کاتێك کە بزوتنەەوی چەکداریی جێگەی بزوتنەوەی جەماوەریی دەگرێتەوە ، ئیتر نەگبەتییەکان لەوێوە دەستپێدەکەن و کۆتاییان نایەت:

کاتێك کە بزوتنەەوی چەکداریی جێگەی بزوتنەوەی جەماوەریی دەگرێتەوە ، ئیتر نەگبەتییەکان لەوێوە دەستپێدەکەن و کۆتاییان نایەت:

زاهیر باهیر

29/04/2017

سەرکەوتن و شکستهێنانی بزوتنەوەی چەکداریی هەردووکیان وەکو یەکن ، ئەو ساتانەشی کە سەرکەتنێکی وەختی لە پارچە زەوییەکی تەسکدا بەدەستدەهێنیت، ئەو کاتەش سەرتایەکی دیکەیە بۆ تێشکاندنێکی درێژخایەن.
سەراپای بزوتنەوە چەکدارییەکانی چەرخی ڕابوردوو ئەمانەی ئێستاش نوشوشتییان بۆ گەلەکەیان و بۆ بزوتنەوەی جەماوەریش ، تۆمارکردووە ، بڕاواننە بزوتنەوەکانی : فەلەستیینیەکان ، پڵنەکانی سریلانکە ، فارسی کۆلۆمبییا ، ماوییەکانی فلیپین و کوردایەتییەکەی باشوور ڕۆژهەڵات.
گەر لە شوێنێکی وەکو باشور و فەلەستین-دا بە حوکمی هەندێك بارو دۆخی ناوچەیی و سیاسەتی بەناو کۆمۆنێتی نێو دەوڵەتی ، شتێكی کەمیان بە دەست هێنابێت ، ئەزموونی هەردوکیان، ئەوە دەسەلمێنێیت کە لە سەر شکستیهێنانیی خەڵکەکەی ، جەماوەرەکەی، بوە ، شتێکیان دروستکردوە کە لە ئێستادا بە ئامان و زەمان ناتوانر ێت لاببرێت.
بزوتنەوەی چەکداریی هەمیشە بە خزمەتی دەوڵەتانی ناوچەکە و بەشێکی جیهانی گەڕاوەتەوە ، نەك خودی خەڵکەکەی خۆی. هەمیشە لەبری لاوازکردنی دەوڵەتەکەی کە شەڕ دژی دەکرێت، بەهێزتری کردووە و دەکات ، هەر بۆیەش دەوڵەتەکان ، سیستەمی جیهانی لە هەوڵی فووتێکردنی ئەو بزوتنەوەیەدان ، تاکو ئەو کاتەی کە پێویستیانە.
هەڵبەتە بارودۆخی باکور و ڕۆژاوا جیاواز بوو ، بزوتنەوەیەکی بە ڕاستی جەماوەریی لە ئارادا بوو ، کە لە بەرژەوەندی هێچێك لە وڵاتانی ناوچەکە و جیهان و تەنانەت حیزبە لۆکاڵییەکانیش نەبوو. ڕێڕەوی نوێی ئەمان گۆڕینی خەباتکردنیان بوو لە چەکدارییەوە بۆ جەماوەری و لە دەوڵەت-نتەوەوە بۆ مرۆڤدۆستی ، بۆ بەیەکەوەژیان، بۆ نەهێڵانی نادادپەروەری ، بۆ پوچکردنەوەی وەهمی هەموو ئەو بزوتنەوانەی کە تا ئێستا هەبوون و بەڵام بە کردەوە ، دەقاو دەقای پێچەوانەی قسەیانی ، کردووە و سەلماندووە ، بۆ گەلێکی دیکە…..بوو
دیار بوو ، ئەمانەش لە قازانجی دەوڵەتانی ناوچەکەو ڕۆژاواو حیزبەکانی باشوریش نەبوون و نیین ، باشترین تاکتیکێکیش کە ئەو دوو بزوتنەوە لاواز بکرێت ، ئاڵاندنیان بوو لە جەنگەوە چ لە باکور و چ لە ڕۆژاوادا.
دەبوایە دەرك بەوە بکرایە بە گەوەرەکردنی بەرەی چەکداری و فراوانکردنی بەرەی جەنگ ، تەسککردنەوەی بەرەی جەماوەریییە و گەڕانەوەی ڕؤلی حیزب و لەدەستدانی ئەوانەن کە بەدەستهاتبون . لە باکوریش بە چەشن کارکردن لەسەر گەڕانەوەی پەکەکە بۆ ساڵانی 80 کان، لە دەستدانی هەموو شتێکە کە دەستەبەرکرابوون ، ئەوە ئاشکرا بوو لە ماوەی ڕاگرتنی شەڕدا ئەوەندەی کە بەدەستهێنرا، لە ماوەی 30 ساڵی شەڕی ڕابوردوو و سەد ساڵی شەڕی ئایندە ، بەدەستنایەتەوە . زیادکردنی ژمارەی چەکدار، شەڕی زیاتر سەرەڕای زەرەرە ڕۆحی و مادییەکان ، وەخت نەمانەوەیە ، بە فیڕۆدانی پارە و کەرەسە سەرچاوەییەکانی دیکەیە ، کە زەروورە لە کانتۆنەکان لە بوارە جیا جیاکان سەرف بکرێت. سەرقاڵی بە جەنگەوە یانی فەرامۆشکردنی لایەنە زەروورییەکانی دیکە.
بەداخەوە ئەمەی ئێستا لە ڕۆژاوا و لە باکور ڕوودەدات ، بە زایەدانی ڕەنج و ماندووبونی ئۆجەلانە کە نزیکەی 18 ساڵە هەوڵی بۆ دەدا، هەوڵی بەجەماوەرییکردنی بزوتنەوەکە بوو ، هەوڵی پاراستنی کەوتنە ژێر ڕکێفی ئەمەریکاو ڕوسیا، بوو.
ئیتر کاتی ئەوەیە کە جورئەتی ئەوەمان هەبێت کە بە پەکەکە و پەیەدە بڵێن ، گەر دەتانەوێت کارەساتی زیاتر بۆ ڕۆژاواو باکور دروست نەبێت ، دەبێت بە سیاسەتی هەڵەتانا بچنەوە و ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لەو بارودۆخەی کە خولقاوە، واتە لە لەباربردنی بزوتنەوە جەماوەریەکەی باکور و ، لە ڕۆژاواش بوونە بەدیهێنەری ئامانجی دەوڵەتانی ناوچەکە و وڵاتانی ڕۆژاوا ، دوور بخرێنەوە و لە بڕوا و متمانەی خەڵك ڕوتبکرێنەوە.
ئەوەی کە ماوەتەوە بیڵێم بۆ ئەوەی تاوانبار نەکرێم، دەڵێم ، هەڵوێستی من هەڵوێستی ڕەخنەو هاریکارییانەیە هەر وەکو وابوە و تا ئێستاش پشتگیری لە هەردوو بزوتنەوەکە دەکەم بەڵام نەك بە هەموو نرخێك، نەك بە هەموو باجدانێک، نەك بە گرتنەبەری هەموو تاکتیکێک، نەك بە کارکردن لەسەر لاوازکردنی بزوتنەوەی جەماوەریی لە هەردوو لادا.

 

لە ڕۆژنامەی ژمارە 8 ی ‘ گۆڤاری شاری یاخی’ ” Rebel City”

زاهیر باهیر

26/04/2018

لە ڕۆژنامەی ژمارە 8 ی ‘ گۆڤاری شاری یاخی’ ” Rebel City”  کە یەکێکە لە بڵاوکراوەکانی ئەنارکیستەکانی لەندەن، لە لاپەڕەی یەکەمدا دەڵێت ” ئەگەر زۆرێك لەم پێناسانەی خوارەوە لە خۆتا دەبینیتەوە ، تۆ ڕەنگە ئەنارکیست بیت .  کەواتە پیرۆزبایی : تۆ بەشێکی لە ئازادیخوازانی کۆنی چەند چەرخێك، لەو خەڵکانەی  کە توندوتیژی و دڕندەیی و کۆت و پێوەندەکانی  کۆمەڵی هەنوکەیی دەدەنە دواوە،  ئەوانەی کە نەهی  ئەگەری دونیایەکی ئازادتر و سۆزدارانەتر ، دەکەن ”

 

ئەگەر باوەڕت بەمانەی خوارەوە هەبێت،  ئەوە تۆ ئەنارکیستیت:

 

  • بوونی بەڕیوەبەرەکان پێویستیی نییە ، کرێکاران و کارگەران خۆیان دەتوانن باشتر شتەکان بەڕیوەبەرن .
  • پۆلیس، دادگاکان، بوونی بەندیخانەکان بە زۆری سوودمەندن و پارێزگاری لە دەڵەمەند و دەسەڵاتداران دەکەن.
  • هەڵبژاردن گاڵتەجاڕییە، جێگرتنەوەی یەك لە سیاسییەکان بەوی تریان جیاوازییەکی زۆری نابێت. گۆڕانکاریی تەواو لە چالاکییەکانی خۆمانەوە، دێت.
  • زۆرن ئەو پێداویستیانەی کە دەتوانرێت دابینبکرێن لەوانە: خانووبەرە ، خواردن ، پەروەردە و پێگەیاندن و زۆری تر ،  ئەگەر دەوڵەمەند هەمووی بۆ خۆی نەقۆزێتەوە.
  • بەشی سەرەکی میدیا نوێنەرایەتی بەرژەوەندی حکومەت و بزنسە گەورەکان و هەروەها بارودۆخی هەنوکەیی، دەکات.
  • نابێت هیچ کەسێك جیاوازکاریی و هەڵاواردنی لەگەڵدا بکرێت بە پاساوی جێندەیی و نەژادیی و ڕەگەزیی و مەیلی جنسێتیی و نەتەوەیی و تەمەن و توانستیی.
  • هیچ کەسێك دەسەڵاتی بەسەر ئەوی دیکەدا نەبێت.
  • سیستەمی ئابووریمان ( سەرمایەداریی) نادەدواریانەیە ، نادروستە و ڕاوەستاو و سەقامگیریش نییە .  خزمەتێکی یەکجار گەوەرە بە کەمایەتیەکی یەکجار کەمی خەڵک دەکات.
  • سنوورەکانی نێوانی نەتەوەکان هێڵێکی خەیاڵییە و دەبێت هەڵوەشێنرێتەوە.
  • لە ڕاستیدا گرفتەکانی کۆمەڵ بە چاکسازییکردنی  سیستەمی کرمێ بوو،  لابەلا نابێتەوە.  پێویستمان بە ڕێگایەکی تەواو جیاواز بۆ ڕێکخستنی هەموو شتەکان ، هەیە.

 

ئەوەی ئینگلیزی دەزانێت بۆ ئەوەی تەواوی وتارەکان ببینێت ، ئەوە با کرتە لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکات:

https://www.anarchistcommunism.org/wp-content/uploads/2018/04/REBEL_CITY_No8.pdf

 

 

کاتی ئەوە هاتووە کە پەیەدە مەرجی خۆی بەسەر ئەمەریکادا بسەپێنێ، یاخود

 

کاتی ئەوە هاتووە کە پەیەدە مەرجی خۆی بەسەر ئەمەریکادا بسەپێنێ، یاخود

28/04/2017

ئێستا بەتەواوی دەرکەوت کە هێڕشەکەی تورکیا بۆ سەر شەنگاڵ و ڕۆژاوای کوردستان بە ئاگەداری بارزانی و ئەمەریکا و ڕوسسیا بووە ، زۆر نزیکیشە کە سەریشیان بۆ لەقاندبێت ، نەك هەر ئاگەدار بووبێتن.
کەواتە ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە پەیەدە مەرجی یەکەم و سەرەکی خۆی بەسەر ئەمەریکادا بسەپێنێت ، یا تورکیا لغاو بکات، یاخود ئەمان هاوپەیمانیییەکەیان لە تەك ئەمەریکادا هەڵوەشێننەوە ، کە لە ڕاستیدا ئەو هاوپەیمانییە ، کە چوونە جەنگە لەگەڵ ئەمەریکا دژ بە داعش و هێڕشە بۆ سەر ڕەقە لە ئێستادا، تەنها خزمەت بە بەرژەوەندی ئەمەریکا و سوریا و تورکیا و ئێران و وڵاتانی ڕؤژاوا دەکات ، نەك کێشەی کورد لە هیچ بەشێکی کوردستانا .
ئاشکرایە کە لە ئێستادا ئەمەریکا و وڵاتانی ڕؤژاوا، پەیەدە و هێزە سەربازییەکانیان زیاتر پێویستە ، تاکو ئەمان ئەمەریکاو ئەو وڵاتانەیان پێویست بێت.
ئیتر کاتی پتەوکردنی کانتۆنەکانە لە ڕوی ئابوریی و کولتوری بەیەکەوەژیان و پەروەردەی مرۆدۆستی و ئازادیخوازنە ، زیاتر لە هێرشکردن بۆ سەر داعش و قوربانیدان بەم هەموو تێکۆشەرانە و هارکردنی زیاتری تورکیا لە کورد لە ڕۆژاوا و باکور و باشووریش.

 

“دەنگدان زۆر شت دەگۆڕێت، بەڵام بەرەو خراپترکردن و ڕامبوون و دەستەمۆبوون”

“دەنگدان زۆر شت دەگۆڕێت، بەڵام بەرەو خراپترکردن و ڕامبوون و دەستەمۆبوون”

ھەژێن

٢٨ی ئەپڕیلی ٢٠١٨

 

کاتێك سەد ساڵ لەمەوبەر (ئێما گۆڵدمان – نووسەر و چالاکی ئەنارشیست) گوتی “ئەگەر دەنگدان شتێکی بگۆڕیایە، ئێستا دەمێک بوو، کە قەدەخەکرابوو”.

مەبەشتی ئەو لە شت گۆڕین، گۆڕانکاریی پۆزەتیڤ بوو لە بەرژەوەندی زۆرینەی زەحمەتکێش؛ ئەگەر نا، دەنگدان زۆر شت بەرەو نیگەتیڤ دەگۆڕێت، لەپێش ھەموو شتەکان، خودی سرووشتی مرۆڤ.

دەنگدان بڕوابوونی مرۆڤ بە خۆی لاواز و نەبوو دەکات و مرۆڤ لە ھێز و توانای خۆی نامۆ و نائومێدی دەکات و ڕام و دەستەمۆی ئەو خۆزگەیەی دەکات، کە “فریادڕەسێك” پەیداببێت و ژیان و دونیای بەدبەختییەکان بۆ ئەو بگۆڕێت.

بەڵام بێجگە لە ھەڵوێستی ھەر کەس بەرانبەر پارلەمان، خودی مێژووی سەدان ساڵەی پارلەمان ئەوەی نیشانداوە، کە پارلەمانتاران نوێنەری پارتییەکان و پارتییەکان خوازیاری مشەخۆری و سەروەریی چینایەتین و لە باشترین بار، پارلەمانتاران دەڵاڵی (نوێنەری | لۆبی) کۆمپانییەکانن و وەک بەکرێگیراوێک ئەو یاسا و خواستانە پەسەندەکەن، کە لە بەرژەوەندی کۆمپانییەکان و سەرمایەداران و بنەماڵە و پارتییە دەسەڵاتدارەکانن.

