پێت سەیر نەبێت کە دەبینیت ژنانی شاری حلە لەسەر شەقامن دژ بە دەسەڵاتداران:
یەكێك لە تایبەتمەندییەکانی پرۆتیستەکانی خەڵکی لە عێراق هاوبەشیکردنی ژنانە بە تایبەت لە شوێنێکی وەکو حلە کە لە کاتێکدا کە خۆپیشاندانەکان بەردەوامن.
29/10/2019
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی گاردیان هەندێك لە پۆلیس و دەزگە ئەمنییەکان نایانەوێت کە تەقە لە خۆپیشاندەران بکەن و ئەو پاگەندانەش بەدرۆدەخەنەوە کە خۆپیشاندەران بە فیتی قەتر و ئەمەریکایە ، ئەوان دەڵێن ئەوانە پاگەندەی ئێران و هێزەکانی خۆراسان و بەدرن کە هادی عامری سەرکردەیان دەکات بۆیە ئەم پاگەندانە دەکەن تاکو هەموو شتێکیان لەتەكدا بەکاربهێنن بۆ کپکردنەوەی دەنگیان و خامۆشکردنیان. هەر ئەو کەسەی دەزگەی ئەمن دەڵێت لە ئێستادا تیمێك کە لە ئێرانییەکان و عێراقییەکانی سەر بە ئێران پێك هاتوە و ئۆفیسەکەیان لە زۆنی سەوزە و ئەوان کۆنترڵی مامەڵەکردن لە تەك خۆپیشاندەرانا دەکەن و ڕێوشوێن بۆ عەمەلییەکان دادەنێن .
ڕیپۆرتکارەکەی گاردیان ، کە خۆی عەرەبە و لام وایە عێراقییە، هاوکات دیمانەی لەتەك زۆرێك لە پیشاندەرانا و کەس و کاریان کردووە . یەکێك لەوانە گەنجێكی پارێزەرە کە 3 ساڵە زانکۆی تەواوکردووە و بەڵام کاری دەستنەکەوتووە ، ئەو لە ڕستێك لە قسەکانیا دەڵێت ” “These are the best demonstrations since 2003,” the lawyer said. “All the previous demonstrations were either organised by Moqtada al-Sadr or the secularists, but this is a genuine leaderless people’s uprising.”
” ئەمە چاکترین خۆپیشاندانە لە ساڵی 2003 وە ….هەموو خۆپیشاندانەکانی پێشوو یا لە لایەن موقتەدا صەدرەوە ڕێكدەخرا یاخود لا لایەن عەلمانییەکانەوە، بەڵام ئەمە ڕاپەڕینێکی ڕاستینەی خەڵکیە بێ سەرکردەیە”