شەق دەزانێت قۆناخ لە کوێیە، تازە شتێك نییە دادی بدات

شەق دەزانێت قۆناخ لە کوێیە، تازە شتێك نییە دادی بدات

24/10/2019

خۆ پیشااندانەکانی شیلی بە تایبەت لە سەنتیاگۆ پێی نایە ڕۆژی شەشەمەوە ، زیاتر لە 200 کەس بریندارن ، 18 کەس گیانیان لە دەستداوە ، 2000 کەس گیراوە .  گەرچی سەرۆکی شیلی داوای لێبوردنی کرد لە خەڵکی و دەستی کردووە بە ڕیفۆرمکردن بەلام خۆپیشاندان و پرۆتێستەکان ڕو لەزیادبووندان و ئێستا نقابەش پشتگیریی شەقام دەکات و لە مانگرتنی گشتیدان.

خەڵکی داوای باشکردنی ژیان دەکات ، خۆوێندنی بەلاش و چارەسەری باش و چاککردنی خزمەتگوزارییەکان و هەڵگرتنی باج لەسەر هەژاران.  هاوکاتیش سەرۆکی ئەوێ بە زۆر ناچار کرا کە ئەم بڕیارانە بدات  کە ڕیفۆرمێکن وەکو : بەرزکردنەوەی مانگانەی خانەنشینی لە 151 یۆرۆوە بۆ 181 . لانی کەمی مانگانەی کرێی لە 413 یۆرۆوە بۆ 481 یورۆ بەرزکردوە ،  باجی لەسەر پارەی کارەبا کە لە سەدا 92 بوو لابرد ، باجی لەسەرو  موچەی مانگانەی 11،000 یورۆوە سسەرخست ، واتە باجی موچەی دەوڵەمەندەکانی زیادکرد، لەگەل هەموو ئەمانەشدا هێشتا خەڵك هەر لەسەر شەقامە بۆیە دۆستان و ناحەزانی سەرۆك دەڵێن ئەوەی کە دەیکات دەرەنگ کردی.

لە ڕاستیدا شیلی دەوڵەمەندترین وڵاتی ئەو ناوچەیەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا  نایەکسانیترین کۆمەڵە.