ئەگەر ئەزموونی سەدان ساڵەی پارلەمانەکانی ئەوروپا و ئەزموونی بیست و شەش ساڵەی ھەرێمی “کوردستان” بۆ تێگەییشتنی تاکی خۆشباوەڕ و ناھوشیار لە ئامانجی ڕامیاران و پارتییەکان و ڕۆڵی کەتواریی پارلەمانتاران و پارلەمان و بەڵێندەرەکان، ھێشتا بەس نییە، دەکرێت ھەر کەس ئەو دوو پرسیارە لە خۆی بپرسێت:

  • ئەگەر پارلەمانتاریی و بەڕێوەبردنی کۆمەڵ چالاکییەکی بەبێ مووچە و خۆبەخشانە بووایە، ئایا ھیچ ڕامیاراێک، ھیچ پارتییەک و ھیچ بەڵێندەرێک ئامادەدەبوو یەک چرکە لە ژیان و تەمەنی خۆی بۆ پارلەمانتاربوون تەرخانبکات؟

  • ئەگەر مووچەی پارلەمانتارێك ھێندەی یان کەمتر لە مووچەی کرێکارێکی شارەوانی و خزمەتگوزاریی بووایە و لەپێناو سەروەربوون نەبووایە و پارلەمانتار نوێنەر و جێبەجێکەری بڕیاری خەڵک بووایە، ئایا ھیچ ڕامیار و پارتییەک ئامادەدەبوو ئەوەندە خۆی بۆ بەدەستھێنانی پلەی پارلەمانتاریی و دەسەڵاتداریی تێدەکۆشا و نۆرەبرێی دەکرد و ڕامیاران لە یەکدی پاشقولیان دەگرت؟

ئێستا جارێکی دیکە پاش لێکدانەوە و وردبوونەوە لە وەڵامی ئەو دوو پرسیارەی سەرەوە، کاتی ئەوەیە، کە پەیگیرانە و گۆڕانخوازانە و چالاکانە لەنێو ژیانی خۆمان و لەنێو شوێنی ژیان و کارکردن و خوێندنی خۆمان، لەنێو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و یاداوارەییەکانی خۆمان و پێشینانی خۆمان، خەریکی بەدەستھێنانی وەڵامی ئەو دوو پارسیارەی خوارەوە بین و ھەوڵبدەین خۆمان لە تەلیسمی جادووگەریی سیستەمی ڕامیاریی ڕزگاربکەین و بۆ چارەسەری ھەر گرفتێک و بۆ باشترکردنی ھەر شتێک و بۆ بەدەستھێنانی ھەر شتێک، بگەڕێینەوە سەر توانا و وزە و یەکێتی جەماوەریی و کۆمەڵایەتیی خۆمان و پشتبەستنەوە بە خۆ و یەکێتی خودە ئازادەکان* :

– ئەگەر وەڵامی ئەو پرسیارانە نەرێیە و تۆی دەنگدەر لە من باشتر ئەو شتانە دەزانیت، ئەدی ھۆکاری دەستەمۆمانەوە و ڕامکراویی و خۆشباوەڕیی تۆ چییە؟

– ئایا بەرپاکردنی کۆبوونەوەی گشتی کۆڵان و گەڕەک و شوێنی کار و خوێندن و خۆڕێکخستن لەنێو گرووپە خۆجێییەکان و پێکھێنانی ڕێکخراوە سەربەخۆ و ئاسۆیییە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکان و کردنیان بە تان و پۆی کۆمەڵی ئازاد و خۆبەڕێوەبەر و بەرپاکردنی خۆبەڕێوەبەریی کۆمەڵایەتی* لە کۆیلەمانەوە و چاوەڕوانی لە ڕامیاران و ھەڵبژاردنی خراپ لە خراپتری ڕامیاران و سەرمایەداران، دژوارتر و ناکەتواریترە؟

————————————————————————————————–

* کۆبوونەوەی گشتی کۆڵان و گەڕەک و شوێنی کارکردن و خوێندن – پێکھێنانی گرووپە خۆجێییەکان و ڕێکخراوە ئاسۆیی و سەربەخۆ جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکان  و ھەرەوەزییە ئابوورییەکان – یەکگرتنەوەی ھەموویان لەنێو تۆڕ و فێدراسیۆنی کۆمەڵایەتیی و ئابوورییەکان – پێکھێنانی خۆبەڕێوەبەریی کۆمەڵایەتی ناوچەکان لەسەر پایەبوونی گرووپە خۆجێیی و ڕێکخراوە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییە سەربەخۆکان – یەکێتی و ھاوپشتی خۆبەڕێوەبەریی کۆمەڵایەتیی ناوچەکان لەنێو کۆنفێدراسیۆنێکی ئازادیخواز (دژە-دەسەڵات و -دەوڵەت و -سەروەری)

جەنگە نهێنییەکانی بریتانیا:

Britain’s Secret Wars

 

T.J Coles                             زاهیر باهیر

24/04/2018

جەنگە نهێنییەکانی بریتانیا:

 

لەم پۆستەدا من خویندنەوە بۆ ئەو کتێبە بەهادارەی کە ساڵی 2016 دەرچووە ناکەم ، تەنها ئەوەندەی بکرێت چەند دێڕێکی لەسەر دەنوسم و گەلێك لە نهێننییەکانی دروستکردنی جەنگەکان لە لایەن دەزگە سیخوڕییەکانی ئەمریکا و بریتانیاوە ، کە زۆرێك لە ئیمە نایزانین ، دەخەمە بەرچاو و هیوادارم ئەوانەشی کە ئینگلیزی دەزانن بتوانن ئەو کتێبە لە هەلێکدا بخوێننەوە.

لەم کتێبەدا باس لە ڕۆڵی برتیانیا و دەزگە سیخوڕییەکەی کە ناوی MI6 [ ئێم ئای سکس ] لە هەڵگیرسانی ئەو شەڕانەی کە کراون و دەستوەردانی ئەم دەزگەیە و حکەمەتە یەك بەدوایەکەکانی بریتانیا کە لە نێوانی ساڵانی 1583 و 1914 وە کە تەدەخولیان لە لە 171 وڵاتا لە سەرجەمی  193 ولاتا کردووە.

بەڕاستی کە ئەم کتێبە دەخوێنیتەوە و گەر هەستی مرۆڤایەتییت تیادا بێت تف و نەحلەت بۆ دامەزراوەی سیاسی و ئابووری بریتانی کە حکومەتەکانی  و دەزگە سیخوڕییەکانی ڕەنگەدانەوەی ئەو سسیستەم و سییاسەتانەیە ، دەکەیت،  ئەمە جگە لەوەی کە وەکو من دەبیتە یەك پارچە ڕك و کینە و کاتێکیش کە هیچت بۆ ناکرێت ، هەر گێنگڵ دەخۆیت  و خۆت دەخۆیتەوە و حەز دەکەیت ببیتە بورکانێك و دونیا سەرەو ژێر بکەیت .  هاوکاتیش ڕك و کینەشت ئەستورتر دەکات سەبارەت بەو گەمژانەی کە ئەم وڵاتە بە دایکی دیمۆکراتییەت دەزانن و چاوەڕوانی پەخشکردنی دیمۆکراتییەت و بە خەڵات ناردنی دەکەن بۆ ولاتانی خۆیان و وەکو نمونەیەکی سەرلەبەر لە مافی مرۆڤدا ڕای دەگرن.

 

ئەم کتێبە پێشەکییەك و 14 چاپتەرە و بەرەنجامێکە ، کە تیایدا باس تەنها لە 14 وڵات دەکات کە چۆن بریتانیا دەستی چەپەڵی خۆی گەیاندوەتێ و وەیشومەی شەڕ و مردن و وێرانکاری و نەبوونی و برسێتی و نائومێدی بەسەر جەڵکەکەیدا ، بەخشیوەتەوە.

لە هەموش، بۆ نەگبەتی ، خۆشتر ئەوەیە کە بە دۆکۆمێنتەوە ئەوانەمان بۆ دەسەلمێنێ کە چۆن هاوکات یارمەتی حکومەتە بکوژ و بڕەکان کراوە هەر ئاواش هاریکاریی موعارەزەکانیشیان کراوە .

سەبارەت بە هندستان و دەستتێوەردان و حوکمکردنیدا لە ناوەڕاستی چەرخی ڕابوردوودا کە بریتانیا چۆن بووەتە هۆی مردنی 29 ملیۆن کەس لەوێ .

لە دوای ساڵی 1840 وە بریتانیا لە هەوڵی لاوازکردنی ئابوریی وڵاتانی دیکەدا بووە لە ڕێگای هێنانە خوارەوەی نرخی کاڵاو پێداویستییەکانی ئەو وڵاتانەدا بە ناردنی بەروبومی خۆی بۆ ئەوێ بە نرخێكی یەکجار هەرزان بۆ تێشکاندنی ئابووریی کشتوکاڵی و پیشەسازی ئەو وڵاتانە.

لەساڵی 1997 دا دۆکۆمێنتێك لە لایەن Chatham House [ کە مەعهەدێکی خێزانی مەلیکییە کە بە حساب سەربەخۆیە و سەبارەت  بەکاروباری جیهانی، سیاسەت دەکێشێت بۆ سەقامگیرکردنی ولاتان ]  لەو دۆکۆمێنتەدا سیاسەتی دەرەوەی برتیانیای بۆ چەرخی 21 تیادا کێشراوە ، ئەمەش ئەوەندە گەورەیە بووەتە کتێبێك و کە لەلایەن کۆمپانیا زەبەلاحەکانەوەی  وەکو بانق و کۆمپانیای نەوت  و ئەوانی دیکە  کۆمەكی پێکراوە و پشتگیریی لێکراوە .  لێرەدا واهاتووە کە سەرکەوتنی ئەم سیاسەتە ئەو پەڕی نهێنی پاراستنی دەوێت.  ئەم دۆکۆمێنتە ، یا ڕاسستر ئەم کتێبە گەرچی ساڵی 1997 سەردەمی حوکمی لەیبەر [ کرێکاران] کەوتە ڕوو بەلام لە سەرەتای گەرمەی جەنگەکانی صۆمالیا و ڕوانداو هەیتی و ئەوانی تری 192 و 1994 دا نوسراوە و کاری لەسەر کراوە.   لێرەدا سەبارەت بە هاریکاری حکومەتی تورکیا دژ بە کوردەکان و ڕاهێنانی بەشێك پۆلیس و سیخوڕی تورکیا کراوە بۆ سەرکوتکردن و ڕاگواستنەوەی کوردەکانی باکور.   هەر لەم دۆکۆمێنتەدا [کتێبەدا] باس لە گڵۆبەڵایزیشین دەکات کە چۆن بتوانرێیت بەروبوومی سروشتی وڵاتانی دیکە تاڵانبکرێت و بەکاربهێنرێت ، بێ گومان بۆ بەرژەوەندی بریتانیا و کۆمپانییەکانی .

لەم کتێبەی سەرەوە ، جەنگە نهێنییەکانی بەریتانیا ، باس لەوە دەکات کە چۆن بریتانیا ڕاهێنانی بە هێزێکی حکومەتی سربلانکە کردووە بۆ سەرکوتکردن و پاکتاوکردنی نەیارانی کە لە ساڵی 2009 داسوپای سریلانکە  توانی 40 هەزار تامەلی لە شوێن و زێدی خۆیان هەڵکەنێت.

لە بەشی سوریا-دا دەڵێت  ئەم ولاتانە هەر بە کەڵەگایی هێڕشیان کردە سەر سوریا ، چونکە چارتەری 51 ی ساڵی 1945 و ” دەوڵەتە یەکگرتووەکان دەڵێت: لە دوو حاڵەتا دەتوانیت هێڕشی سەربازی بکەیتە سەر ولاتێك ، کاتێك کە بەرگریی لە خۆت دەکەیت و کاتێكش کە بە بڕیاری دەوڵەتە یەکگرتووەکانە.

لە دۆکۆممێنتەکەی 2005 دا بەشی سیخوڕیی ئەمەریکی ، سی ئای ئەی، پێشبینی ئەوەی کردووە کە ڕاپەڕین دژ بە حکومەتە هەڵنەبژێڕراوەکان دەکرێت ئەوەبوو لە ساڵی 2010 و 11 دا ڕوی دا.

ئەمەریکاو بریتانیا سەبارەت بە گۆڕینی حکومەت لە تونس و میسردا ڕایان وا بووە کە موبارەک و بن عەلی دوای پلانەکەی ئەمەریکا نەکەوتن لە بەرزکردنەوەی نرخ داو لە داشکاندنی باج لەسەر نێردراوەکانی ئەوان و تەواونەکردنی پرۆسەی بەتایبەتی کردنی کەرتە حکومییەکان. لەبە ئەمەش بزنسئ ئەمەریکی و ئەوروپی دەیانەوێت لەدەست موبارەک و بن عەلی ڕزگاریا ببێت  .  هەرچیش سوریا و لیبیایە ئەوە حسابیان  سەر بە کەمپی ڕووسییا بۆ کراوە و زۆربەی بەروبوم و کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵی و نەوتە بەدەست دەوڵەتەوەیە. گەرچی ڕایان وابوو کە ئەسەد ڕیفۆرمی کردووە بەڵام هەر لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدایە.

نوسەری کتێبەکە دەڵێت هەوڵی ئەمەریکا و بریتانی دەگەڕێتەوە بۆ حەفتاکان کە گروپی تیرۆریستی ئیسلامییا لە پاکستان و ئەفغانستان و چین و میسر وفلیپین چەند وڵاتێکی دیکە دروست کردووە، تاکو ڕوسیا بئاڵێننە شەڕی ئەفغناستانەوە و زەفەری پێبەرن وەکو بردیان .

دەڵێت سەرچاوەیەکی سیخوڕی پێی وتووە کە ئێم ئای 6 لە ساڵی 2010 دا  کە لە ڕێگای  100 هەزر سەربازەوە سوریا داگیربکەن بە یارمەتی گروپە تیرۆریستەکان ، بۆ ئەمەش ڕاهێنان بە زۆرێك  لە تورکیا کراوە و بە نهێنی لە لیبیا و لە باکوری لوبنانیش .  بەدۆکۆمێنت نیشای دەدات کە کابرایەكی سەرەكتیرۆریستان بە ناوی ئال-هەراتی 200 هەزار یورۆی پێدراوە ، ئەمەش کەشف بوو چونکە ئەم پاریە دز چووە سەری و پارەکەیان دزیی ، کاتێك کە پۆلیس بانگکراوە ئەو بە پۆلیسی وتووە ئەو سەفەری فەرەنسا و ئەمەریکا و قەتەر و سعودییەی کردەو ئەم پارەیەی پێدراوە تاکو لە لیبیا بتوانێت پیلان دژ بە قەزافی بگێڕێت ، ئەمە لە ساڵی 2011 دا کەشف بوو.  پەیمانێکی تایبەتی لە نێوانی ئۆباما و ئەردۆگانا لە ساڵی 2012 دا  واژۆ کراوە کە تورکیا نێوەندێك بێت هەم بۆ ڕاهێنانی گروپە تیرۆریستەکان لە لایەن سیخوڕەکانی ئەمەریکا و برتیانیاوە و هەم بۆ گواستنەوەی چەك بۆ لیبیا و بۆ سوریا [ ئەمە ئەوە دەگەیەنێت  کە ئەمە سڕە و سڕی زیاتریش هەیە لەژێر دەستی ئەردۆگانا بۆیە ناتونن هیچی پێبکەن و بڵێن ، چونکە خۆیان سەری تیرۆریستەکانن و ئەردۆگان تەنها یارمەتیدەر بووە لەو ساڵانەدا]

Xxxxxxxxxxx

سەبارەت بە لیبیا : ئەم وڵاتانە هەر لە سەرەتاوە چاویان بڕیوەتە سەروەت و سامانی سروشتی لیبیا، هەر لە ساڵانی حەفتاکانەوە ئەمان لە پلان و پیلانگێڕێتییدا بوون دژ بە لیبیا،.  لە مانگی شوباتی ساڵی 1996 دا پیلانێکیان دژ بە قەزافی گێڕا کە دەزگەی سیخوڕی بریتانیا 100 هەزار پاوەنی لەوەدا سەرفکرد  لە ڕێگای تۆڕێك لە ئەفسەر و سیخوڕەکانی خودی لیبیاوە کە لە دوای ساڵی 2000 وە دەرکەوت کە سەرۆکی تۆڕی سیخوڕی لیبیا ، موسا کۆسە ، کە گوایە دەبڵ سیخوڕ بووە هەم هی لیبیا  و هەم هی ئێم ئای 6 ی بریتانی .  ئەمان هەر زوو بنکەی خۆیان لە شاری  بەنغازی کە بنکەیەکی بە هێزی موسڵمانە تیرۆریستەکانی لیبیایە ، داکوتا و کەوتنە یارمەتی ئەوان.

