خۆپیشاندانەکانی شیلیی بەردەوامە و دەوڵەت ناچار کرا کە چاو بە بڕیارەکانیا بخشێنێتەوە.

21/09/2019

خۆ پیشاندان و هاتنە سەر شەقامەکانی خەڵکی لە سەنتیاگۆ و شارەکانی دیکە دەوڵەتی لە لایەکەوە ناچار کرد کە لە  زیادرکردنی بیتاقەی هاتووچۆ پەەشیمان ببێتەوە ئامادەیە کە ڕیفۆرم بکات، لە لایەکی دیکەشەوە لە ناچاری و شپرزەیی و شلۆقبوونی دەسەڵات و ئیدارەکەی فرامانی حاڵەتی تەواریی لەتەك سەپاندنی یاساخکردنی هاتووچۆ لە 6 شاری تردا، بدات.

تاکو دوێنی 7 کەس گیانیان لە دەستداوە، 62 پۆلیس و 11 مەدەنی بریندار بوون ، هیچ جۆرە هاتووچۆیەكی پاس و میترۆ  لە سەنتیاگۆ نەبووە ، 1500 کەس گیراون ، 70 ڕووداوی جددی ڕویداوە کە 40 لەوانە تاڵانکردنی مەخزەن و سوپەرمارکێتە گەورەکانن، 85 محەتەی میترۆ زەرەریان پێگەیەنراوە 3 بەش لە میترۆکان بە جۆرێك زەرەەرمەند بوون کە مانگی زیاتر دەوێت بۆ چاککردنەوەیان ، لە 6 خەتی میترۆ تەنها خەتێك ئەویش بە شەڕە شەق کاردەکات ،  60 لە مەخزەنەکانی  Walmart کە  ئەمەریکییە زیانی گەورەیان لێکەوتووە، 2 هێڵی ئاسمانی نەیانتوانیوە موسافیرەکانیان بگوێزنەوە.  زیاتر لە 10،500 پۆلیس و سەرباز هێنراونەتە سەر شەقامەکان دژ بە خۆپیشاندەران.

ئەم توڕەییەی خەڵکی لە حکومەت و کۆمپانیا گەوەرکان و سوپەرمارکێت و توێژاڵی دەستەبژێر بە گاڵتە ڕوی نەداوە ، ئەمە پەنگخواردنەوەی خەڵکییە کە لە سالی 2010 وە لە مافە سەرەتاییەکانی وەکو خوێندنی بەلاش یا پارەیەکی کەم ، نەبوونی چارەسەریی نەخۆشی بە بەلاش ، باج و خەراجی زۆر ، گرانی باری ژیانیان و زۆری تریش …. کە پێوەی دەناڵێنن ، هێناونیەتە سەر شەقام .  خەڵکی خۆی دەزانێت مایە و هۆکاری برسێتی و ڕەشووڕوتتیان کێن و بێ دەنگی چی تر دادیان نادات، تاڵانکرنی ئەو شوێنانەوە چنگاوشبوونی پۆلیس و سەرباز و هەرکەس کە پشتگیریی لە ئەو بارودۆخە سەپەێنراوە بکات ، مافی ڕەوای خەڵکییە.