۆحه زیندووه‌كه‌ی نێو كۆمه‌ڵگای مرۆیی.