خۆپیشاندان و پرۆتێستی کۆمەڵایەتی لە شیلی و لە ئەوروپا بە تاوان دەزانرێ و چالاکی ڕاستەوخۆش بە تیرۆریزم .
25/10/2019
ئەمەی سەرەوە دەقا و دەق لە هەڵوێستی حکومەتی شیلی- دا دەبینرێت ، هەر لەبەر ئەمەش بوو کە سەرۆکی شیلی ڕۆژی یەکشەمە لە بارەگای سەرەکی هێزی سەربازی لە کەناڵی تی ڤیی- یەوە بانگەشەی کردو وتی ” ئێمە لە شەڕێکی گەورەداین دژ بە دوژمنێکی زۆر بە دەسەڵات…….” وتیشی ” دیمۆکراسیی تەنها بوونی ماف نییە ، بەڵکو مافی بەرگریشی لە خۆی هەیە بە بەکارهێنانی هەموو ئامرازەکان [ ئامرازی سەرکوتکردن] هەروەها ڕۆڵی یاسا بە دژایەتیکردنی ئەوانەی کە دیانەوێت، بیڕوخێنن و وێرانی بکەن”
بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە ئەوی ملیاردەر و هاوچین و هاوتێژاڵەکانێتی کە کە تاوانبارن کە هەموو شتێكیان لە خەڵکی دزیوە ، ژیانیان لێتاڵکردون هەر لە : بەتایبەتی کردنی ڕێگاو بان و ئامرازەکانی هاتووچۆو، ئاو ، کارەبا، پەروەردە وفێربوون، سیستەمی تەندروستی و چارەسەر تا دەگاتە هەر پێداویستییەکی بنەڕەتی خەڵکی …. هەموو ئەمانە لەسای سیاسەتی ئابووریی نیولیبراڵ-دا بۆ ماوەی 30 ساڵە بەردەوامە . لە ئێستادا موچەی مانگانەی کەسێك کە کاردەکات 530 پاوەندی بریتانییە.
ئاخر لەم پارە کەمە چەندی دەدرێت بە کرێی خانوو ، هاتوچۆ، چارەسەری نەخۆشی ، مەسرەفی ماڵ و منداڵ ، خوێندنیان، پارەی دانی ئاو و کارەبا و غاز و بەنزین و جلوبەرگ و ڕؤژێك بۆ حەسانەوە ، ئەوە هەر لە هۆڵیدەی بگەڕێ!! ئیتر چۆن خەڵکی نایەتە سەرشەقام و دونیا ناهێنێتە خوارەوە بەسە سەروەران و باڵادەستان و دەستەبژێراندا؟؟!!!!