ناڕەزاییەکان و خۆپیشاندانەکان پاکستان-یشی گرتەوە
30/11/19
ڕۆژی هەینی، 29/11 بە هەزاران قوتابی لە شاری لاهوڕی پاکستان ڕژانە سەر شەقامەکان وەکو هاوپشتی بۆ ڕێپێوانی قوتابییان . گروپی کۆمەڵایەتی زۆری تر وەکو مامۆستام، پارێزەر ، ئەکادیمیی ، دکتۆر، لە زیاتر لە 50 شاری پاکستانا تێکەڵ بە خۆپیشاندانەکان بوون بەردەوامە.
داخوازیییەکانی قوتابیان:
- زیادکردنی بوجەی قوتابیانی خوێندنی باڵا.
- ڕێگاوبانی باشتر بۆ هاتووچۆ.
- باشکردنی خزمەت لە داخلییەکانا.
- دابەزاندنی پارەی خوێندنی زانکۆ و خۆێندنی بالا.
- کۆتاییهێنان بە هەراسانکردنی قوتابییانی زانکۆ.
- باشکردنی کواڵەتی خوێندن .
- دروستکردنەوەی یەکێتی قوتابییان ، کە بەشێکی دیکەی داخوازییەکانیان بووە .
لە هەمووش گرنگترە زانکۆ و خوێندنی باڵای کەرتی تایبەتیش هاتوونەتە سەر شەقامەکان بۆ هاوپشتیان.
یەکێك لە ئەکادیمییەکان، ‘ئەلی جان’، کە خۆشی چالاکە لە خۆپیشاندانەکەدا وتی ” هیچ هەستێكی دیکەی جوانتر نییە کە ببینیت قوتابییەکانت فێری ئەوە بوون کە فێرتکردون . ئەم قوتابییانە وەکو هاونیشتمانیەکی بەرپرسیار هەستدەکەن و چالاکی دەکەن، دەنگیان بەرزدەکەنەوە دژ بە سەرکوتکردنیان کە بۆ 35 ساڵە بەردەوامە …. باوەڕمان بەوە نییە کە قسەکردنی بەرپرسەکان کافی بێت ، حکومەت دەبێت وەختی دروستکردنەوەی یەکێتی قوتابیان، دەستنیشان بکات”
یەکێکی دیکە لە قسەکانیا وتی ” ئەم گەنجانە هێزی ڕاستینەی ئەمڕۆن . ئەم کەرتە بەهێزەی کۆمەڵ دەتوانێت سیستەمەکە شؤڕشگێڕ بکات . داوادەکەم کە حکوت مافەکانیان بدات لەبری ئەوە سەرکوتیان بکات”
قوتابییەکی کچ لە قسەکانیان باسی لەوە کرد کە چۆن هەندێك لە وەزیرەکان و بەرپرسان تیوتەیان کردوە کە هاوکاری و پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانن دەکەن . ” گوایە پشتگیریمان دەکەن و دوامان لێدەکەن کە بچینە هۆڵەکانی پێشوازیلێکردنمان، بەڵام من دەمەوێت پێ لەسەر ئەوە داگرم و پێیانن دەڵێم ، ئەگەر ئێوە دەتانەوێت پشتیوانی لە ئێمە بکەنن ئەوە وەرنە سەر شەقام و ئەو داخوازیانەی ئێمە بەرز بکەنەوە”. درێژە بە قسەکانی دەدات و ڕودەکات ئەو کەسانە و بەرپرسانی دەوڵەت و دەڵێت ” ئێمەتان بەش بەش کردووە ، ئێوە ئێمەتان لە سیاسەتا فەرامۆشکردووە و کەنارتان خستوین . ئێمەتان جیاکردۆتەوە لە پشتونەکان، لە بلوجەکان، لە کشمیرییەکان لە سێراکییەکان. ئێمە سیاسەتەکانی ئێوە ڕەتدەکەینەوە کە ئێمە دابەش دەکات. ئێمە کارمان بە هۆڵەکانی پێشوازیلێکردن نییە ، بەردەوامدەبین لە ناڕەزاییەکانمانا تاکو دروستکردنەوەی یەکێتی قوتابیان بەدەستدەهێنینەوە”