19/10/2019
سەنتیاگۆ دەکوڵێت:
لە دوێنێوە ، هەینی ، 18/10 ، خەڵکێکی یەکجار زۆر هاتوونەتەوە سەر شەقامەکانی سەنتیاگۆی پایتەختی وڵاتی شیلیی تا ئەو رادەیەی کە حکومەت ناجار بوو کە حاڵەتی تەواریئ بانگەشە بکات و دەشلێت کە ڕەنگە تا 15 ڕۆژ ئەم بارودۆخە دەوام بکات .
نیشانەی سەرسوڕمان نییە کە خەڵکی لەوێ توندوتیژی گرتۆتە بەر و بەو ژمارە زۆرە لەسەر شەقامەکانن و شتێك نییە دایانمرکێنێتەوە . باری ژیانی ئەو خەڵکە ئەوەندە خراپە کە سنوری بەزاندووە هەر لە نەبوونی ئاازدیی دەربڕینی ڕاوبۆچون ، قەدەخەکردنی مافی گردبوونەوە، گرانی شت و پێدایستییەکانی ژیان ، نەبوونی خزمەتگوزاریی ، گرانبوونی خۆنندن و پەروەردەی قوتابییان ، بێ کاریی و زۆری تر. لە ساڵی 2010 وە کە ژیانی خەڵکی بەرەو خراپتر ڕۆیشتووە بەردەوام خۆپیشاندان و ناڕەزایی بوووە بەڵام هەرگیز وەکو ئەمەی ئێستا نەبووە . ئەوەی کە بووە خاڵی تەقینەوە بەززکردنەوەی نرخی بیتاقەی میترۆیە کە خەڵکی دوێنێ هێنایە سەر شەقام .
بە گوێرەی یاسای تازە هەر کەس بگیرێت و بسەلمێنرێت کە شتێکی شکاندووە دەکرێت بۆ ماوەای 20 ساڵ بەندبکرێت. ئەمە قسەی دوێنێی وەزیری ناوخۆ و پۆلیسی شیلیی بوو.