کۆمه‌ڵه خێرخوازییه‌کان یه‌کێکن له‌و ده‌زگایانه‌ی که کۆمه‌كی ئه‌م سیسته‌مه ده‌که‌ن و به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ن و به‌هێزی ده‌که‌ن:
Zaher Baher
23/03/2014
گه‌لێك ده‌زگه‌ی دیکه له ته‌ك میدیا‌و کۆمپانیا گه‌وره‌کان و سیسته‌می دیمۆکراسی په‌ڕله‌مانتاری و بانکه‌کان و دین و ئاینه‌کان و مزگه‌وت و که‌نیسه‌کان و لۆبیچییان ، له‌وانه کۆمه‌ڵه خێرخوازییهکانن، که باشترین خزمه‌ت به‌م سیسته‌مه ده‌که‌ن. کۆمه‌ڵه خێرخوازییه‌کان که به کۆمه‌ك و به خۆشی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌وه دروستده‌کرێن و ده‌ستیان ده‌گیرێت باشترین خزمه‌تێک به سیسته‌مه‌که‌و ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌یه‌نن ئه‌مه جگه له‌وه‌شی که خۆیان ده‌بنه کانگای گه‌نده‌ڵی و مه‌ڵبه‌ندێکی بیرۆکراسیانه. ئه‌م دهزگهیانه له وڵاتانی ڕۆژاوا‌و ئه‌مه‌ریکاو که‌نه‌داو ئۆسترالیا‌و وڵاتانی سکه‌ندناڤیادا نزیکه‌ی چه‌رخێکه له شێوه‌ی جیا جیا‌و بۆ په‌یام و کاری جیا جیا، دروستکراون و سه‌پێنراون به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا. له‌وانه: کۆمه‌ڵه‌ی خێرخواز بۆ نابینایان و که‌مئه‌ندامان و نه‌خۆشییه کوشنده‌کانی وه‌کو شێرپه‌نجه‌و دروستکردنی خه‌سته‌خانه‌و قوتابخانه‌و مزگه‌وت و که‌نیسه‌و خه‌ڵکانی بێ خانووبه‌ره و به‌نگکێشه‌کان و ئافره‌تانێک که ڕوووبه‌ڕوی توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ژیانیان لێده‌کرێت….تا ده‌گاته یارمه‌تیدانی ئاواره‌کانی چه‌شنه‌کانی جه‌نگ و کاره‌ساته‌کانی سروشت ” مرۆڤکرد” و ئه‌وه‌ی که پاره‌ی تیادا په‌یدا بکرێت و خوازیاری ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مه‌که بێت. ژماره‌ی کۆمه‌ڵه خێرخوازییه‌کان له ئه‌ژماره نایه‌ن ئیماکانییهت و سه‌نگ و کاراییشیان له‌سه‌ر دامرکاندنه‌وه‌ی ڕك وکینه‌ی خه‌ڵک و هێورکردننهویان سه‌باره‌ت به دڕنده‌یی و بێبه‌زه‌یی سیستمه‌که‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی و له‌ده‌ستدانی متمانه به خۆ‌و بڕواکردنه سه‌رکاری خێری و جهودی تاکگه‌رایی و له خشته‌بردن و چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکی به‌ناوی یارمه‌تیدانی لێقهمانانهوه ، که‌مئه‌ندامانه‌وه، بێدهرهتانانهوه ، خواڕق لێههڵگیرانهوه …. ، کارده‌که‌ن، که باشکردنی ژیانی خه‌ڵکی و پێشه‌وه‌چوونی کۆمه‌ڵگه‌و ئهجردانهوه له لایه‌ن خووداوهو که گوایه ئه‌مه تاکه ڕیگایه‌که بۆ پڕکردنه‌وه‌ی که‌لێنه‌کانی نێوان خه‌ڵکی و نه‌هێڵانی جیاوازییه‌کان و باشکردنی حاڵی ‘ئه‌وان’ ڕه‌حه‌تکردنی ویژدانی ‘خۆشمان’، ده‌گرنه‌به‌ر، له‌بری که‌مپه‌ینی دژایه‌تیکردنی سیسته‌مه‌که‌و ده‌سه‌ڵات، که ڕه‌گ و ڕیشه‌ی سه‌رجه‌می ده‌رده کۆمهڵایهتیییهکانمان و بوونی کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی ، له ناو خودی سیستهمهکهدایهو له هه‌بوونی سه‌روه‌ران و باڵاده‌ستان و فه‌رمانده‌ران و دهسهڵتداراندا.
