چه‌پ و کۆمۆنیست ئه‌وه‌نده‌ی ڕاستڕه‌وکان زیانیان به بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی گه‌یاندووه
زاهیر باهیر – له‌نده‌ن
Sep 2016
به‌شی یه‌که‌م:
چه‌رخی ڕابوردوو دوو کاره‌ساتی گه‌وره‌ی مێژویی به خۆوه دیت که تا ئێستاش لانی که‌م به‌شێکی زۆری جیهان به ده‌ست یه‌کێکیانه‌وه هه‌ر ده‌ناڵێنێت. ئه‌و دوو کاره‌ساته مێژوییه‌ش یه‌که‌میان “شۆڕشی به‌لشه‌فی” و به‌ڵشه‌فیزم بوو ئه‌وی دیکه‌شیان “شۆڕشی ئێران” بوو ، که له ڕاستیدا هیچیان شۆڕش نه‌بوون، بگره دژ به شؤڕشه‌که بوون.
کاره‌ساتی یه‌که‌م گه‌ر ته‌واوی دونیای به خۆیه‌وه سه‌رقاڵنه‌کردبێت ئه‌وه به‌شێكی زۆری له جیهان گرته‌وه و نزیکه‌ی 80 ساڵی خایاند، گه‌رچی هێشتا سێبه‌ره‌که‌ی هه‌ر به‌سه‌رمانه‌وه‌یه. کاره‌ساتی دووهه‌میشیان که له ئێستادا له جه‌نگی مه‌زهه‌بی نێوانی شیعه و سونه و سونه و سونه و ” کافراندا” درێژکراوه‌ته‌وه تا ئێستا کۆتایی ئه‌م شه‌وه‌زه‌نگه ، ئه‌م سه‌رده‌مه ڕه‌شه، له هیچ شوێنێکه‌وه دیار نییه . ئه‌وه‌ی که له ئێران‌دا ڕوویدا که ناوی به شؤڕش ده‌رکردووه به‌ردی بناخه‌ی جه‌نگی عێراق و ئێران، ڕؤڵ و کارایی له‌سه‌ر ناوجه‌که به دروستکردنی حیزبی سیاسی و میلیشیاکانیانه‌وه ، دروستکردنی دوو سێنته‌ری سه‌ره‌کی له‌گه‌ڵ سعودییه‌دا له ناوچه‌که‌دا و پێشبڕکێی نێوانیان له نانه‌وه‌ی جه‌نگی وێرانکاریدا و له دایکبوونی تالیبان و قاعیده و ئێستاش داعش ، دانا.
ئه‌گه‌ر چی هه‌ر یه‌ك له‌م دووکاره‌ساته له‌لای زۆرینه‌ی خه‌ڵکی به خودی چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کانیشه‌وه به دوو دیاره‌ده‌ی جیا، پێناسه کراوه و ناوهێنراوه ، یه‌که‌میان به چه‌پ و دووهه‌میان به ڕاست ، به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌ردوکیان دووژمنی سه‌ره‌کی بیرۆکه‌ی سۆشیالیزم/ ئه‌نارکیزم بوون و ڕێگر و دژ به دروستکردنی ئه‌و کۆمه‌ڵه بوون ، به‌ڵام هه‌ر یه‌ك له پێگه و دیدی خۆیه‌وه دووژمنایه‌تی کردوه. کاتێكیش که ئه‌م دوو بزووتنه‌وه‌یه هه‌ردوکیان که‌م تا زۆر وه‌ك یه‌ك له داهاتوی سۆشیالیزم کاریان کردبێت ، ئیدی ناوزدهکردنیان به چه‌پ و ڕاست ، مانایه‌کی نامێنێت!! ئه‌مه له کاتێكیشدا که هێڵی ناوکۆیی ئه‌م دوو بزوتنه‌وه‌یه و بزوێنه‌ری سه‌ره‌کییان ” ئایدۆلۆژیا” بووه .
له‌م وتاره‌مدا، من ته‌نها زیاتر پێداگریی له‌سه‌ر کومۆنیسته‌کان و ئایدۆلۆژییه‌که‌یان که بنه‌ماکه‌ی مارکیزمه، ده‌که‌م . ده‌مه‌وێت گه‌ر به کورتیش بێت ئه‌و بنه‌مایانه بۆ خوێنه‌ر بخه‌مه‌ڕوو تاکو ئه‌وه ڕونبکه‌مه‌وه که چۆن چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان به‌کرده‌وه دووژمنی سه‌رسه‌ختی سۆشیالیزم بوون و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و دووژمنکارییه له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و ئه‌و بوارانه‌شی که گرتونیه‌ته‌وه .
