تجمع عمومی – خود ازماندھی تودەای – اعتصابی عمومی – ھمبستگی سراسری
چگونگی ارتباط در حالت نبودن انترنت
تجمع عمومی – خود ازماندھی تودەای – اعتصابی عمومی – ھمبستگی سراسری
چگونگی ارتباط در حالت نبودن انترنت
هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانی ڕاپه‌ڕینی سەربەخۆی جه‌ماوه‌ری
ڕاپەڕین بەبێ ئامادەیی و خۆڕێکخستنی جەماوەریی و کۆمەڵایەتیی چین و توێژە نەدار و بێدەسەڵاتەکان و پێک‌ھێنانی ئەنجوومەنە گەلییە سەربەخۆکانی گوندەکان و گەڕەکەکان و پێک‌ھێنانی ڕێکخراوە جەماوەریییە سەربەخۆکان و ئامادەکاریی کۆمیتەکانی ھەڵخڕانی ڕاپەڕین و پایەکاکانی خۆبەڕێوەبەریی گەلیی لەسەر بنەمای دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ، بەپێچەوانەی چاوەڕوانی زۆرینەی خۆشباوەڕ و دەستەمۆ و ناھوشیارەوە، سەرەنجامەکەی یان گۆڕینی دەسەڵاتدارێک بە دەسەڵاتدارێکی دیکە، یان بە وەرگۆڕان بەرەو جەنگی نێوخۆیی ناسیونالیست و ئایینگەراکان و پارتیی و میلیشیا دەسەلاتخوازەکان کۆتاییدێت.
لەبەرئەوە و بۆ ئەوەی ھەڵە و شکست و لاوازییەکان و کوشتار و کینەدۆزی و نائومێدییەکان چەندبارە نەبنەوە، پێویستە بە ئەزموونگیری لە ڕاپەڕینەکانی مارچی ١٨٧١ کۆمونەی پاریس و ئۆکتۆبەری ١٩١٧ ڕوسیە و نۆڤەمبەری ١٩١٨ی باڤاریای ئا‌ڵمانیا تاکو دەگاتە ڕاپەڕینی ڕێبەندانی ١٩٧٩ی ئێران و فێبریوەری ١٩٩١ عیراق و دێسەمبەری ٢٠١٠ و جێنیوەری ٢٠١١ میسر و فێبریوەری ٢٠١١ لیبیا و سوریە و …تد و ھەر ئاوا ئەزموونگیریی لە سەرکەوتوویی بەرخودانی ناچەکدارانەی “ڕۆژاوا”، لە چەندبارەبوونەوەی ھەڵە و خۆکوژیی و لاوازییەکان پێشگیریی و ڕێگیریی بکەین و بەبێ ئامادەیی و لێکھەڵپێکانی ڕیزی یەکگرتووی خەڵکی چەوساوە و بەبێ ھەبوونی ئەنجوومەنە گەلیی و ڕێکخراوە جەماوەریی و کۆمەڵایەتیی و سڤیلیستییە سەربەخۆکان وەک تان و پۆی خۆبەڕێوەبەریی گەلیی کۆمەڵە ئازادەکان، خۆمان نەکەینە قوربانی بەدەسەڵاتگەییشتنی ھەلپەرستە ڕامیارەکان و نەبینە سەربازی خۆبەخشی نێو سیناریۆی دەزگە سیخوڕییەکانی زلھێزەکانی جیھان و دەوڵەتانی ناوچەکە.
ڕاپەڕینی جەماوەریی و کۆمەڵایەتیی، پێویستی بەم ھەنگاوە سەرەتایییانەی خوارەوە ھەیە و بەبێ ئەوە، سەرەنجامی ھەوڵ و قوربانی و تێکۆشانی خەڵکی ناڕازی و ڕاپەڕیو تەنیا بەدەسەڵاتگەییشتنی سەروەران و مشەخۆرانێکی دیکە لەجێی سەروەران و مشەخۆرانی پێشین، ھەر ئاوا کە ١٩١٧ لە ڕوسیە، ١٩٧٩ لە ئێران و ٢٠١٠ لە تونس و ٢٠١١ لە میسر و لیبیا ڕویدا.