لە کاتێكدا کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەم وڵاتانە بە هاوکاری گرۆپە تیرۆریستەکان مناڵانی لیبییان دەکوشت دەیڤد کامیرۆنی سەرەك وەزیرانی بریتانیا تەسریحی دا وتی : لیبیا یەکێکە لە دەوڵەمەندترین وڵاتی ئەفەریقی و نۆیەمین سەرچاوەی نەوت و غازە لە جیهاندا .  تەماشای ئەم چاوتێبرینە بکەن  کە پیلانەکەیان 50 هەزار کەسی کوشت و کولفەی خەسارەی لیبیاش چووە 200 ملیار دۆلار . بەم شێوەیە ئەو کنەکردنەی کە ئەم دەزگە سیخوڕییانە کردیان ئەوە بوو لە ساڵی 2011 دا بۆیان چووە سەر و بە سەروەت و سامانی ئەو وڵاتە شاد بوون.

 

سەبارەت بە عێراق:  ئەوە خۆمان دەزانین کە چییان کرد بە عێراق بەڵام لێرەاش زۆریان کرد بۆ گەمژاندنی مرۆڤی برتیانی تا ئەو ڕادەیەی تەنها لە سەدا 6 یان دەزانن کە 1.03 ملیۆن عێراقی سەرەنجام بریندار و پەککەوتەو کوژراوە، لە سەدا 59 یان  وائەزانن کە خەسارەی عێراقییەکان  تەنها 10 هەزار کەس بووە  ئەمە بە گوێرەی پوڵیکی نوێ . لەم کتێبەدا واهاتووە کە کۆڵۆنیالی بریتانی دێرك هارڤی وتویەتی کە مەترسی سەرەکی لە عێراق دا زەرقاوی و گروپە ئیسلامییە تیرۆریستەکان نییە ، بەڵکو کەسەکانی ڕژێمی پێشوو دۆستەکانییەتی.  هەروەها هارڤی ئەوەشی وتووە کە بۆ مەبەستی پاگەندە هەر کەس دژ بەداگیرکردنی عێراق بوایە بە قاعیدە دراوەتە قەڵەم .  دەڵێت سەربازێک لە کوردستانا [ بەشی عێراق] لە ساڵی 2009دا وتویەتی کە لە عێڕاقدا 3 دەسەڵات هەیە ، حکومەتی مەرکەزیی ، هەرێم و دەسەڵاتی داعش [ سەیرە ئەو کاتە ئێمە هەر ناوی داعشمان نەبیستبوو کەچی ئەو وا دەڵێت]

نوسەری ئەم کتێبە ڕای وایە  تەسلیمکردنی موسڵ تاکتیکێك بوو دژ بە کوردەکان ، کە هەر پێشمەرگە بوو کە شەڕی دژ بە داعشیان کرد .  دەڵێت لە حوزەیرانی 2014 دەدا  وەزیرێکی حکومەتی شیعە بە World Next Day  وتووە کە ئیدارەی ئۆباما بۆ دوو مانگ بوو دەیانزانی کە داعش هێڕش دەکاتە سەر دوو شاری عێراقی کە لەئێستاشدا هێڕش بۆسەر بەغداد دەکەن و لە تورکیاش ڕاهێنیان پێکراوە.  داعشیش لە لایەن سعودییەوە هاریکایی و کۆمەك کراوە کە بە گوێرەی دۆکۆمێنتێک سعودییە 3 ملیار دۆلار کۆمەکی بە جیهادییەکان کردووە.  دەڵێت قونسلییەتی ئەمریکی لە بەغداد لە ڕۆژی 2/6/14 زانیویانە کە داعش موسڵ داگیر دەکات بەڵام بە مالیکییان نەوتووە..

دەڵیت یەکێکی سەر بە هێزی  دژە تیرۆری پێشینەی ئەمەریکی وتویەتی:  زۆرێك سەرمایەگوزارییان لە تورکیا لە بزنسی توندڕەوەکانا کردووە .. ئەگەر ڕووبەڕووی ئەوە ببیتەوە و لێپێچینەوە بکەیت ئەوە پرسیاری زۆر گرنگ دەوروژێنێ سەبارەت بە جەنگاوەرەکان، قازانجەکانیان و ئەوانی دیکەی لە جەنگ سوودمەندبوون، ئایا ئەمە تەحەمولی ئەوە دەکات کە تەنگ بە تیرۆریستەکان  هەڵبچنرێت؟

لە ڕەدەڵ و بەدەڵەکەی تورکیاو داعش دا بۆ ئەو ژمارە کەمەی قونسلییەتی تورکیا لە موسڵ، تورکیا 700 کەسی بەرداوە کە هەندێکیان ، جیهادییە بریتانییەکان بوون.

کاتێکیش کە حەملەی خەڵك پەیداکردن بۆ داعش لە ئەمریکا و بریتانیا و فەرەنسا دەستی پیکرد بە خەڵك دەوترا ” وەرە بۆ سوریا لەوێ شەڕ لە بەرانبەر پارەی نەختینە و ژن-دا هەیە،   بەم شێوەیە وڵاتی خۆمان بەجێهێڵا و روومانکردە سوریا”

 

دەربارەی ئێران:   دەڵێت بەشێکی گرفتی ئەمەریکا و بریتانیا لەگەڵ ئێرانا ، ئەوەیە کە ئێران دەیەوێت لە ڕێگەی پاکستان و ئەفغانستانەوە بۆری نەوت و غاز بۆ هیندستان و چین، بنێرێت.  ئەش بەرژەوەندی ئەنگلۆ-ئەمەریکی دەخاتە مەترسییەوە.  بۆ ئەمەش ئیسرائیل و ئەمەریکاو بریتانیا [ تۆڕە سیخوڕییەکانیان] کەوتنە جەنگی چەپەڵەوە دژ بە ئێران .  لە دەمی سەرۆکی تۆڕی سیخوڕی بریتانیاوە، جۆن ساوەرس لە ساڵی 2012 دا ئەوەی درکان کە دەزگە سیخوڕییەکان لە 2008 وە لە ئێرانا کنەیان دێت.

ئەوەش کەشف بووە کە لە مانگی نیسانی 1980 دا هێزی تایبەتی بریتانیا ڕاهێنانی بە 28 بو 30 لە پیاوەکانی خومەینی کردووە.

هەر لێردا هاتووە کە دەزگە سیخوڕییەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا و بریتانیا 5 لە پسپۆڕەکانی ئەتۆمی ئێرانیان کوشتووە ، کە ئەمانەن: موستەفا ئەحمەدی-ڕۆشەن، مەسعود عەلیمۆحەمادیی، ئەردەشێر هۆشینپاوەر، دەروێش ڕەزانجادیی و مەجید شەهراریی.

 

یەمەن:  لە کۆتایی حەفتاکانا سی ئائ ئەی و ئێم ئای 6 هەندێك لە یەمەنییە فاشستەکانیان ڕاهێنان پێدەکرد تاکو ڕوسیا ڕاکێشنە ناو شەڕەکەی ئەفغانەوە، ئەمەش لە دەمی ڕاوێژکاریی قەومی جیمی کارتەری سەرۆکی ئەو کاتەی بریتانیا ، کە برێزنسکی بوو، درکێنرا.  پلانەکەش کاری پێکرا و توانرا ڕوسیا بۆ شەڕەکە ڕاکێشرێ و ئیفلاسی پێبکات و سەرەتا بێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی شوورەوی.

 

ئۆکرانیا:  کێشەی ئەمەریکا و بە تایبەت ئەوروپا لەگەڵ ئۆکرانیا کێشەی ئابوریی بووە ، هەر لەبە ئەوەش سەرجەمی کێشە سیاسییەکان ڕەنگدانەوەی مەسەلە ئابورییەکە بووە .  کاتێک کە ئۆکرانیا سەربەخۆ بوو لە ساڵی 1991 بووە خاڵی بەیەکادانی ڕوسیا و  ڕۆژاوا و ئەومەریکا. لە سەدا 17 دانیشتوانی ئۆکرانیا کەمایەتی ڕوسین لە سەدا 50 ی مامەڵەی ڕوسیا غاز و نەوتە بەم شێوەیە ئۆکرانیا دەروازەی چوونەناوەوەی ڕوسیایە بۆ ئەوروپا، هەر وەکو چۆن مەکسیکۆ بۆ ئەمەریکا بایاخی تایبەتی خۆی هەیە بەو چەشنەش ئۆکرانیا بۆ ڕوسیا.  بەدەستهێنانی وزە  مەبەستی سەرەکی بریتانیایە،  دوای ئەوەش هێزی کاری هەرزان وکاڵا دێت هەروەها بۆ ئەوروپاش گرنگە کە لە سەدا 80 ی غازی ڕوسیا بە ئەوروپا دەفرۆشرێت. ئەمانە هەمووی وادەکات کە جەنگی نێوانی ئەم 3 لایەنە بەردەوام بێت ئەو هەموو دەنگەدەنگەی ئیعلام و خۆجیڕکردنەوە لە یەکدیی و سیخوڕی ئەمەریکا و برتیانیا و دەستوەردان لە حکومەتی ئەوێ و بەشداری پرۆتێست و خۆپیشاندانەکان لە لایەن سەر بە ئەوروپییەکان و ئەمەریکییەکانەوە هەمووی بۆ ئەوەیە ،  نەك بۆ مافی مرۆڤ و بەهاو بەرژەوەندییەکانیان.

 

سریلانکە : وڵاتێکی دیکەیە کە لە م کتێبەدا هاتووە و ڕۆڵی سسیخوڕەییەکان و سیخورەکانی برتیانیا بە ئاشکرا دەردەخات کە هەندێك ڕاستیی کە تا ئێستا زۆربەی هەرە زۆرمان نەمانبیستوە.  ئێ جۆنیشی ببیستین بێ گومان میدیا هەرگیز باس لە ڕؤڵی سیخوڕەکان ناکات لە وێرانکردنی وڵاتان و کوشتن و بڕێنی خەڵکانی هەژاردا.

لێرەدا باس لە یارمەتی و ناردنی چەکی بریتانی بۆ حکومەتی سریلانکە دەکات کە لە ساڵی 2009 دا بوە هۆی ڕاماڵینی تامەلییەکان لە زێدی خۆیان و کوشتنی 40 هەزار کەسی سیڤل.  جەنگی ئەهلی لەوێ لە ساڵی 1982 دا بەڕێوە بوو ، هەر لەو کاتەوە بریتانیا لەسەر داخوازی حکومەتەکەی هێزی بۆ کارو ئامانجی  تایبەتی لەوێ پێکهێناوە بەناوی دژە تئرۆرەوە ئەمەش لەژێر ناوی دامەزراندنی کۆمپانیایەکدا بۆ درێژەدان بەو کارە،  هاوکاتیش موسادی ئیسرائیلی ڕاهێنانی بە هێزی تامیلییەکان دەکرد دژ بە حکومەت.

لە ساڵی 2004 دا بزوتنەوەی تامیل کەرت بوو Karuna [ کەرونە] جیا بووەوە لە تامیل و کەوتە شەڕ لەگەڵیان و توانی 6000 ئەندامی تامیلییەکانن بکوژێت .  دواتر دەرکەوت کە کەرونە پیاوی بریتانیا بووە و لە ساڵی 2007 دا بە پاساپۆرتێکی مزەوری دیبلۆماسیانە هاتە بریتانیا  کە پێی زانرا لەژێر فشاردا بڕیار درا کە دادگایی بکرێت   بەڵام دواتر وتیان کە بەڵگەی تەواو نییە تاکو بدرێت بە دادگا[ لەوە دەکات کە دەزگەی سیخوڕی بریتانی نەیهێشتبێت].  لە تەموزی 2007 دا حکومەت لەوێ بڕیاری دا کە بوجەی میلیتەری بە ڕێژەی لە سەدا 45 زیاد بکات هاوکاتیش قەبارەی سوپای ئەوێ بە 50 هەزار بۆ 168 هەزار زیاد بکات.

دوای جەنگی نێوانی تامیلییەکان ژمارەی چەکدارانییان دابەزی . ئەو 1000 کەسەشیان کە مابوو کوژران و ئیتر کۆتایی بە بزوتنەوەکەیان هات بەڵام لەسەر حسابی 40 هەزار مەدەنیدا.

بوجەی سوپای حکومەت لە ساڵی 2012 دا 2.1 ملیاردۆلار بووە کە لە ساڵی 2011وە بەڕێژەی لە سەدا 7 زیادی کرد..

 

لە چاپتەری 9 دا باسی کۆڵۆمبیا دەکات:   لە ساڵی 2010 وە بریتانیا چاوی بڕییە کۆڵۆمبیا کە وەسفیان دەکرد کە زۆر بە بایاخە بۆ هەناردەی بریتانی کە ئابورییەکی باشی هەیە لە ئەمەریکای لاتیندا و لەبارە بەهۆی ئەوەی کە کار بە منداڵ دەکرێ و chemical warfare ، تیمی تەسفییەکردنی موعارەزە و هێزی میلیشیا و سیاسەتی پاکۆدانی هەژارانی کەمایەتییە نەتەوەییەکان ، لە کۆڵۆمبیا هەیە[ ئەمانە زەمینەی لەبار بوون بۆ بریتانیا بۆ کردنی بزنس لە کۆڵۆمبیا] .  کۆڵۆمبیا لەسای هێزە میلییشیاکانی حکومەتەوە زۆربە خەڵکی مەدەنی لەنا بردووە هاوکاتیش بزوتنەوەی فارس-یش بەرپرسیار بووە لە لەناوبردنی لە سەدا 25 ی خەڵکی مەدەنیی. هێزە میلیشیاکان بەرپرسیار بوون لە بازرگانی لە سەدا 80 ی مادە هۆشبەرەکانی کۆڵۆمبیا.

لە کۆڵۆمبیا کێشەی زەوی کێشەیەکی سەرەکی بووە کە لە سەدا61.2 زەوی ئەوێ لە لایەن 10 هەزار خاوەنزەوییەوە کە بە ڕێژەی سەدی دەکاتە تەنها 0.4 دانیشوانی کۆڵۆمبیا، زەوتکراوە.  هەر ئەمەش بوو کە بزوتنەوی فارس لایەنگریی زۆریان هەبوو ، لە ساڵی 1998 دا لە سەدا 60 ی کۆڵۆمبییان کۆنترۆڵ کردبوو .  لە ساڵی 2000 دا زیاتر لە 317 هەزار کۆڵۆمبی بەناچاری ماڵ و زێدی خۆیان بەجێهێڵا.

لەو بەشەدا باس لەوە دەکات کە USB  کابرایەک کە پەیوەندی لەگەڵ هێزی میلیشیا هەبووە لە لایەن پۆلیسەوە گیراوە ، لەوێدا دەرکەوتووە کە 890 سیاسی لە لایەن ئەم کابرایەوە، بڤەە هەموویان  بە بڕی 1.5 ملیۆن دۆلار موچەیان بۆ بڕاوەتەوە [ دیارە هەمووان دەزانین کە ئەم بەرتیلە بۆ].

