زاهیر باهیر- له‌نده‌ن
30/01/2016
به‌شی هه‌شته‌م و کۆتایی:
- پێشێلکردنی بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ و سه‌رکوتکردن:
پاگه‌نده‌یه‌کی یه‌کجار زۆر دژی یه‌کینه‌کانی گه‌ل و ژنان و هێزی ئاسایش له‌ڕۆژاوادا له‌لایه‌ن زۆر له‌میدیاکانی حکومه‌تی هه‌رێم و ناوجه‌که وه ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن ڕێکخراوی مافی مرۆڤیشه‌وه، ده‌کرێت کهگوایهلهڕؤژاوادا ئازادی نییه‌و گرتوی (به‌ندی) سیاسی هه‌یه‌و مامه‌ڵه‌ی ناشیرین له‌ته‌ك بهندییهکاندا ده‌کرێت به‌به‌کارهێنانی توندوتیژی هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌شیان له‌گه‌ڵ گوندهعهرهبهکان و دانیشتوانی که‌پێشتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا بوون . جگهلهوانهشمامهڵهیان له‌گه‌ڵ پارتهسیساسییهموعارهزهکوردهکانی خودی ڕۆژاوا کهئازادییان لێ قه‌ده‌غه‌کراوه،ده‌کرێت.
ئاشکرایهکاتێک که خاوه‌نی هێزی چه‌کداریی بیت و له‌بارودۆخی شه‌ڕ و جه‌نگدا بیت له‌ولاشه‌وه ململانێی ده‌سه‌ڵات بکه‌یت ، گومانی تیادا نامێنێتهوهکهئهو زه‌مینه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ئازادی و سه‌ربه‌ستی پارته‌کانی دیکه‌و هه‌ڵگرانی باوه‌ڕی جیاواز که‌مده‌کاته‌وه و گرتن و بهندکردنییشیان و تاوانبارکردنیان به‌ئه‌نجامدانی جۆره‌ها چالاکی جیاواز، لهگومانهوهتاڕادهیهك دهخاتهقاڵبی ڕاستییه‌وه. له‌شوێنێکدا که‌ده‌سه‌ڵاتی چه‌کداری وجودی هه‌بێت ، ئازادی له‌سه‌دا سه‌دی تیانییهئهمهشتێکی لۆژیکانهیهو مێژوی بزوتنه‌وه‌ی چهکدارنهش له‌جیهاندا، ههمیشهئهمهی سه‌لماندووه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌تا ڕاده‌یه‌ك هه‌ندێك له‌و پاگه‌ندانه‌ی که‌ده‌کرێت، ده‌کرێت بچێتهقاڵبی ڕاستیییه‌وه و به‌رپرسانی یه‌کینه‌کانی گه‌لیش پێی له‌گواستنه‌وه‌ی دانیشتوانی 3 بۆ 5 گوندی عه‌ره‌ب، ناوهکهگوایهزروفێکی نائاسایی بووه.
به‌رای من زروف و بارودۆخهکهههرچۆنێك بێت نابێت پاساوێك بێت بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی ئازادییه‌کان و ڕێگه‌گرتن له‌چالاکی حیزبهموعاریزهکان ئه‌وه‌نده‌ی که‌به‌کاری تیرۆریزمانهوه سه‌رگه‌رم نه‌بن ، هه‌رچه‌ندیش گوندێکی عه‌ره‌بنشین له‌گه‌ڵ داعشدا بوبن یاببن ، نابێت ده‌میان ببه‌سترێت و به‌ندبکرێن و ڕاگوێزرێن. هێج بیانوو پاساوێك و قه‌بوڵی ئه‌وه‌ناکات .
لیژانه‌کانی مافی مرۆڤ که‌له‌وێ هه‌ن هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ پارێزگاری له‌هه‌یبه‌ت و شۆره‌ی په‌یه‌ده‌و یه‌په‌گه،خۆیان ، ده‌بێت هاوکاری بکرێن، وه‌کو هێزێکی چاو‌دێر ته‌ماشایان نه‌کرێت، به‌ڵکو ده‌بێت وه‌کو هێزێکی هاوکار و کۆمه‌ککار ببینرێن و هان بدرێن و بهئاگهبهێنرێنهوه که‌تۆماری هه‌موو جۆره پێشێلکردنێكی مافی مرۆڤ و هاووڵاتیان بکه‌ن و ئه‌وانی لێئاگه‌دار بکه‌نه‌وه، مافی حیزبه‌کان له‌کردنی چالاکییه‌کانیاندا ده‌بێت ڕێزی لێبگیرێت تاکو بتوانن پاکۆ له‌کرداره نه‌گریسه‌کانی سه‌رده‌می به‌عس بده‌ن و ئه‌و ناوبانگ و شۆرهیهیی کهیهپهگهو یه‌په‌ژه و پهیهدهکهلهبواهکانی دیکه‌دا ههیانهدهبێت ئه‌م لایهنهگرنگهی دیکه‌ش، سه‌راپای کۆمه‌ڵ بگرێته‌وه.