- چه‌په‌کان له ڕابووردو و له ئێستادا:
چه‌پ به هه‌موو لقه‌کانیه‌وه هه‌ر له سۆشیالدیمۆکرات و حیزبه سۆشیالیسته‌کان و ژینگه و سه‌وز و حیزبه کرێکارییه‌کانه‌وه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ، نه‌یانتوانیوه ببنه هیزێکی شۆڕشگێڕ و کۆمه‌ڵ به‌ره‌و گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی ببه‌ن. ئه‌و دروشمانه‌ی که هه‌ڵیانگرتبوو وه‌کو ئازادی و یه‌کسانی و دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، به گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵاتیان ، کاڵبوونه‌ته‌وه. چه‌قی تێکۆشانی ئه‌مان له وڵاتانی دواکه‌وتووی پیشه‌سازیدا جه‌نگی لادێ/ گه‌ریله بووه و له وڵاتانی دیکه‌ی پێشکه‌وتوی پیشه‌سازیشدا ، هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی بووه.
ئه‌وانه‌ی له ڕێگای جه‌نگی گه‌ریلاییه‌وه تێکۆشاون، نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ شوێنێك، یا گه‌ر گه‌یشتبێتیشن فرمانڕه‌واییه‌کی باشتریان له‌وانه‌ی پێش خۆیان دروستنه‌کردووه. ئه‌وانه‌شیان که‌له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ” دیمۆکراسیانه‌وه” ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته‌ده‌ست، نه‌یانتوانیوه دروشمه‌کانیان و ته‌واوی داخوازییه‌کانی ئه‌وانه‌ی که ده‌نگ و متمانه‌یان پێداون ، به‌جێبگه‌یه‌نن. گومانیشی تیانییه که ڕه‌نگه نێتی گه‌لێکی ناو ئه‌م پارتانه پاكبووبێت و به‌ڕاستیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له سیاسه‌ت و پارتایه‌تییه‌وه ئاڵابن، به تایبه‌ت که گه‌لێك له پارته سۆشیالدیمۆکرات و کرێکارییه‌کان، که‌سانی مارکسی و لینینی دڵسۆزی تیادا بووه ، که زۆربه‌ی کات به‌رنامه‌ی ڕادیکالتریان له مانیفێستی حیزبه‌که‌یان پێبووه .
ئه‌زموونه یه‌کبه‌دوایه‌که‌کانی فرمانڕه‌واییان له شوێنه جیاجیاکانی ئه‌م دونیایه‌دا، که تازه‌ترینیان یۆنانه، سه‌لماندیان که ئه‌مان نه‌ك هه‌ر له گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی به‌ڵکو له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌شی که که‌مپه‌ینیان بۆ ده‌کرد، ده‌سته‌پاچه بوون . ئه‌مان له‌بری ئه‌وه‌ی که ببنه خزمه‌تکار و پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌ی که هه‌ڵیانبژاردوون بۆ ئه‌و شوێنه، که‌چی پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌وانه‌ن که هه‌موو شتێکیان له‌وانه‌ی که ده‌نگیان پێداون ، زه‌وتکردوه . به‌واتایه‌کی دیکه ئه‌مان ته‌نها فرمانبه‌رێكن داکۆکی له یاسا و به‌رژه‌وه‌ندی بانقه‌کان و کۆمپانیا گه‌وه‌ره‌کان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و خاوه‌نزه‌وی و موڵکه گه‌وره‌کان و کۆمه‌ڵی ده‌سته‌بژێر ده‌که‌ن. ئه‌مان ته‌نها بورغویه‌کی بچوکن له ماشێنه گه‌وره‌که‌ی سیسته‌مه‌که‌دا ، گه‌ر له کاریش بکه‌ون ، ماشێنه‌که کاری خۆی ده‌کات و ڕاناوه‌ستێ. ئه‌وه‌ی که فرمانڕه‌وایی ده‌کات ئه‌وانه‌ن که ناوزه‌ده‌م کردن به یارمه‌تی یاسا و پۆلیس و سوپا و دادگا و ده‌زگه سیخوڕییه‌کانیان تاکو یاساکانیان بۆ بخه‌نه کار.
