کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیسلامییه‌کان پاگه‌نده‌ی بۆ ده‌که‌ن، تۆڵه‌ی یەزدانێكی خه‌یاڵی نه‌بوو، له کیژانی قوڵڕووت و پیاوانی به‌دمه‌ست و کوڕان و کچانی شانۆگه‌ر، هه‌ر ئاواش ته‌نیا تاوانی تاکه‌که‌سێکی وه‌ك سه‌دام حوسه‌ین نه‌بوو، به‌ڵکو تابلۆیه‌کی به‌خوێن -نه‌خشێنراوی هاریکارانه‌ی ده‌ستوپه‌نجه‌ی میلیتارییانه‌ی (به‌ره‌ی کوردستانی) و (کۆماری ئیسلامی ئێران) و (ڕژێمی به‌عسی عیراق) بوو.
هه‌ر دوو به‌ره‌ی جەنگ، له‌سه‌ر داخوازی ده‌ڵاڵانی بازاری چه‌ك، له تاران و باخداد کۆده‌بنه‌وه؛ کۆماری ئیسلامی، بەکرێگیراوە یه‌کگرتووه‌کانی نێو (بەرهی کوردستانی) پێكهاتوو له پارتییه ئیسلامی و نه‌ته‌وه‌یی و چه‌په‌کان، بانگهێشتی تاران ده‌کا، کۆماری ئیسلامی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی فشاری به‌ره‌کانی جەنگ له خوارووی خۆراوای ئێران، بزووتنه‌وەی ئیسلامی کوردستانی عیراق (باکع) به خه‌یاڵی دامه‌زراندنی کۆماری ئیسلامی عێراق/کوردستان، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان (ینک) به‌نیازی که‌مکردنه‌وه‌ی هێرشی سه‌ر نێوه‌ندی و سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ی – وه‌ك نه‌وشیروان موسه‌ته‌فا دەیسەلمێنێت – و فره‌تر خۆبردنه پێش لای کۆماری ئیسلامی، پارتییی دیموکراتی کوردستانی عیراق (پدکع) و حزبی سۆشیالیستی کوردستان (حسك) وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان، که له ماوه‌ی هەشت ساڵه‌ی جەنگی عیراق- ئێران ڕۆڵی دیده‌بانی بان سورێن و مڵه‌خوردیان ده‌دیت، بەبێ سێ و دوو چوونە ژێر باری داخوازییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ئێران. ئاماده‌یی بۆ جێبه‌جێکردنی پێشنیاره‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران، بووبووه هۆی دروستکردنی پێشبڕکێ له‌نێوان پارتییه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی، له‌وه‌ی کێ باشتر ده‌توانێت زۆرترین پاسدار به‌رێته نێو شاری هەڵەبجە و چاوساخیی مینهه‌ڵگره‌وه‌کانی (قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان) بکات، ته‌نیا حزبی شیوعی عیراقی (حشع) به‌شدارینه‌کرد، به‌ڵام ئه‌ویش به بێده‌نگه‌کردن به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه، ڕه‌زامه‌ندی بۆ کۆماری ئیسلامی / دۆستی په‌نانه‌کی نیشاندا و بارگه‌کانی له ( که‌ره‌ژاڵ و مڵه‌خورد و مۆردین) به‌ره‌و (شیوی قازی) له (قه‌ره‌داخ) گواسته‌وه.
به‌ره‌ی دووه‌می جەنگ، که ڕژێمی عیراقی به پشتیوانی ده‌وڵه‌ته ئیسلامی و پادشاییه‌کانی که‌نداو و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌کانی تر و ئه‌مه‌ریکا، ده‌بوو نه‌خشه‌کانی کۆمپانیا جیهانخۆرەکان و ده‌لاڵانی بازاری چەك و ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل، به‌هه‌ر نرخێك بووه، به‌سه‌رکه‌وتووی ئه‌نجامبدات، یه‌کێك له‌و نه‌خشانه تاقیکردنه‌وه‌ی چه‌که کیمیاییه بهرههمهێنراوهکانی پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م بوو له ناوچه‌یه‌کی گونجاو‌دا، که له زه‌ڕاتخانه‌کاندا که‌ڵه‌که بووبوو.
