خاڵێکی دیکەی ناوکۆیی نێوانی ڕاپەڕیوانی بەغدا و بەیروتدا:
20/12/2019
ئەوە بۆ ماوەی 6 هەفتە دەچێت کە پرۆتێستەکانی لوبنان بەردەوامە و نەتوانراوە سەرەکوەزیرانی دانرێت و حکومەت لەوێش حاڵی زۆر خراپە . دوێنێ 5 شەمە ناوی Hassan Diab کە پڕۆفیسۆری زانکۆیە و کۆنە وەزیری پەروەردەیە و سەر بە حیزبوڵایە هاتە سەرەوە تاکو دابنرێت بە سەرەكوەزیران بەڵام دەنگی شەقام و لایەنی دیکەش ڕەتیان کردەوە و قەبوڵی ناکەن.
دەنگی خەڵکی ناڕەزای شەقام لە هەردوو وڵاتدا سەنگ و دەنگی خۆی هەیە و ناتوانرێت ئا بەو ئاسانییە فەرامۆش بکرێت