وه‌رگێڕان و ڕووماڵکردنی له ئینگلیزییه‌وه: هاوکار
مارت 2016
وه‌رگێڕان و ڕووماڵکردنی له ئینگلیزییه‌وه: هاوکار
ئابووری،خه‌ڵک و خۆسه‌ریی،هه‌ره‌وه‌زیی و سه‌ربه‌خۆکردنی شاره‌وانییه‌کان
جانێت بیهل:نوسه‌ر وچالاکوانێکی ڕامیارییه‌و له‌ڕوانگه‌ی ‘ مووره‌ی بووکچین ‘وه‌ئه‌نووسێت. جانێتله‌م وتاره‌یدا ئه‌ڵێت: له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی ڕه‌وتی شۆڕشله ڕۆژاڤای کوردستان،زۆر قسه له‌سه‌ر سروشتی ئابوورییه‌که‌ی ئه‌کرێت. وه‌کو پێشتر له نووسینه‌کانمدا ئاماژه‌م پێداوه،ڕۆژاڤاخوازیاری ئابوورییه‌کی جڤاکییه/کۆمه‌ڵایه‌تییه،له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ره‌وه‌زیی. ئه‌وبه پشتبه‌ستن به‌و سه‌رچاوانه‌ی که‌له ده‌قی نووسینه‌که‌یدابه ئینگلیزیی ڕیزبه‌ندیکردون،کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر تێڕوانینی ‘بووکچین’له‌مه‌ڕ پرسیاری وه‌کو:” شێوه‌کانی ئابووری سه‌ربه‌ست و ئازاد کامانه‌ن؟ “جانێتئه‌ڵێت: له سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییدائامڕازه‌کانیبه‌رهه‌مهێنان،بۆ نموونه له بواره‌کانی:پیشه‌سازیی،زه‌وی،ماده،که‌ره‌سته‌ی خاو‌و سامانی ئابووریی…هتد.ئه‌مانه گشتله ژێر ده‌ستی خاوه‌ندارییه تایبه‌تییه‌کاندا کۆکراونه‌ته‌وه. ئه‌و ئه‌ڵێت:سیسته‌می ڕێگه‌چاره‌بۆ ئه‌و سیسته‌مه سه‌رمایه‌دارییه،ئابوورییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌تێیدا،ئه‌و خاوه‌ندارێتییه تایبه‌تییانه‌به‌ته‌واویییان به‌شێکیانئه‌گێڕدرێنه‌وه بۆ کۆمه‌ڵگه. مه‌به‌ست له‌و ڕێگه‌چاره‌یه ئه‌وه‌یه که‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیکه پێکبهێندرێتکه‌تێیدا،ژیانی ئابووریی ڕاسته‌وخۆ بسپێردرێت به‌و ژن و پیاوانه‌ی که له‌و ژیانه‌داشێلگیر و چالاکانه به‌شدارن.
سیسته‌می ڕێگه‌چاره:ئه‌و سیسته‌مه‌یه که هه‌ڵگری بارگه‌ی ویست و توانایه،بۆ که‌مکردنه‌وه‌یان له‌ناوبردنی شوێنکه‌وتنی قازانج،له پێناو پشتگیری‌کردن له بایه‌خه مرۆڤایه‌تییه‌کان و دامه‌زراوه جڤاکییه‌کان. جانێت ئێژێت: هه‌روه‌کو ‘ بووکچین ‘ ئاماژه‌یپێداوه،ئابووری جڤاکیی ئه‌توانێت چه‌ند شێوه‌یه‌ک له خۆیبگرێت،له ئه‌وانه:
هه‌ره‌وه‌زییه‌کان
هه‌ره‌وه‌زییه‌کانئه‌و نیمچه پڕۆژانه‌ن که‌له ڕێگه‌ی خاوه‌ندارێتی هاوبه‌شه‌وه به‌ڕێوه ئه‌برێن. ئه‌مانه‌ئه‌کرێت که‌به‌رهه‌مهێنه‌رانی هه‌ره‌وه‌زییبنیان‌به‌هه‌ره‌وه‌زیی کرابنو له‌و پڕۆژانه‌بن که‌خۆیان به‌ڕێوه‌ئه‌به‌ن،وه‌کو ئه‌وانه‌ی کهئا‌نارکیسته سه‌ندیکالیسته‌کان پشتیوانیان لێئه‌که‌ن.ئه‌مانه له‌ناو خۆیاندا به‌شێوه‌یه‌کی هاوتاوهاوبه‌شپێکهاتوون و ڕێکخراونکه‌نیشانه‌یسه‌رهه‌ڵدانی هاوتایی و هاوبه‌شییه‌له کۆمه‌ڵگه‌دا.