شاری هه‌ڵه‌بجه له ده‌شتی شاره‌زوور و شاخه‌کانی هۆرامان، له‌به‌رئه‌وه‌ی که ناوچه‌یه‌کی کشتوکاڵیی و ئاژه‌ڵداریی و خاوه‌ن ته‌پۆڵکه و شاخ و ده‌شت و ڕوبار و گۆم و کانی و کارێز و دۆڵ و باخ و ڕه‌زه‌دێم و ئاژه‌ڵی کێوی جۆراوجۆر، باڵداری جۆراوجۆر..تد، ئه‌و شوێنه گونجاوه بوو، که شاره‌زایانی تاقیکرنده‌وه‌ی چه‌کی کیمیایی بۆ ئه‌و تاقیکرنده‌وه‌یه هه‌ڵیانبژاردبوو…
له‌وانه‌یه، که‌سانێکی خۆ به ڕۆشنبیر و ئه‌کادیمیكزان و ڕامیارکار، بێن و بۆ سه‌لماندنی ئه‌م پاگه‌ندانه، داوای به‌ڵگه‌مان لە ئێمە بکه‌ن، داوای سۆپه‌رمانیمان لە ئێمە بکه‌ن، تاوه‌کو له ژێرزه‌مینه شاراوه‌کانی سیئایئهی و نووسینگه‌ی شاراوه‌ی نێوه‌نده جیهانییه‌کان ئه‌و به‌ڵگانه ده‌رکه‌ین. چونکه ئه‌و جه‌نابانه، بێجگه له کوتهکاخهزی مۆرکراو، ئاوه‌زییان به‌هیچ نیشانه و به‌ڵگه‌یه‌کی دیکە ناشکێت و بنێشتی ده‌می سه‌رانی خۆیان ده‌جوونه‌وه.
بۆ وه‌ڵامدانەوە به‌و پرسیاره بازاریانه‌ی به‌رکارانی ده‌ڵاڵانی بازاری چه‌ك و کۆمپانیاکانی چه‌کسازی، ده‌ڵێین:
چۆن بوو که عیراق چاوی له‌وه پۆشیبوو، که شه‌ش مانگ له‌وه‌وبه‌ره‌وه، له ناوچه‌کانی ئاته‌شگه و له‌شکرگه و زمناکۆ و له ناوچه‌کانی مڵه‌خورد و سورێن و هۆرامان به به‌رچاوی پایگاکانی ڕژێم خۆی له لوتکە بەرزەکانی باڵامبۆ و به‌مۆ و شنروێ، ئێران ڕێگه‌ی تایبه‌تی بۆ زرێپۆش و له‌سه‌ر ڕوباری سیروان پردی ده‌به‌ست، ئه‌و هه‌مووه چه‌کداره‌ی لێژنه‌ی باڵای ئیسلامی (مجلس أعلی الاسلامي في العراق) و پاسداره‌ی هێنابووه ناوچه‌که، شه‌ش مانگ له‌وه‌وبه‌ره‌وه، نوێنه‌رانی (قه‌راگای ڕه‌مه‌زان) له سه‌ربازگه‌که‌ی سه‌رووی هه‌ڵه‌بجه له‌ته‌ك ئه‌فسه‌رانی باڵای عیراقی دانیشتنی چه‌ند ڕۆژه‌یان ده‌کرد، زۆربه‌ی سه‌رۆکچه‌کداره‌کانی ڕژێمی بەعس له‌لایه‌ن ئێران و به‌ره‌ی کوردستانی په‌یوه‌ندییان لەتەکدا بەسترابوو و سه‌رۆکی له‌شکر و سوپای پاسداران به‌چه‌ند شه‌و له گه‌ڕه‌کی (پیرموحه‌مه‌د) و (کانی شێخ) له ماڵی سه‌رۆکخێڵ و پیاوانی ئایینی ده‌مانه‌وه، بۆچی و چۆن بوو، کە ئه‌و ڕژێمه دیکتاتۆره پڕ سیخوڕ و چه‌کدار و سه‌رباز و هه‌واڵگر و هه‌واڵده‌ره‌وه، ئاگای له‌و که‌ین و به‌ینانه نه‌بوو؟
