گۆڕینی ناوی (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان) بە (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردیزمان)*
(کاف) کە ساڵی ٢٠٠٥ تاکو ئێستا بە (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان) ناسراوە ، هەردەم پاشگری (کوردستان) هەم دروستکەری پرسیار و سەرنجی ئەنارکیستانی شوێنەکانی دیکە و هەم ڕەوتەکانی دیکە بووە و زۆر جار بە ڕۆشنکردنەوەی زۆرتر ناچاربووین و دواجار ناچاربووین لەنێو پرسیار و وەڵامێك* ئەوە ڕۆشنبکەینەوە، کە لەنێوان [سەکۆی ئەنارکیستان] و ئەو پاشگرە [کوردستان] هیچ پەیوەندییەك بە ئاراستەی “نەتەوەگەرایی” و “نیشتمانپەروەری” و …تد نییە، بەڵکو تەنیا بۆ ناساندنی شوێنێكی چالاکی بووە، کە (کاف) ئامانجی بووە لەسەری کاربکات و پاگەندەی ئەنارکیستی ئاراستەبکات.
لەبەرئەوە و بۆ ئەوەی ئەو خراپ-تێگەییشنە نەمێنێت و هەموو جار لایەنگرانی بۆچوونەکانی سەکۆی ئەنارکیستان ناچار بە ڕۆشنکردنەوە و چەندبارەکردنەوە نەبن، ئێمە هاورێیانی سەکۆی ئەنارکیستان ئەوە بە باشتر و دروستتر دەزانین، پاشگری (کوردستان) بگۆڕین بە (کوردیزمان)، واتە (فۆڕومی ئەنارکیستانی کوردیزمان) ، بەڵام سیمبول و کورتکراوەی ناوەکەی (کاف -KAF) هەر وەك خۆیان دەمێننەوە، واتە Kurdish-speaking Anarchist Forum
لەم ڕۆژ بەدواوە نامە و ڕاگەیاندن و بانگەوازەکان بەناوی (فۆڕومی ئەنارکیستانی کوردیزمان – کاف) واژۆدەکرێن و بڵاودەبنەوە.
تێکۆشان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەروەریی چینایەتی بە ئامانجی گەییشتن کۆمەڵی ناچینایەتی
فۆڕومی ئەنارکیستانی کوردیزمان (کاف)
٠١ی سێپتەمبەری ٢٠١٦
—————————————————————————————————————-
Website www.anarkistan.net
Archive www.issuu.com/anarkistan
Twitter www.twitter.com/anarkistan
Facebook http://www.facebook.com/sekoy.anarkistan
Email anarkistan@riseup.net