ده‌بێت شوکرانه‌بژێر بین که ئه‌م براده‌رانه نه‌بوونه دکتۆر
Zaher Baher
28/11/16
هه‌ر وه‌کو چۆن ئابوریناسانی لیبراڵ هه‌رگیز پێ له هه‌ڵه‌کانیان نانێن و بهردوهوامن له‌سه‌ر شیکرنه‌وه و لێدوانه‌وه هه‌ڵه‌کانیان سه‌باره‌ت به ئابوری سه‌رده‌م و قه‌یرانه‌کانی ، که له کاتێکدا هیچی له واقیعدا ، بڕناکات، هه‌ر ئاواش ڕۆشبیره لیبراڵه‌کانی ئێمه‌ش به‌به‌رده‌وامی چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌کانی کوردستان داده‌نێن ، به‌ڵام شکستیش ده‌هێنێت.
هه‌ر دوای دروستبوونی گۆڕان هه‌ندێك له‌م ڕؤشنبیره لیبراڵانه مانیفێستێکیان بۆ گۆڕان له‌ژێر ناوی ” نیگایه‌ك له ئێستا و خه‌ونێك بۆ سبه‌ی” ده‌رکرد وه‌کو به‌رنامه‌یه‌کی کارکردنی گۆڕان ، بڵاویان کرده‌وه، به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌دا گه‌لێك له‌ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تادا پێشبینی تێشکانیمان ده‌کرد و زیاتریش به فێڵێکمان داده‌نا له قۆستنه‌وه‌ی ده‌نگه ناڕهزاییهکانا. ئه‌وه گرنگ نییه گۆڕان له‌سه‌ر ته‌واوی مانیفێسته‌که‌ی ئه‌م براده‌رانه ڕۆیشت، یاخود هه‌ندێکی به‌جێهێنا ، چونکه هه‌ر خودی به‌رنامه‌که فاشل بوو . ئه‌وانه‌شی که ده‌یانه‌وێت ورده‌کاری شکستهێنانی ئه‌و به‌رنامه‌یه بزانن با بفه‌رمون ته‌ماشایه‌کی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن که نامیلکهیهکیی بهخۆوقه گرتووه له‌ژێر ناوی ” سه‌رنجدانێکی ڕه‌خنه‌یی له په‌رتوکی : له نیگایه‌ك له ئێستا‌و خه‌ونێك بۆ سبه‌ی” له لایه‌ن هاوڕێ هه‌ژێن- وه
Cawposhinek le esta u trajidiayek bo sbei online version
چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی سەرنجدانێكی ڕەخنەییی لە پەرتووكی ” نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مەریوان وریا، ئاراس فەتاح، بەختیار عەلی، ڕێبین ھەردی نووسینی: ھەژێن
ئێستاش له‌م چه‌ند ڕۆژه‌شدا ، مه‌ریوان قانع و ئاراس فه‌تاح وتارێکی دوور‌و درێژیان له ئاوێنه‌دا له‌ژێر ناوی ” ده‌بێت چی بکه‌ین ؟ ده‌بێت چی بکرێت؟” بڵاو کردۆته‌وه ، تکایه کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بۆ خویندنه‌وه‌ی وتاره‌که‌یان بکه :
http://www.awene.com/2016/11/26/30963/
گه‌رچی وتاره‌که‌یان دووروو درێژه به‌ڵام به‌شی زۆری له‌سه‌ر وتنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌مڕۆ و که‌مێکیش ڕابوردوی کوردستانه ، دواتر هاتوونه‌ته سه‌ر ڕێگاچارهکهیان بۆ کێشه‌کان. لێره‌دا ئه‌مان هه‌موو شتێکیان ڕه‌تکردۆته‌وه و ته‌نها په‌نایان بۆ دوو تێزی گرامشی بردووه که ” بلۆکی مێژوویی و شؤڕشی پاسیڤ”ن. ئه‌م براده‌رانه ئه‌م پێشنیاره‌ی گرامشی به چاره‌سه‌ر ده‌زانن. من نازانم ئه‌و دوو تێزه‌ی گرامشی-م خویندۆته‌وه یا گه‌ر خوێندبێتیشمهوه ، نایه‌ته‌وه خه‌یاڵم ، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش من نازانم ئه‌وه‌ی که ئه‌مان له‌م وتاره‌یاندا پێشنیاران کردووه ، ته‌واو قسه و پێشنیاره‌کانی گرامشی-یه یا نا؟ . به‌ڵام هه‌ر کامێکیان بێت و هه‌ر که‌س نوسیبێتی ، نه‌ک هه‌ر بۆ کوردستان چاره‌سه‌ر نییه به‌ڵکو بۆ هیچ شوێنێک چاره‌سه‌ر نییه. دروستکردنی ده‌سه‌ڵاتێکی دیکه له ئه‌کادیمی و بازرگان و هونه‌رمه‌ند و سیاسی و نوسه‌ر و سه‌راپای توێژاڵه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵ ، نه‌ك هه‌ر دادی کێشه‌ی ئیمه نادات به‌ڵکو کێشه‌ی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك هیچ وڵاتێك حهلناکات ، چونکه ئه‌سڵی کێشه‌که ده‌سه‌ڵاته ، هه‌ر ئه‌وه سه‌راپای گرفته‌کانی دیکه‌ی ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوری و ڕۆشبیری و گه‌نده‌ڵی ته‌ندروستی و هێنانه‌خواره‌وه‌ی بڕی ته‌مه‌ندرێژی هاووڵاتییان و هه‌ژارکردن و نانه‌وه‌ی جه‌نگ و کوشتن و بڕین و هه‌تد . ئه‌مه‌ی که ئه‌مان ده‌یڵێن و ئاماژه‌ش به گرامشی ده‌که‌ن حوکمی خۆوسهریی ، خۆبه‌ڕیوه‌به‌ریی نییه ، به‌ڵکو دابه‌شکردنی سه‌ره‌وه‌ت سامان و ده‌سه‌ڵاته له نێوانی ئه‌و توێژاڵانه که ئه‌و به‌ڕێزانه ناویان هێناون .