له ساڵانی حه‌فتاکاندازۆر له‌ئامریکییه ڕادیکاڵه‌کان چه‌ند هه‌ره‌وه‌زییه‌کیان پێکهێنا،به‌هیوای ئه‌وه‌ی که بتوانن پڕۆژه‌گه‌وره‌کان بگۆڕن‌و له ئاکامیشدا ببن به جێگره‌وه‌یان. جانێت ئه‌ڵێت: ‘بووکچ هاتوون وشێوه‌یه‌ین’ پێشوازی له‌و گه‌شه‌کردنه‌کردبه‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی کاتهه‌ستی به ئه‌وه کرد که‌ئه‌و یه‌که ئابوورییه ڕادیكاڵانه/ڕیشه‌ییانه‌له ئابووری سه‌رمایه‌دارییدائه‌توێنه‌وه. ئه‌مه‌له کاتێکدا که‌بیری هاوتایی و هاوبه‌شیی هه‌ره‌وه‌زییه‌کانبه په‌سه‌ندکراویی،چۆن بوو هه‌ر ئاوا له جێگه‌ی خۆیدا مابوویه‌وه؛ به‌ڵام ‘بووکچین’ ئاوابیری ئه‌کرده‌وه که‌ئه‌کرێت ئه‌وانه‌زۆر به سانایی له بازاڕداببنه جۆرێکی‌تر له‌و پڕۆژه بازرگانییانه‌ی که‌هه‌م هه‌ڵگری به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیی خۆیانن‌و هه‌م له‌گه‌ڵ پڕۆژه بازرگانییه‌کانیترداله پێشبڕکێدان،به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵهه‌ره‌وه‌زییه‌کانیشدا له‌پێشبڕکێدا ئه‌بن.
جانێت ئه‌ڵێت: له ڕاستییداوا بۆ دوو سه‌ده‌یه کههه‌ره‌وه‌زییه‌کانبه‌بێ ڕه‌چاوکردنی ویست و خواستیدامه‌زرێنه‌ران و پشتیوانیکه‌رانیان،زۆر جارناچاربوون که‌شوێن فه‌رمانی بازاڕ بکه‌ون. کاتێک که هه‌ره‌وه‌زییه‌ک بۆ یه‌که‌مجارله تۆڕی گرێبه‌ست و ئاڵوگۆڕکردندا تێوه‌ئه‌گلێت؛دواتر ئه‌وه‌ی بۆده‌رئه‌که‌وێت که‌ئه‌و بازرگانانه‌ی که‌پێشبڕکێیان ئه‌که‌ن،هه‌ر له‌و کاڵایانه‌یان پێئه‌ده‌ن که خۆیان ئه‌یده‌نبه‌ڵام به نرخێکی هه‌رزان. هه‌موو کارگه‌یه‌ک یان پڕۆژه‌یه‌کئه‌وه‌ی بۆده‌رئه‌که‌وێت که‌ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له بازرگانییدا بـمێنێته‌وه،ئه‌بێت له پێشبڕکێی دابه‌زاندنی نرخدا بێت،ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی که‌بتوانێت کڕیار په‌یدابکات. یه‌کێک له‌و ڕێگانه‌ی که‌نرخه‌کانیان پێدائه‌به‌زێندرێت،گه‌وره‌بوونی کارگه‌کان یان پڕۆژه‌کانه‌له قه‌باره‌داله پێناو قازانجکردنی ئابوورییدا.که‌واته‌بۆ هه‌ر هه‌ره‌وه‌زییه‌ک،گه‌وره‌بوون ئه‌بێته پێویستیی‌و که‌وتنه‌ناو دووڕیانی:” یان گه‌وره‌ببه یان بمره.”ته‌نانه‌تبۆ بزێوترین هه‌ره‌وه‌زییشهه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ئه‌بێت،ئه‌بێت یان ملبداتیان به نرخێکی هه‌رزانبه لایه‌نی پێشبڕکێکه‌ری بفرۆشێتیان ده‌ست له‌خۆی بشوات و هه‌ره‌وه‌زییه‌که‌ی دابخات؛ڕوونتر بڵێین: ئه‌بێت له‌سه‌ر حسابی بایه‌خه مرۆییه‌کانبه‌شوێن قازانج دا بگه‌ڕێت. بۆیه به‌ره‌به‌ره‌چمکی پێشبڕکێکردنڕووخسار و ڕه‌فتاری سه‌رمایه‌دارییبه به‌ریهه‌ره‌وه‌زییه‌که‌دائه‌کات. ئه‌مه له کاتێکیشدا که‌هه‌ره‌وه‌زییه‌که‌خاوه‌ندارێتی گشتیی بووه‌و به شێوه‌یه‌کی گشتیش به‌ڕێوه‌چووه. گه‌رچی هاریکاریکردنی یه‌کتربه‌شێکی پێویسته‌له‌و سیسته‌مه ئابوورییه‌ی که‌جێگه‌ی سیسته‌می ئابووری سه‌رمایه‌داریی ئه‌گرێته‌وه،به‌ڵام هه‌ره‌وه‌زییه‌کانخۆیان به ته‌نیائه‌و توانایه‌یان نییه که به‌ره‌نگاری سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی ببنه‌وه.
