چه‌پ و کۆمۆنیست ئه‌وه‌نده‌ی ڕاستڕه‌وکان زیانیان به بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی گه‌یاندووه / 5
زاهیر باهیر – له‌نده‌ن
Sep 2016
به‌شی پێنجه‌م:
- ته‌کنه‌لۆجیا و سروشت و ژینگه و ئیکۆلۆجی:
لایه‌نێکی دیکه‌ی خراپیی له پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجیا به تێزی مارکس و مارکسیییه‌کان که به مه‌رجێکی سه‌ره‌کی بۆ شۆڕشی سۆشیالیستی، داده‌نێن ، له ڕاستیدا خاڵێکیشه له دژایه‌تیکردنی ژینگه و ئاژه‌ڵ و ته‌واوی گیانله‌به‌رانی سه‌ر ئه‌م گه‌ردوونه . هاوکاتیش ئه‌و بایاخ و به‌ها گه‌وره‌یه که خودی مارکس بۆ مرۆڤی دڕنده‌ی داناوه که ” به‌نرخترین سه‌رمایه‌یه له دوونیادا”!! .
ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ‘لینین’ شتێکی وای له‌سه‌ر ژینگه و سروشت و بوونه‌وه‌ره‌کانی دیکه‌ی سروشت ، نه‌نوسیوه ، ئه‌وانه‌شی که نوسیوێتی، ئه‌ویش وه‌کو مامۆستا‌که‌ی ، مارکس، له ڕوانگه‌ی پاوانه‌کردنییه‌وه بۆ دابینکردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ مرۆڤه‌کان ، یا ڕاستتر بۆ کرێکاره‌کان، قسه و باسی له‌سه‌ر کراوه.
مارکس له‌سه‌ر پاراستنی ژینگه و سروشت شتی نوسیوه ، به‌ڵام هزر و ئایدیای به کرده‌وه دژایه‌تی سروشت و بوونه‌وه‌رانی دیکه‌ی جگه له مرۆڤ، کردوه. ئه‌و خواستویه‌تی که مرۆڤ سروشت پاوانه بکا و سه‌ری پێدانه‌وێنێ بۆ خواست و خۆشی مرۆڤ ، که ئه‌مه‌ش لای مارکس ته‌نها و ته‌نها له ڕێگای ته‌کنه‌لۆجیاوه ده‌بێت، ئیدی له‌م باره‌دا لای ئه‌و گرنگ نه‌بووه که ته‌کنه‌لۆجیا سروشت و ژینگه‌که‌ی وێرانده‌کات و بونه‌وه‌ره‌کانی له‌ناوده‌بات یا لانی که‌م که‌میانده‌کاته وه و ڕه‌ویان پێده‌کات. هاوسه‌نگی له نێوان سروشت و مرۆڤدا ، مرۆڤ و ته‌کنه‌لۆجیادا ، لای مارکس ونبووه . ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ی که چه‌ندێك سروشت خزمه‌ت به مرۆڤ ده‌کات و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ده‌بات ، ئه‌وه‌نده‌ش مرۆڤ ده‌بێت خزمه‌ت به‌و بکات و وه‌کو سه‌رچاوه‌ی سامانێکی به‌هادار که ده‌توانرێت ته‌واو یپێداویستیه‌کانی ژیان له هه‌موو بواره‌کاندا بۆ مرۆڤ ده‌سته‌به‌ر بکات.
ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر مرۆڤدا به هۆی کاره‌ساته سروشتییه‌کانی وه‌کو لافاو و هه‌ریکان و زیادبوونی پله‌ی گه‌رما و ڕودانی کاره‌ساتی دیکه، دێت، ده‌رئه‌نجامی دژایه‌تیکردنی سروشته له ڕێگه‌ی ته‌کنه‌لۆجیاوه بۆ که‌ڵه‌که‌کردنی زیاتری سه‌رمایه ، که ئه‌مه‌ش مرۆڤکرده ، واته کاری مرۆڤه نه‌ك شێتبوونی سروشت.
ته‌کنه‌لۆجیاو چڕبونه‌وه‌ی چینی پڕۆلیاتاریا و گه‌یشتن به قۆناخی سه‌رمایه‌داری هیچ وه‌ختێك و هه‌رگیزیش ته‌نانه‌ت مه‌رجی لاوه‌کیش نین بۆ بیناکردنی کۆمه‌ڵی سۆشیالیستی/ ئه‌نارکیستی . ئه‌وه‌ی که بنه‌ما زه‌روور‌ییه‌کانی بنیاتنانی ئه‌و کۆمه‌ڵه، ده‌سه‌پێنێت، کۆ‌مه‌ڵێكی پڕ له که‌مایه‌تییه‌کی ده‌سته‌بژێر، له هیراشییه‌ت، له باڵاده‌ستی و ده‌سه‌ڵات و پاوانه‌کردنی کۆمه‌ڵ و خێر و خۆشییه‌کانی سروشت و ناو کۆمه‌ڵ، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی زۆرینه‌یه‌کی بنده‌ست و فرمانپێکرا و ڕه‌نجده‌ر و چه‌وساوه و به‌شخوراو له کۆمه‌ڵدا . ئه‌مانه‌ش له هه‌موو قۆناخه‌کانی که له‌سه‌ره‌وه باسمکردن ، جگه له قۆناخی کۆمه‌ڵی سه‌ره‌تایی کۆمۆنوێڵی، بوونیان هه‌بووه، ئیدی ئه‌وه گرنگ نییه له سه‌رده‌مێکدا کۆیله، جوتیار یاخود کرێکار بووه . ڕاسته شێوه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌کان ، کۆمه‌ڵه‌کان گۆڕاون به‌ڵام جه‌وهه‌ری چه‌وساسندنه‌وه‌کان ، که له ڕێی هه‌بوونی کۆمه‌ڵه چینایه‌تییه‌که و کۆمه‌ڵی هیراشییه‌وه ، بووه، هه‌ر ماوه‌ته‌وه زیاتر وچڕتریش بووه‌ته‌وه.
درێژه‌ی هه‌یه