مانگرتنی دووهەم لە کۆڵۆمبیا دەستپێکرد :
05/12/20198
جەماوەر لە کۆڵۆمبیاش وەکو زۆرێك لە وڵاتانی دیکە خرۆشاون. یەکەم مانگرتنی گشتی لە 21/11 دەستیپێکرد هەر لەو ڕۆژەشەوە خەڵك زۆر یا کەم لەسەر شەقامەکانن و دوێنیش، 4شەمە، 04/12/19 مانگرتنی گشتتی بۆ جارێکی دیکە شارەکانی کۆڵۆمبیای گرتەوە .
مانگرتن و پرۆتێستەکان سەبارەت بە ڕیفۆرمی ئابوورییە کە حکومەت لەوێ دەیەوێت بیکا، هەر وەها ناڕەزایی خەڵکییە دژ بە حکومەت کە لە ساڵی 2016 وە لەگەڵ بزوتنەوەی فارس [ هێزی سەربازی شؤڕشگێڕ] ئاگربەستی کردووە ڕێککەوتووە بەڵام هیچ هەنگاوێکی عەمەلی نەناوە. ئەو بزوتنەوەیە 50 ساڵ دەوامی کردو قوربانییەکانی دەستی هەردوولایان واتە دەوڵەت و بزوتنەوەکەش 260 هەزار کەسن و 7و ملیۆێن کەسیش پەردەوازە و دەربەدەر کردووە لەو ماوەیەدا.
هەروەها بەشێکی دیکەی خۆپیشاندانەکان خەڵکە ئەسڵییەکەی ئەوێن کە زوڵم و زۆریان لێدەکەرێت و مامەڵەی خراپ و نادادپەروەرانەیان لەگەڵدا دەکرێت.