 

لە چاپتەری 10 دا دا باس لە Papua [پاپۆییە]

لە ساڵی 1962 ئەمەریکا فشاری خستە سەر هۆڵەندە تاکو ڕۆژاوای پاپۆیی بخاتە ژێر کۆنترۆڵی UN  وە ، ئەمەش بەیارمەتی و کۆمەکی بریتانیا کراوە بە مشاورە لەگەڵ سوهارتۆی دیکتاتۆری سەرۆکی ئەو کاتەی ئەندەنوسیا کە ئەم کابرایە لە لایەن ئەمەریکا و بریتانیاوە دەستخۆشی لێکرا بۆ لەنابردنی 500 هەزار کۆمۆنیست و یەک ملیۆن جوتیاریش .  سوهارتۆ سی ئای ئەی و ئێم ئای 6 بریتانی هێنایانە سەرحوکم تاکو ئەوەی کە خۆیان ناتوانن ئەنجامیبدەن ئەم بیکات بۆیان.  ئەندەنوسیاش بە فەرمی لە ساڵی 1969 ڕۆژاوای پاپۆییە ی داگیرکرد  ، دواتر هەڵبژاردنێیكی قەشمەرجاڕی بە 1026 کەسی ئەوێ ، کرد کە بەڕێژەی سەدی دەکاتە لە سەدا 1 ی دانیشتوانەکەی .   ئەم هەڵبژاردنەش لە لایەن بریتانیا و ئەمەریکاوە بە دادوەرییانە و بێ دەستێوەردان و سەربەخۆ، ناسرا.

دیارە هەموو ئەم ناڕەوایی و کارە نامرۆیانە لە پێناوی بەرژەوەندی ئابورییدا دەکرا کە بریتانیا بەرژەوندییەکی زۆری لە ئەندەنوسیا و ڕۆژاوای پاپۆییە هەبوو کە بۆ ئەمان دەهێنرا کە چاوپۆشی لە مافی مرۆڤ و کارە دڕندانەکانی دیکەی سوهارتۆ ، بکرێت.

 

لە بەندی 11 دا باس لە صۆماڵیا دەکات:

صۆماڵیا بە وڵاتێکی هەژاریی و بێ بارانیی و بێ بەرووبومیی ناسراوە و کە ساڵانە دەسڕێ پیتاککردنی بۆ ڕاخراوە.  ئێمە هەموومان ئاوا ئەو وڵاتەمان ناسیوە ، بەڵام ڕاستییەکەی ئاوا نییە و ئەم وڵاتانەن کە بوونەتە هۆکاری ئەو هەژاری و نەدارییەی کە لەوێ هەبووە و هەیە.   ساڵی 1992 کە وشکەساڵی و برسێتی دەستیپێکرد هەلێکی باشی ڕەخساند  بۆ بریتانیا و ئەمەریکا کە ڕاستەوخۆ دەستوەردەن لەو وڵاتە کە لە هەقەتا لەژێر ناوی کەمپەین بۆ نەهێڵانی وشکەساڵی و برسێتی،  کەمپەینی داگیرکردنی مافی مرۆڤی صۆماڵی، دەستیپێکرد.

لە ڕاستیدا هەوڵی داگیرکردنەکەی ئەوان لە 1992 دا بۆ ئاڵۆزکردنی حکومەتی ئەو کاتەی صۆمالیا و زامنکردنی سامانی نەوتی ئەوێ، بوو،  نەبا ڕوسیا و چین پێش ئەمان بیگەنێ.

بە بەڵگەوە نوسەری ئەم کتێبە پێمان دەڵێت کە زۆرێک لە ئەندام پەڕلەمانەکانی ئەوێ بە پشتی هێزی سەربازیی دەرچووبوون و دوای ئەوەش مانگانە 600 پاوەندیان لە لایەن بریتانیاوە بۆ تەرخان کراوە، کە سەرجەمی بوجەی ئەمەش چووەتە 15ملیۆن پاوەن.

هەواڵێک کە ئێمە لێی بێ خەبەر بووین، ئەبو خەتادە بوو،  کە بەڕەگەز ئەردەنی بوو ، ئیمامی مزگەوتێك بوو کە گوایە توند ڕەو و هاوڕای داعش بووە و خەڵکی بۆ پەروەردەکردون بۆی ناردون .  ئەبو خەتادە گیرا و درایە مەحکەمە و دواتر ڕەوانەی ئەردەن کرایەوە ، گەرچی خۆی نەی دەویست بینێرنەوە، گوایە ژیانی لە مەترسیدایە .  لەم کتێبەدا ئەوە دەردەکەوێت کە ئەبو خەتادە پیاوی ئێم ئای 6 ی ئیرە بووە و ئەو ماوەیەیەی کە بەندکراوە ئەم دەزگە سیخوڕییە هەموو مەسرەفێکیان کێشاوە هەر لە پێڵاو و پۆشاکی خۆیی و منداڵییەوە تاکو بازاڕیشیان  بۆ کردووە ، ئەم بەندیش نەبووە لە بەندیخانە ، بەڵکو لە خانویەکدا بووە وەکو ئەوەی کە لەوێ بەندکرابێت و کرێکەشی بۆ دراوە.

قەرسەنەکانی صۆماڵیا کە میدیا زۆریان لەسەر دەنوسێت و گوایە ئەوانە مافییان و خەڵك ڕوتدەکەنەوە و کەسانی بێگانە بە دیل دەگرن و بوونەتە هۆی نەبوونی قوتی منداڵانی صۆماڵیا.  ئەمەشیان ، ئەم کتێبە بە بەڵگەوە دەری دەخات کە پێچەوانەکەی ڕاستە .  ئەوە بەلەم و کەشتییەکانی وڵاتانی ئەوروپی بوون کە ڕاوی ماسسیان لەوێ دکرد و پشتگیریشیان لە لایەن دەزگە سیخوڕییەکانەوە دەکرا ، ئەوە ئەمانن قەراصنەکانی دەریا و بڕینی قوتی منداڵانی صۆمالیا ، ئەوە ئەمانن کە 4 ملیۆن منداڵی ئەوێیان برسی کردووە.  ئەم کارەش بە یارمەتی ڕێکخراوی Islamic Courts Union  کە بریتانیا کۆمەکی پێدەکرد لە پیلانگێڕان و مەحفکردنەوەی بەناو قەراصینە صۆمالییەکاندا.  ئەوەتی قەراصینە ئەوروپییەکان ڕاوی ماسی لەوێ دەکەن، بۆ خەڵکی صۆماڵی  بە ئاشکرا دیارە کە ژمارەی ماسیی لەو محیتەدا کەمیکردووە.

 

چاپتەری 12 سەبارەت بە بەنگلادشە:

 

یەک منداڵ لە 4 منداڵی بەنگڵادشی خواردنی تەواو و بەسوود ناخۆن ، 60 ملیۆن لە دانیشتوانەکەی داهاتی ڕۆژێکیان بەرانبەر بە تاکە دۆلارێکە، 15 ملیۆنیان داهاتی ڕۆژانەیان تەنها لە بەرانبەر 20 سێنتی پاوەنێکی بریتانییە [ پاوەنێک 100 سێنتە] ، ئەو پەڕی برسێتی هەیە و خراپترین کولتوری باوکسالاریی بوونی هەیە لە سەدا 60 ی ژنانیان لە بەرانبەر لە سەدا 25ی ژنانی بریتانییدا ڕووبەڕووی مامەڵەی خراپ و توندووتیژی دەبنەوە.  ئەم وڵاتە لە ڕیزبەندیی متمانە و هێزی جێندەیی UN دا لە ڕیزی 108 دایە لە سەرجەمی 109 وڵاتا هەروەها بەرزترین بڕی مردنی ساوایانی تۆمارکردووە.  وڵاتێك ئەمە حاڵی بێت باشترین زەمینە بۆچەوساندنەوە ڕووتانەوە و ناعەدالەتی، سازاندووە ، بەیەک وشە بۆ بزنس، بۆ بریتانیا و ئەمەریکا زۆر باشە، کە هاوکاتیش زۆرێکیان شارەزایی و نیمچە شارەزایی کاریان هەیە، خاوەنی زەوییەکی بەپیت و پێزن و خاوەنی بڕێکی زۆری نەوت و خەڵوزن ، لەسەرو ئەمانەشەوە بەنگلادش لەهەموو وڵاتانی خواروی ئاسیا کارئاسایی زیاتریی  بۆ بزنس تیدا کراوە، واتە هەموو مەرجەکانی دروستبوونی سەرمایە فەراهەم دەکات ، یانی کرێکاران هیچ مافێکیان نییە، دەکرێت 24 کاژێر کاریان پێبکرێت، هەرکات بتەوێت دەریان کەیت، کرێی کەمیان بدەییتێ ، لە هەلومەرجی خراپدا کاریان پێبکەیت، مۆڵەت و ئیجازەی منداڵبوون و نەخۆشی کارەساتی خێزانی و لەم مافانە یا نییە یا هەر دەگمەنە. لەمە باشتر بۆ بزنس چی تر هەیە؟؟!!

بەتالوێنی ئەنجامدانی چالاکی خێرا:

لە ساڵی 2002 دا پارتی ئوومە ئەو هێزەی سەرەوەی بە ناوی  پرۆسەی ‘پاککردنەوەی دڵ’ دروست کرد کە لە ڕاستیدا بۆ هێڕشکردنە سەر هەژاران بوو بەتایبەت ئەوانەی کە نەیان دەویست  بچەوسێنرێنەوە.  بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لەو عەمەلییەدا 40 هەزار سەربازی شەخصی بەشداریکرد ، 10 هەزار کەسیان گرت 50 یان هەر لە بەندیخانەدا کوشت.  هاوکاتیش بەزیادبوونی کوشتن و بڕینی خەڵک فرۆشتنی چەکی بریتانی بۆ حکومەتی ئەوێ چووە 9 ملیۆن پاوەند.

لە ساڵی 2006 دا ئەم بەتالوێنە دانیان بەوەدا نا کە لانی کەم 600 کەسیان کوشتووە.  ئەمان بەردەوامبوون لە کوشتنی چالاکوانی سیاسیی و لە گروپی عەوامی و لەوانەی کە کێشەی زەوی و ئاویان لە گوندەکانا لەگەڵ خاوەنزەوییەکان هەبووە و کوشتنی ئەندامەکانی پارتی کۆمۆنیستدا.

تۆنی بلایری کۆنە سەرەکوەزیری بریتانی ئاوا وەصفی بەنگلادشی کردووە ” بەنگلادش یەکێكە لە 5 مارکێتەی کە لە بەرەی پێشەوەن ”   تا ئەو ڕادەیەی کە لە ساڵی 1998 دا زیاتر لە هەزار NGO  ڕێکخراوی ناحکومەتی کە زۆرێکیا کۆنتراکتیان لە لەیەن حکومەتەوە بۆ زامن کرابوو وەرگرت ،  خۆیان بۆ بزنس لە بەنگلادش تۆمار کرد.

 

 

 

 

 

بەشداریکردن بە مێزپەڕتووک لە ھەشتەمین (٨) ساڵڕۊژی لەدایکبوونی ئۆتۆنۆم-سێنتەری کۆڵن-ئاڵمانیا

مێزپەڕتووکی ئەنارکی بە بە زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی و ئاڵمانی لە ھەشتەمین (٨) ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ئۆتۆنۆم سێنتەری (نێوەندی سەربەخۆیی) شاری کۊڵن’ی ئاڵمانیا

ڕۆژی ٢١ی ئەپڕیلی ٢٠١٨

سات :  ١٤ پاشنیوەڕۆ – ٢٠ی ئێوارە

عەفرین و سیاسەتەکانی پەیەدە

عەفرین و سیاسەتەکانی پەیەدە

                                                    زاهیر باهیر – لەندەن

                                                     ئازاری 2018

عەفرین یەکێکە لە دەڤەرەکانی  ڕۆژاوای کوردستان کە هەتا 17/03/2018 یەكێك بوو  لە سێ کانتۆنە خۆسەرییەکەی ئەوێ  کە دەستی چەپەڵی  حەوت ساڵەی جەنگی ناوخۆی  سوریای پێ نەگەیشتبوو.  عەفرین یەکێك بوو لە شوێنە هەرە  ئاسایشەکانی سوریا تاکو 20/01/18، ڕۆژی داگیرکردنی لە لایەن دەولەتی فاشی  تورکیاوە.  بە هۆی  بەرقەراربوونی ئاسایش و دووربوونی لە شەڕ نزیکەی 200 هەزار کەس لە حەڵەب و شار و جێگاکانی دیکە لەوێ نیشتجێ بووبوون . ئەم خەڵکانە لەوێ زۆر دڵخۆش بوون چونکە  ئازادیی و ئارامیی و ئاسایش و یەکسانیی و ڕێز و مرۆڤبوونی خۆیان دۆزییەوە.

هۆکارێکی  زۆر هەبوون بۆ دەوڵەتی تورکیا بە هێڕشبردنە سەر عەفرین و داگیرکردنی.  هەرە گرنگەکانیان : تێشکانی سەربازیانەی داعش، کە شەڕیان دژی سوریا و کوردان و هێزەکانی ڕۆژاوا لە وەکالەتی تورکیاوە دەکرد ، نزیکێتی عەفرین و تێکەڵاوی و هەمەجۆرەی  هاووڵاتیانیی ، پلانی  ئەردۆگان لە گۆڕینی دیمۆگرافیای  عەفرین بە بردنی عەرەبە پەنابەرەکانی سوریا کە ئێستا لە تورکیان و نیشتەجێکردنییان لەوێ ، هەروەها نزیکی عەفرین لە ‘ئیدلیب’ ەوە ئەمەش یانی باڵادەستبوونی تورکیا بەسەر ڕێگاوبانی نێوان تورکیا و ئیدلیب-دا بۆ ناردنی چەك و زەخیرە و پێداویستییەکانی دیکە بۆ هێزە تیرۆریستەکانی سەربەخۆی .  ئەمە جگە لەوەی کە هەواڵێکی پشتڕاستنەکراوەش لە ئارادایە کە مامەڵەیەك لە نێوانی سوریا و تورکیادا کراوە ، بە گوێرەی ئەو مامەڵەیە تورکیا بە ڕەزامەندی ئەسەد عەفرین داگیربکات ، لە هەقی ئەمەشدا ئەردۆگان دەستبەرداری یارمەتی و کۆمەك بەو  هێزانەی  لە ڕۆژهەڵاتی غۆتان و سەربەون،  ببێت ، تاکو   ئەسەدیش بتوانێت کۆنترۆڵی بکاتەوە .

هەر هۆکارێك هانی ئەردۆگانی دابێت لە هێڕشبردنە سەر عەفرین و داگیرکردنی ، من باوەڕم وایە کە ناکرێت لەوێ بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بمێنێتەوە، لە کۆتاییدا وەکو کارتێکی فشار لەسەر ئەسەد بەکاری دەهینێت  بۆ کردنی ڕەردەڵ و بەدەڵێك کە بە سوودی دەوڵەتی تورکیا، بشکێتەوە.

لە بەرەبەیانی 19/03/2018 پاش جەنگێکی پاڵەوانانەی 58 ڕۆژیی و نەبەردەییەکی کەم وێنەی ئەم سەردەمە ، سوپای دەوڵەتی تورکیا و بەکرێگیراوەکانی،  پاش دانی باجێکی یەکجار گەورە توانییان بچنە سێنتەری عەفرین.  هاوکاتیش 1500 جەنگاوەریی هیزی دیمۆکراتی سوریا گیانیان بەخت کرد و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون و 400 کەسیش لە دانیشتوان بوونە قوربانی و نزیکەی 2 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون و 150 هەزار کەسیش سەرگەردان و ماڵوێران بوون و عەفرینیان بەجێهێشت.

