هه‌ڵوێستمان به‌رانبه‌ر ڕۆژاوا ده‌بێت هه‌ڵوێستی ڕه‌خنه‌و هاریکاریی بێت
زاهیر باهیر- له‌نده‌ن
30/01/2016
به‌شی حه‌وته‌م:
- نه‌بوونی دیدێکی ته‌واو و هه‌بوونی هه‌ڵوێستی په‌رادۆکسیانه سه‌باره‌ت به‌ئابوری ئێستا و ئایندهی ڕۆژاوا:
بنه‌مای شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی لای من شۆڕشی ئابوری و شؤڕشی کولتورییه. ئه‌م دوانهههردوکیان بناغه‌ی شؤڕشهکهدروستدهکهن و ده‌ستکاریکردنی بواره‌کانی دیکه‌ی وه‌کو ڕۆشنبیری و سیاسی و هتد به‌م دوو بواره‌ی سهرهوهپهیوهستدهبن .
بناغه‌ی شؤڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌هه‌ر لهوێوهبهشێك لهکولتورهکهدهگۆڕێت و کۆمۆنێتییهکهیا کۆمهڵهکهدهکاته ئۆرگانیك، ژیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌بۆ لایهنهسروشتیهکهی خۆی ، ژیانی پێکه‌وییه(جه‌ماعی) و کاری هه‌ره‌وه‌زییه. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دیدێکی ڕۆشن و پلانێکی داڕێژراو هه‌بێت بۆی . هه‌بوونی کۆمونه‌کان و پێکه‌وه‌ژیانی خه‌ڵکی له‌سه‌ر زه‌وییه‌کان ، لهگهڕهکاکاندا له‌شوێنه‌کانی سه‌رکاردا به‌ردی بناغه‌ی داڕشتنی به‌کۆمه‌ڵایه‌تیکردنی ئابوری و ژیانی به‌یه‌که‌وه‌یی و کاری هه‌ره‌وه‌زیانه‌یه. ڕاستهئابوری دواکه‌وتووی ڕۆژاوا و دۆخی شه‌ڕ و نه‌بوونی ئاشتی و فشاری گیروگرفته‌کانی دیکه‌و نه‌بوونی هاوکاری و کۆمه‌کی پێویست له‌لایه‌ن چه‌پ و کۆمۆنیست و سۆشیالیست و ئازادیخوازانی جیهانه‌وه، ڕۆڵی خۆیان بینوه‌و ده‌بینن له پێشهوهنهچونی پلانی به‌کۆمه‌ڵایه‌تیکردنی ئابوری، به‌ڵام هاوکاتیش نه‌دانی هه‌وڵی جددی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه و پلان و قسه‌وباسی ناکۆك له‌سه‌ر بیناکردنی ئابوری ڕۆژاوا ، ئه‌وه‌نده‌ی دیکه پلانهئابورییهکهی دواخستووه‌و تا ڕاده‌ی هه‌ڵسپاردنی له‌ئێستادا.
ئه‌مڕۆ هه‌ر له‌کانتۆنی جه‌زیره‌دا زیاتر له109 کۆمون هه‌یه. ئه‌م کۆمونانهدهتوانن له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع له‌ژیانی ڕۆژانه‌دا هه‌نگاوی گه‌وره‌بنێن بۆ نموونههێج نه‌بێت ده‌توانن چێشتخانه( مه‌تبه‌خی) گه‌ڕه‌ك هه‌بێت ، له‌سه‌ر کار چێشتخانه‌ی کارگه‌ران و کارمه‌ندان هه‌بێت ، به‌هه‌مان شێوهلهشوێنهکانی خوێندندا و خه‌سته‌خانه‌کان و شوێنه خزه‌مگوزارییه‌کاندا. دیسانهوهلهسهر زه‌وییه‌کان دهبوایهبهههرهوهزی خه‌ڵکی کاری له‌سه‌ر بکردنایه‌و به‌رهه‌مه‌که‌شی بۆ کۆمۆنێتییهکهبوایه. له‌بری ئه‌مه ” ئێمههانی هه‌وموان ده‌ده‌ین که کار له‌زه‌وییه‌کانی خۆیاندا بکه‌ن له‌سه‌ر بناغه‌ی پێویستی کۆمۆنێتییه‌که” ئه‌مه‌قسه‌ی دکتۆر یوسف ئه‌حمه‌ده، وه‌زیری ئابوری له‌کانتۆنی عفرین، له‌دیمانه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵThe Huffington Post که‌له18/12/2015 کراوه . دیسانهوهدهڵێت ” ئێمهبهخێرهاتنی خاوه‌ن سامانه‌کان / پاره‌داره‌کان ده‌که‌ین تاکو پاره‌کانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ و به‌شداری بکه‌ن و سه‌رمایه‌که‌یان بخه‌نه‌به‌رده‌م هه‌وڵی هاووڵاتیانی جیاجیا تاکو