بزوتنەوەی بەرگریی لە ژینگە بەردەوامە و تاکتیکی نوێ بەکاردەهێنن :
09/10/2019
دوێنێ سێشەمە، 08/10 ، بۆ ڕۆژی دووەم ناڕەزایکەرانی بزوتنەوەی ژینگە [ یاخیبوون لە لەناوچوون ] بەردەوام بوو لە داگیرکردنی شەقامە سەرەکیەکان و شوێنگرتن بۆ مانەوە و دامەزراندنی چادرەکانیان .
ژمارەی دەسبەسەرکراوان تاکو دوێنێ شەو ، سێشەمە ، گەیشتە 500 . هاوکاتیش خۆپیشاندەران و ناڕەزاییکەران تاکتیکێکی نوێیان گرتۆتە بەر کە ئەویش لەکاتی گرتنیانا ڕەتکردنەوەی بەربوونیانە بە کەفالەت بۆ ئەوی زیاترین کەس لە پۆلیسخانەکانا بمێننەوە و ئەمەش سەختترین بارودۆخ بۆ پۆلیس و بەرپرسان دروستدەکات کە وەکو ئەرکی گەورە و پۆلیسی زیاتر بەکابهێنن . خودی ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی پۆلیس لە سەر شەقامەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران.
هەموو دەسبەسەرێك لانی کەم 4 پۆلیسی دەوێت بۆ گرتن و گواستنەوەی و خستنە ناو ڤانەکانیانەوە ، بۆیە پۆلیس لە مشاوەرەی ئەوەدان کە پۆلیسی دەرەوەی لەندەن بهینن بۆ فریاکەوتنیان