ئەوە سێ ساڵە ئەردۆگان توانیوێتی سەرکەوتوانە یارییەکی باش بکات و نزیکەی هەموو لایەنەکان بەکاربهێنێت هەر لە : داعش و ڕاگرتنی پەیوەندی دیبلۆماسیانەی باش لەگەل زۆرێك لە وڵاتانی دەرودراوسێ، تەنانەت عێراق و ئێرانیش. لە لایەکی تریشەوە بە باشی   هاوسەنگیی نێوانی ڕوسیا و ئەمەریکای ڕاگرتووە هەروەها ئەوروپاشی غافڵ کردووە بە بەکارهێنانی کارتی  پەنابەران هەم بە کێشانەوەی پارە لێیان و هەم بە هەڕەشەی کردنەوەی سنور بۆیان بەرەو وڵاتەکانیان .  بەڵام زیرەکترین سیاسەتی ئەردۆگان ڕاکێشانی پەکەکە بوو بۆ ناو مەیدانی جەنگ و شەڕکردنەوە .  ئەردۆگان دەیزانی کە گرتنەبەری سیاسەتی ئاشتی و پرۆسەی ئاگربەستی و هەوڵی ئاشتەوایی نە لە بەرژەوەندی خۆیەتی و نە حیزبەکەی ، ئاکەپە، بەڵکو زیاتر لە بەرژەوەندی پەکەکە و کورد بوون.  ئەردۆگان بە بەڕێکرنی شەڕ و ناچارکردنی پەکەکە کە وەلامی بداتەوە باشترین تاکتیکێك بوو بۆ بەدیهێنانی ستراتیجییەکانی کە لاوازکردنی هەدەپە و وێرانکردنی شار و شارۆچکە و گوندەکانی باکور بوو.

گەرچی سیاسەتەکانی ئەردۆگان تاکو ئێستا زۆر سەرکەوتوبوون و بەسوود گەڕاونەتەوە بۆ خۆیی و حیزبەکەی، بەڵام هاوکاتیش ئەمەریکا لە زۆرێک لە سیاسەتەکانی دڵگرانبووە وەکو :  نزیکبوونەوەی لە ئێران و ڕوسیا و نیگەرانکردنی عێراقی هاوپەیمانی لە شەڕ دژ بە داعش و تا ڕادەیەك هەڕەشەی بەردەوامی  لە کورد کە  هێشتا ئەمەریکا لە شەڕی داعش  دا  بە تەواوی ئامانجەکانی نەپێکاوە .  بێ گومان ئەمانە هەمووی جێگای نیگەرانییە بۆ ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا کە لە کاتێکدا تورکیا ئەندامێکی بەهیزی ناتۆیە ، بەڵام ئەمەریکا دەسەووەستانە لە بەرانبەر تورکیادا و ناتوانێت هیچ بکات،  ئەردۆگانیش ئەم ڕاستییە دەزانێت بۆیە شووڵی لێهەڵکێشاوە .  هۆکاری ئەمەش  ئەوەیە کە لە تورکیا بزوتەنەوەیەك نییە تاکو ئەمریکا وەکو ئامرازێك دژ بە ئەردۆگان بەکاری بهێنێت ، یا حیزبێکی بەدیلی ئاکەپەش  نییە ، هەرەوەها هیچ هیوایەکیشی بە  کودەتای سەربازیش بە تایبەت لەم وەختەدا نییە .

زۆرێك لە نوسەران وئەکادیمییەکان و سیاسییەکان و تەنانەت خەڵکانی ئاسایی پشتیوانی  ڕۆژاواش لۆمەی ئەمەریکا و دەوڵەتە یەکگرتووەکان[ یو ئێن] و بریتانیا و سەرجەمی ئەوروپا دەکەن لە بێدەنگی ئەم وڵاتانە لە بەرانبەر دڕندەیی و هێڕشی ناڕەوای سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین و هاووڵاتیانی .  ئەم خەڵکانە بڕوایان وایە کە ئەو وڵاتانە دژەخونییان بە هەقی ڕۆژاوا کردووە ، لە کاتێکدا کە هێزەکانی ڕۆژاوا بوو داعشی بەزاند و هەڕەشەی  هێڕشی ئەوانی لەسەر جادەکان و شوێنە گشتییەکانی ئەو وڵاتانە ،  کەم و کەمتر کردەوە .  پرسیاری ئەمان ئەوەیە کە بۆچی ئەوان بێ دەنگییان ، هەڵبژاردووە؟ بۆچی  ئەم وڵاتە بەهیز و گەورانە  پاداشتی کوردیان بە وەستانی سوپای تورکیا لە کوشتن و بڕینی خەڵکانی مەدەنیی و وێرانکردنی ماڵ و ژینگەیان و هەڵکەندنیان لە زێدی خۆیان ، نەدایەوە ؟

لە بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی ئەو دەوڵەتانە  لەبەرانبەر تورکیا من نە سەرسام و نە تاسیش بردومییەتەوە.  ئێمە هەموومان دەبێت باشتر پێگەی ئەم وڵاتانە و هەڵوێستیان بزانین، بە تایبەتی ئەمەریکا و بریتانیا و مێژوویان .  ئەم دوو وڵاتە یاخوود هەر مێژووییان نییە یاخود بە دەگمەن پارێزگارییان لە مافی مرۆڤ کردووە و نەتەوەیەکیان کە ژێردەستەی هاوپەیمانەکانیان بووبێت، ڕزگار کردبێت . لە هیچ وەخت و شوێن و سەردەمێکدا پشتگیرییان لە بزوتنەوەی چەپ و کۆمۆنیست و سۆشیالیست ئەوە هەر لە ئەنارکیست گەڕێ، نەکردووە.  مێژوویان ئەوە نیشان دەدات کە هەمیشە لە بەرژەوەندی خۆیان کاریان کردووە و بەردەوامیش لە  شانی  دەوڵەتە دیکتاتۆر و داپڵۆسەرەکانەوە بوون ، ئیدی لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا بووبێتن .  ئەوە ئەمانن کە پێشوەخت  پلانی جەنگ دەکەن و پیلان دەگێرن و دەبنە هۆکاری ژیانێکی تا سەر ئێسقان  قورس و پڕ لە شەڕ وشۆڕ و گرانی و ناڕەحەتی بۆ زۆربەی زۆری خەڵکی لە زۆربەی وڵاتانا.

دەبێت ئەوەش بزانین کە لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا ململانێیەکی سەخت لە نێوانی زلهێزەکانا هەیە .  هاتنەناوەوەی  ئەمەریکا لەم شەڕەدا کە واناسراوە کە بۆ کۆمەکی کورد بووە لە کۆبانی، بەڵام لای من  ئەوە دوا هەل بوو بەدەست ئەمەریکاوە کە جێ پێیی لە  ناوچەکەدا، لەق نەبێت.  هاتنەناوەوەی ئەمەریکا تەنها و تەنها دەرفەتێك بووە بۆی تاکو  لە ناوچەکە بەتەواوی فڕێنەدرێتە دەرەوە.

من هەمیشە بڕوام وابووە ئەوە ڕۆژاوا نەبووە کە پێویستی بە ئەمەریکا و ڕوسیا بووبێت ، ئەوە ئەوان بوون کە پیویستیان بە ڕۆژاوا و هێزەکانی بووە، بەتایبەتیش کاتێك کە کورد لەوێ، توانی خۆی بسەلمێنێ .  کاتێك کە ئەمەریکا لە کۆبانی داخڵ بە جەنگ بوو ، زیاتر  شتێکی سمبولی بوو هەروەها  هۆکارێکی مەعنەوی بوو کە  متمانە و ڕۆحی  شەرڤانانی بەرزکردەوە .  ئەمەریکا هەرگیز بە جددی لە کۆبانی-دا شەری دژ بە داعش نەکرد ، هەرگیزیش نەی ویستووە کە لە ناویان بەرێت، بەڵکو پلانییی خۆی هەبوو وەکو لە دواییدا دەرکەوت.  لە ڕاستیدا هاتنە ناوەوەی ئەمەریکا ئەوەشی ، کە داعش وێرانی نەکردبوو ئەو کردی .  پێش هاتنەناوەوەی ئەمەریکا تەنها لە سەدا 30 کۆبانی وێران بووبوو لەسەر دەستی داعش دا، بەڵام کە ئەوان هاتن ئەو ڕێژەیە بۆ لە سەدا 70 بەرز بووەوە .  من هەرگیز گومانم نەبووە لەوەی  کە ئەمەریکا بە ئەنقەست و بە مەبەست ئاوا کۆبانی وێرانکرد  تاکو کۆبانی و ڕۆژاوا لە ڕوی ئابوریی و سیاسییەوە  بە جۆرێك لاواز بکات تاکو لەبەردەم کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژاوادا بۆ ئاوەدانکردنەوەی، چۆک دابدات.

پاش چەند مانگێك لە بەزینی داعش لە کۆبانی، ئاشکرا بوو کە سوریا و ڕۆژاوا بوونە زۆنی شەڕ و  مەیدانی جەنگینی هێزەکانی ئەمەریکا و ڕوسیا.    ئەو جەنگین و شەڕەش، شەڕێکی ستراتیجی  سیاسی و ئابوریی و ململانێی سەربازیی  نێوانی ئەم دوو زلهێزە بوون.  ئا لەم قۆناخەدا هەردوکیان ، ئەمەریکا و ڕوسیا، بەدوای گروپ و لایەندا  وەکو وەکیلێك  دەگەڕان کە  شەڕ لەبری ئەوان بکەن.  پەیەدە لە ناو ئەو لایەن و گرپانەدا بوو، ئەو  دەیویست کە هاوسەنگی ئەمەریکا و ڕوسیا ڕاگرێ ، بەڵام نەیتوانی بە باشی یاری بکات و دواتر خۆی بە ئەمەریکادا هەڵسپارد و ئایندەی ڕۆژاواشی خستە دەستی ئەوەوە.

ئەم هەڵوێستەی پەیەدە،  ڕوسیاو سوریا و ئێران و حیزبوڵا و تورکیاش کە ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆیە ، بێ تاقەت کرد ,ئا لەم ژینگەیەدا تەنها براوەیەك ئەردۆگان بوو کە بە باشی و لێزانی یارییەکانی تا ئەم دەقەیە کردووە  و دۆڕاوی سەرەکی کوردانی ڕۆژاوا بوون.

ئایا پەیەدە سیاسەتی دروستی  پیادەکرد یا ڕاستتر یارییەکی ئاوا سەرکەوتوانەی کرد تاکو پارێزگاری لەو دەسکەوتانە بکات کە لە ڕۆژاوادا بەدەستهێنراون؟

پێشئەوەی بێمە سەر ئەم خاڵە دەخوازم ئەوە بڵێم کە من لە گەلێك نوسینمدا  لەسەر ڕۆژاوا و باکورد دواوم  و لە سەرەتای ساڵی 2015 شەوە بە بەردوامی لە وتارەکانم و پۆستەکانی فەیسبوکمدا لە هەڵوێستی ڕەخنە و هاریکارییەوە ڕەخنەم لە سیاسەتەکانی پەکەکە و پەیەدە گرتووە.  گەر کەسێک دەیەوێت ئەوە بزانێت، تکایە با هەر تەنها سەرنجی ئەو پێنج  وتارەی خوارەوەم لەو لینکانەی پێینی وتارەکەدا  بدات.

بەڕای من پەیەدە سێ کارتی یاخود سێ هەڵبژاردەی لە دەستا بوو کە ئەمانەش: هاوپەیمانی لەتەك ئەمەریکا ، یا ڕوسیا ، یاخود سەربەخۆ و بێ لایەن بمێنێتەوە. ئەمە لە کاتێکدا کە هەر یەك لە ڕوسیا و ئەمەریکا تەنها یەك کارتیان لە دەستا بوو.  پەیەدە دەیتوانی سەربەخۆ بمێنێتەوە و نەبێتە بەشێك لە شەڕی ئەمەریکا و ڕوسیا و داعش.  دەیتوانی زۆر نزیک کار لە تەك تێڤدەم و ئیدارە خۆسەرییەکان بکات  لە زامنکردنی کۆمەك و هاوپشتی زیاتری نێونەتەوەیی بۆ پاراستن و دروستکردنەوەی ڕۆژاوا .  هاوکاتیش کار لەسەر یەپەگە و یەپەژەش بکات و زیاتر بەهێزیان بکات تاکو ببنە هێزێکی سەربەخۆ لە خودی پەیەدەش.  بە واتایەکی دیکە تاکو یەپەگەو یەپەژە بۆ بەرژەوەندی تەواوی ڕۆژاوا کار بکەن نەك بە تەنها پەیەدە.  پەیەدە دەبوایە لەگەڵ قسە گرنگەکەی ئۆجەلانا بوایە و ئەوەی  بە عەمەلی بکردایە کە دەڵێت

” ئەگەر هێزی دونیامان هەبێت ، هێڕش ناکەینە سەر هیچ کوێ، گەر هەموو دونیاش هێڕشمان بکاتە سەر ، ئێمە بەرگریی دەکەین و تەسلیم نابین ”

بە بۆچونی من پەیەدە هیچ جۆرە بەهانە و بیانویەكی نەبوو لە فراونکردن و دەسبەسەراگرتنی خاك و ناوچەی زیاترا بە هێڕشکرنە سەر داعش.  دەسبەسەراگرتنی خاکی زیاتر لە داعش و ڕزگارکردنی شوێنی زیاتر یانی کوژرانی زیاتری جەنگاوەران، هێنانی هەڕەشەی زیاتر و خولقاندنی بارودۆخی نائارام لە لایەن تورکیا و ئێران و ڕوسیا لە ڕۆژاوادا ، زیاتر بڕواکردنە سەر ئەمەریکا لەبارەی پارە و چەك و تەقەمەنی و  خواردەمەنی و  زەخیرەی تر ، بە واتایەکی دیکە زیاتر پاشکۆ بوون بە ئەمەریکا و کەمتر ئاوڕدانەوە لە دروستکرنەوەی ڕۆژاوا لە ڕوی کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە.

کەواتە پەیەدە چ هەڵەیەکی کرد؟

بە داخەوە کە دەڵیم لە ڕۆژاوادا پەیەدە  بە تەنها ئەندازیار و پلاندانەر و  کڵێشەکێشی  سسیاسەتەکانە و هەموو پلانەکان لە دەستی ئەو دان  بێ گەرانەوە بۆ خەڵکانی ڕۆژاواو ئۆرگانەکانیان/ ئەنجوومەنەکانیان .  لە ڕاستیدا هەمو بڕیارەکان وەکو هەر پارتێکی سیاسی ئەم دونیایە لە لایەن دائیرەیەکی زۆر تەسك ، خەڵکانێکی هەر یەکجار کەم ، لە لایەن سەرکردەکانەوە،  لە ژورێکی تاریکدا ، دەدرێت.  لە سەردەمی شەڕی کۆبانیییەوە پەیەدە هەڵەی سیاسی گەورە و ئیلتیزاماتی نابەجێی کردووە .  بەڕای من ئەمانە بزوتنەوەی خەڵکی زەرەرمەند کردو لەبری بردنە پێشەوەی بزوتنەوەکە بەرەو دواوەی بردوە .  ئەمانەی خوارەوە هەندێکن لەو سیاسەتە هەڵانە:

ڕێکەکەوتن لە تەك ئەمەریکادا:  من لە سەرەوە هۆکارەکانی هاتنەناوەوەی ئەمەریکام باسکرد و باسی پەیەدەشم کرد کە سێ کارتی لە دەستدایە .  پەیەدە پێویستی بەوە نەبوو کە بە قوڵی و ڕۆچون هەڵوێستی ئەمەریکا و کۆمەکی بە هەر بزوتنەوەیەك یا پاڵپشتکردنی هەر حکومەتێك لە دوونیادا، بخوێنێتەوە .  لانی کەم بۆ سەدەیەك دەچێت کە ئاشکرایە ئەمەریکا لە لایەن زۆرێك لە ئێمەوە دەزانرێت کە  هێزێکی تاریك و ڕەشە .  لە هەقەتا هەر بزوتنەوەیەك سەر بە ئەمەریکا بێت زۆر ناجەماوەریی دەبێت و بە گومانەوە تەماشا دەکرێت ، هیچ ئایندەیەکیشی لە دەرەوەی ئەمەریکا و بەررژەوەندی کۆمپانیا زەبەلاحەکان نابێت.  دەبوایە ئەمە زۆر ئاشکرا بوایە و لە لایەن هێزە پێشکەوتوەکانی ڕۆژاواوە و بە ڕۆشنی ڕەجاو بکرایە.