جانێت ئه‌ڵێت: به دڵنیایی’ بووکچین’ دژی ئه‌و یه‌که ئابوورییانه‌یه که‌خاوه‌ندارێتی تایبه‌تن،ئیتر ئه‌وانه به شێوه‌ی هه‌ره‌وه‌زیی به‌ڕێوه‌ببرێنیان هه‌ڵبسوڕێن،ئیتر ئه‌وانه هی کرێکارانبنیان هی خاوه‌ندارییه هاوبه‌شه‌کان،ئه‌مانه هه‌موویانبیانه‌وێت یان نه‌یانه‌وێت لاوازن و به‌رگه ناگرن و ئه‌توێنه‌وه. تاکو ئه‌و ده‌مه‌ی که‌سه‌رمایه‌داریی بوونی هه‌بێت،چمکی پێشبڕکێکردنهه‌میشه ئه‌وه‌ی له کارگه‌کان یان پڕۆژه‌کان ئه‌وێت که: هه‌موو ده‌مێکبه شوێن نرخی که‌مدا بگه‌ڕێن(به نرخی کرێده‌ستی کرێکاریشه‌وه)،هه‌میشه به‌دوایبازاڕه گه‌وره‌کان دا بگه‌ڕێن،هه‌میشه به دوای به‌رژه‌وه‌ندیدا بگه‌ڕێنو له پێشبڕکێدابن له‌گه‌ڵ ڕقه‌به‌ره‌کانیاندا،له پێناوزیاترکردنی قازانجه‌کانیان؛هه‌میشه‌شمه‌به‌ستیانه که‌نرخی مرۆڤبه پێوه‌ریئاستی به‌رهه‌مهێنان و به‌کاربردنبخه‌مڵێنن.
خه‌ڵک و خاوه‌ندارێتیکردن له‌خۆیان/خۆسه‌ریی
جانێت ئه‌ڵێت: به جڤاککردنی ڕاسته‌قینه‌ی ئابووریئه‌و ئابوورییه‌یه که‌تێیدا،گه‌ڕان به‌شوێن قازانج دا ڕائه‌گیرێتیانباشتره که بڵێین له‌ناوئه‌برێت. یه‌که ئابوورییه‌کان تا هه‌نووکه‌نه‌یانتوانیووه که‌له‌ناو خۆیانداگه‌ڕان به‌شوێن قازانج دا ڕابگرن،بۆیه‌پێویسته که ڕابگیرێن. که‌واته‌بۆئه‌وه‌ی که‌یه‌که ئابوورییه جڤاکییه‌کانله توانه‌وه ڕزگاربن،ئه‌بێت له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دابوونیان هه‌بێت،هه‌ر له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه‌یه که‌ئه‌تواننله‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیانه‌وه،گه‌ڕانبه‌شوێن قازانج دا ڕابگرن.بۆیه یه‌که ئابوورییه جڤاکییه‌کان ئه‌بێتله‌ناو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی به‌رفراوانتردا بچه‌سپێن،ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی که‌نه‌ک هه‌ر خاوه‌نی ئه‌و هێزه‌یه که‌ڕێگریی له‌و پڕۆژانه یان کارگه تایبه‌تییانه بگرێت که شوێن قازانج که‌وتوون،بگره ئه‌و توانایه‌شیان هه‌یه که‌ژیانی ئابووریی به گشتیی به‌ڕێوه ببه‌ن. هیچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک نییه کهتێیدا‌ڕێگه به بوونی سه‌رمایه‌داریی درابێتو به سه‌رکه‌وتووییتوانیبێتی‌ڕێگه له گه‌ڕانبه‌شوێن قازانج دا بگرێت. ڕێسا پاوانخوازه‌که‌یسه‌رمایه‌داریی،هه‌میشهله هه‌وڵ و هه‌ڵپه‌ی ئه‌وه‌دایهکه به‌سه‌ر به‌ربه‌سته ده‌ره‌کییه‌کاندا زاڵببێت و له پێشبڕکێدابێت بۆ پاوانخوازیی.
