زاهیر باهیر
19/06/2016
دیمۆکراتیکی فیدراڵیزم به ئه‌نارکیزم و بزوتنه‌وه‌ی ئه‌ناکیستییه‌وه به توندی ، گرێدراوه:
له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مکه‌ی سه‌ره‌وه یه‌کجار زۆر نوسراوه. باکۆنین و کرۆتیکین که دوو بیریاری ئه‌نارکیستی بوون، نزیکه‌ی 150 ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر زۆریان له‌سه‌ر ئه‌وه نوسیوه. بوکچینیش گه‌لێك ڕونتر له‌سه‌ری نوسیوه و هه‌وڵێشی له سه‌رده‌می ژیانی خۆشیا داوه و خه‌باتێكی زۆری کردووه تاکو بیخاته پراکتیکه‌وه ، په‌یوه‌ستیشی کردۆته‌وه به زۆر پرسی دیکه‌وه وه‌کو ژینگه‌و ئیکۆلۆجی. ئه‌و زیاتر چه‌مکی “شاره‌وانییه ئازاده‌کان” بۆ به‌کارهێناوه که‌له ئه‌نجامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌کاندا که به به په‌یڕه‌وکردنی دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ به‌دی بهێنرێت.
دواتریش عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان که ده‌ستبه‌رداری فکری مارکسی بوو و باوه‌ڕی به ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه نه‌ما و دوای بیرکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ئه‌زمونی خۆی و حیزبه‌که‌یی و شوره‌وی و ناوچه‌که و جیهان ، خۆی به فکر و په‌رتوکه‌کانی بوکچین ، ئاشناکرد و بۆ یه‌که‌م جار چه‌مکی ” دیمۆکراتی ئۆتۆنۆمی ” له ساڵی 2005 دا به‌کارهێنا . دواتر به خوێندنه‌وه‌ی زیاتر و بیرکردنه‌وه‌ی به‌هێزی ، ئه‌و چه‌مکه‌ی سه‌ره‌وه‌ی بیناکرد و ، هه‌ر ئه‌و چه‌مکه‌ش له‌باکوری کوردستان و ڕۆژاودا که‌وته پراکتیکه‌وه .
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و تایتڵه‌ی سه‌ره‌وه یه‌کێك ده‌بێت له وتاره‌کانی ئاینده‌م که ده‌مه‌وێت له‌سه‌ری بنوسم ، به‌ڵام لێره‌دا هه‌ر ده‌مه‌وێت زۆر به کورتی سه‌رنجی خۆمان به هێنانه‌وه‌ی هه‌ندێك به‌ڵگه و بیرکردنه‌وه بۆ ئه‌وه ڕاکێشم که بیناکردنی “دیمۆکراتیکی کۆنفیدراڵیزم” ، گه‌ر به هزری ئه‌نارکیزم نه‌بێت و به‌وه‌وه نه‌به‌سترێته‌وه مه‌حاڵه دروستکردنی.
چۆن؟ به کورتی : ئه‌و چه‌مکه له‌سه‌ر ئازادی و یه‌کسانی ته‌واو ی هه‌مو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ به جیا له له هه‌موو پێناسه‌و سروشتێکیان.، له‌سه‌ر ئابوری هه‌ره‌وه‌زی ( کۆئۆپه‌ره‌تیڤ)، ژینگه‌و ئیکۆلۆجی ، کۆمه‌ڵی بێ ده‌وڵه‌تی و ناهیراشی/ ناقوچکه‌یی ( ئاسۆیی) ، دروستده‌کرێت به به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل و ئه‌نجومه‌نه‌کانیان که له کۆبونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به به‌کارهێنانی دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ ، هه‌روه‌ها به‌شداری کردنی سه‌رجه‌می ئافره‌تان به ته‌واوی له هه‌موو کون و که‌له‌به‌رێکی ژیانی کۆمه‌ڵدا موشاره‌که‌ی فیعلی بکه‌ن … ئه‌مانه و گه‌لێکی دیکه پایه سه‌ره‌کییه‌کانی دیمۆکراتیکی کۆنفیدراڵیزمه.
پرسیاره‌کان لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌مه له ڕێگای حیزب و حکومه‌ته‌وه، هه‌ر جۆرحکومه‌تێک بێت دێته کایه‌وه ؟ ئایا له ئه‌نجامی سیاسه‌ت و ئابوری لیبراڵه‌وه ده‌توانرێت ئه‌وه بکرێت؟ ئایا ئه‌وه ده‌توانرێت به به‌کارهێنانی سیسته‌می دیمۆکراسی په‌ڕله‌مانتاری بهێنرێته دی؟ ئایا هه‌ر لێره‌دا نییه که تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ ته‌واوی ئازادییه‌کانی خۆیان و به‌ها و ده‌ستپێشکه‌رییه‌کانی خۆیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ ئایا له ژێر سایه‌ی حیزب و ده‌وڵه‌تدا ، ئافره‌تان ده‌توانن توانای بێ سنوری خۆیان و به‌های هه‌میشه‌یی خۆیان ببینن؟ ئایا له سای حیزب و حکومه‌ت و ئابوری لیبراڵدا ده‌توانرێت خه‌ڵکی بڕیاره‌کانی خۆی به خۆی بدات و بیانخاته گه‌ڕه‌وه ؟ هه‌ڵبه‌ته گه‌لێك پرسیاری دیکه هه‌ن .
ئه‌نارکیزم نه‌ك هه‌ر ده‌توانی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بداته‌وه به‌ڵکو خۆی دابینکه‌ری سه‌رجه‌می هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌یه و بنیاتنه‌ری دیمۆکراتییکی کۆنفیدراڵیزمه.