له 13-15ی ئازاری 1988 به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام و له گشت لایه‌که‌وه، له سنووره‌کانی ئێران لەتەك شاری هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری له ژێر تۆپبارانێکی به‌رده‌وام و خه‌ستدا بوو، هه‌مان شه‌و 13/14ی ئازاری 1988 سوپای پاسداران و پێشمه‌رگه‌کانی (ینک) له قۆڵی ئهشکههۆڵ هێڕشیان بۆ سه‌ر لوتکه‌ی (شنروێ) هێنا، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی که پێشتر له‌وێ بوون، له پڕ گۆڕدرابوون و له جێی ئەوان سوپای گه‌لی (جیش الشعبي) که به‌زۆری خه‌ڵکی که‌رکووك و خواروو بوون، جێگیر کرابوون، ئه‌وه‌ش بووه هۆی شکستی ئه‌و هێرشه و دواخستنی. هه‌روه‌ها شه‌وی 14/15ی ئازاری 1988 له قۆڵی (ڕێشاو) بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی هه‌ڵه‌بجه هێرش ده‌ستیپێکرد و ئه‌و شه‌وه‌ش به کوژرانی به‌سیج و پاسدارێکی زۆر ئێران شکستیهێنا، تا ڕۆژی 15ی ئازاری 19٨٨ له هه‌مان قۆڵی ڕێشاو پاسدار و به‌سیج و پێشمه‌رگه چوونه نێو شاری هەڵەبجە و ئوردووگەکانی دەوروبەری تا سێڕیانی (پردی زه‌ڵم). پاسدار و به‌سیج و پێشمه‌رگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی، پێشتر له قۆڵی (نه‌وڕۆلی) گه‌یشتبوونه نێو شار و له قۆڵی ئه‌حمه‌داوا و سورێن ناوچه‌کانی هۆرامان و خورماڵ و تا پرده‌که‌ی زه‌ڵم دابڕکرابوون. به‌و جۆره له‌شکری عیراقی ئه‌وه‌ی که فریاکه‌وت و خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دابوو، کشایه‌وه و (گامێش ته‌په) و (گرده‌نازێ) و (کانی بەردینە) بوون به به‌ره‌ی جەنگی نێوان ئێران و عیراق، ئایا ده‌کرێت بزانین، بۆچ ڕژێمی عیراقی لە بارێکی ئاوادا کاردانه‌وه‌یه‌کی په‌یگیر له خۆی نیشاننادات؟
هه‌مان ڕۆژ، پێشمه‌رگه‌کانی (گوردانی شوان)ی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی (حکا)، له‌به‌رئه‌وه‌ی که پێشتر ئاگادارنهکرابوون، له (بیاره) که‌وتبوونه به‌ر هێرشی سوپا و پاسداری ئێرانی و ناچار به‌ره‌و ڕوباری سیروان کشانه‌وه و له‌وێدا که ده‌یانویست له (ئیمامی زامن) به‌ره‌و (کانی به‌ردینه) بپه‌ڕنه‌وه، له دواوه‌ڕا پاسدار و به‌سیج و پێشمه‌رگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌کوتنه سه‌ر ئەوان و له پێشه‌وه‌ش سه‌ربازانی عیراقی بواری په‌ڕینه‌وه بە ئەوان ناده‌ن و ته‌قه لە ئەوان ده‌که‌ن و له‌و نێوه‌دا هه‌موو کوشتوبڕکران، ئه‌وه‌ی که بۆ (حزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران) و (سوپای ڕزگاری شێخ ئوسمان) ئاگادارده‌کرێن و (کۆمه‌ڵه) ئاگادارناکرێت، ئایا ئه‌وه‌شیان ڕێکه‌وت و له‌بیرچوون بوو؟