کۆمه‌ڵگه‌ی جڤاکیی ئه‌بێت ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه بێت که‌خۆی”خاوه‌نداره” له یه‌که ئابوورییه‌کان. که‌واته‌ئه‌و سامانانه‌ی که‌له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه گرنگن،به هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانیشه‌وه،ئه‌بێت به خه‌ڵک سپێردرابن. ڕوونتر بڵێین: تاکو ئه‌و ئاسته‌ی که خاوه‌نداریی بوونی هه‌بێت،ئه‌بێت ئه‌و خاوه‌ندارێتییه‌جڤاکیی بێت.
ئه‌وڕۆبیروباوه‌ڕی’خۆسه‌ریی’باونییه،هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه که‌تاهه‌نووکه‌باوترین شێوه‌ی ناسراو،شێوه‌ی سۆشیالیزمی ده‌وڵه‌تییه که‌یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت نموونه‌یه‌ک بوو لێی. ئه‌گه‌ر پرسیاری ئه‌وه بکه‌ین که ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌چی ئه‌کات؟وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که: ده‌ست به‌سه‌ر سامانی تایبه‌تییدا ئه‌گرێتو ئه‌بێته خاوه‌نی. بۆیه خاوه‌ندارێتیی ده‌وڵه‌تبه‌لای بیری ئابووری هه‌ره‌وه‌زییدا ناڕوات،به‌ڵامهه‌نگاو ئه‌نێتبه‌ره‌و زۆرداریی و خراپ به‌ڕێوه‌بردن و گه‌نده‌ڵییو هه‌موو ڕه‌فتارێکیتری بێفه‌ڕ.
ده‌سته‌واژه‌ی “خۆسه‌ریی” به واتای خه‌ڵک و خاوه‌ندارێتیکردن له خۆیان دێت.به‌ڵامخاوه‌ندارێتییده‌وڵه‌توه‌کو خاوه‌ندارێتییخه‌ڵک نییه،ئه‌گه‌ر بپرسین بۆچی؟ چونکه ده‌وڵه‌تپێکهاتێکی هه‌ڵبژارده‌یهو به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه دانراوه. بۆیه‌خۆماڵیکردنی سامانله‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه،جڵه‌وی ژیانی ئابوورییناداته ده‌ست خه‌ڵک،بگره به ته‌نیا هێزی ده‌وڵه‌ت و ئابوورییه‌که‌یپێبه‌هێزترئه‌کات. بۆ نموونه،ده‌وڵه‌تی یه‌کێتییسۆڤیه‌تده‌ستی به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنان دا گرتوبۆ به‌هێزکردنی خۆی به‌کاریهێنا،به‌ڵام هیچ ده‌ستی له‌و پێکهاتی پله‌وپایه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌نه‌دا که‌له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌وره‌یی و بچووکیی دانرابوو. خه‌ڵکی سۆڤیه‌تزۆربه‌یان زۆر به‌که‌میییان هه‌رهیچڕۆڵێکیانله‌و بڕیارانه‌دا نه‌بوو که‌په‌یوه‌ندییان به ژیانی ئابوورییانه‌وه هه‌بوو.
سه‌ربه‌خۆکردنی ده‌سته‌ڵاتی شاره‌وانی
خاوه‌ندارێتیی ڕاست و ڕه‌وان ئه‌وه‌یه کهخه‌ڵک خۆیان سه‌رداری خۆیانبن.
جانێت ئه‌ڵێت: پڕ به‌پێستئه‌وه ئه‌وه‌یه که’ بووکچین’وه‌کو ڕێگه‌چاره‌یه‌ک پێشنیاریکردبووکه‌شێوه‌یه‌کی ڕاست و ڕه‌وانی خۆسه‌رییه. واته‌ئابووری نه سپێردراوه‌به خاوه‌ندارێتیی تایبه‌ت و نه به‌سه‌ر گچکه هه‌ره‌وه‌زییدا پشک،پشک کراوه‌ونه خۆماڵیش کراوه. به پێچه‌وانه‌وه،ئابووریسه‌ربه‌خۆ کراوه و له ژێر خاوه‌ندارێتی و چاودێری خه‌ڵکدا دانراوه.