له‌سه‌ر زه‌وییه‌کانیان بژین ئه‌مه‌له‌کاتێکدا که هێشتا که‌رتی تایبه‌تی له‌به‌شی ئابوری‌دا که‌رتێکه” درێژه‌به‌قسه‌کانی ده‌دا و ده‌ڵێت ” به‌ڵام ئێمهلێیان ناگه‌ڕێین که‌هه‌لیان بۆ بڕه‌خسێ و کۆمۆنێتییهکهو خه‌ڵکه‌که‌ی بچه‌وسێنه‌وه‌و به‌کاربهێنن یاخود مۆنۆپۆلیانبکه‌ن ” به‌رده‌وامده‌بێت له‌سه‌ر قسه‌کانی و ده‌ڵێت ” ئێمهلهمهدا سه‌رکه‌وتوو ده‌بین چونکه مۆدێکلێکی دیکه‌له‌سه‌ر زه‌مین نهماوهتهوهههوڵی بۆ نه‌درابێت. ئه‌م مۆدێلهمۆدێلێکهکهمێژوی مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌ڕێنه‌ته‌وه بۆ ژیان “
به‌ڵام له‌دیمانه‌که‌ی Murphy Dylan ڕۆژی 08/01/2015 دا له‌گه‌ڵ Özgür Amed Journalist and Researcher ، ( ڕؤژنامه‌وان و توێژه‌ره‌وه) دیلان مێرفی لێی ده‌پرسێت : دونیای سه‌رمایه‌داری لهقهیرانهئابورییهکهی 2008 وه تازهلهههڵسانهوهدایه نایه‌کسانی لهساماندا له‌زۆر شوێنی ئه‌م دونیایه‌دا لهزیادهبووندایه. چ به‌دیلێکی ئابوریانهلهڕۆژاوادا پێشنیازکراوه؟ ئۆزگار ئه‌حمه‌دا له‌وه‌ڵامدا په‌نجه‌بۆ په‌یامێکی ..دکتۆر یوسف ئه‌حمه‌د وه‌زیری ئابوری له‌کانتۆنی عفرین که له‌و کۆنفرانسه‌ی بۆ ” ئابوری ئۆتۆنۆمییهدیمۆکراسییهکان “سازدرابوو ، ڕاده‌کێشێت ، که‌وتوویه‌تی” ئێمه‌به‌رگری و پارێزگاری لهسهرجاوهسروشتییهکان ده‌که‌ین . مه‌به‌ستم له‌به‌رگریکردن له‌به‌رگری میلیتاری نییه‌به‌ڵکو پارێزگاری و بهرگریکردنهلهچهوسانهدنهوه و سه‌رکوتکردن که‌ئێستا کۆمه‌ڵ ڕووبه‌ڕوی بووه‌ته‌وه. زۆرێك لهڕێگر و به‌ست هه‌یه له‌هه‌یکه‌لی /بیناکردنه‌وه‌ی ئابوری کۆموێنی له‌ڕۆژاوادا . سیسته‌مه‌کان که‌سیسته‌می کاپیتاڵیستی وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وێدا هه‌وڵده‌دات کهببێتهبهربهستێك له‌پرۆسه‌ی پێشه‌وه‌چونی ئابورییه‌که هه‌روه‌ها لهمهیدانهکۆمهڵایهتییهکهش. ئێمه‌وه‌کو خۆمان پرنسپڵی ئابوری کۆمونه‌یی ده‌گرینه‌به‌ر . ئێمه‌کار له‌سه‌ر خولقاندنی سسیسته‌مێك ده‌که‌ین دژه لیبراڵیزم و ڕاگرتنی ئیکۆلۆجی و له‌گه‌ڵ ئه‌خلاقی هاوبه‌شی لهموڵکایهتدا له‌ته‌ك کۆمونیوێڵ و کولتوری به‌رهه‌مهێنان .” دوای ئه‌م قسانهدێت ده‌ڵێت ” شؤڕش هه‌ره‌وه‌زییه‌کان به‌ره‌وپێشه‌و ده‌بات که‌له‌سه‌ر بناغه‌ی ئابوری کۆمهڵایهتیییهکهوهکو ئابورییه‌کی جێگره‌وه(به‌دیل). بۆ نموونه‌هه‌ر کۆمپانیایه‌ک بێت بۆ ڕۆژاوا شوێنی خۆی له‌خزمه‌تکردنی ئه‌م هه‌ره‌وه‌زییانه‌دا ده‌کاته‌و” گه‌رچی ئه‌م دیمانهیهزۆر باشترهلهوهی ئه‌م دواییه‌و جیاوازییه‌کی زۆر ده‌بینرێت و بۆنی گرتنه‌به‌ری کۆمهڵهههرهوهزییهکان و ژیانی به‌یه‌که‌وه‌ی ، لێده‌کرێت ، به‌ڵام هێشتا ده‌توانین بپرسین کێده‌توانێت قه‌ناعه‌ت بهوهبێنێت که‌قه‌ناعه‌ت بهکۆمپانییهکان بکرێت ، کهکۆمپانیایهك كه‌بۆ سودو قازانجیان هاتوونهتهڕۆژاووهدهتوانرێت خزمه‌تی ههروهزییهکانیان پێبکرێن؟، به‌ڕاستی ئه‌مه‌قسه‌یه‌کی بێ بناغه‌و بێ به‌ڵگه‌یه، چونکه‌کۆمپانیا یهکسانهبهقازانج، هه‌ر کاتێک وه‌ستا له‌په‌یداکردنی قازانج ئهوهمایهپووچدهبێت و له‌کۆمپانیایی ده‌که‌وێت.
درێژه‌ی هه‌یه
Zaherbaher.com