له هه‌موو حاڵه‌تێکدا ئه‌مان له فرمانڕه‌واییاندا ته‌نها ده‌توانن جه‌ند ڕیفۆرمـێکی بچوك بکه‌ن و چه‌ند کێشه‌یه‌کی بچوك لابه‌لابکه‌نه‌وه و به ئاسته‌م ژیانی زۆرینه‌که‌ی له چاو حوکمی حیزبه ڕاستڕه‌وه کاندا ، ببه‌نه پێشه‌وه. سه‌ره‌نجامیش وه‌همدانێکی گه‌وره‌یه به خه‌ڵكی به‌وه‌ی که به‌ڵێنێکی گه‌وه‌ره‌یان پێده‌ده‌ن و ناتوانن بیبه‌نه‌سه‌ر و له‌و باره‌شدا بێ ئومێدیان ده‌که‌ن.
به‌م کردارانه‌یان، گومانی تیادانییه ئه‌مان باشترین خزمه‌تی سیسته‌مه‌که ده‌که‌ن به درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکی و باوه‌ڕهێنانیان به هه‌ره درۆ گه‌وره‌که‌ی مێژوو که پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه، چونکه ئه‌مان له حیزبگه‌لێکی ئاوادا کارده‌که‌ن که په‌یامیان بۆ ئێمه ئه‌وه‌یه که تاکه ڕێگایه‌ك که له پێشمانه گرتنه‌به‌ری ڕێگای رێفۆرم و چاککردنی هێدی هێدی بارودۆخه‌که‌یه، نه ڕێگایه‌کی دیکه، ڕێگای سێهه‌م.
به‌بۆچونی من ئه‌م که‌سه سۆشیالیست و مارکسییانه که له ناو ئه‌م حیزبه کرێکاری و چه‌پانه‌دا لێبڕوانه و دڵسۆزانه کارده‌که‌ن ، باشترین خزمه‌ت و کار له سه‌ر درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م سیسته‌مه ده‌که‌ن ، زیاتر له هاوه‌ڵه که‌متر ڕادیکاله‌کانیان ، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و پێگه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که هه‌یانه و هه‌بوونی متمامانه‌ی زۆر له لایه‌ن خه‌ڵکه ئاساییه‌که‌وه.
ئاماره‌کان و واقیعیش ئه‌وه‌یان پێکاوه که ئه‌مان کاتێك له حوکمدان نه‌ك هه‌ر گیانی شؤڕشگێڕییان له ناو خه‌ڵکدا مراندووه به‌ڵکو گیانی به‌رهه‌ڵستاکاریی ئاسایشیان ، مراندووه . له شوێنێکی وه‌کو ئه‌وروپا به تایبه‌ت بریتانیادا سه‌رده‌مانێك که حیزبی کرێکاران له‌سه‌ر حوکمن ، ژماره‌ی ناڕه‌زاییه‌کان و مانگرتنه‌کانی کرێکاران که‌مترن له سه‌رده‌مانی حوکمڕانی حیزبی تۆری ( موحافیزین) ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که مانگرتن و ناڕه‌زاییه‌کان له ناوه‌ڕاستی ساڵه‌کانی حه‌فتاوه له که‌مبوونه‌وه و نوشوستیدان ( ته‌نها ساڵێك که تۆزێك له‌وان نه‌چێت ساڵی 2011 بوو) .
ڕیکۆردی فه‌رمی مانگرتنه‌کان له بریتانیادا له ساڵی 1890 وه هه‌یه ، ئه‌وه ده‌رده‌خات که مانگرتنه‌کان له ساڵانی حه‌فتاکانه‌وه به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه‌و بێ کارایی ڕۆیشتون جگه له هه‌ندێك کات نه‌بێت . به‌ڵام له ساڵی 1990 وه ژماره‌و کارایی مانگرتنه‌کان له ساڵانی پێشخۆی که‌متر بووه . ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه زانیارییه‌کی زۆری تیادایه له‌سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه و هۆکاره‌کانیشی رونده‌کاته‌وه گه‌رچی من ئه‌و هۆکارانه به فاکته‌ری سه‌ره‌کی له‌م گرفته‌دا، نازانم.
http://isj.org.uk/why-are-there-so-few-strikes/
درێژه‌ی هه‌یه