جانێت ئه‌ڵێت: سه‌ربه‌خۆکردنی ئابوورییبه‌و واتایه دێت که‌هاووڵاتییان خۆیان،خاوه‌نی ئابوورییه‌که‌ن وبه‌ڕێوه‌یئه‌به‌ن.واته‌ئه‌و سه‌رمایانه‌ی که‌له‌ژێرده‌ستی چینی سه‌رمایه‌داراندان،له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌ن و یه‌کێتییه‌کانی هاووڵاتییانه‌وه کهوه‌کو(جووت هێزێک ڕه‌فتار ئه‌که‌ن) له سه‌رمایه‌دارانئه‌سه‌ندرێنه‌وه‌و به خه‌ڵکئه‌سپێردرێن،بۆئه‌وه‌ی که‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی به‌کاربهێنرێن.له‌م ڕێگه‌یه‌وه هاووڵاتییانهه‌موویان پێکه‌وه،ئه‌بنه خاوه‌ن سه‌رچاوه و سامانیکۆمه‌ڵگه‌که‌یان.
که‌واته‌هاووڵاتییان خۆیانئه‌بنه داڕێژه‌ریبه‌رنامه‌ی ئابووریی‌و هه‌رخۆشیان ئه‌و به‌رنامه‌یه بۆ کۆمه‌ڵگه‌که‌یان په‌سه‌ند ئه‌که‌ن.هاووڵاتییانخۆیان له‌سه‌ر ژیانی ئابووریی بڕیارئه‌ده‌ن،به‌بێئه‌وه‌ی که‌ئه‌وه‌یان به‌لاوه گرنگبێت که‌له چ شوێنێکداکارئه‌که‌نیان به چ کارێک هه‌ڵئه‌ستن. بۆ نموونه،ئه‌گه‌ر چه‌ند که‌سێک له کارگه‌یه‌کدا کار بکه‌ن،نه‌ک هه‌ر ئه‌توانن له داڕشتنی به‌رنامه‌ی ئه‌و کارگه‌دا به‌شداربن،بگره ئه‌تواننله داڕشتنیبه‌رنامه‌ی کارگه‌ی دیکه‌شدا به‌شداربن؛به هه‌مان شێوه ئه‌توانن له داڕشتنیبه‌رنامه‌ی کێڵگه‌کانیش دا به‌شداربن.به‌شداریکردنی هاووڵاتیان له بڕیارداندابه ته‌نیا وه‌کو: کرێکار و جووتیار و هونه‌رپیشه و ئه‌ندازیاریان که‌سانی کارامه نابێت؛بگرهوه‌کو هاووڵاتییئه‌بێت. بڕیاره‌کانی هاووڵاتیانله‌سه‌ر بنه‌مایپێداویستی تایبه‌تیی کارگه‌یه‌ک یان پیشه‌یه‌ک یان بازرگانییه‌ک نابێت،بگره‌له‌سه‌ر بنه‌مای پێداویستی کۆمه‌ڵگه ئه‌بێت به گشتیی.
جانێت ئه‌ڵێت: ئه‌نجومه‌نه‌کانله‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌وشت و ئاوه‌زیان بڕیار له‌سه‌ر ئاستی پێداویستییه‌کانی خه‌ڵک ئه‌ده‌ن و ده‌ست ئه‌که‌ن به دابه‌شکردنی ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی که‌بۆ ژیان پێویستن،تاکو ئه‌و ئاسته باڵایه‌ی که‌ته‌ڤگه‌ره کۆمۆنیستییه‌کانله ڕابردودا خوازیاریبوون. واتهله‌سه‌ر بنه‌مای: ” له هه‌ر که‌سێک به‌پێی توانا‌و بۆ هه‌رکه‌سێک به‌پێی پێویست،” به‌م شێوه‌یه‌گشتئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگهبه‌بێ له به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌چ کاره‌نیان چی‌یان پێئه‌کرێت،ئه‌توانن ببنه خاوه‌نیئه‌و شتانه‌ی که‌بۆ ژیانیان پێویسته.
هه‌ر وه‌کو ‘ بووکچین’ نووسیوویه‌تی: ئه‌نجومه‌نه‌کانی هاووڵاتیانزۆر به هۆشیارییه‌وه‌ناهێڵن‌کارگه‌کان یان پڕۆژه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ونه پێشبڕکێکردن. به‌پێچه‌وانه‌وه گشت یه‌که ئابوورییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌وشتی هه‌ره‌وه‌زیی و هاوکاریکردنی یه‌کتر پابه‌ند ئه‌بن.