پێکهێنانی کۆمیته‌کانی مانگرتن و خۆپیشاندان و هتد…
به‌رگرتن به ناوچه‌گه‌رێتی و شارچییه‌تی و پارت پارتێنه، که هه‌ندێك لایه‌ن و ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتخواز بۆ په‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دنه‌ی ده‌ده‌ن و هتد…
به‌رگرتن به هه‌وڵی هه‌ر گروپێك که بیه‌وێت ئاراسته‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له دژه‌ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ دژه ئیسلام یا فارس یا هه‌رئێتنییەکی دیکه بگۆڕێت، واته به‌رگرتن به‌وانه‌ی که بۆ ئامانجی تایبه‌تییان ده‌خوازن خۆپیشانده‌ران به گژی نه‌یاره‌کانیاندا بکه‌ن و هتد…
به‌رگرتن به‌و دروشم و پاگه‌ندانه‌ی که ده‌یانه‌وێت هێزی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی پارتایه‌تی و ده‌ستبژێری خۆیان به‌کاربه‌رن و هتد…
به‌رزکردنه‌وه‌ی داخوازییه جه‌ماوه‌ریییه‌کان، که ده‌ربڕی خواست و ئاواتی گشتین[ئازادی، یه‌کسانی، دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی] له به‌رامبه‌ر دروشم و داخوازی پارت و گروپه رامیارییه‌کان و هتد…
هه‌ڵپێچانی ده‌موچاو له‌کاتی خۆپیشاندان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا و هتد…
هه‌ڵگرتنی ئاو بۆ ده‌موچاوشتن له کاتی به‌رکه‌وتنی گازی فرمیسك ڕژێن و هتد…
بڕینپێچی و ڕزگارکردنی بریداره‌کان له‌لایه‌ن ده‌سته فریاگوزاره‌کانی خۆپیشانده‌رانه‌وه و هتد…
ئاگادارکردنه‌وه و گه‌یاندنی ناوی گیراوه‌کان له کاتی ده‌ستگیربووندا و هتد…
بڵاوکردنه‌وه‌ی ناوی به‌کرێگیراوانی ده‌سه‌لات و چه‌کداره ته‌قه‌گه‌ره‌کان و گرتنی وینه و کورته فێلم له‌سه‌ریان له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا و هتد…
هه‌وڵدان بۆ گێڕانه‌وه‌ی هێزه چه‌کداره‌کان بۆ به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر و داماڵینیان له چه‌ك و ناچارکردنیان به ده‌رچوون له شار و گونده‌کان و هتد…
به‌رگرتن به کوشت‌وبڕ و توندوتیژی، گرتنه‌به‌ری شێوازی پارێزگاری له خۆکردنی گونجاو و هتد…
به‌رگرتن به جیاوازی دروستکردن و ده‌سته‌گه‌ری و هه‌وڵی ده‌سته‌مۆکردن و خۆسه‌پاندنی گروپه ڕامیارییه‌کان و هتد…
په‌یوه‌ندیگرتن له‌ته‌ك هه‌ڵسوراوانی جه‌ماوه‌ری له ئاستی سه‌رتاسه‌ری شار و گونده‌کانی کوردستان و ئێران و هتد…
بڵاوکردنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌واڵ و وێنه و کورته ڤیدیۆکان به فه‌یسبووك و تویته‌ر و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه و هتد…
هه‌ڵخڕاندنی مانگرتنی گشتی؛ هه‌ر له مانگرتنی گشتی له کار، مانگرتن له کردنه‌وه‌ی میدیای سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات و بایکۆتی ڕۆژنامه‌کانی سه‌ربه‌ده‌سه‌لات و هتد…
هه‌وڵی ده‌ستبه‌جێ بۆ پێکهێنانی کۆمیته و ئه‌نجومه‌ن و ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کان له شوێنی کار و له‌ناو گه‌ڕه‌که‌کاندا و خۆلادان له شه‌ڕی گروپه رامیاییه‌کان له‌سه‌ر ناونانی ڕێکخراوه‌کان و هتد…
ده‌ستبه‌کاربوون له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و گێرانه‌وه‌ی کارخانه و فه‌رمانگه و خوێندگه و کاروباره گشتییه‌کان بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئۆتۆنۆمی کۆمیونیتییه‌کان و هتد…
هاوکاتی هه‌وڵی پێکهێنانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌رتاسه‌رییه‌کان، نابێت ڕۆڵی بناخه‌یی کۆمیته‌کان و رێکخراوه جه‌ماوه‌رییه خۆجێییه‌کان له‌بیر بکرێت و پێویسته بڕیاردان و جێبه‌جێکردن له‌سه‌ر بنه‌مای کۆبوونه‌وه گشتییه‌کان و پێکهاتن و یه‌کگرتنی ئازادانه‌ی کۆمیونیتییه‌کان و شاره‌کان و گونده‌کان و هتد…