کاتێك کە حکومەتی مەرکەزی [ بەغداد]  لە ڕۆژی 16/10/2017 دا هێڕشی کرد سەر کوردستانی باشوور بە هەڵکردنی گڵۆپی سەوزی ئەمریکییەکان بوو، هەرەوەها داگیرکردنی  عەفرینیش، هەردوکیان ئەوەیان سەلماند کە متامەنکردن و بڕواکردنە سەر ئەمەریکا ، هەڵەیە.  بە دڵنیاییەوە ئەمریکا بۆ کورد پشتی تورکیا و عێراق  و ئێران و هەتا حکومەتی ئایندەی سوریاش نادات لە زەوی .  ئەم دوو نموونەیە ئەوەی سەلماند ئەوانەی کە ئاوایان دەبینی  کە پەیەدە دەبێت پشت بە ئەمەریکا ببەستێت ، هەڵە بوون .

یەپەگە و یەپەژە

ئەم دوو هێزە لە سەرەتادا خۆبەخش و بچوک بوون هاوکاتیش لە بەرگریی ڕۆژاوادا زۆر کاریگەر بوون.  پەیەدە وردە وردە ئەوانی بەهێز و گەورە و قەبە  کرد و کاری ئەوان و ستراتیجییەتی ئەوان کە بەرگرییکردن بوو گۆڕی بۆ هێزێکی هێڕشبەر و وەلای ڕەها بۆ پەیەدە و سەرکردەکانی پەیەدە لەبری ئەو خەڵکەی ڕۆژاوا کە لێوەی هاتوون.  یەپەگە و یەپەژە لە جەنگی دژ بە داعشش دا  لەژێر فەرمانی هاوبەشی پەیەدە و سوپاسالاری ئەمەریکادا بوون ، کە هەردوو لایان بە هاوکاریی و وتووێژی نێوانیان لە هێڕشبردنا بۆ سەر داعش لەسەر زەوی و لە ئاسمانا، ڕۆڵیان هەبوو.

بەردەوامبوونی  شەڕ دژ بە داعش

پەیەدە لەتەك ئەمەریکییەکانا پێداگرییان لەسەر شەڕی داعش دەکرد ، کە لە کاتێکدا دوای کۆبانی داعش مەترسی ڕاستەوخۆ و سەرەکی لەسەر ڕۆژاوا نەبوو، لانی کەم کە داعش  لەشەڕی لایەن و گرپەکانی دیکەدا تێوەگلابوو .  مەترسی سەرەکی ئەم دواییە  لە ڕۆژاوادا کە داعش بەرەو لاوازبوون دەڕۆیشت دەوڵەتی سوریا و تورکیا بوو لە تەك گرنگی نەدان بە بیناکردنەوەی ڕۆژاوا لە بواری کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوریی و کوڵتوریی و پەروەردە و ڕۆشنبیریی و هونەریی، بوون .

دەوامدان بە شەر دژ بە داعش،  یانی گۆڕهەڵکەندن بوو بۆخۆیان، لاوازکردنی یەپەگە و یەپەژە و لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لێیان ، پێویستبوون بە کۆمەك و یارمەتی زیاتری ئەمەریکا و قوڵکردنەوەی ڕك و کینە و دوژمنایەتی ئەردۆگان، ئەسبەقییەتدان بە شەڕ دژ بە داعش زیاتر لە کارکردن لەسەر بیناکردنەوەی ڕۆژاوا، کەمتر بایاخدان بە هەرەوەزییەکان بۆ باشکردنی ژیانی خەڵکی لە ڕۆژاوادا ، لەبیرکردنی یا نەبوونی وەخت و وزەی دارایی و بەشەریی لە بەردەوامیدان بە شۆڕشی ئابوریی و کوڵتوریی و پەروەردە و ڕۆشنبیریی و هونەریی .  هەموو ئەمانەی سەرەوە و زۆری تر  کرانە قوربانی شەڕی داعش .

ئەنجومەنی پارتە کوردییە ئۆپۆزیشنەکانی سوریا ، ئەنەکەسە

پارتە کوردییە ئۆپۆزیشنەکانی سوریا هەرگیز ڕەگێکی قوڵیان لەناو کوردانی ڕۆژاوادا نەبووە و هیچ  وەخت جەماوەریی نەبوون و پاشخانێێکی پاک و دڵسۆزییان لە نێو کوردانی ڕۆژاوادا نەبووە .  لەگەڵ وتنی ئەوانەشدا، مانای ئەوە نیە کە ئەوان هەژموونیان لەسەر خەڵکی نەبووبێت و نەتوانن وەکو هێزێك لە بەرانبەر پەیەدە و خەڵکی ڕۆژاوا و بزوتنەوەکەیانا ڕاوەستن.  ئەنەکەسە هەرگیز نەیدەتوانی بزوتنەوەیەك ڕێكبخات ، ئیدی لە شۆڕش گەڕێ، بەڵام بە دڵنیاییەوە دەیانتوانی  و دەتوانن کە زەرەر بە بزوتنەوەکە بگەیەنن، وەکو وتراوە ” گەر نەتوانن شۆڕش دروستبکەن ، بەڵام دەتوانن تێکی بدەن ”  بە تایبەت کاتێك کە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە و بە تایبەت پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە، کە هەموو کۆمەك و هاریکارییەکیان پێدەکرێت ، سەرەڕای ئەمەش ئەنەکەسە پەیوەندییەکی بەهێزی لەتەك توکیا و ڕەنگە لە تەك هەندێك لە دەوڵەتانی ناوچەکەش هەبێت.

لە بارودۆخێکی ئاوادا بەرای من هەمیشە پەیەدە دەیتوانی کە جۆرێك لە سازش لەتەك ئەم پارتانەدا بکات.  پەیەدە دەکرا هەندێك سازشی سیاسیانەیان لەگەڵدا بکات جگە لە ڕێگەپێنەدانی  هێزێکی سەربازی تایبەتی سەربەخۆ لە دەرەوەی کۆنترۆڵی یەپەگە و یەپەژە و دواتریش هێزی دیمۆکراتی سوریا.  ئەگەر پەیەدە پەیوەدنییەکی باشی لەگەڵیاندا هەبوایە دەکرا کارایی لەسەر هەڵوێستیان دابنێ و ئەوانیش بە ڕۆلی خۆیان کارایی لەسەر پارتی و ڕەنگیشە ئەو هەژموونەشیان  لەسەر تورکیا هەبوایە، یاخود لانی کەم دەکرا کە ئەنەکەسە بێ لایەن کرێت و تەماشاکەرێك بێت لەبری یاریکەرێك .

دواپلان و دواپرۆژەی ئەمەریکا

کاتێك کە ئەمەریکییەکان داوایان لە پەیەدە کرد کە 30 هەزار پاسەوانی شەڕکەر لە سەر سنورەکان بۆ پاراستنی، دابینبکات ، پەیەدە دەبوایە ئەم داخوازییەی ڕەتبکردایەتەوە .  دەبوایە ئەوەی بزانیایە کە ئەمەریکا هەرگیز نایەوێت سوپای دیمۆکراتی سوریا گەورەتر بێت ، گەر چی هەر هێزێك کە لە دەرەوەی خودی خۆی گەورە ببێت ، بە ئاسانیش بچوکدەکرێتەوە یاخود هەر لەناو دەبرێت.  کارێکی گران نەبوو کە پەیەدە دەرکی بەوە بکردایە کە قەبوڵکردنی ئەم پرۆژەیە داوە و دەوڵەتی تورکیا زۆر بێزار و توڕە دەکات و پلانی داگیرکردنی عەفرین ، کە ماوەیەکە باسی لێدەکات،  پێشدەخات.

کاتێك کە لەشکری تورکیا لە 20/03/2018  بۆ سەر عەفرین  دەستی پێکرد ، پەیەدە لەبری هانابردن بۆ ئەمەریکا، دەبوایە بە جددی ئاگەداری ئەمەریکییەکانی بکردایەتەوە کە  تورکیا بوەستێنێت  و هێزەکانی بکشێنێتەوە ، یاخود ئەمان لە شەڕی هاوبەشی دژ بە داعش پاشەکشە دەکەن و دەچن بەدەم هێزەکانی عەفرینەوە دژ بە سوپای داگیرکەری تورکیا  .  گەرچی پەیەدە ئەمەی کرد بەڵام زۆر درەنگ بوو بۆیە نە کارایی لەسەر هێزەکانی ئەمریکا دانا و نە بە هاناوە چونێکی کاریگەر بوو  بۆ هێزەکانی عەفرین.

پرسیارەکە ئەمەیە بۆچی پەیەدە هەڵەی بە دوای هەڵەدا کرد یاخود بەردەوام  بڕیاری هەڵەی دەدا؟

وەڵامی ئەم پرسیارە زۆر ئاسانە و ئەویش ئەوەیە کە پەیەدە هەرگیز لە دانی بڕیارە گەورەکانیا نەگەڕاوەتەوە بۆ خەڵکی ڕۆژاوا.  پەیەدە پرنسپڵەکەی ئۆجەلان-ی فەرامۆش کرد سەبارەت بە دانی هەموو بڕیارەکان کە دەبێت لە لایەن خودی خەڵکییەوە، بێت.  پەیەدە مێژویەکی درێژی لە بڕیاردانی تاکلایەنی و نەگەڕانەوە بۆ خەڵك و پرسنەکردن پێیان، هەیە.  تەنانەت لە ساڵی 2015 شدا کە لەتەك ئەنەکەسە لە  وتووێژیدا بوو کە لەوێدا سازشێکی گەورەی کرد بەوەی کە ئامادە بوو کە  40  لە کورسییەکانی ئیدارە دیمۆکراتییە خۆسەرییەکانی ڕۆژاوا بە  ئەنەکەسە ، ببەخشێت، بێ ئەوەی کە پرس بە خەڵکانی ڕۆژاوا بکات ، گەرچی لە کۆتاییدا ئەنەکەسە ئەم بەخشینەی  ڕەتکردەوە.

من دڵنیام لە بەڕێکردنی ئەم  سیاسەتانەدا گەر پەیەدە بگەڕایەتەوە بۆ ڕای خەڵکی لە گروپە خۆجێییەکان ، کۆمونەکان و ماڵی گەل-دا دەیتوانی ڕۆژاوا لە داگیرکردن  و ژیانی زۆرێك لە خەڵك لەوێ بپارێزێت، یاخود لانی کەم ئەوان بەرپرسیا نەدەبوون لەوەی کە بەسەر عەفرین – دا هاتووە و ئەوەشی  کە لە داهاتووشدا ڕەنگە بەسەر ڕۆژاوادا بێت.

دەتوانین چی لە هەموو ئەمانەوە فێر بین ؟

تاکە وانەیەك کە دەکرێت فێربین ، دەبێت متمانە و بڕوا بە پارتە  سیاسییەکان و سەرکردەکانیان نەکەین چونکە پارتەکان هەمیشە نوێنەرایەتی کەمایەتییەکی هەر یەکجار کەم لە خەڵکی نێو کۆمەڵ دەکەن.  ئەم پارتانە لە دائیرەیەکی زۆر بچوکی تەسك لە ژورێکی تاریکدا، بڕیارەکان دەدەن. بەهێزبوونی پارتە سیاسییەکان هەمیشە لەسەر حسابی بزوتنەوە جەماوەرییەکان دەبێت و هەر ئاواش  وردە وردەش بزوتنەوەکە بەرەو لاوازی و لاوازی زیاتر دەڕوات .

هەروەها دەبێت ئەوە بزانین کە دروستکردنی کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك یا خود کۆنفیدراڵیزم کاری ملیۆنان خەڵکە  لە هەموو کەرتەکانی کۆمەڵ-دا نەك کاری  پارتە سیاسییەکان.  دواوانەش کە دەبێت بەرچاوی بگرین ئەوەیە کە دەبێت هێزی چەکداریی تەنها بۆ بەرگرییکردن لە خۆمان و دەستکەوتەکانمان بەکاربهێنێن نەك بۆ هێڕشبردنە سەر لایەن و خاكی خەڵکی دیکە.

Zaherbaher.com

http://zaherbaher.com/2016/02/23/%d9%87%d9%87%e2%80%8c%da%b5%d9%88%db%8e%d8%b3%d8%aa%d9%85%d8%a7%d9%86-%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%d8%a7%d9%86%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d8%b1-%da%95%db%86%da%98%d8%a7%d9%88%d8%a7-%d8%af%d9%87%e2%80%8c/

http://zaherbaher.com/2016/07/14/%da%95%db%86%da%b5-%d9%88-%da%a9%d8%a7%d8%b1%db%8c%da%af%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%db%8c%db%8c-%d8%b3%db%8c%d8%a7%d8%b3%d9%87%e2%80%8c%d8%aa%d9%87%e2%80%8c%da%a9%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%a6%d9%87%e2%80%8c/

http://zaherbaher.com/2016/11/09/%d8%a8%d9%87%e2%80%8c-%d8%a8%db%86%da%86%d9%88%d9%86%db%8c-%d9%85%d9%86-%d8%b3%db%8c%d8%a7%d8%b3%d9%87%e2%80%8c%d8%aa%db%8c-%d9%be%d9%87%e2%80%8c%db%8c%d9%87%e2%80%8c%d8%af%d9%87%e2%80%8c-%d9%84%d9%87/

http://zaherbaher.com/2017/05/18/%d9%86%d8%b2%db%8c%d9%83%d8%a8%d9%88%d9%88%d9%86%db%95%d9%88%db%95%db%8c-%d9%be%db%95%db%8c%db%95%d8%af%db%95-d8%a8%db%95-%d8%a6%db%95%d9%85%db%95%d8%b1%db%8c%da%a9%d8%a7-%d9%88-%d9%be%da%95%da%86/

http://zaherbaher.com/2018/01/10/%d9%be%db%95%da%a9%db%95%da%a9%db%95-%d8%a8%db%95%d8%b1%db%95%d9%88-%da%a9%d9%88%db%8e-%d9%85%d9%84-%d8%af%db%95%d9%86%db%8e%d8%9f/

Afrin and the Policies of the Democratic Union Party

By: Zaher Baher

March 2018

Afrin is one of the districts in northern Syria forming the region commonly known as Rojava.  Until 17/03/2018, Afrin was one of Rojava’s cantons that the seven year Syrian civil war did not reach. It was the safest place in the whole of Syria until January 20th when the Turkish State invaded. Around 200,000 people from different places in Syria, especially from Aleppo, moved there where they found peace, safety, equality, dignity and humanity.

There were many reasons for the invasion of Afrin by the Turkish State. The most important are the near-complete military defeat of Isis who fought against Syrian troops and Kurdish forces on behalf of the Turkish state, the proximity of Afrin and ethnic mix of its citizens which Erdogan wants to change by settling Arab refugees who are currently in Turkey and also its proximity to Idlib and Aleppo allowing control over the roads and supply of weapons and other support from Turkey to terrorist groups. In addition, there are unconfirmed reports that there was a deal between Erdogan and Assad whereby Erdogan would not support the rebels in East Ghouta whilst having a free hand to attack the Kurds in Afrin.

However, whatever the reasons were for Erdogan to invade Afrin, I believe the Turkish State cannot stay there for very long as there will be bargaining between Assad and Erdogan.

At dawn on 19th of March, Turkish troops, with the mercenaries of the Syrian Free Army (SFA), managed to enter Afrin after paying a heavy price.  During the course of the invasion 1500 fighters of the Syrian Democratic Forces (SDF) were killed and many injured as well.  Around 400 civilians were killed, over 2000 people were injured and also over 150,000 people left and headed toward Aleppo.