ڕۆژی 15ی ئازار، ڕۆژی گرتنی هه‌ڵه‌بجه تا 16ی ئازار، ڕۆژی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه، ڕژێم بێده‌نگییه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ری له خۆی نیشاندا، پێشنیوەڕۆی ڕۆژی ١٦ی ئاازاری ١٩٨٨ فڕۆکەی ڕژێمی بەعس پەڕەکاخەزیان بەردایەوە، تاوەکو ئاراستەی هەوای ئەو ڕۆژە بزانن، سات ١١ی پێشنیوەڕۆ فرۆکه‌کانی ڕژێم لە یەکەمین خولدا سه‌ره‌تا به ناپاڵم و ڕۆکێتی ئاسایی هێڕشیانکرده سه‌ر شار، تاوه‌کو خه‌ڵک په‌نا به‌رێته ژێرخانه‌کان و ئه‌وسا به ڕۆکێتی گازی شار په‌لاماردرا و به زۆریش ڕۆکێت له‌و شوێنانه درا، که ئاراسته‌ی با لێوه‌ی به‌ره‌و شار بوو، که‌چی هه‌موو ئه‌و هێرشانە له به‌ره‌ی کوردستانی و ئێران نه‌کرد، بیر له ڕزگارکردنی خه‌ڵکی بکه‌نه‌وه، بۆچی؟ چەکە قورسە دژە هەواییەکانی نێو سەربازگەی سەرووی شار، کە کەوتبوونە ژێر کۆنترۆڵی پاسدار و بەسیج و لەشکری سوپای ئێرانی، هیچ کاردانەوەیەکیان نیشاننەدا و تەنانەت فرۆکەکانی ڕژێمی بەعس بەبێ بەرەنگاری بوون، چەند دە مەترێك لە سەرووی خانووەکانەوە دەفڕین.
له باری ئاسایی‌دا پێشتر پێشمه‌رگه لە جەنگەکاندا به کلاشینکۆڤ له فڕۆکه‌کانی ڕژێم ته‌قه‌یانده‌کرد و زۆرجار ده‌بوونه داستانی پڕ هه‌ڵا، که‌چی له‌و ڕۆژه‌دا لووله‌ی چه‌که‌کان به‌روخوار به زه‌ویدا ڕۆچووبوون! هێزی پێشمه‌رگه‌ی (ینک)، چه‌کێکی دژه فڕۆکه‌ی، له‌وه‌ی موجاهیدینه‌کانی ئه‌فگانستان به‌ناوی (سام) هه‌بوو، که‌چی له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ڕۆژی ته‌نگانه هه‌ڵیانگرتبوو، (ینک) جونی 1987 بڵاوکراوه‌یه‌کی ده‌رکرد، که باسی هه‌موو چه‌که کیمیاییه‌کانی ڕژێم و وڵاتی دروستکه‌ر و ناوی ئه‌ندازیاره بیانییه‌کانی تێدا هاتبوو، که‌چی له‌و ڕۆژه‌دا به‌خه‌ڵکی ده‌گوت هیچ نییه، له‌م ناوچه‌یه کیمیایی کارایی نییه، ئه‌وه بۆچی؟
کاتێك، که خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه له‌ته‌ك داگیرکردنی هه‌ڵه‌بجه ڕۆژی ١٥ی ئازاری ١٩٨٨ لە شاڕێگه‌کانی شاره‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی نه‌وڕۆڵی و سازان و چناره و مۆردین و بۆین و ڕێشاو و ده‌ره‌تفێ و هاواره‌کۆن و بیاره و ته‌وێڵه که‌وتنه‌ڕێ و شه‌وی داگیرکردنی هه‌ڵه‌بجه، زۆرینه‌ی شار به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه که‌وتبوونه‌ڕێ، که‌چی پێشمه‌رگه و پاسدار له خه‌ڵكەکە ڕێگهیانگرت و خه‌ڵکیان به گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو شار ناچارکرد، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی ده‌یانزانی، که له سه‌دا هه‌زار ڕژێـمی به‌عس کیمیایی به‌کارده‌هێنێت، به‌تایبه‌ت ساڵی پار به‌بێ هاتنی لەشکری ئیران، هه‌ر له‌به‌ر خۆپیشاندانێك بۆ ڕاگرتنی گواسته‌وه‌ی لادێکانی شارەزوور، ڕژێمی بەعس خۆی له‌نێو هه‌ڵه‌بجه گه‌ڕه‌کی (کانی ئاشقانی) به تی‌ئێن‌تی ته‌قانده‌وه؟
له کاتێکدا که هه‌موو پێشمه‌رگه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی، سه‌رو ماسکی دژه-کیمیایی و پۆشاکی تایبه‌ت و ده‌رزی و ده‌رمانی ئێرانی (ش.م. ر) دژه کیمیاییان هەبوو، چۆن بوو، که به خه‌ڵکیان ده‌گوت ” مه‌ترسن، شۆڕش پلانێکی پته‌وی بۆ به‌رگریکردن له شار هه‌یه و به‌یانی نا دوو به‌یانی (سلێمانی)ش ده‌گرین و ڕژێم له ڕوخاندایه” ؟
ئێران به‌و هه‌موو توانا سه‌ربازیی و لۆجیستیکییه‌وه، به‌و هه‌موو ئه‌زموونه‌ی هەشت ساڵی جەنگ، که به‌رده‌وام چه‌کی کیمیایی تێدا به‌کارهاتبوو، چۆن بوو له هه‌ڵه‌بجه هیچ چه‌کێکی دژه‌فڕۆکه‌ی به‌کارنه‌هێنا، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که گشت چه‌که دژه-هه‌وایی و قورسه‌کانی ڕژێمی بەعس له جێی خۆیاندا له سه‌ربازگه‌کانی (هەڵەبجە) و (زه‌مه‌قی) و پایه‌گا به‌رزه‌کانی (به‌مۆ) و (باڵامبۆ) و (شنروێ) و (شرام) و تد. مابوون؟ ئه‌ی بۆ ئێران نه‌خشه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی تاك به تاكی خانوو و فه‌رمانگه‌کانی هه‌ڵه‌بجه هه‌بوو؟ ئه‌ی چۆن بوو ئێران نه‌خشه‌ی بۆ دزینی سه‌یاره‌کانی شاره‌وانی هەڵەبجە و مه‌نجه‌ڵی ماڵان و تەقاندنەوەی فێرگەکانی گوندە وێرانبووەکانی ناوچەی هۆرامان کە لە جەنگی عیراق-ئێران یا پێشتر لە ڕواگواستندا مابوونەوە، پرۆژەی هه‌بوو؟
ئه‌ی نێوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ و ئۆروپای پارلەمانتاریزم و سۆڤیه‌تی کۆمونیستی و چینی کۆمونیستی و دەوڵەتی ئه‌مه‌ریکای باوکی گه‌لان بۆ بێده‌نگ بوون؟
ئایا هێشتاکه پیاوانی ڕۆشنبیر و ئه‌کادیمیست داوای به‌ڵگه‌مان لە ئێمە ده‌که‌ن؟
ئایا بوارێك بۆ پاسا و خۆدزینه‌وه و ماکیاجی ڕوخساری ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی کورد، که له کیمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌نجه ده‌ستی هه‌یه، ماوه‌ته‌وه؟
سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان
١٦ی ئازاری ٢٠١٦