ئێمه له گروپه لۆکاڵییه ڕادیکاله سه‌ربه‌خۆ ئاسۆییه‌کانا ، چۆن کارده‌که‌ین؟
زاهیر باهیر
16/09/2016
من لێردا نایه‌م باس له ئامانجی کۆتایی و به‌رنامه‌و چالاکییه‌کانی گروپه لۆکاڵیه‌کان ، که من ماوه‌یه‌کی زۆره کاری تیادا ده‌که‌م ، بکه‌م . ئه‌مه‌م پێشتر له هه‌ندێك شوێنی تردا به درێژی باسکردوه. لێره‌دا ته‌نها باسی هێڵه گشتیییهکانی چونێتی مامه‌ڵه و هاریکاریی و یارمه‌تیدانی ئه‌ندامانی/ به‌شداربووانی گروپ، ده‌که‌م.
هاوکاری باش کامانه‌ن؟
گوێگرتن:
- گوێگرێکی باشبه، سه‌رچاوه‌یه/ زه‌خیره‌یه.
- کار له‌سه‌ر هاندان بۆ هاوبه‌شیکردنی ( شه‌یرکردنی) ئه‌زموونه‌کان.
- دانی کاتی ته‌واو بۆ هاوکاری و هاریکاری ته‌واو.
- پێزانیین/ بهبههاگرتن/ ته‌قدیرکردنی که‌سێكی تووڕه، به‌ئازار، ناڕوون، بی هیوا…… (له گروپه‌که‌دا)
به‌هێزکردن:
- دیاریکردنی بژارده‌کان و مافی هه‌ڵبژاردنیان.
- به‌ڕێوه‌بردنی/ سه‌رپه‌رشتیکردنی لابه‌لاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان، کارکردن له‌سه‌ر دروستکردنی توانای شیکردنه‌وه و لێهاتوویی ( مه‌هاره) به کێشانی یا له‌به‌رچاوگرتنی ده‌رنجامی بڕیاره‌کان.
- پیشاندانی ڕێز.
- دروستکردنی بڕوابوون به‌خۆ.
- گه‌شه‌دان به یه‌کسانێتی و دژایه‌تیکردنی بناخه‌کانی سه‌رکوتکردن.
به‌ته‌نگه‌وه‌هاتن و هاندان:
- تێگه‌یشتن له بارودۆخی گران و ئاڵۆز.
- وه‌سفکردنی خاڵی به‌هێزی که‌سه‌کانی گروپ.
- یارمه‌تیدانی که‌سانی گروپ بۆ په‌یداکردنی مه‌هاره و بڕوابوون به‌خۆ.
دیقهتگرتن/ ته‌رکیزکردن و بیناکردن
- زانینی سنوره‌کان به‌ڕوونی و وه‌خت/ کات له‌به‌رچاوگرتن.
- ڕاستگۆیی سه‌باره‌ت به چ جۆره هاوکارییه‌ك ده‌توانیت یاخود نا‌توانیت پێشکه‌شی بکه‌یت.
- مهزبوتێتی/ متمانه‌پێکردن / بڕوا پێکردن. واته ئیعتیماد له‌سه‌ربوون .
خۆپاراستن له:
حوکمدان:
- ڕه‌خنه‌کردنی یه‌کێك ده‌رباره‌ی بڕیاره‌کانی/ بڕیره‌کانیان.
- نهخولقانی بوار/ هه‌ل بۆ که‌سێك که بیه‌وێت قسه بکات.
- په‌له‌کردن له که‌سێك یا نه‌دانی وه‌ختی ته‌واو پێی.
- گوێگرتن ته‌نها له درێژه‌ی کێشه‌که/ بارودۆخه‌که، نه‌ك گوێنه‌گرتن یا بهتهنگنههاتنهوهی هه‌سته‌کانی که‌سه‌که.
بێ هێزکردن یاخود لێسه‌ندنه‌وه‌ی هێز/ ده‌سه‌ڵات:
- بڕیاردان بۆ یه‌کێك.
- دانانی وه‌ڵامێك/ چاره‌سه‌رێک بۆکه‌سێك.
- دانانی چاره‌سه‌رێکی/ حه‌لێکی خێرا/ کاتی، یاخود چاره‌سه‌رێکی پلاستهرییانه ( واته ڕووکه‌شیانه)
- خۆ به باشتر زانین له‌و که‌سه‌ی که یارمه‌تی ده‌ده‌یت.
- خولقاندنی وابه‌سته‌یی/ پاشکۆیی
نیشاندانی بی ئومێدی و گیانی و ڕتکردنهوه
بهکهمگرتینی/ بێ بایه‌خکردنی کێشه‌ی/ گرفتی یه‌کێك.
- وا له یه‌کێك بکه‌یت که هه‌ستی تاوانبارێتی بکات به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌کانی.
- به‌کارهێنانی توناو لێهاتوویت له‌بری هاوبه‌شکردنی ( شه‌یرکردنی).
کرانه‌وه‌ی بێ کۆتایی / به بێ سنوره‌کان:
- ئاماده‌بوون هه‌موو کات.
- به که‌سێک بڵییت تۆ هه‌موو شتێک باشتر ده‌که‌یت.
- بهدوونهکهوتن/ موتابه‌عه نه‌کردن.
- به به‌ڵێنه‌کانی کۆتاییدا رانه‌گه‌یت.
من خۆم شتێکی دیکه‌ش فێربووم ، تێبینم کردوه هه‌موان له گروپه‌که‌دا هه‌ر وان . که ئه‌ویش کاتێك که سێك قسه‌یه‌ك ده‌کات ، پێشنیاررێك ده‌کات، حه‌لێك داده‌نێت که به دڵمان نه‌بێت کوردانه سه‌ر داناخه‌ین ، فه‌رامۆشی ناکه‌ین یا سه‌ری لێ ڕاناوهشێنین ، به‌ڵکو بهگوێگرتنێکی باشه‌وه گوێی لێده‌گرین و لێی ورد ده‌بینه‌وه و سه‌ری بۆ ده‌له‌قێنین . سه‌رله‌قاندن لێره‌دا مانای ئه‌وه نییه که له‌گه‌ڵ راو بۆچونی که‌سه‌که‌دا دێیته‌وه ، به‌ڵکو ده‌یسه‌لمێنیت که گوێت له ته‌واوی قسه‌کانی، ئیدی هه‌رچی بووبێت، ده‌گریت و گرتووه.