لە ئاستی ڕووداوکانا دەبێت واقیعیی بین:
زاهیر باهیر
03/11/19
سەراپای خۆپیشاندان و پرۆتێستەکانی ئێستاش و ساڵی پاریش هەر لە عێڕاق و ئێران و هەیتیی و لوبنان و ئیکوادۆر و چیلی و …هتد لە 3 خاڵدا هاوبەشن .
یەکەم : ڕەتکردنەوەی ڕۆڵی حیزب و سەرکردە و سیاسییەکانە، کەئەمە مایەی خۆشحاڵیی و گەشەکردنی هۆشمەندی و مەعریفەی خەڵکی و ئەزموونگەراییانە. بە چەند وشەیەکی دیکە خۆپیشاندانەکان هی خەڵکە و جەماوەییە بەدەر لە هەژموون و کۆنترۆڵی حیزبەکان .
دووەم: بەکارهێنانی چالاکی راستەوخۆیە کە داگیرکردنی شەقام و شاڵاوبردن بۆ شوێنە کاریگەرە ئابووریی مەرکەزە سیاسیی و حکومییەکانە.
سێیەم: بەدەستهێنای گەلێک خاڵ و دەسکەوتی زۆر گرنگە ئەمە جگە لەوەی هاتنە سەرچۆکی حکومەتە ناچاری دەستکێشانەوەیەتی لە کار. لەعێراق خۆپیشاندەران 61 خاڵی گرنگیان کردۆتە مانۆفێستیان و سوورن لەسەر جی بەجێ کردنی کە خاڵگەلێکی یەکجار چاکن [ بێ گومان خاڵی لاوازیشی تیادا هەیە] و هەنگاوی زۆر گەورەیە لە خەباتی سیاسی خەڵکیدا و زوەروورە کە خۆپیشاندەران لە ئەوروپا و ئەمەریکاو شوێنەکانی دیکە چاویان لێبکەن لێیانەوە فێربن . ئەوە ئێستاش حکومەتیان ناچار بە هەڵوەشاندەوە کردووە و دەرسێکیان داوە بە سیاسییەکان و سەرانی دەوڵەت کە هەرگیز لەبیریان ناچێتەوە ، قوربانیدانی زیاتر لە 250 خۆپیشاندەر و برینداربوونی سەرو 3000 و گیران دەسبەسەرکردنی زیاتر لە 7000 کەس خوێن و هەوڵیان بەزایە نەڕۆیشت .
لە لوبنان گەرچی هاتنە سەر شەقام و بەرزکردنەوەی ئەو جۆرە دروشمانە باجەکەی زۆر قورسە بە هۆی میلیشیای حیزبوڵا و ئەمەلەوە بەڵام هەر ژمارەی خەڵکی لە سەر شەقام لە ڕۆژێکیان 1،5 ملیۆن و ڕۆژێکی تریان 2.5 ملیۆن کەس لە ژمارەی دانیشتوانی لوبنان کە 4 ملیۆن کەسن، بوون. ئەم خۆپیشاندانانە سەعد حەریرییان ناچار بە دەستکێشانەوە لە حکومەت کرد و هەڕەشەکانی حیزبوڵا و ئەمەلیشیان پوچکردەوە بە هاتنە سەر شەقامی ئەم هەموو خەڵکە کە ناتونن هەمویان بگرن و بکوژن یاخود بێ دەنگیان بکەن .
لە ئیکوادۆر لە ڕؤژی 3/10 و خۆپیشاندان و پرۆتێست بەردەواومە گەرچی بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە لە لایەن پۆلیس و سەربازەوە بەرپەرچیان دەدرێتەوە بەڵام توانییان نەك هەنندێك لە داخوازییەکانیان بەدیبهینن بەڵکو حکومەت ڕاو بنێن بۆ شارێکی تر ، ئێستا حکومەت لە ترسی خۆپیشاندەران پایتەختی بەجێهێڵاوە و ڕایکردووە بۆ شارێکی دیکە.
لە شیلی تا دوێنێش 31/10 گەورەترین خۆپیشاندان و پرۆتێست کراون ، لە لە ڕۆژی 23 و 24ی مانگی 10 دا زیاتر لە 20 نقابەی کرێکاران ڕێکەوتن بۆ مانگرتنی گشتی لەو دووڕؤژەدا . ئەمە جگە لەوەی ڕۆژی یەکشەمەی پێشتر کرێکارانی 20 بەندەر تەواوی ڕۆژەکە مانیانگرت. لە ڕاستیدا حکومەت ئەوەندە سازشی بۆ کردون کە نەخۆیان و نە کەسی دیکەش پێشبینیییان نەدەکرد بۆ نموونە لە سەدا 20 موچەی بۆ هەموو لایەك بە خانەنشیکراوانیشەوە زیادکردووە ، سەراپای باجەکانی داشکاندووە و هاکاتیش باجی لەسەر دەوڵەمەندەکان زیادکردووە ئەمە جگە لەوەی پارەی زیادەکی کە لەسەر تکتی هاتوچۆ دانابوو کە بووە هۆی خاڵی تەقینەوەی جەماوەر، لابرد و بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە .
بە کورتی تا ئێستا بزوتنەوەکان لە هەموو شوێنێکدا دەسکەوتی یەکجار گەورەیان بەدەستهێناوە. ئەمە ڕاپەڕینی تەواوی خەڵکە ، ئەمە شؤڕشێکە بۆخۆی گەرچی لای زۆرێك هێشتا ئەمانە هیچ نین چونکە داوای سۆشیالیزم ناکەن و گەلێك لە خۆپیشاندەران دینین وەکو لە عێراق و لەلوبنانا دەیانبینین ، ئەمانە ئەوە نابینن کە بزوتنەوەکان زیاتر بزوتنەوەی خەڵکە، جەماوەرە نەك حیزب و سیاسییەکان و کادیران ، دووەم ئەوان ئەوە نابینن کە لانکەی ولاتانی ” مەدەنی” پیشسەسازی پێشکەوتوو کە دەبوایە لانی کەم 100 ساڵ لەمەوبەر سۆشیالیزمی تیادا دامەزرایە کەچی پاش ئەم هەموو ماوەیە ئەمڕۆ نە لە ئەوروپا و نە لە ئەمەریکاو شوێنەکانی دیکە بزوتنەوەیەک گەر پەسەك زەردەکان و ئەمەی ئێستای ژینگەی لێدەرکەیت، نییە، ئەوە لە بزووتنەوەی کرێکاران گەڕێ کە هەر وجودیی نییە . ناکرێت ئێمە کەتواریانە نەڕوانینە واقیعەکە داوای شتێك بکەین کە خودی خەڵکەکە بۆی ئامادە نین بە هەبوونی زۆرێك لە هۆکار کە ئەو کەس و لایەنانە خۆیان هۆکارێكن لەوێدا.
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.