– پێک‌ھێنانی گروپ و ئەنجومەنە خۆجییەکانی گەڕەکەکان و ڕێکخراوە جەماوەرییە سەربەخۆ و ڕێکخستنی ئاسۆیی کۆمەڵ وەک بەردی بناخەی ڕاپەڕین و خۆبەڕێوەبەریی کۆمەڵ …تد
– پێکهێنانی کۆمیته‌کانی مانگرتن و خۆنیشاندان و … هتد
– به‌رگرتن به ناوچه‌گه‌رێتی و شارچییه‌تی و پارتیی پارتییێنه، که هه‌ندێك لایه‌ن و ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتخواز بۆ په‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دنه‌یده‌ده‌ن و … هتد
– به‌رگرتن به هه‌وڵی هه‌ر گروپێك، که بیه‌وێت ئاراسته‌ی خۆنیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له دژه‌ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ دژه-پ‌د‌ک یان دژە-ینک یان دژی هه‌ر لایەنێکی دیکه و ھاندان بۆ پشتیوانی لە لایەنێکی دیکە، واته به‌رگرتن به‌و کەسانه‌ی که بۆ ئامانجی تایبه‌تیی خۆیان ده‌خوازن خۆنیشانده‌ران به گژی نه‌یاره‌کانی خۆیان بکه‌ن و … هتد
– به‌رگرتن به‌و دروشم و پاگه‌ندانه‌ی، که ده‌یانه‌وێت هێزی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی پارتییایه‌تی و ده‌ستبژێری خۆیان به‌کاربه‌رن و … هتد
– به‌رزکردنه‌وه‌ی داخوازییه جه‌ماوه‌ریییه‌کان، که ده‌ربڕی خواست و ئاواتی گشتین [ئازادی، یه‌کسانی، دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی] له به‌رامبه‌ر دروشم و داخوازی پارتیی و گروپه رامیارییه‌کان و … هتد
– هه‌وڵدان بۆ گێڕانه‌وه‌ی هێزه چه‌کداره‌کان بۆ به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر و داماڵینیان له چه‌ك و ناچارکردنیان به ده‌رچوون لەنێو شار و گونده‌کان و … هتد
– به‌رگرتن به کوشت‌وبڕ و توندوتیژی، گرتنه‌به‌ری شێوازی پارێزگاری له خۆکردنی گونجاو و … هتد
– به‌رگرتن به جیاوازی دروستکردن و ده‌سته‌گه‌ری و هه‌وڵی ده‌سته‌مۆکردن و خۆسه‌پاندنی گروپه ڕامیارییه‌کان و … هتد
– په‌یوه‌ندیگرتن له‌ته‌ك چالاکانی جه‌ماوه‌ریی له ئاستی سه‌رتاسه‌ری شار و گونده‌کانی کوردستان و عیراق و … هتد
– بڵاوکردنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌واڵ و وێنه و کورته ڤیدیۆکان به فه‌یسبووك و تویته‌ر و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه و … هتد
– هه‌ڵخڕاندنی مانگرتنی گشتی؛ هه‌ر له مانگرتنی گشتی له کار، مانگرتن له کردنه‌وه‌ی میدیای سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات و بایکۆتی ڕۆژنامه‌کانی سه‌ر به دەسەڵات و … هتد
– هه‌وڵی ده‌ستبه‌جێ بۆ پێکهێنانی کۆمیته و ئه‌نجومه‌ن و ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کان له شوێنی کار و له‌نێو گه‌ڕه‌که‌کان و خۆلادان له شه‌ڕی گروپه ڕامیارییه‌کان له‌سه‌ر ناونانی ڕێکخراوه‌کان و … هتد
– ده‌ستبه‌کاربوون له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و گێڕانه‌وه‌ی کارخانه و فه‌رمانگه و خوێندگه و کاروباره گشتییه‌کان بۆ خۆبه‌رێوه‌به‌رایه‌تی سەربەخۆی گوند و ناوچە و شارەکان و … هتد
– هاوکاتی هه‌وڵی پێکهێنانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌رتاسه‌رییه‌کان، نابێت ڕۆڵی بناخه‌یی کۆمیته‌کان و ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه خۆجێییه‌کان له‌بیربکرێت و پێویسته بڕیاردان و جێبه‌جێکردن له‌سه‌ر بنه‌مای کۆبوونه‌وه گشتییه‌کان و پێکهاتن و یه‌کگرتنی ئازادانه‌ی ناوچەکان و شاره‌کان و گونده‌کان و … هتد
