پارادیمی ره‌خنه و ره‌خنه‌دان و
دۆخی باشووری كوردستان
به‌شی یه‌كه‌م
حه‌سه‌ن جودی
وا بێنه به‌رچاوت كه:
رووبار ره‌خنه‌یه و كانیش ره‌خنه‌دانه،
زه‌ڵكاویش گۆڕی ره‌خنه و ره‌خنه‌دانه.
-1-
ماهییه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی
ره‌خنه و ره‌خنه‌دان
به‌ر له‌هه‌موو شتێك وا باشه به‌وه ده‌ستپێبكه‌ین كه ره‌خنه و ره‌خنه‌دان پارادیم (جیهانبینی، مه‌تۆد)ێكی دیالیكتیكی ژیانی سروشتی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگایه و بۆخۆی كرده‌یه‌كی سه‌رله‌نوێ واتادانه‌وه‌یه به هه‌موو شتێك و هێشتنه‌وه‌ی هه‌موو شتێكه به سروشتی زیندووی خۆی. بۆیه ره‌خنه و ره‌خنه‌دان وه‌ك پارادیمێكی شۆڕشگێڕانه په‌سنی ده‌ده‌م.
ئه‌گه‌ر به جیاواز له هه‌ر یه‌ك له ره‌خنه و ره‌خنه‌دان بڕوانین ئه‌وا دوو كرده‌ی ئاوێته‌بووی یه‌كترن. له‌یه‌كتر جیاناكرێنه‌وه و به‌یه‌كه‌وه واتادارن. ره‌خنه و ره‌خنه‌دان كرده (پرۆسه)ی شۆڕشگێڕبوون و شۆڕشگێڕبووونی به‌رده‌وامن، هێزی به‌رده‌وامبوونی ژیانن به گه‌شه‌سه‌ندوویی و گۆڕانكاری به‌رده‌وام، دینامیكی به‌سروشتی مانه‌وه و پێشكه‌وتن و وه‌رچه‌رخانی هه‌میشه‌یی هه‌ر مرۆڤ و رێكخستن و كۆمه‌ڵگایه‌كه. هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه وا تێبگه‌ین كه ره‌خنه و ره‌خنه‌دان ته‌نیا بریتییه له میكانیزمێك بۆ خستنه‌ڕووی كه‌موكوڕی و هه‌ڵه‌كان، به‌ڵكو له بنه‌ڕه‌تدا دینامیكی دۆزینه‌وه و خستنه‌ڕووی ماته‌وزه‌ی مرۆڤ و رێكخستن و كۆمه‌ڵگایه. ته‌نانه‌ت نهێنی سه‌ركه‌وتن و سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌ر مرۆڤ و رێكخستن و كۆمه‌ڵگایه‌كیش به‌نده به‌وه‌ی چه‌نده ئه‌و دوو كرده‌یه (ره‌خنه و ره‌خنه‌دان) به‌یه‌كه‌وه جێبه‌جێ ده‌كات. ره‌خنه و ره‌خنه‌دان بوێرییه له‌به‌رامبه‌ر به هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌كان، دڵسۆزییه به‌رامبه‌ر به‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌ی له‌ئه‌ستۆ دایه، وه‌فادارییه به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی وه‌فادارت ده‌بینن… ره‌خنه و ره‌خنه‌دان رێگای خستنه‌ڕووی راستییه‌كان و ئاشكراكردنی وه‌هم و درۆ و چه‌واشه‌كارییه‌كانه، رێگای ئافراندنی چاره‌سه‌ریی كێشه و گرفته‌كانه.
ره‌خنه و ره‌خنه‌دان چه‌نده به‌یه‌كه‌وه هاوواتان ئه‌وه‌نده‌ش هه‌ریه‌كه‌یان كرده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆن. له‌بنچینه‌دا له قوڵایی هه‌ر ره‌خنه‌گرتنێكدا ره‌خنه‌دانێك هه‌یه، له قوڵایی هه‌ر ره‌خنه‌دانێكیش ره‌خنه‌گرتنێك هه‌یه. ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌گرتن به ڕووی ده‌ره‌وه‌یه، به ڕووی بونیاده‌كانی ده‌ره‌وه‌یه، ئه‌وا ره‌خنه‌دان به ڕووی ناوه‌وه‌یه و به ڕووی بونیاده‌كانی ناوه‌وه‌یه.
كێشه‌ی مرۆڤێك، رێكخستنێك و كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌وه‌وه ده‌ستپێده‌كات كه ره‌خنه ناكات و ره‌خنه‌دان نادات، ئاماده‌گیی بۆ ره‌خنه وه‌رگرتن و ره‌خنه‌گرتن و ره‌خنه‌دان نییه. هه‌ر مرۆڤێك، رێكخستنێك و كۆمه‌ڵگایه‌ك بوێری ئه‌وه‌ی نه‌بێ ره‌خنه‌دان بدات، بوێری ئه‌وه‌یشی نییه ره‌خنه بگرێت، پێچه‌وانه‌كه‌یشی هه‌ر راسته و ئه‌وه‌ی بوێری ره‌خنه‌گرتنی نه‌بێت بوێری ره‌خنه‌دانیشی نییه.