For the last 3 years the Turkish President, Rajab Erdogan, managed to play a very successful game, using almost everyone involved in the war. This included Isis, whilst keeping good diplomatic relationships with many regional governments including Iraq and Iran.  He kept a successful balance between Russia and the United States and also satisfied Europe by blocking the entry of refugees through Turkey. One of his cleverest policies was imposing conflict on the PKK, forcing them to enter this war. Erdogan knows very well that any peace process helps the PKK and the Kurdish more than helping his political party, the Justice and Development Party (AKP) and his government.  Throughout this war, Erdogan weakened the Peoples’ Democratic Party (HDP) and destroyed many cities, towns and villages in the Turkish Kurdistan region of Bakur.

There is no doubt that the US does not like some of Erdogan’s policies. It does not want a member of the North Atlantic Treaty Organisation (NATO) to ally itself with Russia, enjoy a very good relationship with Iran and threaten Iraq whose Shia government is a US ally in fighting Isis.  None of these are acceptable, but there is little the US can do about it. There is no alternative to the AKP in Turkey at all, and there has been no alternative political movement for the US to support and promote in order to replace the AKP. In this case the only other option is a military coup d’état.  However, this option is also unavailable, at least in the present situation.

The vast majority of people, from writers, academics, and politicians to even ordinary supporters of the Kurdish people, are blaming the US, UN, UK and other European countries for being silent in the face of the brutal attack on Afrin and its citizens by the Turkish State.  They believe that the above have betrayed the Kurdish in Rojava who defeated Isis, reducing the threat of terrorist attacks on the streets and public places. They think that, instead of being silent, these powerful states should have rewarded the Kurdish people by stopping Turkish troops slaughtering civilians, destroying their homes and land and displacing them.

I was neither shocked nor surprised about the position of the above states. We should all know better especially for those of us who know too well the history of the UK and US.  They have no history of protecting human rights or of liberating nations from their allies. They have never supported any leftist, communist or socialist movements, let alone an anarchist one. Their history shows they have only been concerned with their own interests.  They have always lined up with the most brutal dictators and states in the world. It is they who are planning war in advance and causing terrible, miserable lives for the majority of people in many, many countries.

We should also know there has been a major power struggle in the Middle East and the entry of the US into the war in support of the Kurdish in Kobane was the last effort and hope for the US to save its skin in the region rather than being kicked out of the region completely.

Personally, I always believed it was not that Rojava wanted the support of the US and Russia but, in that circumstance it was they who actually wanted Kurdish support especially when the Kurdish proved themselves in battle.  When the US entered the war in Kobane it was mainly symbolic, morally boosting the spirit of the People’s Protection Units (YPG) and Women’s Protection Units (YPJ) at the time.  US forces never seriously fought Isis in Kobane and never truly threatened them because it never wanted to destroy them. By entering the war, the US destroyed whatever was left intact in Kobane after the attack by Isis. Before US involvement, only 30% of Kobane was destroyed but by the end of                                                                   the war this increased to 70%.  I never had a doubt that this was a deliberate effort to weaken Kobane and Rojava politically and economically so that the Kurds would ask big US and European corporations to help in the rebuilding.

A few months after defeating Isis in Kobane, it became obvious that Syria and Rojava became the battlefields or war zone for Russia and the US as they played out a political, economic and strategical power struggle.  At this stage, both were looking for a proxy war and trying to find groups to fight on their behalf.  The Democratic Union Party (PYD) was among them but it tried to keep a balance between.  Alas, in the end the PYD could not maintain this balance and had to align itself with the US, putting the future of Rojava in its hands.

This has disturbed Russia, Syria, Iran, Hezbollah, the Lebanese Shia group, and also Turkey as a member of NATO.

In such circumstances, the only winner was Erdogan who, up to the present time has played this game very well with the loser clearly being the Kurdish people of Rojava.

Has the PYD committed to the right policies to protect what has been achieved in Rojava?

Before coming to this point I would like to say I have written quite a lot about Rojava and Bakur in which I criticised the policies of the PKK and PYD.  If anybody is interested in reading them, please see the links at the end of this article.

In my opinion PYD had three options to choose from, whilst each of the US and Russia had only one. The PYD could ally itself with Russia or US or simply stay out of the war and be neutral. In adopting the third option, it could work with the Movement for a Democratic Society (Tev-Dem) and the Democratic Self-administration (DSA) in bringing more international support and solidarity in rebuilding Rojava. At the same time, it could develop the YPG and YPJ to make them more powerful defence forces and stay independent of the PYD itself. In other words, it should serve the interests of the whole of Rojava and not just its own.  The PYD should have stuck with Ocalan’s principle, “if we have the world’s forces, we will not attack anywhere.  If all the world attacks us we will defend ourselves and not surrender “.

In my opinion, there were no excuses or justifications for the PYD to try to expand its territory and fight Isis in non-Kurdish lands.  The more land they liberated from Isis, the more fighters were killed, whilst bringing more threats and insecurity from Turkey, Iran and Russia to Rojava, more relying on US financially and militarily in other words less independent and also less focused on rebuilding Rojava economically and socially.

So what was going wrong with the PYD?

Unfortunately, the PYD was the main architect in designing policies and making plans for Rojava without consulting the people in Rojava.  In fact, all the decisions, as with any other political party, have been made by a small circle of people, its leaders, in a dark room. Since Kobane’s battle, the PYD made and committed to so many wrong policies.  In my opinion, these have damaged the mass movement in Rojava instead of taking it forward.  Here are some of them:

Aligning with the US: I already mentioned above the reasons for the US entering the war in Rojava and also mentioned that the PYD had three cards in its hand.  The PYD did not need to deeply analyse or do much research in order to understand the position of the US in supporting any movement or government in the world.  It has been clear for at least a century that many of us have known the US as a dark force.  In fact any movement attracted to the US usually becomes very unpopular and suspect and has no future outside the US or to its big corporate interests.  This should have been very clear and considered by the very progressive and unique movement in Rojava.

The Kurdistan Regional Government, KRG, following attack by the Iraqi Government on 16/10/2017 with a green light from the US, proved wrong to rely on or ally with the US.  Surely, the US never drops Turkey, Iraq, Iran or the future Syrian government for Kurdish interests. These two examples proved again that those who thought the PYD had no choice but to ally itself with the US were wrong.

YPG and YPJ: These two forces initially were small volunteer forces but were very effective in defending Rojava. The PYD gradually made them much larger.  Their strategy changed from defence to attack forces and have absolute loyalty to the PYD rather than to the people from whom they emerged. The YPG and YPJ were jointly commanded by the PYD and US attacking Isis who coordinated and cooperated in the air and ground fighting against Isis.

Constant war with Isis:  The PYD insisted on defeating Isis in cooperation with US forces when, after Kobane, Isis was not a direct threat to Rojava at least while they were engaged in fighting with other forces.  Continuation of the war with Isis meant digging graves for themselves. Consequently, the YPG and YPJ were weakened losing so many fighters, needed more help in every way from the US and deepened enmity with Erdogan. Putting fighting with Isis as the main strategy before rebuilding Rojava, resulted in less impetus to form more cooperatives to improve the life of people in Rojava economically and not focussing on the continuation of the revolution in culture and education. These, along with many more, were the consequence of continuing the war with Isis.

Syrian Kurdish National Council for Kurdish Opposition Parties (ENKS): The Syrian opposition political parties in Rojava have never had deep roots among people in Rojava.  They have never been popular having no clean and clear records or background.  That said, that does not mean they cannot have an influence over people or that they cannot stand against Rojava’s people and their movement. ENKS could not launch a movement let alone make a revolution, but certainly they could and can damage and hurt the movement, especially when they have been supported in every way by the Kurdistan Democratic Party (KDP), Barzani’s Party.  They also have a strong connection with Turkey and probably other regional governments.

In my opinion there was always room for the PYD to compromise with ENKS.  They could accept some of their political conditions apart from letting them have their own independent military force out of control of the SDF. If the PYD had a good relation with them then it could affect the attitude of the KDP towards the PYD as well and probably ENKS could have an influences on Turkey too or, at least, could stay neutral.

Final US plan and project: When the US recently recommended that the PYD should form a 30,000 strong force among the SDF to protect the borders, the PYD should have turned this request down.  They should have known better. The US never wanted the SDF to be too big, although any forces made larger by an outsider can easily vanish or, at least, be smaller.  The PYD should have known that this plan would annoy and irritate the State of Turkey and bring forward its plan to invade Afrin.

When the invasion started on 20/01/18, the PYD instead of begging for help from the US, UK, the rest of Europe and the UN should have given an immediate warning to the US; either stop their ally, Turkey, from attacking Afrin, or they would withdraw from fighting Isis and join the SDF in fighting Turkey in Afrin.  However, this was not done until almost the last weeks of the operation and that was far too late.

The question is why the PYD made mistake after mistake or rather all the time made wrong decisions?

The answer is very simple as they never consulted the people in Rojava.  They ignored Ocalan’s principle about the people making all the decisions.  The PYD has a history of doing this. In 2015 when they negotiated with ENKS, they reached an agreement to offer 40 seats on the Democratic Self Administration, DSA, without consulting the people in Rojava.  However, later ENKS pulled out of the agreement so they did not share power in Rojava.

I am sure that if the PYD had consulted with people when making these decisions, then many lives could have been saved as well as saving Rojava from any invasion or, at least, they would not be as responsible for what happened in Afrin or what may happen in future.

What can we learn from all this? 

Well, the only lesson we can learn is that we should not trust any political parties and their leaders as they usually represent a tiny minority in society. They make decisions among a very small circle in a dark room. The strength of political parties is always at the expense of the mass movement, and eventually the mass movement is getting weaker and weaker.

 We also should know that building Confederalism or Democratic Confederalism is the work of millions of people in all sections of society rather than the job of political parties. The last lesson we should learn is that we should recognise the use of weapons as a conditional and solid duty in defending ourselves but not attacking others.

Zaherbaher.com

http://zaherbaher.com/2016/02/04/our-attitude-towards-rojava-must-be-critical-solidarity/

http://zaherbaher.com/2017/05/23/we-supporters-of-rojava-should-be-worried-about-its-partnership-with-the-united-states/

http://zaherbaher.com/2017/12/30/where-is-the-kurdistan-workers-party-pkk-heading/

پرسیار: (سەكۆی ئەناركیستانی کوردی-زمان) چییە و كێی لە پشتە؟

پرسیار: (سەكۆی ئەناركیستانی کوردی-زمان) چییە و كێی لە پشتە؟

وەڵام : (سەكۆی ئەناركیستانی کوردی-زمان) پێگەیەكی ئینتەرنێتییە بۆ گفتوگۆی سۆشیالیستە ئازادیخوازەكان و مشتومڕكردن لەسەر پرسە ھەنووكەییەكانی بزاڤی دژەسەرمایەداری و ڕەخنەگرتن لە ئەزموونەكانی بزاڤی سۆشیالیستی و ئەزموونگیری لە ھەوڵەكانی پێشووتر و خستنەڕووی ئەڵتەرناتیڤ لە بەرامبەر ھەوڵە شكستخواردووەكان و دەرگە ئاوەڵاكردن بەڕووی ھەر دەنگێكی ئازادیخواز و یەكسانیخواز و دادپەروەریخوازدا، بەكورتی ”سەكۆ پردێكە بۆ بەیەكگەیشتن و لەیەكنزیكبوونەوەی تاك و گروپە سۆشیالیستە ئازادیخوازەكان“.

پرسیار : بۆچی ”سەكۆی ئەناركیستانی کوردی-زمان” ، ئایا ئەمە جۆرێك لە پابەندی بە نەتەوە و نیشتمان نییە؟

وەڵام : نەخێر، ئەناركیستەكان سەرەڕای ئەوەی كە لە سەراپای مێژوودا جەنگاوەری یەكەم بوون دژی داگیركەر و خەباتكاری ڕاستەقینە بوون بۆ ئازادی و یەكسانی ئێتنییەكانی دونیا، بەڵام ھاوكات دوژمنی سەرسەختی ناسیونالیزم وەك ئایدیۆلۆجی دەوڵەتگەرایی و سەروەریخوازیی بوون، كە بۆرجوازی ھەر ئێتنییەك بۆ خۆشباوەڕكردنی چینە چەوساوەكانی ئەو ئێتنییە، بەوەی كە ھەموو ئەندامان و چین و توێژەكانی یەك ئێتنی، یەك بەرژەوەندەی ھاوبەش و تەبایان ھەیە، بەكار دەبات.

بۆ ئێمە وەك نوسەرانی (سەكۆی ئەناركیستانی کوردی-زمان)، كوردستان وەك پانتاییەكی جوگرافی كۆمەڵێك ئێتنی و كولتوور و ئایینی جیاواز، كە خاوەنی كۆمەڵێك زمانی جیاوازن لەسەر دەژین، بەم پێیە، (سەكۆی ئەناركیستانی کوردی-زمان)، سەكۆی ھەموو ئەوانەیە، بەبێ جیاوازی. بەبۆچوونی ئێمە نابێت پاشكۆی جوگرافیی “كوردستان” لەتەك “نەتەوەیی”بوون یەكی بگیردرێت. تەنیا ھاندەرێك بۆ ھەڵگرتنی ئەو پاشگرە (کوردی-زمان)، دروستكردنی بەستەرە لەنێوان بزووتنەوە كۆمەڵایەتییە ئازادیخوازەكان لەنێو ئەو وڵاتاندەدا كە بە زمانی كوردی ئاخاوتنیان تێدا دەكرێت و ھاوكات كوردزمانەكان لەبەر توانای ئاخاوتنیان بە زمانەكانی دیكەی ئەو وڵاتانە (عەرەبی، فارسی، ڕوسی، توركی)، دیسانەوە دەتوانن بەستەری نێوان بزاڤە كۆمەڵایەتییە ئازادیخوازەكان بن لەو وڵاتانە.

سەرەڕای ئەوانەی سەرەوە، ئێمە ھەروا باوەڕمان بە ئازادی و ڕزگاری و سەربەخۆیی كوردان ھەیە، ھەرواش باوەڕمان بە ئازادی و ڕزگاری و سەربەخۆیی توركمان و كلدان و ئاشوور و عەرەبەكان لە چوارچێوەی كوردستان و ھەرێمی كوردستان ھەیە، ئەوەش لەسەر بنەمای بڕوابوونمان بە بنەما فیدرالییە ئەناركییەكان و خۆبەڕێوەبەرایەتی كارخانە و سەربەخۆیی (ئۆتۆنۆمی) ناوچە و ھەرێمەكان و مافی چارەی خۆنووسیی ھاوتا بۆ گشت گەلان [ لێرەدا مەبەست لە مافی چارەی خۆنووس، ھەوڵ و پاگەندەی باندە ناسیونالیستەكان و پارتە بۆرجوازییەكان نییە بۆ بەدەستھێنانی سەروەری خۆیان و دەوڵەت لەژێر ناوی “نەتەوە”، بەڵكو تەواو پێچەوانەوە مەبەست ڕزگاركردنی كۆمەڵگە و ئێتنییەكانە لە سەروەری بۆرجواكان و ملھوڕی دەوڵەت ].

ھەروەھا، بەو تینەی كە ئێمە پشتیوانی لە ڕزگاری ئێتنییەكان دەكەین، بەو ڕادەیەش دژایەتی ھەوڵەكانی بۆرجوازی بەناو دەوڵەتی نەتەوەییی دەكەین، لەبەرئەوەی دەوڵەتی نەتەوەیی بە ھەمان ڕادە و ئامانجی دەوڵەتی داگیركەر، سەركوتی ئازادی تاكەكانی كۆمەڵگە دەكات و بەمەبەستی دابیكردنی مشەخۆری بۆ سەرمایەداران و دەسەلاتداران و دەستەبژێرەكان، چین و توێژە بەرھەمھێن و زەحمەتكێشەكانی كۆمەڵگە لە كۆیلەتیدا ڕادەگرێت.