ئه‌وانێك له‌کاتێکدا که‌هه‌رێمی کوردستان و پارتی به‌دڵسۆزی خۆیان ده‌زانن و بانگهشهیسهرۆکیان بۆ کۆنفرانسی خۆیان ده‌که‌ن و داوای یه‌کێتی نهتهوهیییان لێده‌که‌ن، ده‌بێت مه‌یلێکی دۆستانه‌شیان له‌گه‌ڵ “پیاوه‌کانیاندا” کهلهحیزبهموعارهزهجیا جیاکاندا گردبوونه‌ته‌وه، هه‌بێت، ده‌بێ سوکایه‌تی نه‌به‌خۆیان و نهبهئاڵاکهیان یا ئاڵای ئه‌و لایه‌نانه‌ی کهبهرزیدهکهنهوه، نه‌که‌ن . ده‌بێت زه‌وق له‌ته‌واوی مافه‌کانی خۆیان ببینن ، ته‌نها مافی دروستکردنی هێزی سه‌ربازی تایبه‌تی ،نه‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانده‌کانی یه‌کینه‌کانی گه‌ل،ده‌بێت بخرێته‌ژێر پرسیاره‌وه. له‌و حاڵه‌ته‌شدا ده‌بێت کێشهکهلهڕێگای وتووێژ‌و ئاشتییهوهلابهلا بکرێتهوهبهنیشاندانی ئه‌وپه‌ڕی ڕێزگرتن و گوێگرتن لێیان و هه‌بوونی به‌رگه‌گرتنی (ته‌حه‌مولی) زۆر و قسه‌کردنی پێویست به‌به‌ڵگه‌وه. ده‌بێت سیاسه‌تی ئه‌مان کارکردن له‌سه‌ر بچڕانی په‌یوه‌ندی ئه‌و حیزبانه یاخود ساردکردنه‌وی ئه‌و پهیوهندییهلهگهڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، بێت، نه‌ك پاڵپێوه‌نانیان بۆ خستنه باوه‌شی زیاتری ههریمهوهو به‌تایبه‌تی پارتی. سازشکردن بۆ حیزبهکوردییهیا غه‌یره‌کوردییه‌کانی ڕۆژاوا و تاك و گروپهڕاجیاوازهکان ده‌بێت پێش سازش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و تورکیا و ڕژێمی ئه‌سه‌دو سه‌رجه‌می وڵاتانی دیکه، بکه‌وێت، نه‌ك فه‌رامۆشکردن و په‌راوێزخستنیان .
ئه‌وه‌نه‌بێت پهیهدهههر ئهوپاگهندانهی سهرهویان له‌دژ بکرێت، به‌ڵکو به‌زۆر کاری دیکه‌له‌لایه‌ن که‌مایه‌تییه‌کانی وه‌کو ئاشورییه‌کان و مه‌سیحییه‌کان و ئه‌رمه‌نییه‌کان و هه‌روه‌ها عهرهبهکانیشهوهبهپێشێلکردنی مافیان، له‌هه‌ندێك ڕووهوهتاوانبارکراون . بۆ نموونه: له‌مانگی سێبته‌مبه‌ری ساڵی ڕابوردووهوهکهبهشی په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندن له‌ڕۆژاوا بڕیاریدا کهپهیڕهو و پڕۆگرامی خوێندن لهقوتابخانهسهرهتاییهکاندا بگۆرن به‌جۆرێك که‌له‌ته‌ك ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیكدا بڕوات و بگونجێت، ئه‌و گروپانه‌ی سهرهوهوهو لایه‌نی دیکه‌ی دینجیاواز/ ئاینجیاواز ناڕازین به‌رانبه‌ر ئه‌و پلانهتازهیه ، ئه‌وان بڕوایان وایه‌و ده‌ڵێن ” پڕۆگرامی نوێی زمانی کوردی بۆ قوتابخانه‌سه‌ره‌تاییه‌کان که‌له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه، ناسێنراوه، جڵه‌وی داوهتهدهسهڵاتی کوردی له‌باکوری سوریادا له‌به‌جێهێنانیدا، له‌هه‌قه‌تدا جهدهلیانهیهبهوهی که زۆر ئایدۆلۆجیانه‌یه” کهئهسبهقیهتی به‌تاکه‌دیدێك له‌سه‌رو ئه‌وانی دیکهوهداوه” ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه جیاوازییه‌کی زۆر نیییهلهنێوانی په‌روه‌ده‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د و ئێستای ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕیوه‌به‌ریدا ” هه‌روه‌کو تێکستی نێو کتێبه‌کانی حکومه‌تی سوری ” قادر ئه‌حمه‌د که‌چالاکوانێکی کورده‌و له‌کۆبانی داده‌نیشێت بهSyria Direct وت تێکسته‌کانی کهلهپڕۆگرامهتازهکهدا به‌کارهاتووه” ئه‌سبه‌قییه‌تی به‌تاکه‌دیدێك داوهبهسهر ئه‌وانی دیکه‌دا ، جیاوازییه‌که له‌م پڕۆگرامه‌دا ده‌رخستن و داڕشتنی هزری ئۆجهلانهلهبری ئایدیاکانی به‌عس”
هه‌ڵبه‌ت من نازانم چه‌ندێك له‌مه‌ی کهلهسهرهوهوتراوهڕاستهو چۆن جێ به‌جێ کراوه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه قبوڵکردنی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه زۆر سه‌خته و هه‌رسکردنی بۆ ئه‌و لایه‌نانه ئاسان نییه.