بێگومان جورئه‌تی ره‌خنه و ره‌خنه له‌خۆگرتن له‌و په‌روه‌رده‌یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه ئاسۆی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ فراوان و فراوانتر ده‌كه‌ن، بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ قووڵتر ده‌كاته‌وه و به ئاقاری گه‌یشتن به بڕی هه‌ره زۆر له حه‌قیقه‌ت ئاراسته‌گیر ده‌بێت. دووركه‌وتنه‌وه له ره‌خنه و ره‌خنه‌دان دوور كه‌وتنه‌وه‌یه له ژیان و ئافراندن، نوێبوونه‌وه و گۆڕانكاری، راستییه‌كان و رێگاكانی چاره‌سه‌ری.
مسۆگه‌ر سه‌ره‌تای هه‌موو گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخانێك به ره‌خنه و ره‌خنه‌دان ده‌ستپێده‌كات، بنه‌مای هوشیاری تاك و كۆمه‌ڵگا له‌وه‌وه ده‌ستپێده‌كات كاتێك ئاماده‌یه ره‌خنه له رابردووی خۆی بگرێت، ئه‌م ره‌خنه‌گرتنه له ڕابردوو بۆخۆی ره‌خنه‌دانێكیشه به‌رامبه‌ر به ئێستا و داهاتووش. چونكه ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی لێده‌گیرێت نابێت به‌رده‌وامی پێبدرێت، ده‌بێت له‌بری ئه‌وه شتی نوێتر بێته پێشه‌وه و بئافرێنرێت. به‌بێ ره‌خنه له مێژوو(به هه‌موو بویه‌ر و هه‌ڵوێست و كه‌سێتییه‌كانیه‌وه) ناتوانرێت له ئێستادا بوێری ئه‌وه بخرێته‌ڕوو كه هه‌وڵی گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخانی مێژوویی ده‌درێت. ره‌خنه‌گرتن له مێژوو و رابردوو، ره‌تكردنه‌وه‌ی مێژوو و رابردوو نییه، به‌ڵكو خستنه‌ڕووی راستییه‌كانیه‌تی به جوان و ناشیرینییه‌كانیه‌وه، به لایه‌نه باش خراپ و خراپه‌كانییه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌بێ له‌وه‌ش به ئاگابین كه هه‌ر ره‌خنه‌كردنێكی مێژوو به‌واتای به‌دیهێنانێكی نوێی ئایینده نییه. به‌واتای ئه‌وه نییه ئیدی پرۆژه‌ی بۆ گۆڕان و وه‌رچه‌رخانیی بنچینه‌یی پێیه به ئاراسته‌ی جیاوازتری باشتر. هه‌ندێكجار؛ وه‌ك له لایه‌ن خاوه‌ن ئایدیۆلۆژییه دۆگما و سه‌له‌فییه‌كانه‌وه هه‌یه، ره‌خنه‌یان له مێژوو و ئێستا بۆ به‌دیهێنانی ژیانێكی جیاوازتری باشتر نییه، به‌ڵكو بۆ به‌دۆزه‌خكردنی ئێستا و ئایینده‌شه. هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك ئاوێته‌گیر بوو به توندوتیژییه‌وه ئه‌وا بۆ هێنانه‌كایه‌ی دۆزه‌خێكه. كه‌واته ره‌خنه‌یان له مێژوو بۆ شێواندنی جوانییه‌كانی مێژووه. ئه‌گه‌رنا ره‌خنه‌كردن له مێژوو خۆی به‌شێكه له رابوون و هه‌ڵسانه‌وه له ئه‌مڕۆدا و بونیادنانه‌وه له داهاتوودا. به واتایه‌كی دیكه؛ به‌رپابوونی شۆڕش، جا هه‌ر شۆڕشێك بێت، سه‌ره‌تا به ره‌خنه‌گرتنی رابردوو و ره‌خنه‌دان له ئێستادا، كه به‌رده‌وامی به رابردوو ده‌درێت، ده‌ستپێده‌كات. به‌رپاكردنی شۆڕش له‌بنه‌مادا كرده‌ی ره‌خنه و ره‌خنه‌دانی به‌رده‌وامه، تا ره‌خنه و ره‌خنه‌دان وه‌ك كرده و دینامیك و رێگای دیتنی راستیه‌كان و چاره‌سه‌ری هه‌بێت، تا ئه‌و كاته‌ش شۆڕش وه‌ك كرده‌یه‌ك، دینامیكێك، رێگایه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت و ده‌ستنیشانكردنی رێگاچاره‌ی كێشه و گرفت و قه‌یرانه‌كان به‌رده‌وامه. بۆیه شۆڕشگێڕیش له بنچینه‌دا به‌رده‌وامبوونه له ره‌خنه و ره‌خنه‌دان، تا ئه‌وكاته‌ی له ره‌خنه و ره‌خنه‌دان به‌رده‌وامبیت، تا ئه‌وكاته‌ی به‌گوێره‌ی ئه‌و ره‌خنه و ره‌خنه‌دانه‌ش بیربكه‌یته‌وه و بژیت و تێكۆشان بكه‌یت، تا ئه‌وكاته شۆڕشگێڕییشت به‌رده‌وامه.
