19/10/2019
” داواکانمان یەکە، ئامانجمان یەکە ، خەڵک دەیەوێت ئەم ڕژێمە بهێنێتە خوارەوە”
” ئێوە دەبوایە پارێزگاریتان لە ێمە بکردایە … خەجاڵەت بن ”
” هاتومەتە سەر شەقام ، چونکە لەوە زیاتر تەحەمولی ئەم بارودۆخە ناکەم ”
“هەموو ئەمانە دزن ، هاتوونەتە سەر حوکم بۆ پڕکردنی گیرفانی خۆیان، نەك بۆ خزمەتکردنی ئێمە و وڵات”
ئەمانە بڕێکن لە دروشمی ناڕەزییکەرانی لوبنان لە شاری بەیروت کە بۆ 2 ڕۆژە هاوتوونەتە سەر شەقام بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی و گرانبوونی باری ژیان، بەڵام ئەوەی کە خاڵی تەقینەوە بوو ، حکومەت تێچوی بەکارهێنانی وەتساپی بەرزکردەوە ، ئەمە خاڵی تەقینەوە بوو گەرچی وەزیری تەلەفونات لە بڕیارەکەی پاشگەز بووەوە بەڵام خۆپیشاندان و ناڕەزایی هەر بەرەوامە ، هەندێك لە وڵاتان داوای گەڕانەوەی هاووڵاتانیان کردووە لەبەر مەترسی بارودۆخەکە.
تا ئێستا 52 پۆلیس بریندار کراوە و 70 ش لە خۆپیشاندەران دەسبەسەرکراون .