– به‌رته‌سککردنه‌وه و نەھێشتنی به‌شداریکردنی پارتیی و ڕێکخراوه ڕامیارییه‌کان لەنێو ئەو کۆمیتانه تاکو ئاستی ئاماده‌یی تاکه‌کان و ڕێگه‌گرتن له پارتیی و ده‌سته‌بژێره‌کان له بڕیاردان و قسه‌وباسه‌کان و له ناوهێنان و خۆسه‌پاندنیان و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی پێشتر ئاماده‌کراوی پارتییه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان و … هتد
– به‌رگرتن به هه‌ر هێز و که‌سێك که بیه‌وێت هانا بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی که‌سیی و گروپی و خێله‌کی به‌رێت و … هتد
– به‌رگرتن له گروپ و ده‌سته‌چیه‌تی (سکتاریستی) گروپه چه‌پ و ناسیونالیستەکان و … هتد
– ده‌ستکۆتاکردنی به‌کرێگیراوانی ده‌سه‌ڵات و پارتییه هاوپه‌یمانه‌کانیان له ده‌سته‌مۆکردن و به‌لاڕێدابردنی ڕاپه‌ڕین و … هتد
– پێکهێنانی ده‌سته و هێزی پاریزگاری له نێوه‌ندی کۆمیته‌کان و گه‌ڕه‌که‌کان و … هتد
– پێکهێنانی کۆمیته‌کانی پاراستنی شوێنه گشتییه‌کان و ناوه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و گه‌ڕه‌که‌کان و سپاردنی ئه‌رکه‌کان به خودی که‌سه په‌یوه‌ندیداره‌کان له ڕێگه‌ی پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی هه‌ره‌وه‌زییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، وه‌ك کۆمیته، ئه‌نجومه‌ن، کۆمون، سۆڤییت، ڕێکخراوی پیشه‌یی خوێندنگه به خوێندکاران و کارگه به کرێکاران و فه‌رمانگه به فه‌رمانبه‌ران و کاروباری گه‌ره‌که‌کان به ئه‌ندامانی گه‌ره‌که‌کان و گونده‌کان به گونده‌کان، و … هتد
– ده‌ستگرتن به‌سه‌ر کاناڵه‌کانی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و چاپه‌مه‌نییه‌کان و خستنه‌کاریان بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی ڕاپەڕین و … هتد
– پێکهێنانی ئه‌نجومه‌ن و کۆمیته و ڕێکخراوه‌کانی شوێنی کار له‌سه‌ر بنه‌مای کۆبوونه‌وه‌ی گشتی و هه‌ڵبژاردن و بڕیاردانی ڕاسته‌خۆ و پیاده‌کردنی چالاکی ڕاسته‌خۆ و … هتد
– هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی فێدراسیۆنی ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌کان و هه‌نگاونان بۆ پێکهێنانی کۆنفیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رتاسه‌ری بیرکردنه‌وه و خۆجێی کارکردن و ڕێکخستنی ناقوچکه‌یی (ناهه‌ره‌می )… هتد
– هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و ناوه‌نده‌کانی بڕیاردان که پارتییه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی و ناوه‌ندی سه‌پاندوونی و پێکهێنانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و پیاده‌کردنی دێـمۆکراتی ڕاسته‌وخۆ وه‌ك بناخه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگه و … هتد
– ده‌رکردنی به‌ڕێوه‌به‌ران و کارمه‌ندانی میری و کۆمپانییه تایبه‌ته‌کان له کارخانه و شوێنه‌کانی دیکه‌ی خزمه‌تگوزاری و پێکهێنانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌کانی کار و خزمه‌تگوزاری له خودی کرێکاران و کارمه‌ندان و … هتد
– ئه‌مانه و چه‌ندین کار و چالاکی دیکە، که لەنێو ڕاپه‌ڕینی ئازاری ١٩٩١ و مانگرتنە گشتییەکانی چەند ساڵی ڕابوردووی خۆرھەڵات و زنجیره ڕاپه‌ڕینه‌کانی تونس و میسر و یه‌مه‌ن و هتد… بەدەستھاتوون و پەرەپێدانیان .
