Narendra Modi ی سەرەکوەزیران دەیەوێت دین بەکاربهێنێت بۆ جیاکردنەوەمان:
21/12/2019
ئەمە قسەی ئافرەتێك بوو لە خۆپیشاندەرانی دوێنێ ، هەینی،20/12 . دوێنێ وەکو ڕۆژانی پێشوو نەك هەر خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان بەردەوامبوون بەڵکو گەورەتر و بۆ 13 دەڤەری دیکە بڵاوبووەوە ، گەرچی سەرۆکی دەوڵەتی هیندستان Narendra Modi بڕیاری یاساخکردنی هەموو گردبوونەوەیەک کە لە 4 کەس زیاتر بن، دەرکردووە و خەتی تەلەفونی بڕیوە لەو شوێنانەی کە خۆپیشاندانی لێیە بەڵام خەڵی فەرامۆشی ئەو بڕیار و یاسایە دەکات و تەحەدای دەکەن. لەو شوێنانە هیندۆس و موسڵمان و گەنج و پیر و ژنان و پیاوان و قوتابیان و ئەکادیمییەکان و جوتیارانیش یەکیانگرتووە دژ بە حکومەت . ئەمەش زۆر ئاساییە لە وڵاتێکدا کە 400 ملیۆن خەڵکی داهاتی ڕۆژانەیان تەنها 1 دۆلار بێت و ڕۆژانەش بڕی بێ کاریی لە بەرزبوونەوەدا بێت.
لەگەڵ بڕیاری قەدەخەکردنی گردبوونەوەی خۆپیشاندانا ، خەڵکی زۆر ئاسایانە تەحەدای دەکەن هەر دوێنێ لە دەڤەری Uttar Pradesh 6 کەس کوژراوەو 32 ی دیکە برییندارکراون و 1000 کەسیش دەستبەسەر کراون .
یەکێك لە خۆفپیشاندەران دەلێت ” ئاساییترین مافی خۆپیشاندانمان لێ قەدەخە دەکەن و کەچیش دەڵێن هندستان دیمۆکراتییە. ئەوان دەیانەوێت ئێمە بە هۆکاری دین دابەش بکەن، ناریندرا مودی کاتێك کە والی دەڤەری گوجارەتا بوو لە ساڵی 2000 دا گەورەترین شەڕی دینی هەڵگیرسان و بە هەزاران موسڵمانی تیادا کوژرا، ئیستاش کە سەرەکوەزیرانە ، هەمان تاکتیك بەکاردەهێتەوە، بەڵام برایانی موسڵمان و برایانی هیندۆس و برایانی سییخ یەکمانگرتووە ”
یەکێکی دیکە دەڵێت ” بە چەواشەکردنی زانکۆکان و ترساندنی میدیا و هەڕەشە لە سیستەمی دادگا و دادوەریی ، وا ئەزنن دەتوانن ئەم تاکتیکانە بەسەر هەموو هندا بچەسپێنن”
یەکێکی دیکە کە پرڕۆفیسۆرە و پسپۆرە لە یاسادا دەڵێت” خۆپیشاندانەکان بەشێکن لە مەعرەکەی چەسپاندنی دیمۆکراتی ، شەڕێکە بۆ ئازادیی مەدەنیانە ، جەنگێکە بۆ عەلمانیبوون بۆ کاراکەتەری بەیەکەوەبوونی کۆمەڵی هیندی “