زاهیر باهیر
26/04/2018
لە ڕۆژنامەی ژمارە 8 ی ‘ گۆڤاری شاری یاخی’ ” Rebel City” کە یەکێکە لە بڵاوکراوەکانی ئەنارکیستەکانی لەندەن، لە لاپەڕەی یەکەمدا دەڵێت ” ئەگەر زۆرێك لەم پێناسانەی خوارەوە لە خۆتا دەبینیتەوە ، تۆ ڕەنگە ئەنارکیست بیت . کەواتە پیرۆزبایی : تۆ بەشێکی لە ئازادیخوازانی کۆنی چەند چەرخێك، لەو خەڵکانەی کە توندوتیژی و دڕندەیی و کۆت و پێوەندەکانی کۆمەڵی هەنوکەیی دەدەنە دواوە، ئەوانەی کە نەهی ئەگەری دونیایەکی ئازادتر و سۆزدارانەتر ، دەکەن ”
ئەگەر باوەڕت بەمانەی خوارەوە هەبێت، ئەوە تۆ ئەنارکیستیت:
- بوونی بەڕیوەبەرەکان پێویستیی نییە ، کرێکاران و کارگەران خۆیان دەتوانن باشتر شتەکان بەڕیوەبەرن .
- پۆلیس، دادگاکان، بوونی بەندیخانەکان بە زۆری سوودمەندن و پارێزگاری لە دەڵەمەند و دەسەڵاتداران دەکەن.
- هەڵبژاردن گاڵتەجاڕییە، جێگرتنەوەی یەك لە سیاسییەکان بەوی تریان جیاوازییەکی زۆری نابێت. گۆڕانکاریی تەواو لە چالاکییەکانی خۆمانەوە، دێت.
- زۆرن ئەو پێداویستیانەی کە دەتوانرێت دابینبکرێن لەوانە: خانووبەرە ، خواردن ، پەروەردە و پێگەیاندن و زۆری تر ، ئەگەر دەوڵەمەند هەمووی بۆ خۆی نەقۆزێتەوە.
- بەشی سەرەکی میدیا نوێنەرایەتی بەرژەوەندی حکومەت و بزنسە گەورەکان و هەروەها بارودۆخی هەنوکەیی، دەکات.
- نابێت هیچ کەسێك جیاوازکاریی و هەڵاواردنی لەگەڵدا بکرێت بە پاساوی جێندەیی و نەژادیی و ڕەگەزیی و مەیلی جنسێتیی و نەتەوەیی و تەمەن و توانستیی.
- هیچ کەسێك دەسەڵاتی بەسەر ئەوی دیکەدا نەبێت.
- سیستەمی ئابووریمان ( سەرمایەداریی) نادەدواریانەیە ، نادروستە و ڕاوەستاو و سەقامگیریش نییە . خزمەتێکی یەکجار گەوەرە بە کەمایەتیەکی یەکجار کەمی خەڵک دەکات.
- سنوورەکانی نێوانی نەتەوەکان هێڵێکی خەیاڵییە و دەبێت هەڵوەشێنرێتەوە.
- لە ڕاستیدا گرفتەکانی کۆمەڵ بە چاکسازییکردنی سیستەمی کرمێ بوو، لابەلا نابێتەوە. پێویستمان بە ڕێگایەکی تەواو جیاواز بۆ ڕێکخستنی هەموو شتەکان ، هەیە.
ئەوەی ئینگلیزی دەزانێت بۆ ئەوەی تەواوی وتارەکان ببینێت ، ئەوە با کرتە لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکات:
https://www.anarchistcommunism.org/wp-content/uploads/2018/04/REBEL_CITY_No8.pdf