نە دەرکردنی وەزیرەکانی و نە بڕیاری نوێ دادی نادات:
29/10/2019
خۆپیشاندان و پرۆتێستەکان لە شیلی بە تایبەت لە سەنتیاگۆ هەتا ئەمڕۆش، 3شەمە، بەردەوامن. گەرچی سەرۆکی شیلی هەندێك لە وەزیرەکانی دەرکرد لە وانە وەزیری ناوخۆ و وەزیری دارایی و بڕیاری داوە زۆر ڕیفۆرم بکرێت گوایە” خەڵکی شیلیی گۆڕاون ، دەبێت حکومەتەکەشی بگۆڕێت و گۆڕانکاری بکات” بەڵام کەس باوەڕی پێناکات .
ژمارەی گیانبەختکراوان گەیشتنە سەرو 100 کەسەوە ، زیاتر لە 100 کەس بریندار بوون و 100 ی تریش لانی کەم هەر یەکەیان چاوێکیان لە دەستداوە و لە سەرو 7000 کەسیشەوە دەسگیرکراوان. ئەەوندە بە توندووتیژی مامەڵەی خۆپیشاندەران دەکرێت کە تەواوی دانیشتوان دژ بە حکومەت وەستاونەتەوە و زیاتر لە 100پرۆفیسۆر کە هەندێكیان لە بواری مافی مرۆڤدا کاردەکەن نامەیەکیان بۆ سەرۆکی شیلیی ناردووە و ناڕەزایی خۆیانیان زۆر بە توندی تیادا نیشانداوە سەبارەت بە مامەڵە و وەڵامی توندوتیژانە پۆلیس بە خۆپیشاندەران .
ئەمڕؤ 3 شەمە بڕیارە زۆرترین خەڵک بێنە سەر شەقامەکان بۆ زامن کردنی ماف و داخوازییەکانیان