پرۆتێستەکانی هیندستان هەر بەردەوامە :
20/12/2019
هەر دوێنێ ، 5شەمە ، 19/12 ، بە تەنها لە دلهی 1200 کەس دەسگیرکراون 3 کەسی دیکەش کوژراون . ژمارەی کوژرا و گەیشە 9 کەس و خەڵکێکی یەکجار زۆریش بریندارکراون . سەرباری ئەوە حکومەت ئەمری بە کۆمپانیاکانی مۆبایەڵ فۆنەکان کردووە کە لەو دەڤەر و شارانەی کە پرۆتێست بەردەوامە بلۆك هەموو تێكست و تەلەفونێک بکەن و هاوكاتیش هەموو گردبوونەیەکی یاساخ کردووە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکی تەحەدای ئەو بڕیارەی کرد و دوێنێ بە ژمارەیەکی یەکجار زۆر هاتنە سەر شەقامەکان .
لەدلهی زۆربەی شەقامە سەرەکییەکان داگیرکران و داخران ، 19 سەفەری تەیارە بەهۆی ئەو بارودۆخەوە هەڵوەشایەوە ، زۆرێك لە قوتابخانەکانیش داخران بۆ سەلامەتی مامۆستایان و قوتاببیان ، ڕادیۆی شاری دلهی داوای لە خەڵکی کرد کە بۆ سەلامەتییان لە ماڵدا بمێننەوە و نەیەنە دەروە .
ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان زۆر دەڤەر و شاری گرتۆتەووە لەوانە Delhi, Mumbai, Lucknow, Hyderabad, Bangalore و کلەتا و چەند شارێکی دیکە .
هاتنە سەر شەقامی خەڵکی و موسڵمانەکان بە تایبەتی لەوەوە سەری هەڵدا کە حکومەتی هیندستان ئەوانەی کە مەسیحین ، بوزی و سیخ و هیندۆس-ن کە لە ئەفغانستان و بەنگلادش و پاکستانەوە هاتوون مافی هاووڵاتیبوونیان پێدراوە لەسەر بناخەی ئەوەی کە گوایە ئەمانە مەترسی بۆسەر کەمایەتییەکانی دیکەی وڵات دروستنناکەن، هاوکات موسڵمانەکان لەم بڕیار و یاسایە بەدەرکران.