له‌مه‌ش زیاتر ئه‌مان که‌وتوونه‌ته چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌که‌وه که من ته‌نها په‌نجه بۆ هه‌ندێکیان ڕاده‌کێشم : یه‌کێك له حهلهکانیان دروستکردنی ده‌سه‌ڵاتێکه له سلێمانیدا و جیاکردنه‌وه‌ی ، وه‌کو ئه‌وه ی ده‌سه‌ڵات له سلێمانیدا نه‌بێت. ئه‌مان دیاره نازانن وه‌کو له سه‌ره‌وه باسم کرد کێشه‌کانمان هه‌بوونی زۆری و به‌هێزی ده‌سه‌ڵاته له‌و وڵاته‌دا ، نه‌ك نه‌بوونی . دووهه‌میش دیاره ئه‌وان به ئاگان که هێزه‌کانی ڕۆژاوا و باک‌و و ئازادیخوازان باوه‌ڕیان به ناناوه‌ندگه‌رایی هه‌یه دژی ناوه‌ندگه‌رایین ، بۆیه پلانی ئه‌مان به‌ده‌ستهێنانی ناناوهندگهرییه ، به‌ڵام ئه‌م براده‌رانه به ئاگاوه خۆیان له‌وه ده‌پارێزن که داخوازی ناناوه‌ندگه‌رایی بۆ لاوزکردنی ده‌سه‌ڵاته و هه‌روه‌هاش بۆ خۆبه‌ڕیوه‌به‌ریی خودی خه‌ڵکه‌که‌یه له لایه‌ن خۆیانه‌وه‌یه.
ئه‌وان له به‌شێکی دیکه‌دا ده‌ڵێن ” ئێمە لەکۆی ئەو شیکاریییانەی ساڵانێکە بۆ ئەم مۆدێلە سۆسیۆـ سیاسییەی کوردستان دەیکەین، ئەو دەرئەنجامەمان خستۆتەڕو کە ئەزمونی حوکمڕانێتی خۆماڵیی کوردیی، وەکو هەمو ئەزمونەکانی تری بزوتنەوەی رزگاریخوازیی نیشتیمانی تر لەجیهاندا کە دەسەڵات دەگرنە دەست، شکستێکی مێژویی هێناوە. ئەم ئەزمونە شکستی هێناوە لەوەدا “کۆمەڵگای دوای جەنگ”ی ئێمە بەرەو ئارامیی کۆمەڵایەتیی‌و بنیاتنانەوەی ژێرخانە داڕوخاوەکەی ببات.” به‌ڵام ئه‌وه‌مان پێناڵێن ئه‌ی میکانیكی سه‌رکه‌وتنی ” بلۆکی مێژوویی و شؤڕشی پاسیڤ” چییه‌و چۆن به‌ڕێوه ده‌برێت؟
ئه‌وان باس له ڕێگا چاره‌یه‌کی نوێ ده‌که‌ن بۆ کێشه‌که‌مان ، که ئه‌ویش گه‌ر پێناسه‌ی بۆ بکه‌م ده‌ڵێم ” ده‌سه‌ڵاتی بنکه‌فراوانی هه‌موو حیزبه‌کان و توێژاڵه جیاجیاکانی وڵات” به‌ڵام دیسانه‌وه گره‌نتی چییه که ئه‌مانیش میلله‌ت به هه‌مان ئاقاردا نابه‌نه‌وه؟ ، له کاتێكدا بونیادی حوکم و پێکهاته‌یی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ی پێشووه به هه‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆری ده‌زگه سیخوڕییه‌کان و بکوژه‌کانی تاکه‌کانی نێو میلله‌ت.
دوای ئه‌وه ئه‌مان باس له به‌رهه‌م و داهاتی ئه‌و تاڵان دزییه ناکه‌ن که چۆن بگه‌ڕێته‌وه بۆ میزانییه‌ی ده‌وڵه‌ته تازه‌که‌یان .
من لێره‌دا پێش ئه‌وه‌ی بوه‌ستم، یه‌که‌م: ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی گرامشی له ساڵانی کۆتایی 30یه‌کاندا بۆ کۆمه‌ڵی ئه‌وکاته‌ی ئیتالیای نوسیوه ، گه‌رچی ئه‌مان خۆیان وانیشان ده‌ده‌ن که ئایدۆلۆجی نین و دژن به ئایدۆلۆجی که‌چی ئه‌یانه‌وێت ده‌قی 75 سال پێش ئێستامان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن. دوههمیش ده‌ڵێم گه‌ر ئه‌مانه دکتۆر بوونایه، به هه‌ڵه ته‌شخیسکردنی نه‌خۆشییه‌کان و دانانی چاره‌سه‌ری هه‌ڵه ڕۆژانه چه‌ند که‌سێکیان به‌ره‌و مه‌رگ ده‌نارد ، که‌واته خوا ڕه‌حمی پێکردوین که ئه‌مانه دکتۆر نین به‌ڵام مامۆستای گه‌وجاندنی گه‌نجه‌کانن له زانکۆ.
زاهیر باهیر