پرسیار: ئایا نووسەرانی (سەكۆی ئەناركیستانی کوردی-زمان) سەربە گروپێكی ڕامیاریی دیاریكراون؟

وەڵام: نەخێر، كەسانی سەربەخۆن و سەر بەھیچ گروپێك نین و بەخۆشیان گروپێك نین، بەڵكو تەنیا ئامانج و ئازادیخوازیی و شێوازی بیركردنەوە لەتەك یەكدیدا كۆیان دەكاتەوە. بەڵام ھاوكات ھەر یەكە لە ئێمە لە شوێنی كار و ژیانی خۆیدا چ لە كوردستان و چ لە وڵاتانێك كە تیایاندا دەژین، لە گروپە خۆجییەكاندا چ گروپی خۆجێیی كاریی (گروپ و ڕێكخراوە جەماوەرییەكان) ، گروپە پاگەندەییە ئەناركییەكان و فۆرومە خۆجێییەكاندا، چالاكی دەكەین و بەشداریی ڕاستەوخۆمان ھەیە، ھەروا كە لە كوردستان بین لەسەر بنەمای “خۆجێی خەبات بكە و جیھانی بیر بكەرەوە”، وەك ئەركی دژە-نەتەوەیی خۆمان ھاوپشتی و ھاریكاری ھاوچین و ھاوڕێیانمان لە وڵاتانی دیكە دەكەین، ھەرواش كە لە وڵاتانی دیكەدا بژین لەسەر ھەمان بنەما “خۆجێی خەبات بكە و جیھانی بیر بكەرەوە”، ھاوپشتی و ھاریكاری گروپە خۆجێیەكان و ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی كوردستان، بە ئەركی دژە-نەتەوەیی خۆمان دەزانین، بەڵام تەنیا شتێك كە ھاوڕێیانمان لە دەرەوەی كوردستان زیاتر بە بزووتنەوەكە لە كوردستان پەیوەستدەكات، توانای بیركردنەوە و نووسینیانە بە كوردی، كە لەچاو ھاوڕێیانی دیكەی كوردینەزاندا، ئەركی زیاتر و ڕاستەوخۆیان بەرامبەر بزووتنەوە لە كوردستان دەكەوێتە ئەستۆ.

بێجگە لەوە، (سەكۆی ئەناركیستانی کوردی-زمان) تەنیا و تەنیا بڵنگۆیەكی سەربەخۆیە بۆ ناساندنی ھزر و بۆچوونە ئەناركییەكان، ڕەواندنەوە و ڕاستكردنەوەی تۆمەتگەلێك كە بەدرێژایی مێژووی بزاڤی سۆشیالیستی دراونەتە پاڵ ھزری ئەناركیستی و ئاشناكردنی چالاكانی نێو بزاڤە كۆمەڵایەتییەكان بە لكە ئەناركیستییەكان، لەوانە ئەناركیزمی سۆشیالگەرا، ئەناركیزمی تاكگەرا، ئەناركیزمی فێمینیست (ئەناركۆ-فێمینیست)، ئەناركیزمی كۆمونیست، ئەناركیزمی ژینگەپارێز، ئەناركیزمی ئاژەڵپارێز، ئەناركیزمی مۆڕالیست ، ئەناركیزمی ئایینی، ئەناركیزمی ھاوسێكسگەراو…تد.

پرسیار: ئەگەر گروپێك نین، ئەدی چۆن یەكتان گرتووە، چۆن و بۆچی خۆتان بەگروپێك ناناسێنن؟

وەڵام: وەك لە سەرەتادا وتمان (سەكۆی ئەناركیستانی کوردی-زمان) پێگەیەكی جوگرافیایی و بوون و یەكەیەكی فیزیكی نییە، تەنیا سەكۆیەكی ئینتەرنێتی سەربەخۆییە بۆ ناساندن و ئاشناكردنی خوێنەر بە ئەناركیزم (سۆشیالیزمی ئازادیخواز) وەك ھزر نەك ئادیۆلۆجیا. پاشان گروپی ئەناركیستی لەسەر بنەمای كار و چالاكی ڕۆژانە لە خەباتی ڕۆژانەی خۆجێی و ڕێكخراوەی جەماوەرییدا پێكدێت، واتە لە شێوەی گروپی خۆجێی (Local group)دەردەكەوێت، لەوانە گروپە خۆجێیەكانی ڕێكخراوە جەماوەرییە سەرتاسەرییەكانی وەك [ بێكاران، كرێكاران، خوێندكاران، مناڵان، ژنان، پەككەوتان، فەرمانبەران، مامۆستایان، خانەنشینان .. تد] ، گروپی ھاریكاری ھاوسێان، گروپی سەرپەرشتی مناڵان، گروپەكانی داخوازیی دابینكردن و چاكردنی: [ لولەكەشی ئاو، ھێڵی كارەبا و تەلەفۆن و ئینتەرنێت، خزمەتگوزاری ئاوەڕۆ، خزمەتگوزاری كۆكردنەوەی زبڵ و دوورخستنەوەی، سەرپەنا و نۆژەنكردنەوەی خانووەكان، باخچەی منالان و فێرگە و زانكۆكان، نەخۆشخانە و بیمەی دەرمانی و دەرمانخانە، باخ و باخچەكان، سەنگچن و چەوڕێژ و قیرتاوكردنی كۆڵان و شەقام و شۆستەكان و شاڕێكان]، گروپی پاراستنی ژینگە، گروپی پاراستنی مافی ئاژەڵ، گروپی ئاوەدانكردنەوە و بۆژاندنەوەی دەوروبەر، گروپی خۆفێركاریی ئاڵووێری بەرامبەرانەی [شارەزایی كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت، فێربوونی پیشەی دەستی و كاری ھونەری و ڕاھێنانی وەرزشیی و زانیاریی تەندروستیی و فریاگوزاری] ، گروپی خۆپارێزیی لەبەرامبەر ھێڕشی دەزگە سەركەوتگەرەكان و باندە مافییانەكان، گروپی پێكھێانی پەرتووكخانەی خۆجێی و گەڕۆك.. تد.

ھەڵبەتە ئەوەمان لەبیر نەچێت، كە ناو و ناونانی ئەو گروپانە بە ئەنجومەن، ڕێكخراو، شورا، كۆمون، ھەرەوەزی، نابێتە گرفت و مەرج نییە و پێویستیش نییە (پاشكۆی ئەناركیستی یا پێشگری ئەناكۆ-)یان ھەبێت، ئەوەی گرنگە شێوازی خەبات و جۆری ڕێكخستن و شێوەی بڕیاردانە و ھەر لێرەشەوە جیاوازی نێوان گروپە لۆكاڵییە خۆجێیی و ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی پابەند بە شێوازی ڕێكخستن و كاردكردنی ئازادیخوازانە لەتەك گروپە خۆجێیی و ڕێكخراوە بەناو جەماوەرییەكانی دیكەی سەربە دەسەڵات و پارتە ڕامیارییەكان و نامیراتییەكانی (NGO)  سەرھەڵدەدات و جیاوازییەكە تەنیا لە ناو و ھەبوونی پاشگری سەربەخۆبووندا نییە، بەڵكو لەوەدایە، كە لە شێوە ڕێكخستن و شیوازی خەباتی ئەناركیدا ھاوكات گروپە خۆجێییەكان و ڕێكخراوە جەماوەرییەكان ھەم سەنگەرێكن بۆ خەباتن، ھەم فێرگەیەك بۆ ژیانەوەی گیانی خۆبیركردنەوە و خۆھۆشیاریی و خۆبڕیاردان و خۆڕابەریی و خۆپێشڕەویی لە خەباتی ڕۆژانە و ئەندامەتی لە ڕێكخراوە جەماوەرییەكان و لە ژیانی ڕۆژانەی تاكەكەسیی و جڤاكی لە ڕەوتی شۆڕشێكی كۆمەڵایەتیدا بە ئاراستەی بەرەبەرە (ھەنگاو بەھەنگاو) سەندنەوەی ناوەندەكانی بەرھەمھێنان و خزمەتگوزاری و دەركێشانی بەرێوەبردن لە چنگی ڕامیاران و بەڕێوەبەران و لێسەندنەوەی مافی بڕیاردان لەسەر پرسە كۆمەڵایەتیی و ئابووریی و ڕامیارییەكان لە دەوڵەت و پارتە ڕامیارییەكان و نوێنەرە پارلەمانییەكان، بە واتایەكی دیكە خشت بە خشت داڕشتنی بناخە و ھەڵچنینی سەرخانی كۆمەڵكەی ھەرەوەزیی و ئازاد ھەر ئەمڕۆ و لە بەرامبەر سیسەمی ھیرارشیانەی (دێمۆكراسی پارلەمانی) سەرمایەداریدا، كۆمەڵگەیەك لەسەر بنەمای خۆبەڕێوەبەرایەتی و بەشداریی ڕاستەوخۆی گشت تاكەكان لە بەرھەمھێانن و دابەشكردن و ڕێكخستنی كۆمەڵگەدا [دێمۆكراسی ڕاستەخۆ] و ھەر بەو پێیە تا دەگاتە كۆتاییھێنان بە سەروەری چینایەتی.

بۆ ئەوەی لە گروپە كارییە خۆجێییەكان و ڕێكخراوە جەماوەرییەكاندا بەر بە بیرۆكراسی و ئوتوریتەگەری و سازش و لادان و بادان بگرین، ئەزموونەكانی خەباتی چینایەتی ئەوە دەسەلمێنن، كە پێویستە دژایەتی سەرسەختی [ناوەندگەرایی ڕێكخستن، ڕێكخستنی قوچكەیی (ھەرەمی)، ڕابەریی و لەقالبدانی ئایدیلۆجیی، بكەین و لە بەرامبەردا پاگەندە و تێكۆشان بۆ بەرپاكردن و پەرەدان بە گروپ و ڕێكخراوەی سەربەخۆی جەماوەریی و پاگەندەیی لەسەر بنەمای ڕێكخستن و بڕیاردان و ئەنجامدان لە خوارەوەڕا بۆ سەرەوە، واتە بە پێچەوانەی گروپ و ڕێكخراوە بەناو خۆجێی و جەماوەرییە پاشكۆكانی چەپ و دەسەڵات، كە ناوەندگەرا، ئۆتۆریتەگەر و فەرماندەر و ناوبژیگەرن و لەژێر ناوی ڕێكخراوەی جەماوەریدا، چەوساوان لەسەر ھەمان بنەما و ئایدیای پێكھاتەی سەروەریی چینایەتی (ڕێكخستنی بۆرجوازییانە)، ڕێك دەخەنەوە و بەر بە دەستبەكاربوونیان بۆ خۆبیركردنەوە، خۆھوشیاریی، خۆبڕیاردان و چالاكی راستەوخۆ و خۆئازادكردن، دەگرن و لە كەلێنی جاڵجاڵۆكەی سەروەری چینایەتیدا خۆشباوەڕ بە فریادڕەسی ڕامیاران، ڕایاندەگرن،

ھەروەھا چالاكانی ئەناركیست، ھیچ كات پەنا نانەبە ناونانی ڕێكخراو و  گروپەكان بەناوی خۆیانەوە و ھەروا پێویست نییە و شیا و لواویش نییە، كە لە كۆڕ و كۆبوونەوەكاندا پێ لەسەر ناوھێنانی خۆیان وەك ئەناركیست داگرن یا پەنابەرنە ھەوڵی سكتاریستی، بەڵكو ئەوەی بۆیان گرنگ دەبێت و پێویستیشە گرنگ بێت، جێكەوتەبوونی شێوازی ڕێكخستن و شێوازی خەبات و شێوازی بەرەوپێشكردنی چالاكییەكان و شێوازی سەرپەرشتی كارەكانە، كە لەسەر بنەمای ھەرەوەزی و ھاریكاری و ئامادەیی و دەستبەكاربوونی خۆبەشخانە و پێكھاتەی ناقوچكەییانە (ناھەرەمی / ناھیرارشی) بێت.

پرسیار: ئایا (سەكۆی ئەناركیستانی کوردی-زمان) ھەموو بابەتێك بڵاودەكاتەوە، بە واتایەكی دیكە، بابەت لە ڕوانگەی ھزر و ئایدۆلۆجیا كۆمەلایەتی و ڕامیارییەكانی دیكەوە بڵاو دەكاتەوە؟

وەڵام: نەخێر/ بەڵێ.

نەخێر ھەر بابەتێك كە پاگەندە بۆ سەروەری چینایەتی، ئایدیۆلۆجی ناسیونالیزم و ئایین، پێداویستبوونی دەوڵەت، دێمۆكراسی نوێنەرایەتی (پارلەمانی) ، سۆشیالیزمی دەسەلاتگەرایانە ( سوشیال- دێمۆكراسی، ماركسیزم – لێنینیزم – مائوئیزم – چێكوارائیزم و … تد)، ھەڵاواردنی ڕەگەزیی، نەژادیی و ئێتنیی و كولتوریی و ..،ھتد بكات، لە (سەكۆی ئەناركیستانی کوردی-زمان) بواری بڵاكردنەوەی پێنادرێت.

بەڵێ، ھەر بابەتێك كە لەو ڕوانگانەی سەرەوە، ڕەخنە بۆچوونەكانی ئەناركیزم بگرێت و بیەوێت لەتەك ھەڵگرانی ھزری ئەناركی بە بەڵگە و شێوازی مشتومڕی ھاوچەرخ بكەوێتە گفتوگۆ، بواری بڵاوكردنەوەی دەبێت

—————————————————————————–

گۆڕینی ناوی (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان) بە (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردی-زمان)*

(کاف) کە ساڵی ٢٠٠٥ تاکو ئێستا بە (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان) ناسراوە ، هەردەم پاشگری (کوردستان) هەم دروستکەری پرسیار و سەرنجی ئەنارکیستانی شوێنەکانی دیکە و هەم ڕەوتەکانی دیکە بووە و زۆر جار بە ڕۆشنکردنەوەی زۆرتر ناچاربووین و دواجار ناچاربووین لەنێو پرسیار و وەڵامێك* ئەوە ڕۆشنبکەینەوە، کە لەنێوان [سەکۆی ئەنارکیستان] و ئەو پاشگرە [کوردستان] هیچ پەیوەندییەك بە ئاراستەی “نەتەوەگەرایی” و “نیشتمانپەروەری” و …تد نییە، بەڵکو تەنیا بۆ ناساندنی شوێنێكی چالاکی بووە، کە (کاف) ئامانجی بووە لەسەری کاربکات و پاگەندەی ئەنارکیستی ئاراستەبکات.

لەبەرئەوە و بۆ ئەوەی ئەو خراپ-تێگەییشنە نەمێنێت و هەموو جار لایەنگرانی بۆچوونەکانی سەکۆی ئەنارکیستان ناچار بە ڕۆشنکردنەوە و چەندبارەکردنەوە نەبن، ئێمە هاورێیانی سەکۆی ئەنارکیستان ئەوە بە باشتر و دروستتر دەزانین، پاشگری (کوردستان) بگۆڕین بە (کوردی-زمان)، واتە (فۆڕومی ئەنارکیستانی کوردی-زمان) ، بەڵام سیمبۆل و کورتکراوەی ناوەکەی (کاف- KAF) هەر وەك خۆیان دەمێننەوە، واتە Kurdish-speaking Anarchist Forum

لەم ڕۆژ بەدواوە نامە و ڕاگەیاندن و بانگەوازەکان بەناوی (فۆڕومی ئەنارکیستانی کوردی-زمان / کاف) واژۆدەکرێن و بڵاودەبنەوە.

تێکۆشان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەروەریی چینایەتی بە ئامانجی گەییشتن کۆمەڵی ناچینایەتی

فۆڕومی ئەنارکیستانی کوردی-زمان (کاف)

٠١ی سێپتەمبەری ٢٠١٦