ئه‌نجومه‌نه‌کانله ناوچه‌یه‌کی به‌رفراواندا و له ڕێگه‌ی یه‌کێتییه‌کانیانه‌وه،بڕیار له‌سه‌ربه‌رنامه ئابوورییه‌کان ئه‌ده‌ن. کاتێک که ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رمایه‌ی سه‌رمایه‌دارانیشدا ئه‌گیرێت،سه‌رمایه‌که به ته‌نیا له‌ناو یه‌ک شاره‌وانییدا دابه‌ش ناکرێت،له‌نێوان هه‌موو شاره‌وانییه سه‌ربه‌خۆکانیتری هه‌رێمه‌که‌دا دابه‌ش ئه‌کرێت. ئه‌گه‌ر شاره‌وانییه‌ک هه‌وڵیدا که‌له‌سه‌ر حسابی شاره‌وانییه‌کانیتربازاڕ قۆرغبکات،له‌م کاته‌داهاوپه‌یمانه‌کانی که‌بریتین له شاره‌وانییه‌کانیتر،ئه‌و مافه‌یانئه‌بێت که‌ڕێگه‌یئه‌و کاره‌ی پێنه‌ده‌ن. به ڕامیارییکردنی سه‌رانسه‌ری ئابووریی له هه‌رێمێکی به‌رفراواندا،بره‌و به‌و ئابوورییه ئه‌دات که‌له بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر بنه‌مای: چاکییودادپه‌روه‌ریی و ڕه‌وایی ڕێکخراوه.
جانێت ئه‌ڵێت: هه‌روه‌کو ‘ بووکچین ‘ له‌باره‌ی ئابووری به شاره‌وانیکراوداگوتی: ” ئابووری،به‌واتای وشه ئه‌وه‌ستێتوته‌نیا ئه‌بێته‌وه به‌خۆی،واته به ئابووری. ئیدی ئه‌و ئابوورییه ‘ بازرگانیی’ بێت،هی ‘بازاڕ’بێت،هی ‘سه‌رمایه‌داریی’ بێت یانه‌ی ئه‌و پڕۆژانه بێت که’جڵه‌وه‌کانیان له ده‌ستی کرێکاران دایه’. ئه‌و ئابوورییه‌ئه‌بێته ئابوورییه‌کی ڕامیاریی ڕاسته‌قینه. ڕوونتربڵێین،ئه‌بێته ئه‌و ئابوورییه‌ی که‌له‌سه‌ر بنه‌مای چاکییودادپه‌روه‌ریی و ڕه‌وایی ڕێکخراوه،و به پێوه‌ری ژیریی و ژینگه‌ییدامه‌زراوه و ئاراسته‌ئه‌کرێت.
هه‌بوونی گیانی هه‌ستکردنبه به‌رپرسیارێتیی له‌لایه‌نخه‌ڵکه‌وه‌ڕێگه له: به‌فیڕۆدانولووتبه‌رزییو ده‌ستکه‌وتنی کاڵاله ڕێگه‌ی نابه‌جێوه‌ئه‌گرێت،هه‌روه‌هاڕێگه له وێرانکردنی ژینگه و پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌گرێت. بڕوابوون به په‌یڕه‌وکردنیبیردۆزی باوی(سنووردانان و هاوتایی)جێگه‌ی سه‌رمایه‌دارییوپاوانخوازییو پێشبڕکێکردن وگه‌ڕان به‌دوای قازانجدائه‌گرێته‌وه. خه‌ڵک له کۆمه‌ڵگه‌دابایه‌خ په‌یدا ئه‌کات،نه‌ک له‌به‌ر به‌رهه‌مهێنان و به‌کاربردن،بگره‌له‌به‌ر ئه‌و یارمه‌تییه ئه‌رێنییانه‌ی کهپێشکه‌شی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌کات.
For more on the municipalized economy, please refer to these sources:
Murray Bookchin, “Municipalization: Community Ownership of the Economy,” Green Perspectives 2 (1986)
Murray Bookchin, The Rise of Urbanization and Decline of Citizenship (San Francisco: Sierra Club Books, 1987), pages 260-65. (This book was later republished under the titles Urbanization Against Cities and Urbanization Without Cities.)
Janet Biehl, The Politics of Social Ecology: Libertarian Municipalism (Montreal: Black Rose Books, 1998), chapter 12.