ھاوڕێیانی ئەنارکیست لە بادینان و ھەولێر و کەرکووک و گەرمیان و شارەزوور و ھۆرامان
وەک ئەوەی جموجووڵی نێو خەڵک نیشانیدەدات، بەتایبەت لە شاری ھەولێر ئەگەری تەقینەوە و خۆنیشاندان و لەوانەشە زۆر توندتر لەوەی لە شوێنەکانی دیکە ڕووبدا.
ئەوە بۆ ئێمەی چالاکان و پاگەندەکەرانی ئەنارکیست شایانی گرنگیپێدان و ھەڵسەنگاندنە وەک پێشمەرجەکانی چۆنیەتی خۆئامادەکاریی بۆ ڕوداوەکان و ھەر ئەگەرێکی دیکە …تد
پێش ھەموو شت، دەزگە سیخوڕییەکانی (پدک) بە ھاریکاریی ئەندامانی پارتییەکانی دیکە خەریکی دەستنیشانکردن و گەڕانن لە دوای کەسانی دژە-دەسەڵات و دژە-حزبایەتی، بەتایبەت لەنێو شەقام و مەیدانەکان، گوێگوڵاخن
لەبەرئەوە، پێویستە بە ئەزموونگیری لە ڕوداوەکانی نێوان ١٧ی شوبات و ڕوداوەکانی ئەم چەند ڕۆژە ڕابوردوو، بۆ خۆپارێزی و ئاسانکاریی، کۆمەڵێک شت لەبەرچاو بگرین:
– کۆبوونەوەی چالاکان لە شێوەی شەونشینی و دیداری کۆمەڵایەتی و تەنانەت ئاھەنگی لەدایکبوون و …تد
– ھەموو ھەوڵ و کۆششمان لەپێناو ھەڵخرانی خەڵک بێت بۆ کۆبوونەوەی گشتی گەڕەک و شوێنی کار و خوێندن و پێکھێنانی کۆمیتەکانی ئامادەکاریی و سەرپەرشتی …تد
– بە ھەبوونی زەمینەی کۆبوونەوەی گشتی، بۆ پێکھێنانی گروپ و ئەنجوومەنە خۆجێییەکانی کۆڵان و گەڕەک و شوێنی کار و خوێندن … ھەوڵبدرێت ..
– پێویستە بە گوێرەی توانا و بۆلوان بە ھەموو شێوەیەک لە بەشداریکردنی ڕامیاران و ئەندامانی باڵای پارتییە ڕامیارییەکان و ھەر ئاوا پارلەمانتاران و دەسەڵاتداران و قسەکەرانی دەسەڵات لەنێو ڕیزەکانی خەڵک تەریکبکرێنەوە و دەربکردرێن …
– ھەوڵدان بۆ پێکھێنانی دەستەکانی ئامادەکاریی ڕێکخراوە جەماوەرییە سەربەخۆکان ….
– لە کاتی ڕودانی خۆنیشاندان و پەلاماردان، ھەوڵبدرێت بنکەی گشت پارتییەکان داگیربکرێن و بکرێن بە بنکەی ئۆتۆنۆم و چالاکی کولتووریی یان شوێنی کۆبوونەوەی گشتی و ڕێکخستن …تد
– خۆلادان لە توندوتیژی و ھەوڵدان بۆ ڕاکێشان و گێڕانەوەی چەکداران بۆ نێو ڕیزەکانی جەماوەری ناڕازی، بە مەرجی فڕێدانی چەک و وازھێنانیان لە ئەندامەتی پارتییەکان…
– ڕێگرتن لە تەقەکردن و بە چەکداریکردنی ناڕەزایەتییەکان …تد
– بایکۆتی قسەکردن و کۆبوونەوەی پارتییە ئۆپۆزسیۆنەکان
– ڕێگرتن و بوارنەدانی قسەکەرانی حزبە دەسەڵاتدارەکان و ئۆپۆزسیۆنەکان
– ھەوڵدان بۆ یەکگرتنی گشت گروپ و ئەنجوومەن و ڕێکخراوە جەماوەرییەکان لەنێو تۆڕی کۆمەڵایەتیی سەربەخۆ لەسەر ئاستی شار تاکو دەکاتە ئاستی سەرتاسەری
– بەکاربردنی چاتی پارێزراوی وەک Torchat یان بگۆڕی IP-Adress بۆ پەیوەندی خێرا و پارێزراو …
– کردنەوەی ژووری داخراو بۆ چالاکانی ناڕەزایەتییەکان لەنێو مەسینجەرەکان، تکایە ئاگاداربن بۆ پەیوەندی کەسیی و ڕاستەوخۆ و پرسی نھێنی، فەیسبووک و تێلەگرام بەکارنەبەن ….
– بەکاربردنی پەیامی کلیکدراو (کۆدکراو) بۆ گۆڕینەوەی پەیامە زۆر تایبەتەکان، کەڵکوەرگرتن لە خزمەتگوزاریی GPG
ھاوڕێیان، ئەم خاڵانە لەسەر بنەمای ئەزموونی کەسیی ئێمە نووسراون و مەرج نییە بۆ واقیعی شوێنی ژیانی ئێوە یان کەسانێک لە شوێنێکی دیاریکراو بەکەڵکبن، بەڵام دەکرێت لەسەر ئەو خاڵانە کاربکرێت … ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە، پارێزراویی گیان و چالاکی ئێوەیە، وەک ھەمیشەش ھەر کەس بۆ خۆی لە کەسانی دیکە باشتر دەتوانێت پێداویستییەکانی ژییان و چالاکی و تێکۆشانی خۆی دەرکبکات و دەستنیسانبکات و ھەڵسەنگێنێت. ئەزموونی ھەر کەسێک دەتوانێت کۆمەککەر و ئاسانکەر بێت، بەڵام ھەرگیز ھیچ شتێک دەقاودەق لەسەر زەمینی واقیعێکی دیکە پیادەناکرێت و ناگونجێت ..
ھاوڕێیانە دەستی چالاکی و تێکۆشانتان دەگوشین