واژۆنامە بۆ کردنەوە و بە گەڕکەوتنەوەی ئەکاونتی سەکۆی ئەنارکیستانی کوردی-زمان
(سەکۆی ئەنارکیستانی کوردی-زمان) بۆ کردنەوەی ئەکاونت و پەیج و گروپە داخراوەکانی لە فەیسبووك، پێویستی بە پشتیوانی و واژۆکردنی ئەم واژۆنامەیە هەیە.
دۆستان، هاوڕێیان
وەك خۆتان ئاگادارن لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٥ تاکو ئێستا٢١ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ سەرپەرشتیکارانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووك ئەکاونت و پەیج و گروپەکانی (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردی-زمانی) لەنێو تۆڕی فەیسبووك ڕاگرتووە و داخستووە، بەو بیانووەی کە دەبێت شوناسنامەی کەسیی ئەو ئەکاونتەی سەکۆی ئەنارکیستانی کوردی-زمان بسەلمێندرێت.
لەو کاتەوە تاکو ١٥ی جولای ئەم ساڵ ٢٠١٦ چەندین جار لەلایەن هاوڕێیانی (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردی-زمان) هەم شوناسنامە نێردراوە و هەم داخوازییەکانی دەسەندکارانی فەیسبووك وەڵامدراونەتەوە. بەڵام سەرباری ئەوەش هێشتا هەر ئەکاونت و پەیج و گروپەکانی (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردی-زمان) داخراوماونەتەوە. لەبەرئەوە و بۆ ئەوە، ئێمە هاوڕێیانی (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردی-زمان) بڕیارماندا ڕێگەیەکی دیکە بگرینەبەر و واژۆنامەیەك ئاراستەی دەسەندکارانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووك بکەین، هیوادارین تۆی خوێنەر وەك ئازادیخوازێك پشتیوانی لە داخوازینامەکەی (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردی-زمان) بکەیت .
ڕێکەوتی ئەو نامە و وەڵامانەی کە لەلایەن (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردی-زمان) ئاراستەی سەرپەڕستیکارانی فەیسبووك کراون : 11/18/15 at 6:59 AM ، 2/24/16 at 9:21 PM، 3/13/16 at 10:35 AM ، 6/22/16 at 9:09 PM ، 06/28/2016 at 15:18 ، 6/30/16 at 7:16 AM ، 7/15/16 at 1:46 PM
لیستی ئەکاونت و پەیج و گروپەکانی (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردی-زمان) کە لەلایەن دەسەندکارانی فەیسبووك داخراون :
ئەکاونتی سەکۆی ئەنارکیستانی کوردی-زمان www.facebook.com/kurdistan.anarchists.forum ڕۆژی ١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ داخراوە ، پەرتووکخانەی ئەنارکی www.facebook.com/groups/pertukxaney.Enraki/ ڕۆژی ١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ داخراوە ، یانەی ئەنارکیستان www.facebook.com/groups/anarkistan/ ڕۆژی ١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ داخراوە ، یانەی (گۆڕینەوە و بەخشین لەجیاتی فڕێدان وکڕین) www.facebook.com/profile.php?id=100009554550402 ڕۆژی ١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ داخراوە ، یانەی ئازادیخوازان https://www.facebook.com/groups/azadiwazan/ ڕۆژی ١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ داخراوە ، پەرتووکی ئەنارکی https://www.facebook.com/groups/Pertuky.Anarky ڕۆژی ١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ داخراوە ، یانەی (گۆڕینەوە و بەخشین لەجیاتی فڕێدان وکڕین) ، https://www.facebook.com/groups/978063422320020/ ڕۆژی ١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ داخراوە
خوێنەری هێژا، ئەگەر کرانەوە و هەبوونی ئەو ئەکاونت و پەیج و گروپانە بە پێویست و هەروەها وەك ماف و ئازادی هەر کەسێکی دەزانێت، تکایە لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە کلیکبکە و بەشداری واژۆنامەکە : http://petitions.moveon.org/sign/kurdish-speaking-anarchist?source=c.em&r_by=16582771
سەکۆی ئەنارکیستانی کوردی-زمان
٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