ڕژێمی ئه‌سه‌د کاتی خۆی مۆڵه‌تی به‌گه‌لێک لایه‌ن و ئه‌و گروپانه‌ی سهروهداوهکه”قوتابخانه‌ی تایبه‌تییان” له‌بری ده‌وڵه‌تی هه‌بێت ، که‌ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا دانی به‌رته‌رییه ( ئیمتیاز) به‌و لایه‌نانه، دیاره‌ئه‌مه‌ش له‌ژێر بیانو و پاساوی جیاجیادا کراوه. له‌م بارودۆخه‌دا که‌ئه‌م لایهنانهبهرنامهیهکی ڕادیکالی ئاوایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت ، هه‌ست به‌لێسه‌ندنه‌وه‌ی بهرتهرییهکانیان ده‌که‌ن و هه‌ستده‌که‌ن کهمهحرومکراون .
له‌کاتێکدا که‌من پڕۆگرامی نوێ که‌له‌ته‌ك خۆبه‌ڕیوه‌به‌ریی گه‌لی و بیر و هزری ئۆجه‌لان و پرسی کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك و ئیکۆلۆجی و ژینگه‌دا ، ده‌ناسم و ڕه‌چاوی ده‌که‌م، هه‌رئاواش گه‌ڕانه‌وه‌ی قوتابخانهتایبهتییهکان بۆ ناو کۆمه‌ڵ و خوێندنی یه‌ك بهرنامهییکهلهبهرژهوهندی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیدا بێت و له‌گه‌ڵیدا بڕوات کارێکی زه‌رورییه‌و ڕه‌چاویان ده‌که‌م. ئه‌وه‌ش تێده‌گه‌م کهشؤڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌وڵی یه‌کسانی و ته‌بایی و به‌کۆمه‌ڵایه‌تیکردنی هه‌موو شتێکه. به‌ڵام له‌کاتێکدا باوکان و دایکان نایه‌نه‌وێت منداڵه‌کانیان له قوتابخانه‌یه‌کدا بخوێنن که ئه‌و پڕۆگرامهنوێیهدهسهپێنێت ، دهبوایهپهیهدهو به‌شی په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندن ته‌حه‌مولی زیاتریان نیشانبدایهو دیالۆگی زیاتریان له‌گه‌ڵدا بکردنایه‌و کۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌و فراون و زیادهوهختیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامبدانایه، تاکو ئه‌و باوك و دایکانه‌یان قایلبکردایه. گه‌ر قایلیش نهبوونایهئهوهڕێگای دیکه‌ی بێ لهتوندووتیژی و خۆسه‌پاندن ههنهکهدهکرا له‌گه‌ڵیاندا به‌کار ببهێنرایه.
لهقامیشلی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ،The Human Rights Watch هه‌ستده‌که‌ن که‌پێشێلکردنی مافی مرۆڤ هه‌تا ڕاده‌ی ده‌رکردنی خه‌ڵکی لهخانووهکانیان به‌زۆر و تێکدانی ماڵ و خاوه‌ندارێتیی غه‌یری دانیشتوانی کورد له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا ڕوویداوه و کراوه.
ئاژانسی دهنگوباسی جیهانی ئاسورییه‌کان له02/11/2015 دا سه‌باره‌ت به‌داگیرکردنی خانووبه‌ره و بانگکردنی خه‌ڵکی بۆ چه‌ک هه‌ڵگرتن به‌زۆر و پڕۆگرامی نوێی قوتابخانه،نوسیوێتی و ده‌ڵێت: ” 16 ڕێکخراوی ئاسوری و ئه‌رمه‌نی په‌یامێکیان (Statement ) دهرکردوهکهناڕهزایی خۆیان سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی موڵکی تایبه‌تی خه‌ڵك له‌ده‌ڤه‌ری حهسهکهلهلایهن کورده‌کانه‌وه، ده‌ربڕیوه . پهیامهکهپهیهدهی که باڵیێکی په‌که‌که‌یه ، به‌پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ، ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی (موصادهرهکردنی) موڵکی تایبه‌تی ، سه‌ربازگیری نایاسایی و هه‌ره‌ها ده‌ستوه‌ردان لهکڵێسهکان و به‌رنامه‌و پڕۆگرامی قوتابخانه، تاوانبارکردووه ”
Zaherbaher.com