بۆ نموونه؛ په‌كه‌كه ته‌ڤگه‌رێكی شۆڕشگێڕی نوێیه، به ره‌خنه‌گرتن له مێژوو ده‌ستیپێكرد و گه‌یشته ئێستا، ئێستای شیكرده‌وه و تاك و رێكخستن و كۆمه‌ڵگای به‌ر ره‌خنه دا و وه‌كو هه‌ن و باون په‌سندی نه‌كردن، بۆیه به‌دوای ئه‌لته‌رناتیڤی تاك و رێكخستن و كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه‌دا گه‌ڕا. خۆی بووه كه‌شتی ئه‌و لێگه‌ڕینه و بووه ئه‌و ئه‌لته‌رناتیڤه. تاكێكی ئازاد، رێكخستنێكی شۆڕشگێڕ و كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتی كرده بنه‌ما و ته‌وه‌ری تێكۆشانی هه‌میشه‌یی خۆی. مسۆگه‌ر له‌دایكبوونی په‌كه‌كه له‌دایكبوونێكی ره‌خنه‌گرانه بوو، بۆیه بووه پلاتفۆرمێكی نوێی ره‌خنه و ره‌خنه‌دانیش. له‌ڕاستیدا په‌كه‌كه ته‌ڤگه‌رێكی ره‌خنه و ره‌خنه‌دانه، نهێنی گه‌نج مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنیشی تاڕاده‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌ندیداره به‌و تایبه‌تمه‌ندییه ده‌ستلێبه‌رنه‌دراوه‌ی خۆی. كه‌واته ره‌خنه و ره‌خنه‌دان، وه‌ك پارادیمی شۆڕشگێڕبوون، بریتییه له به‌رده‌وامیدان به پرۆسه‌ی مرۆڤبوون و كۆمه‌ڵگابوون، زیندوو هێشتنه‌وه‌ی دینامیكی پێشكه‌وتن و گۆڕانكاری، تێكدان و بونیادنانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی.
هه‌ڵبه‌ته ده‌بێ خۆ له‌و خه‌ڵه‌تاندن و خۆخه‌ڵه‌تاندنه‌ش به‌دوور بگرین كه گوایه “مادام له‌ناو ته‌ڤگه‌رێكی شۆڕشگێڕی دایت كه‌واته تۆ شۆڕشگێڕیت و ئیدی ته‌واو بوویت به شۆڕشگێڕ!!.” بێگومان ئه‌مه خه‌ڵه‌تاندن و وه‌هه‌مێكه و ئه‌وانه‌ی له ماهییه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی ره‌خنه و ره‌خنه‌دان تێنه‌گه‌یشتوون تێیده‌كه‌ون. ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر شۆڕش بۆخۆی كرده‌یه‌كی به‌رده‌وامی ره‌خنه و ره‌خنه له‌خۆگرتنه له‌بیر و گووته و كرداردا، ئه‌وا شۆڕشگێرێتی ناو ئه‌و شۆڕشه‌ش هه‌ر بریتییه له به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ره‌خنه و ره‌خنه‌دان له بیر و گووته و كرداردا. ئه‌گه‌رنا ئیدی هه‌رته‌نیا هه‌بوونت به جه‌سته له‌ناو بزاڤێكی شۆڕشگێڕییدا به واتای ئه‌وه نییه كه ئیدی تۆ شۆڕشگێڕیت و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شۆڕشگێڕیت تێدا به‌رجه‌سته بووه. شۆڕشگێڕێتی وه‌ها نییه. شۆڕشگێڕێتی بیر و گووته و كرداره به‌یه‌كه‌وه، رۆحێكی چالاك و ویژدانێكی زیندووه. كه‌سێتی شۆڕشگێڕ تا ئه‌وكاته شۆڕشگێڕه كه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و دینامیكه شۆڕشگێڕییه‌ی خۆی نه‌بووه، كه ره‌خنه ره‌خنه‌دانه. له‌راستیدا كرۆك و ماهییه‌تی شۆڕشگێڕێتی بۆخۆی بریتییه له ره‌خنه و ره‌خنه‌دان. ره‌خنه و ره‌خنه‌دانیش له‌بنچینه‌دا بریتییه له هێنانه كایه‌ی باوه‌ڕی، هیوا، بڕیاڕ، ئیراده و وزه‌ی تێكۆشانی به‌رده‌وام. هه‌روه‌ها بریتییه له جورئه‌ت، دڵسۆزی و وه‌فاداری.
