هاوڕێیان سەرپەرشتیکاران و خوێنەرانی پەیجی (ئەنارکیستان )
وەک ئاگادار هەن، مانگی سێپتەمبەری 2015 لەسەر ڕێپۆرتی ناحەزانی ئازادی و ڕەخنە، لەسەر ڕێپۆرتی پارتییچییەکان و لایەنگرانی دەوڵەت و سەرکوت، لەسەر رێپۆرتی دەسەڵاتخوازان و ناوبانگخوازانێک کە خەریکن بەناوی ئازادی و سۆشیالیزم خەڵک فریودەدەن، سەرپەرشتیکەرانی فەیسبووک ئەکاونت و گرووپ و پەیجی (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردیی–زمان)ی ڕاگرووە و وێڕای ناردنی هەموو ئەو بەڵگەنامانەی کە داخوازییانکردبوون، تاکو ئێستا بواری کردنەوەی ئەکاونت و گرووپ و پەیجەکە نەدراوە.
ئەم پەیجەی ئێستا کە وەک جێگرەوەی پەیجە پێشینەکە کراوەتەوە، بەداخەوە چەند مانگێکە لەلایەن فەیسبووک خراوەتە ژێر فشار و بیانووگرتن.
هەڵبەتە ئەوە بۆ ئێمە ڕۆشنە، دەیان و سەدان پەیج و گرووپی ئەنارشیستی بە زۆربەی زمانەکان هەن، وەک دەزانن و ئاگادار هەن، پەیجی (ئەنارکیستان) نە هاندانی توندوتیژی و نە هاندانی بزاڤی چەکداری و نە بانگەواز بۆ توندوتیژی ناکات، هەر ئاوا هەموو ئێتیکێکی ڕۆژنامەنووسی و نووسین پەیڕەودەکات و دژی سووکایەتیکردنە بە هەر کەسێك لەسەر بنەمای ڕەگەزیی و نەژادیی و ئایینی و ڕەنگی پێشت و تەمەن و هەڵکەوتەی جەستەیی) و بە هەموو شیوەیەک دژی هەڵاواردن و سووکایەتییە. ئەوەی کە بەس پەیجی (ئەنارکیستان) دەخرێتە ژێر فشار، بۆ خۆی مایەی پرسیار و ڕامانە، بەتایبەت نە پەیجەکە ئەوەندە چالاکە و نە ئەوەندە لایککەر و خوێنەری هەیە و نە ژمارەی نووسەرانی زۆرە. تاقە شتێک کە فرەتر گۆماندەگرێت، ئەوەیە، لەوە دەچێت هۆکارەکەی واوەتر بێت و پوازی قەڵیشاندنی دارەکە لە خودی دارەکە بێت.
هەر ئێستا فەیسبووک بڵاوکردنەوەی لینکی سایتی ئەنارکیستان (ئەنارکیستان.کۆم) بلۆککردووە و بواری بڵاوکردنەوەی نادات …
هەر ئاوا، بڵاوکردنەوەی لینکی ئەم پەیجەی (ئەنارکیستان) بلۆککردووە و بواری دانان و ناردنی بۆ کەسانی دیکە بە مەسینجەر نادات ..
پاساوی ئەوەش، ستافی فەیسبووک دەڵێت “ئەو سایت و پەیجەی ئەنارکیستان دژی بنەماکانی ئێمەیە“
ئەگەر بە پێوەری ئەو بیانووەی فەیسبووک بێت، کەواتە فەیسبووک بەخۆی “لایەنگری هەڵاواردنی ڕەگەزیی، نەژادی و ئایینی و کولتووریی و ..تد“، چونکە وەک هەموو خوێنەرێك دەزانێت، پەیجی ئەنارکیستان دژی (هەڵاواردن و ستەم و سەرکوت و سووکایەتی و پێشێلکردنی مافی مردۆفە)!
هاوڕێیانی سەرپەرشتیکار، خوێنەرانی هێژا
بۆ ئەوەی ئەم جارە بە ڕاگرتن و بلۆککردنی پەیجی (ئەنارکیستان) بوارنەدەین، پێویستە:
–هەموومان (سەرپەرشتیکاران) و (خوێنەران)ی پەیجی ئەنارکیستان، دۆست و هاوەڵانی خۆمان بۆ نێو پەیجەکە [ئەد]بکەین و هەمووان بەردەوام پەیجەکە لایکبکەین ..
هەموومان پێکەوە و هاوکات و بەردەوام ئەم پەیجە لەسەر دیواری فەیسبووکی خۆمان شەیربکەین، لەنێو گرووپەکانی دیکە، لەنێو پەیجەکانی دیکە [شەیر]بکەین
هەموومان پێکەوە و هاوکات و بەردەوام لە ڕێگەی ئیمەیل و مەسینجەر و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەی وەک تویتەر، ئینستاگرام، تێلەگرام، وۆتسئێپ و ڤایبەر و سناپچات و …تد پەجەکە بە دۆست و هاوەڵانمان بگەیێنین و ئەوان بۆ پشتیوانی و بەشداریکردن بانگهێشتبکەین
هاوپشتی و یەکێتی تاقە چەکی شۆڕشگەرانەی ئێمەی ئازادیخوازە
هاوپشتی بەردەوامی ئێوە مسۆگەرکەری مانەوەی پەیجی (ئەنارکیستان) دەبێت
دەستی خەباتکارانەی یەک بە یەکی ئێوە دەگوشین
بەرەو هاوپشتی و یەکێتییەکی ئەنارشیستانە
سەکۆی ئەنارکیستانی کوردیی–زمان
28ی سێپتەمبەری 2019
لینکی پەیجی ( ئەنارکیستان ) لە فەیسبووک https://facebook.com/ANARKISTAN
لینکی کاناڵ و گرووپی ئەنارکیستان لە تێلەگرام https://t.me/KAF_Seko