خۆپیشاندان و پرۆتێستەکانی هندستان
16/12/2019
لە ڕۆژی 4شەمەوە، 11/12/19 ، دوای ئەوەی کە پەڕلەمانی هیندستان بە زۆربە بڕیاری قەبوڵکردنی کۆچبەرانێك کە لە بەنگلادش و پاکستان و شوێنەکانی دیکەوە هاتوون کە لە 31/12/2014 وە یاخود پێش ئەو ساڵە لەوێن و کاردەکەن مافی هاووڵاتیبوونیان پێ بدرێت.
ئەم بڕیارە موسڵـمانانی کۆچبەر بۆ هیند ناگرێتەوە. ئەمەش نەك هەر دادپەروەرێتی تێدا نیە بەڵکو سیاسەتی هەڵاواردنە و جیاکردنەوە ئەوانە و تەماشاکردنیانە بە کەسان و لایەنێکی جیاواز لە لە دین جیاوازەکانی دیکەن و دژ بەمافی مرۆڤانێکی خاوەن جودادینن. ئەمڕؤ ژمارەی موسڵمانانی هیندستان 200 ملیۆن کەسن کە ناتوانرێت ئاوا بەو ئاسانییە فەرامۆش بکرێن.
ئەم بڕیارو یاسایەی پەڕلەمانی هیندستان بوە هۆی ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانان بێنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایی خۆیان بە تایبەت لە دلهی و بۆمبایی و چەند شارێکی دیکە و دەڤەری ئەسام ، دەرببڕن . هەر لەو ڕۆژەوە بەیەکادان لە نێوانی خەڵکانی خۆپیشاندەر و ناڕازییاندا لەتەك پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی هیندستانا ڕویداوە و تا ئێستاش 6 کەس بوونەتە قوربانی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیە زۆر لەوە زیاتریش بریندار بوون.
هاوکاتیش ئەم خۆپیشاندانانە لە لایەن خەڵکانی غەیرە ئیسلامیشەوە پشتگیری لیدەکرێت بەڵام بە بیانوی جیا. ئەوەیش ئەوەیە کە قەبوڵکردنی ئەوانەی کە دەوڵەت بڕیاری بۆ داون کە ببنە هاووڵاتیی و مانەوەیان دەبێتە هۆی ” دزینی” کار و بازاڕ لە ئەوانی دیکەیان.