له‌كاتێكدا شۆڕشگێڕێتی لێگه‌ڕی حه‌قیقه‌ت و ئه‌شقی ژیانی ئازاده، ئه‌گه‌ر ره‌خنه و ره‌خنه‌دان نه‌بێته به‌رهه‌مهێنی كه‌سێتییه‌ك كه رێبواری رێی گه‌یشتن به حه‌قیقه‌ت و ژیانی ئازاد بێت، ئه‌وا دیاره له كرۆك و ماهییه‌تی خۆی ڤاڵا كراوه. هه‌ر كاتێك فه‌لسه‌فه‌ی شۆڕش و شۆڕشگێڕێتی له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌خنه له مێژوو و ئێستادا له‌دایكبوو و پێشكه‌وت، هه‌روه‌ها له‌ناواخنی خۆیشیدا پرۆژه‌ی گۆڕان و وه‌رچه‌رخانی بنچینه‌یی پێ‌بوو، ئه‌وا ئه‌وكاته ده‌توانرێ به فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه‌ی رادیكاڵ و ئایینده‌ئامێز له‌قه‌ڵه‌می بده‌ین. ئه‌گه‌رنا ره‌خنه‌ی په‌نا دیواری ریفۆرمیستی و پاسڤیستانه ناتوانێت رۆحی شۆڕشگێڕی بنوێنێت. بێگومان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه له‌م مه‌سه‌له‌یه تێنه‌گه‌ین ئه‌وا ده‌بێ ئه‌وه بخه‌ینه‌ڕوو كه رادیكاڵبوون به‌واتای توندوتیژبوون نایه‌ت و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به زه‌بروزه‌نگ و توندوتیژخوازییه‌وه نییه. هه‌روه‌ها شۆڕشیش له كرۆكی خۆیدا هه‌رچه‌نده تێكدان و بونیادنانه‌وه‌یه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به زه‌بروزه‌نگ و توندوتیژخوازییه‌وه نییه، ته‌نانه‌ت له‌بنه‌ڕه‌تدا زه‌بروزه‌نگ بۆخۆی دۆخێكی دژه شۆڕشییه و شۆڕشی چه‌واشه یان سیسته‌مه ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌كان په‌ره‌ی پێده‌ده‌ن. به‌ڵكو شۆڕشگێڕێتی ئه‌وه‌یه چه‌نده ره‌خنه له مێژوو و ئێستای كۆمه‌ڵگا و سیسته‌می باڵاده‌ست ده‌گریت، چه‌نده خاوه‌ن پرۆژه‌یت بۆ گۆڕانی دۆخی هه‌نووكه‌یی و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه به ڕووی داهاتووێكی جیاوازتری باشتر؟! بۆیه توند ره‌خنه‌كردن به‌واتای رادیكاڵبوون نایه‌ت. به‌ڵكو به‌واتای سه‌ره‌ڕۆیی دێت. هه‌روه‌ها توندوتیژخوازی به‌واتای به‌رپاكردنی شۆڕش و شۆڕشگێڕێتیش نایه‌ت. ئه‌مه وه‌هم و خۆخه‌ڵه‌تاندنێكی مه‌زنه و باشووری كوردستانی تێدا نغرۆ بووه.
بێگومان وه‌ك چۆن ره‌خنه گله‌یی و گازانده نییه، سكاڵا و شكاندنه‌وه نییه، ئاوه‌هاش ره‌خنه‌دان كڕوزانه‌وه و پاڕانه‌وه نییه، خۆتاوانباردیتنی به‌رده‌وامیش نییه. هه‌روه‌ها چه‌مكی “هه‌زار گوناح و یه‌ك تۆبه”ش نییه. بۆیه له‌كاتێكدا ره‌خنه بۆ پێشكه‌وتن و گۆڕانكارییه، بۆ جوان دیتنی ره‌خنه‌لێگیراو و جوان هێشتنه‌وه‌یه‌تی، ئه‌وا ره‌خنه‌دانیش بۆ خستنه‌ڕووی باوه‌ڕییه به پێشكه‌وتن و گۆڕانكاری، بۆ پێداگری بڕیاڕده‌ر‌انه‌یه له‌سه‌ر مانه‌وه به جوانی و ئیراده‌ی جوانی هه‌ر تاك و رێكخستن و كۆمه‌ڵگایه‌ك. كه‌واته وه‌ك چۆن ره‌خنه‌گرتن پێویستی به باوه‌ڕی و بڕیار و ئیراده و هێزی ره‌خنه‌گرتن هه‌یه، ئه‌وا مسۆگه‌ر ره‌خنه‌دانیش بۆخۆی خستنه‌ڕووی ئه‌و باوه‌ڕی و بڕیاڕ و ئیراده و هێزه‌یه. بۆیه كه‌سێتی شۆڕشگێڕ كه‌سێتییه‌كی گله‌ییكار و گازانده‌كار نییه له ده‌وربه‌ره‌كه‌ی و به‌رامبه‌ره‌كه‌یشی ناشكێنێته‌وه، هه‌روه‌ها خۆ ناخاته دۆخی كڕوزانه‌وه و پاڕانه‌وه و خۆتاوانبار دیتنی به‌رده‌وام. به‌ڵكو هه‌میشه له دۆخی جوانكردنی بیر و گووته و كرداریدا ده‌ژیت و له‌هه‌وڵی ئه‌وه دایه هه‌مان دۆخیش بۆ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یشی بێنێته‌دی. بۆیه ره‌خنه و ره‌خنه‌دان وه‌ك دۆخێكی شۆڕشگێڕی به‌رده‌وام پێچه‌وانه‌ی دۆخی نه‌رگسییه‌ت و له‌خۆرازیبوون و فوو له‌خۆكردنه.