به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی به‌شداری پارت و ڕێکخراوه ڕامیارییه‌کان له‌و کۆمیتانه‌دا تا ئاستی ئاماده‌یی تاکه‌کان و ڕێگه‌گرتن له پارت و ده‌سته‌بژێره‌کان له بڕیاردان و قسه‌وباسه‌کاندا و له ناوهێنان و خۆسه‌پاندنیان و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی پێشتر ئاماده‌کراوی پارته ده‌سه‌لاتخوازه‌کان و هتد…
به‌رگرتن به هه‌ر هێز و که‌سێك که بیه‌وێت هانا بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی که‌سیی و گروپی و خێله‌کی به‌رێت و هتد…
به‌رگرتن له گروپ و ده‌سته‌چیه‌تی (سکتاریزم)ی گروپه چه‌پ و راستەکان و هتد…
ده‌ستکۆتاکردنی به‌کرێگیراوانی ده‌سه‌ڵات و پارته هاوپه‌یمانه‌کانیان له ده‌سته‌مۆکردن و به‌لاڕێدابردنی ڕاپه‌ڕیندا و هتد…
پێکهێنانی ده‌سته و هێزی پاریزگاری له نێوه‌ندی کۆمیته‌کان و گه‌ڕه‌که‌کاندا و هتد…
پێکهێنانی کۆمیته‌کانی پاراستنی شوێنه گشتییه‌کان و ناوه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و گه‌ڕه‌که‌کان و سپاردنی ئه‌رکه‌کان به خودی که‌سه په‌یوه‌ندیداره‌کان له ڕێگه‌ی پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی هه‌ره‌وه‌زییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، وه‌ك کۆمیته، ئه‌نجومه‌ن، کۆمون، سۆڤییت، ڕێکخراوی پیشه‌یی خوێندنگه به خوێندکاران و کارگه به کرێکاران و فه‌رمانگه به فه‌رمانبه‌ران و کاروباری گه‌ره‌که‌کان به ئه‌ندامانی گه‌ره‌که‌کان و گونده‌کان به گونده‌کان، و هتد…
ده‌ستگرتن به‌سه‌ر کاناڵه‌کانی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و چاپه‌مه‌نییه‌کان و خستنه‌کاریان بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی راپه‌ڕین و هتد…
پێکهێنانی ئه‌نجومه‌ن و کۆمیته و ڕێکخراوه‌کانی شوێنی کار له‌سه‌ر بنه‌مای کۆبوونه‌وه‌ی گشتی و هه‌ڵبژاردن و بڕیاردانی ڕاسته‌خۆ و پیاده‌کردنی کاری ڕاسته‌خۆ (Direct Action) و هتد…
هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی فێدراسیۆنی ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌کان و هه‌نگاونان بۆ پێکهێنانی کۆنفیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رتاسه‌ری بیرکردنه‌وه و خۆجێی کارکردن و ڕێکخستنی ناقوچکه‌یی (ناهه‌ره‌می – ناهیرارشی) و هتد…
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و ناوه‌نده‌کانی بڕیاردان که ڕژێمی بۆرجوا ئیسلامی سه‌پاندوونی و پێکهێنانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و پیاده‌کردنی دێـمۆکراتی ڕاسته‌وخۆ وه‌ك بناخه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگه و هتد…
ده‌رکردنی به‌ڕێوه‌به‌ران و کارمه‌ندانی میری و کۆمپانییه تایبه‌ته‌کان له کارخانه و شوێنه‌کانی دیکه‌ی خزمه‌تگوزاری و پێکهێنانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌کانی کار و خزمه‌تگوزاری له خودی کرێکاران و کارمه‌ندان و هتد…
ئه‌مانه و چه‌ندین کاری تر، که له ڕاپه‌ڕینی ڕێبەندانی ١٩٧٩ و ئازاری ١٩٩١ وڕاپەڕین و مانگرتنە گشتییەکانی دواتری مەهاباد و سنە و زنجیره ڕاپه‌ڕینه‌کانی تونس و میسر و یه‌مه‌ن و هتد…
سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان
دووشەممه ١١ دی ماە ١٣٩٦
٠١ی جێنیوەری ٢٠١٨
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.