مانگرتن و پرۆتێستەکانی فەرەنسا 13 ڕۆژی تێپەراند:
18/12/2019
دوێنێ 3شەمە، 17/12، مانگرتن و پرۆتێستەکانی فەرەنسا پێی نایە ڕۆژی سیازدەهەمییەوە. بە قسەی پۆلیس 615 هەزار کەس و بە قسەی نقابەش نزیکەی ملیۆنێك کەس لە سەرشەقامەکانی فەرەنسا بوون دژی ڕیفۆرمی خانەنشینکردن . ڕیفۆرمەکەی دەوڵەت وەکو نقابە دەڵێت بە زەرەری خەڵکییە و قازانجی دەوڵەت ، هەر بۆ نموونە ئەوانەی کە ئیشی خەتەرناك یاخود شەوان دەکەن لە ئێستادا مافی ئەوەیان هەیە پێش تەمەنی فەرمی خانەنشیکردن ، خۆیان خانەنشین بکەن بە موچەی تەواوی سەر کاریانەوە. بەڵام ن لە ژێر یاسای نوێی ڕیفۆرمدا ئەم مافانە نامێنێت.
لە پرۆتێستەکەی دوێنێدا زیاتر لە 27 کەس دەسبەسەر کران. بەشێکی زۆری میترۆ و قیتاری دیکە لەکار وەستان و زۆرێك لە قوتابخانەکان داخران بەهۆی ئەوەی کە مامۆستاکان لە پرۆتێسەکە بوون هەم بەشێکیشی لەبەر ئەوە بوو کە کە قوتابیان نەیاندەتوانی بگەنە قوتابخانەکان. لە لایەکی دیکەشەوە ڕؤژی 2شەمە 16/12 بە سەدان دکتۆر هەڕەشەی دەست لەکارکێشانەوەیان کرد سەبارەت بەوەی کە پارەی تەواو بۆ خەستەخانەکان سەرف ناکرێت.
پرسی ڕیفۆرمی خانەنشینی لە فەرەنسادا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1995 کە جاك شیراك سەرۆك بوو و ئالان جوپ-یش سەرەكوەزیران ، کە دیانویست ڕیفۆرم بکەن بە ڵام پاش 3 هەفتە مانگرتن و خۆپیشاندانی خەڵکی حکومەت ناچار بوو لە بەرنامەکەی پاشگەز بێتەوە. ئەوە 2 ساڵیشە ماکرۆنی خەریکە بیکات بەڵام بۆی ناکرێت.