هێی غەشیم هێشتا هەر باوەڕت بە هەبوونی دیمۆکراسی و ئازادیی ماوە لە بریتانیا؟!!!
16/10/2019
دوێنی، دووشەمە ، 14/10/19، پاش تەنها 8 ڕۆژ لە پرۆتێستی ئاشتیانەی بزوتنەوەی ژینگە ، یاخییبوون لە لەناوچون ، پۆلیس چی دی تەحەمولی ئەو پرۆتێستە ئاشتییەی نەکرد بۆیە کاژێری 9 ی شەو دایان بەسەر کەمپی مەیدانی تراڤگەڵدا بە زۆر بڵاوەیان پێکردن و شتومەك و پێداویستییەکانیان پرژ و بڵاوکردەوە دەستیشیان بەسەر هەندێك شتدا گرت.
هاوکاتیش لە لایەن وەزارەتی ناخۆوە فرمان دەرکرا کە لە هیچ شوێنێکی لەندەندا ئەو بزوتنەوەیە بۆی نییە کە پرۆتێست بکات. لە ماوەی 8 ڕۆژدا نزیکەی 1500 کەس دەستبەرکراوەو بڕیارە هەرکەس دژ بە فرمانی پۆلیس و وەزارەتی ناوخۆ بوەستێتەوە بگیرێت و بەند بکرێت. لە یەکێك لە وێنەکانی سەرەوەدا ئەو ئافرەتەی کە دەیبینیت کە بە دەست پۆلیسەوەیە، ئەوە ئەندام پەڕلەمانی پەڕلەمانی ئەوروپایە و سەر بە پارتی سەوززە.
ئەمە ئەوە نیشاندەددات ئەگەر سەد یەکێكی هۆنگکۆنگ و ئێران و عێراق و شوێنەکانی دیکە خەڵک بێنە سەر شەقامەکان دەوڵەت لێرە لافاوی خوێن هەڵدەسێنێت.