به پێچه‌وانه‌ی كه‌سێتی شۆڕشگێڕ، دوو جۆره كه‌سێتی تر هه‌ن كه هه‌رگیز ئاماده‌نین نه ره‌خنه بگرن و نه ره‌خنه‌دانیش بده‌ن، ئه‌وانیش كه‌سێتی دۆگماتیك و كه‌سێتی لومپه‌نن. ئه‌و دوو جۆره كه‌سێتیییه هۆكاری دۆگماتیكبوون و لومپه‌نبوونیشیان هه‌ر ئه‌وه‌یه كه كه‌سێتییه‌كی ره‌خنه‌گر و ره‌خنه له‌خۆگر نیین.
كه‌سێتی دۆگماتیك (چه‌قبه‌ستوو) كه‌سێتییه‌كی داخراوه، قاڵبداره، ئه‌زبه‌ره‌جییه، ره‌هاگه‌را و ره‌شبین و مه‌رگدۆست و تاكڕه‌وه. مه‌رگی خۆی له ره‌خنه‌گرتنی ئه‌و و ره‌خنه‌دانی خۆیدا ده‌بینێت، كه‌سی ئه‌قڵداخراو پێی وایه هه‌موو ئه‌وه‌ی ئه‌و بیری لێده‌كاته‌وه و ده‌یڵێت و ده‌یكات راست و ره‌وانن و جێی مشت‌ومڕ نین، له‌وه‌همێكی كوشنده‌ی وه‌ها دایه كه حه‌قیقه‌ته‌كان هه‌مووی ته‌نیا لای ئه‌وه، ئه‌و خۆی له كانزایه‌كی پیرۆز و خوداییه‌وه دروستبووه و قابیلی ره‌خنه و ره‌خنه‌دان نییه. هه‌میشه خۆی راستبین و راستگۆ و راستبێژ و هه‌ڵگری راستییه‌كان ده‌بینێت و باوه‌ڕیشی وایه كه هه‌روایه و یه‌قینه‌كانیش هه‌ر لای ئه‌ون. خۆی له جه‌هلێكی تێكچڕژاو(مركب)دا ده‌ژی، كه‌چی خۆی زۆر پێ زانا و دانایه و هه‌ر نازانێ كه نازانێ و ئاماده‌ش نییه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و جه‌هله موڕه‌كه‌به‌ی خۆی ببێت. بێگومان دۆگماتیزم دووژمنی سه‌رسه‌ختی ره‌خنه و رای جیاواز و خوێندنه‌وه‌ی جیاوازه. بۆیه كه‌سێتی دۆگماتیك كه‌سێتییه‌كی ترسنۆكه به‌رامبه‌ر به ره‌خنه و ره‌خنه‌دان. فۆبیای ره‌خنه و ره‌خنه‌دانی هه‌یه.
كه‌سێتی دۆگماتیك هه‌ر ته‌نیا له‌وانه پێكنه‌هاتووه كه ئایینگه‌رایی و ئایینزاگه‌رایی و ته‌ریقه‌تگه‌رایین و ده‌مارگیرییه‌كی زۆریان به‌رامبه‌ر به ئایین و ئایینزا و ته‌ریقه‌ته‌كه‌یان هه‌یه، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ده‌مارگیرن بۆ زانست، یان بۆ ئایدیۆلۆژیا و فیكر و فه‌لسه‌فه‌یه‌ك، كه پێی وایه حه‌قیقه‌ته‌كان هه‌مووی لای زانست یان لای ئه‌م ئایدیۆلۆژیا یان ئه‌و ئایدیۆلۆژیا و فه‌لسه‌فه دایه. ئه‌مه له‌كاتێكدا خودی زانست، بانگه‌شه‌ی دژه دۆگمایی (دژه چه‌قبه‌ستوویی) ده‌كات، له‌وانه‌یه ئه‌و ئایدیۆلۆژیا یان ئه‌و فیكر و فه‌لسه‌فه‌یه‌ی به دۆگما كراوه له‌بنه‌ڕه‌تدا بانگه‌شه‌ی دژایه‌تیكردنی دۆگماتیزمیش بكات.
