ئای چۆن ڕاستییه‌کان ده‌شوێنرێت تاکو زیاتر و زیاتر چه‌واشه‌مان بکه‌ن
Zaher Baher
26/11/2016.
ئه‌مڕؤ گه‌ر گوێ له له هه‌موو که‌ناڵه‌کانی ڕادیۆو ته‌له‌ڤزوێنی بریتانی بگری و چاو به هه‌موو ڕۆژنامه‌کاندا سه‌باره‌ت به مردنی کاسترۆ، بخشێنێت ، که‌متر باس له‌و ده‌ستکه‌وته باشانه ده‌که‌ن که کاسترۆ بۆ کوبای کرد له بواری ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ریی به‌لاش که تا ئێستا ئه‌و سیسته‌مه له هیچ وڵاتیکدا نییه، خوێندنی به‌ڵاش ، درێژبوونه‌وه‌ی بڕی ته‌مه‌ندرێژی هاووڵاتیانی کوبا، یارمه‌تی و هاوکاریی زۆرێك له وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتینی له کێشه‌ی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ردا به‌ناردنی دکتۆرێكی زۆر ، هینانه خواره‌وه‌ی بڕی مردنی ساوایان و دایکانی دووگیان به‌سه‌ر منداڵه‌کانیانه‌وه ، پاراستنی ئابوریی وڵاته‌که‌ی له دزی و تاڵانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ئه‌وروپا ، باشی نیسبی ژیانی هاووڵاتیان له‌وێ …. گه‌لێکی دیکه.
هه‌ڵبه‌ته من به‌رگریی له ڕژێمه‌که‌ی کاسترۆ ناکه‌م و ته‌نها ڕاستی ده‌ڵێم، به‌ڵاو ئه‌وه‌ی که من توڕه و بێزار ده‌کات ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌و که‌ناڵ و ڕۆژنامانه ده‌ڵێن ” به ته‌مه‌نترین دیکتاتۆری جیهان مرد”. باشه منیش ده‌ڵێم کاسترۆ دیکتاتۆر بوو ، به‌ڵام ئایا سه‌رکرده‌ی وڵاتێك هه‌یه یا ڕژێمێك هه‌یه که دیکتاتۆر نه‌بێت؟
دیکتاتۆره‌کان 3 جۆرن: جۆرێکیان به کوده‌تای سه‌ره‌بازی دێنه سه‌ر حوکم، جۆری دووهه‌م به کوده‌تای حیزبییانه دێنه سه‌ر حوکم، جۆری سێهه‌م: به یاساییکردنی دیکتاتۆرییه‌ته ( به شه‌رعیکردن) که ئه‌ویش له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یه دێنه سه‌ر حوکم . باشه جۆرج بووش باوك و کوڕ ، ده‌یڤد کامرۆن، تۆنی بلایه‌ر دیکتاتۆر نه‌بوون که بوونه هۆی کوژارانی سه‌ده‌ها هه‌زار که‌س له عێراق و ئه‌فغانستان لیبیا‌و سوریا و یه‌مه‌ن و شوێنه‌کانی دیکه؟ باشه دوو ملیۆن که‌س له له‌نده‌ن له ساڵی 2003 دژ به شه‌ڕ و اگیرکردنی عێراق ڕژانه سه‌ر شه‌قام چونکه ده‌یانزانی ئه‌مه سه‌ره‌نجامه‌که‌یه‌تی ، تۆنی بلایه‌ر گوێی گرت بۆیان؟ باشه ئه‌مه‌ریکا و ده‌زگه سیخوڕییه‌که‌ی ده‌یه‌ها جار ویستیان کاسترۆ ئیختیال بکه‌ن ، ئه‌ی ئه‌مه ئه‌گه‌ر دیکتاتۆرییه‌ت نه‌بێت ئه‌ی چییه ؟ هێنری کیسه‌نجه‌ر و ڕۆڵه‌که‌ی له ئه‌مه‌ریکای لاتینی به دروستکردنی تیمی بکوژ بۆ کوشتنی چالاکوان و نقابییان و کۆمۆ‌نیستان و سۆشیالیستان دیکتارۆییه‌ت نییه، ئه‌ی چییه؟ ڕۆلی ئه‌مه‌ریکا له کۆنگۆ ، له شیلی ، له ئێران ، له عێراق سه‌رده‌می عه‌بدولکه‌ریم قاسم ، له ئه‌نده‌نوسیا ئێوه پێی ده‌ڵێن چی؟
باشه کێ ده‌ستی له کوشتنی خه‌ڵکیدا و وێرانکردنی وڵاتاندا و دروستکردنی تیرۆریستان‌دا زیاتره؟ا کاسترۆ یاخود ئه‌وانه‌ی که له سه‌ره‌وه ده‌ستنیشانمکردن ؟ بۆچی ده‌بێت ئه‌و دیکتاتۆر بێت به‌ڵام ئه‌مان وه‌ته‌نی و پیاوی باش ؟ کاتێكیش که هیچ سه‌رکرده‌یه‌ك ئه‌وه‌ی که ئه‌و بۆ گه‌له‌که‌ی کردوه به مه‌ندێلاشه‌وه، نه‌یانکردووه !! ئای چۆن ڕاستییه‌کان ده‌شوێنرێت تاکو زیاتر و زیاتر چه‌واشه‌مان بکه‌ن.