– پێویستە ئامانجی تێکۆشان و ناڕەزایەتی و خۆنیشاندان و ڕاپەڕینی خەڵک لەپێناو کۆتاییھێنان بە سیستەمی دیکتاتۆریی و دەسەڵاتی سەرووخەڵکی و دەسەڵاتداریی پارتییەکان و چەپاوڵی کۆمپانییە نێوخۆیی و دەرەکییەکان و ھاوکات لەپێناو پێک‌ھێنانی خۆبەڕێوەبەریی خەڵک و پێک‌ھێنانی کۆمەڵی دیمۆکراتیک و ھەڵوەشاندنەوەی ھەموو ڕێکەوتننامە و کۆنتراکت و بەرەتەرییەکان و سەندنەوەی ھەموو سامان و داھات و کەرتەکان لە پارتییەکان و کۆمەڵایەتییکردنەوەی سامان و داھات و بەرھەمھێنان و دابەشکردن و خۆشگوزەرانکردن و ڕزگارکردن و ]یادەکردنی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بێت، ئەگەر نا، گۆڕینی پارتییەک بە پارتییەکی دیکە، سەرۆکێک بە سەرۆکێک دیکە، دەستەبژێرێک بە دەستەبژێرێکی دیکە، یان گۆڕینی کۆمپانیای نۆکان و قەیوان و کۆڕەک و وشە بە کۆمپانیای (نالیا ) و شاسوار عەبدولواحید، ھیچ لە بەدبەختییەکانی ئێمە ناگۆڕێت.
ھەر ئاوا بۆ پاراستنی گیانی خۆنیشاندەران و دابینکردنی فریاگوزاریی، پێویستە ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕەچاوبکرێن:
– هه‌ڵگرتنی ئاو بۆ ده‌موچاوشتن له کاتی به‌رکه‌وتنی گازی فرمیسكڕێژ و … هتد
– بڕینپێچی و ڕزگارکردنی برینداره‌کان له‌لایه‌ن ده‌سته فریاگوزاره‌کانی خۆنیشانده‌رانه‌وه و … هتد
– ئاگادارکردنه‌وه و گه‌یاندنی ناوی گیراوه‌کان له کاتی ده‌ستگیربوون و … هتد
– بڵاوکردنه‌وه‌ی ناوی به‌کرێگیراوانی ده‌سه‌ڵات و چه‌کداره ته‌قه‌که‌ره‌کان و گرتنی وێنه و کورته فێلم له‌سه‌ر ئەوان لەنێو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و … هتد
– ئەوانە و زۆر ھەنگاو و پێشنیاری دیکەی زادەی پراکتیکی ڕۆژانە و سەرھەڵدراوی نێو ناڕەزایەتییەکان و تێکۆشانەکان …تد
—————————————————————————————————————-
زۆرێک لەو خاڵانەی سەرەوە، بەشێکن لە ڕاگەیێندراوی (پێشنیاری دەستەیەک لە چالاکانی خۆنیشاندانەکانی ١٧ی شوباتی ٢٠١١)