ئه‌م كه‌سێتییه له باشووردا مه‌ترسیدارترین كه‌سێتیین و هه‌ر كاتێك بتوانن له ئاستی زیهنی، یان سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تیدا زاڵ ببن ئه‌وا دۆزه‌خێكی بێ ئامانی ئه‌وتۆ بۆ مرۆڤ و كۆمه‌ڵگاكان دێننه‌كایه‌وه، كه له دۆزه‌خه‌كه‌ی ناو كتێبه پیرۆزه‌كان زۆر مه‌ترسیدارتر بێت. ئێستا له باشووری كوردستاندا ئه‌و كه‌سێتییه وه‌ك تارماییه‌ك به ئاسمانی كۆمه‌ڵگادا ده‌سوڕێته‌وه و ئه‌و گه‌رایانه‌ی داینابوون وا خه‌ریكه جوكه‌جوكیان پێكه‌وتووه و جار جاریش خۆ گیڤ ده‌كه‌نه‌وه و ئیدی به زمانی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز گووتاره دۆزه‌خییه‌كانیان په‌رش و به‌خش ده‌كه‌ن.
كه‌سێتی لومپه‌ن (خوێڕی – یان- سه‌رسه‌ری)یش كه‌سێتییه‌كی ته‌واو بێباكه له‌خۆی و له ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی، بێباكه له مێژوو و ئێستا و داهاتووی، بۆیه بێباكه له ره‌خنه و ره‌خنه‌دانیش و لای لومپه‌نه‌كان بێ واتاترین شتی دونیا ره‌خنه و ره‌خنه‌دانه. بۆیه كه‌سێتییه‌كی ملهوڕه، توندوتیژخوازه و ماددیپه‌رست و ره‌مه‌كبازه، له‌به‌رامبه‌ر له‌خۆی به‌هێزتردا كۆیله‌یه و له‌به‌رامبه‌ر له‌خۆی لاوازتریشدا ئاغایه، نه‌رگسی و تاكگه‌را و فووله‌خۆكه‌ره. كاتێك كه‌سێتی لومپه‌ن له ئاستی زیهنی، یان سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی ببنه كه‌سێتی زاڵ و باو، ئه‌وا له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا هیچ شتێك نامێنێ ناوی به‌ها و جوانی و ئافراندن و رێز و خۆشه‌ویستی و به‌یه‌كه‌وه ژیان و زباره‌یی بێت. هه‌موو شتێك له قاوخی بێباكی و چڵێسی و نه‌وسنی و مشه‌خۆریی لومپه‌نه‌كاندا دێت و ده‌چێت. ئه‌وه‌ی له باشووردا ئێستا تاك و كۆمه‌ڵگا به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت گه‌یشتنی ئه‌و كه‌سێتییه لومپه‌نه‌یه به ئاستی حوكمڕانی و خاوه‌ن ده‌ستڕۆیی و باڵاده‌ستیی گشتگیردا.
له كۆمه‌ڵگایه‌كی سروشتی‌دا؛ كه‌سێتی شۆڕشگێڕی ئافرێنه‌ری هه‌میشه ره‌خنه‌گر و ره‌خنه‌ده‌ر كه‌سێتییه‌كی نموونه‌یی و به‌هاداره. به‌ڵام جێی كه‌سێتییه دۆگمایی و لومپه‌نه‌كان له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا له په‌راوێزی تاریكی دان و ته‌نانه‌ت جێیان پێ جێ نییه به‌ده‌ست راستینه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگایه‌كی ره‌خنه‌گر و ره‌خنه‌ده‌ردا. هه‌میشه خه‌ریكی خۆشاردنه‌وه‌ی راستییه‌كانی خۆیانن و به پۆشینی ده‌مامكی جیاواز جیاواز هه‌وڵده‌ده‌ن خۆ به په‌سندكردن بده‌ن..!!.
-2-
باشوور؛
گۆڕستانی ره‌خنه و ره‌خنه‌دان
كێشه‌ی ئه‌مڕۆی باشووری كوردستان له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه‌س ئاماده‌ی ره‌خنه له‌خۆگرتن (ره‌خنه‌دان) نییه. بۆیه هه‌رچی ره‌خنه‌یه‌كیش ده‌كرێت بێ ناوه‌رۆك و بێ‌واتا و بێكاریگه‌ره. ره‌خنه‌گرتن كاتێك بارگاوی نه‌بێ به ره‌خنه‌دانێكی قووڵ ئه‌وا له قسه‌ی زبر و تاوانباركردنی به‌رامبه‌ر و هه‌وڵی ریسواكردنی به‌رامبه‌ر هیچی دیكه نییه. ئه‌وكاته ر‌خنه‌گرتنه‌كان زیاتر ده‌چنه قاڵبی خۆ رزگاركرن و خۆ بێ‌تاوان ده‌رخستن و خۆ بێبه‌ریكردن له‌و كه‌موكوڕی و هه‌ڵانه‌ی كراون و ده‌كرێن. نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان بخاته‌ڕوو و رێگه‌ی چاره‌سه‌ری بئافرێنێت. له باشووری كوردستاندا نه‌ك هه‌ر سه‌ركرده و پارت و لایه‌نه‌كان ره‌خنه‌دان بۆ هیچ یه‌كێك له كه‌موكوڕی و هه‌ڵه و خیانه‌ته‌كانیان ناده‌ن و ره‌خنه له خۆ ناگرن و له‌و وه‌همه دان كه هه‌موو ئه‌وه‌ی بیریان لێكردۆته‌وه و گووتوویانه و كردوویانه هه‌مووی راست و باش و له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دابووه و هیچ نه‌نگییه‌كی تیدا نییه. ئه‌مه له‌كاتێكدا مرۆڤ ناتوانێ بۆ ده‌رمانیش راستی و باشییه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له بیر و گووته و كرداریاندا بدۆزێته‌وه.!! ته‌نانه‌ت ئه‌و په‌تای ره‌خنه‌نه‌كردن و ره‌خنه له‌خۆنه‌گرتنه سه‌رتاپای كۆمه‌ڵگایشی ته‌نیوه‌ته‌وه. بێگومان نه‌بوونی ره‌خنه‌گرتن و ره‌خنه له‌خۆگرتن سه‌ره‌تا مرۆڤ و رێكخستن و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵگاكانیش به‌ره‌و غه‌فڵه‌ت ده‌بات، دواتر به‌ره‌و تاوانباری و له دواجاریشدا به‌ره‌و خیانه‌تی ده‌بات. بۆیه ئاكامی ترسنۆكی و خۆبه‌دوورگرتن له ره‌خنه و ره‌خنه‌دان غه‌فڵه‌ت و تاوانباری و خیانه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه.