که‌مپه‌ینی میدیا‌و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ک پێکردن بۆ ئه‌م شێوازی کارکردنه له یارمه‌تیدانیاندا، ئه‌وه‌نده کاریگه‌ره که جاری وا هه‌یه له ماوه‌ی ته‌نها کاتژمێرێکدا چه‌ند ملیۆنێک پاوه‌ند خڕده‌کرێته‌وه. میدیا‌و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات زۆر باش ده‌زانن که ئه‌م شێوازی کارکردنه چه‌ند کاریگه‌ره‌و چه‌ندیش له به‌رژه‌وندیانه هه‌ر بۆیه ته‌نانه‌ت ئه‌و کۆمپانیانه‌ی یا ئه‌و بزنسمانه گه‌ورانه‌ی که پاره ده‌به‌خشن به کۆمه‌ڵه خێرخوازیییهکان، به‌رته‌رییان هه‌یه‌و ڕێژه‌ی باجدانیشیان تا ڕاده‌یه‌ک بۆ که‌مده‌کرێته‌وه.
پۆلیس و خاوه‌ن دووکان و ڕێستورانت و خه‌ڵکه ساده‌که‌ش ، هه‌ر هه‌موویان به خۆشییه‌وه یه‌کده‌گرن له هاوکاریکردنی سه‌تڵ به‌ده‌ستێکه‌وه له پاره په‌یداکردندا ، یاخوود له ڕێکخستنی پارتییه‌کدا ، خوانێکدا ، ئاهه‌نگێکدا له ڕێگای میدیا‌و سۆشیال مییدیاوه ، به‌ڵام له کاتێکدا که ئێمه لفلێتێنێ ده‌که‌ین و پرۆتێستێک، یا ناڕه‌زاییه‌ک ده‌که‌ین دژی هه‌ر ڕوداوێکی نامرۆیانه، نادادپه‌روه‌ریانه ، زوڵم وزۆرێك، هه‌ر دوای چه‌ند خوله‌کێک چه‌ند ڤانێکی پۆلیس ده‌گاته سه‌رمان به پاساوی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی بێزاردهکهین ڕێمان له ڕۆیشتنی خه‌ڵکی گرتۆته‌وه. یا له کاتێکدا که بۆ کۆمه‌كی مانگرتن و ناڕه‌زایی کرێکارانی به‌شێکی کارکردنه ده‌چین ، دیسانه‌وه ئه‌مه‌شیان به پێی یاسا ، قه‌ده‌غه‌یه چونکه نابێت کۆمه‌کیان پێبکرێت. له حاڵه‌تێکی دیکه‌دا گه‌ر تۆ پاره کۆبکه‌یته‌وه بۆ به‌شێکی کرێکاران که له مانگرتندان یا بۆ کۆمه‌ڵێک که ده‌ستیانگرتوه به‌سه‌ر کارگه‌یه‌کدا ، خه‌سته‌خانه‌یه‌کدا ، مهکتهبهیهکدا …… تاکو چالاکییه‌کانیان به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه‌ش هه‌ر ناکرێت چونکه تۆ یه‌که‌م مۆڵه‌تت نییه به پێی یاسا، دووهه‌م ڕه‌نگه ئه‌م کۆمه‌که بچێت بۆ گروپێك یا ڕێکخراوێکی تیرۆریستیانه!!!!!!.
کۆمه‌ڵه خێرخوازیییهکان کاریان له سه‌ر خه‌ساندنی خه‌ڵکیه، له‌سه‌ر چاوه‌ڕوانکردنی ده‌ستی جهنبایانه ، کوێرکردنی خه‌ڵکییه به‌وه‌ی که که ته‌نها ڕێگاکه‌ی ئه‌وان ڕاسته له لابه‌لا کرده‌نه‌وه‌ی کێشه‌کاندا، باجێکی ناڕاسته‌وخۆیه که له‌سه‌ر خه‌ڵکی دایده‌نێن و گه‌مژاندن و له هۆشبردنی خه‌ڵکه به‌وه‌ی که گوایه ده‌وڵه‌ت پاره‌ی نییه، گوایه دنیا له قه‌یرانی ئابوریدایه، گوایه سروشتیش لێمان چووه به قیندا….. ده‌یانه‌وێت ئه‌و ڕاستیانه‌مان لێبشارنه‌وه که ده‌بینین که هه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌یه ، هه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه پاره‌ی هه‌یه بۆ جه‌نگ هه‌ڵگیرسان، بۆ کوشتن و بڕینی خه‌ڵکانی هه‌ژارو بێده‌ره‌تانان ، یاخوود له شوێنێکی وه‌کو کوردستان وئه‌فغانستان و سۆماڵیاو پاکستان و هیندستان و ……..که تا بیناقاقه‌ی به‌رپرسان له گه‌نده‌ڵیدا ، له پاره‌و ساماند، نه‌ک هه‌ر خۆیان به‌ڵکو هه‌موو ده‌ورو به‌ره‌که‌شیان ، غه‌رق بوون، ئیدی بۆ پاره نییه؟؟!!!!!!