خۆ پیشاندان و ناڕەزاییەکانی هیندستان تەشەنەی کرد بۆ 9 دەڤەری دیکە
17/12/2019
خۆ پیشاندان و ناڕەزاییەکانی هیندستان تەشەنەی کرد بۆ 9 دەڤەری دیکە، لە شارە گەورەکانی ئەو دەڤەرانە : as Kolkata, Mumbai, Chennai, Hyderabad and the capital New Delhi و قوتابیان بەشی زۆری ناڕەزاییەکان پێكدەهێنن. دوێنی ڕۆژی 2شەمە پاش سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران زۆر دڕندانە لە لایەن پۆلیس و دەسگەی ئاسایشی هیندستانەوە کە زیاتر لە 50 کەس بە سەختی بریندارکران و هەروەها هێڕشکردنە سەر زانکۆکان و چوونە ناویانەوە بە بێ مۆڵەتی زانکۆ بووە هۆی زیادبوونی ڕق و کینەی قوتابییان دژ بە پۆلیس و دەسگەی سەرکوتکەر ئەمانە هەمووی بونە هۆی بڵاوبوونەوەی پرۆتێست بۆ 9 دەڤەری دیکە و تا دوێنێ شەویش بەیەکادان لە نێوانی پۆلیس و دەسگەی داپڵۆسەر و خۆپیشاندەرانا بەردەوام بووە .
بڵاوبوونەوەی ئەم ناڕەزاییەنە بۆ دەڤەرەکانی دیکە لە ماوەیەکی یەکجار کەمدا دەوڵەتی هیندستان و سەرەکوەزیرانەکەی نیگەران و پەشۆکانووە و بەدوای حەلێکدا دەگەڕێن بۆ دامرکانەوەی خۆپیشاندەران. هاوکاتیش دەوڵەتانی مەدەنی و دیمۆکراتیی ئەوروپای ڕۆژاوا و ئەمەریکا قڕو قپیان لەو سەرکوتکردن و کوشتن و بریندارکردنی خەڵکە بێ تاوانە کردووە ، گەر ئەوە لە هۆنگکۆنگ و چین و کۆریای باکور و ڤێنزویەلاو هەندێك وڵاتی تردا بوایە ئێستا ڕۆژی حەشریان هەڵساندبوو ، ببینن چ دەبڵستاندەرێکیان هەیە ئەم دەوڵەتە دیمۆکراتی و مەدەنییە .