له باشووردا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر ره‌خنه‌دانێك به‌رامبه‌ر به لایه‌نه ره‌ش و كرێته‌كانی مێژووی بزووتنه‌وه‌ی كوردی نییه، ته‌نانه‌ت رێگه به سووكه ره‌خنه‌یه‌كیش نادرێت. هه‌رچی هاتووه به ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی رابردوو هه‌وڵیداوه نوێبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات و خۆی ببێته سه‌ره‌تایه‌كی نوێ. به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌یه‌كی جددیی له رابردوو هه‌بێت، ئه‌وه‌ی هه‌و‌ڵیشی دابێت به ره‌خنه له‌رابردوو و ره‌خنه‌ی به‌رله‌خۆی ده‌ستپێبكات، دوایی خۆیشی هه‌مان ئه‌و كه‌موكوڕی و هه‌ڵانه‌ی كردۆته‌وه كه پێشتر گوایه ره‌خنه‌ی له‌وه‌ی پێشه‌وه‌ی خۆی گرتووه. واتا ره‌خنه‌كانی كرچ و كاڵ و بێ بنه‌مای فیكری بووه، ره‌خنه‌گرتنه‌كانی له رابردوو نه‌بۆته پرۆژه بۆ ئێستا و داهاتوو، بۆیه ره‌خنه‌كان زیاتر بۆ خۆ پاك نیشاندان و كرێت نیشاندانی به‌رامبه‌ر و خۆ باش نیشاندان و خراپ نیشاندانی به‌رامبه‌ر بووه. له ئه‌نجامیشدا نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی گرتووه دووباره‌ی كردۆته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌یشی تێپه‌ڕاندووه كه پێشتر ره‌خنه‌ی كردوون. ئه‌مه تراژیكۆمیدی دۆخی ره‌خنه‌یه له بزووتنه‌وه‌ی كوردیدا. بۆیه هه‌موویان له‌یه‌كدی ده‌چن. ناكۆكی و شه‌ڕه‌كانیان به‌درێژایی زیاتر له نیو سه‌ده‌ی رابردوو له‌وه‌دا نییه كه له‌یه‌كتر جیاوازن، به‌ڵكو له‌وه‌دایه كه ته‌واو له‌یه‌كتر ده‌چن. بۆیه شه‌ڕی یه‌كتریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن: مادام من هه‌م و هه‌ر له تۆ ده‌چم و تۆش له من ده‌چی، كه‌واته تۆ بۆ هه‌یت؟ و ده‌بێ نه‌مێنیت. ئیدی هه‌ر یه‌كێكیان به‌وه‌ی دیكه ده‌ڵێت؛ بۆ ئه‌وه‌ی من هه‌بم ده‌بێ تۆ نه‌بیت.
