19/10/2019
بزوتنەوەی ژینگە بە تەحەدای پۆلیس و یاسای نوێوە، هێشتا توانی 2 هەفتە پرۆتێستەکەی خۆی، تەواو بکات:
گەرچی پۆلیس و وەزیری ناوخۆ خۆپیشاندانی بزوتەوەی ژینگە [ بزوتنەوەی یاخییبوون لە لەناوچون ] لە لەندەن لە دووشەمەی پێشووەوە قەدەخەکرد ، بەڵام چالاکوانەکان توانییان ئەو بڕیار و یاسایە بشکێنن و بەردەوام بن لەدەربڕنی ناڕەزایی و کردنی چالاکی ڕاستەوخۆیان . دوێنێ 3 چالاکی گەوەرەیان ئەنجامدا. یەکەمیان کاژێری 9.30 بەیانی بوو کە دوو شوێنی سەرەکی لەندەنیان گرت و جوڵەیان لە سەیارە بڕی کە ئەویش : شەقامی ئۆکسفۆرد و ئۆکسفۆرد سێرکس بوو . دواتر بە خۆپیشاندان بەرەو پەڕلەمان ڕۆیشتن و پاشنیوەڕۆش یەكێکیان چووە سەر تاوەری سەعاتی بیك بن و 3 کاژێری ویست بۆ ئەوەی پۆلیس بتوانێت بیهێنێتە خوارەوە ، هەر لەبەر ئەو جالاکییە پۆلیس خۆیان شەقامەکانی دەوروبەریان داخست.
لە کۆیتایی ڕۆژەکەدا بۆ کۆتاییهێنان بە چالاکی دوو هەفتەییان ، مەراسمی کۆتاییهێنانەکەیان لە مەیدانی تراڤگەڵ گرت و کۆتاییان، لە ئێستادا ، بە چالاکییەکانیان هێنا.
بە گوێرەی قسەی پۆلیس هەتا دوێنی ، هەینی کاژێری 2 ی پاشنیوەڕۆ 1768 کەس لەم دوو هەفتە چالاکییەدا گیراون.