ره‌خنه و ره‌خنه‌دان نه وه‌ك فه‌لسه‌فه و هزر، نه وه‌ك هه‌ڵوێست و كردار، نه وه‌ك میكانیزم و نه وه‌ك دینامیزم له باشووردا له‌ئارادا نییه. واتا ره‌خنه و ره‌خنه‌دان نه‌بۆته فه‌رهه‌نگ و چاندی تاك و كۆمه‌ڵگا. بۆیه نه‌بوونی ره‌خنه و ره‌خنه‌دان هۆكاری بنچینه‌یی گه‌نده‌ڵییه، گه‌نده‌ڵبوونیش بۆخۆی بۆگه‌نبوونه، زه‌ڵكاوبوونه. ئه‌وه‌ی ئێستا گه‌نده‌ڵبووه هه‌ر ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتدارێتی نییه، كه خۆی سروشتێكی گه‌نده‌ڵیانه‌ی هه‌یه و كرۆكی ده‌سه‌ڵات كرۆكێكی گه‌نده‌ڵه، به‌ڵكو كه‌سێتی و كۆمه‌ڵگا به‌هه‌موو پێكهاته و جومگه و په‌یوه‌ندی و به‌هاكانییه‌وه گه‌نده‌ڵ بووه یان بڕێكی زۆر گه‌نده‌ڵی به‌ركه‌وتووه. ئه‌وه‌ی نا ئاساییه ئه‌مه‌یه. ئه‌گه‌رنا خودی ده‌سه‌ڵات، جا هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك بێت، بۆخۆی واتا گه‌نده‌ڵی، سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌ر له سه‌ره‌تای له‌دایكبوونییه‌وه، كه زێده‌بایی و قۆرخكاری زێده‌به‌رهه‌م سه‌رچاوه‌كه‌یه‌تی، له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌نده‌ڵی په‌یدابووه و نه له رابردوو و نه له ئێستا و نه له داهاتووشدا ناتوانرێت ده‌سه‌ڵاتدارێتی له گه‌نده‌ڵی پاكبكرێته‌وه. چونكه خۆی به‌رهه‌می گه‌نده‌ڵییه. له كاتێكدا له‌نێو سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه دینامیكی ره‌خنه و ره‌خنه‌دان به پێوانه‌ی به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان تێكشكێنرا و ئیفلیج كرا، ئه‌وا ئیدی خودی كۆمه‌ڵگاكه ده‌بێته به‌رهه‌مهێن و درێژه‌پێده‌ری سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی گه‌نده‌ڵكار و مانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌و سیسته‌مه. ئیدی كه ره‌خنه و ره‌خنه‌دان له باشووردا نه‌ك هه‌ر وه‌ك دینامیك و هه‌ڵوێست و كردار له‌ئارادا نه‌بوو، ته‌نانه‌ت وه‌ك هزر و فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵگاش له‌ئارادا نه‌بوو، ئه‌وا دوو هرز و فه‌لسه‌فه‌ی دیكه په‌ره‌ده‌سێنن كه ئه‌ویش دۆگماتیزم و لومپه‌نیزمه. بۆیه له ئاكامدا دوو كه‌سێتی هه‌ره به‌رچاو و باو و باڵاده‌ست له باشووردا كه‌سێتی دۆگماتیك و كه‌سێتی لومپه‌نێتییه. ئێستا كولتوور و نه‌ریتی دۆگماتیزم و لومپه‌نیزم له بره‌و دایه و گه‌شه ده‌سێنێت. له‌لاتان سه‌یر نه‌بێ، هونه‌رمه‌ندی لومپه‌ن، شاعیری لومپه‌ن، رۆژنامه‌وانی لومپه‌ن، سه‌ركرده و سیاسه‌تمه‌داری لومپه‌ن، حزب و رێكخستن و بزووتنه‌وه‌ی لومپه‌ن، گه‌نجی لومپه‌ن، ژنی لومپه‌ن، مه‌لای لومپه‌ن….. تا ده‌گاته ده‌سه‌ڵاتێكی لومپه‌ن تا دێت گه‌شه ده‌سه‌نن. له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌هه‌مان شێوه بۆ كه‌سێتی دۆگماییش هه‌ر راسته و ئیدی له بره‌و دایه.
به مسۆگه‌رییه‌وه ده‌ڵێم؛ ده‌سه‌ڵاتی باشوور ده‌سه‌ڵاتێكی لومپه‌نه (خوێڕییه) و ئایدیۆلۆژیاكه‌یشی لومپه‌نیزمه. چونكه ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه خاوه‌ن كه‌سێتییه‌كی لومپه‌نێتییه و به كولتووری لومپه‌نیزم گه‌وره بووه. بۆیه هیچ به‌هایه‌كی بۆ مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا، چاند و هونه‌ر، به‌ها ئه‌خلاقی و مرۆییه‌كان نییه. ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی لومپه‌نێتی باشوور له زۆرێك له ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی تر جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه گه‌نده‌ڵێتی ده‌سه‌ڵاتداری گه‌یاندۆته ئاستی تاڵانكاری. تاڵانكاریش بۆخۆی دوا قۆناخ و لوتكه‌ی هه‌موو جۆره گه‌نده‌ڵییه‌كه. ئه‌مه‌ش به‌بێ له‌دایكبوونی كه‌سێتییه‌كی شۆڕشگێر و بزووتنه‌وه‌یه‌كی شۆڕشگێڕی رادیكاڵی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا ئه‌وا به‌لاوه‌نانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته لومپه‌نه‌ی كه كه‌سێتییه دۆگماتیكه‌كان پشتیوانی له مانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، زۆر ئه‌سته‌م و دژوار ده‌بێت.
له به‌شی داهاتوودا هه‌وڵده‌ده‌م له ئاستی باشووردا زیاتر قسه له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر سێ كه‌سێتییه‌كه (شۆڕشگێڕ، دۆگمایی، لومپه‌ن) و هه‌وڵدان بۆ زیندووكردنه‌وه و په‌ره‌دان به فه‌لسه‌فه و پارادایمی ره‌خنه و ره‌خنه‌دان بكه‌م.