زاهیر باهیر- له‌نده‌ن
30/01/2016
به‌شی شه‌شه‌م:
- نزیكبونهوهلهئهمریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا :
هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا هێزێکی تاریکن و هه‌رگیز هه‌تاو له‌بن هه‌نگڵی ئه‌وان هه‌ڵنه‌هاتووه و هه‌ڵیشنایه‌ت، پێوه‌ری باش و خراپی هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌ك له‌م دونیایه‌دا پێشئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی دیکه‌ی بۆ بکه‌یت ، زۆر ئاسانه، ته‌نها سه‌رنجێك له‌هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوای له‌سه‌ر بده، گه‌ر پشتگیرییانکرد ئه‌وه‌جێگای پرسیاره!! گه‌ر دژایه‌تیشیانکرد ئه‌وه‌جێگای تێڕامان و وردکردنه‌وه‌یه‌تی . هه‌ڵبه‌ته‌ئه‌م فۆرمیله‌یه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌و ڕێکخراوهتیرۆریستهکاندا نایه‌ته‌وه ئه‌ویش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کهلهههقهتدا نازانین ڕاو هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی ڕۆژاوا له‌سه‌ریان چۆنه، چونکه‌بۆ ئه‌وان زۆر ئاساییهئهمڕۆ بیانکه‌نه تیرۆریسست و به‌یانی بیانکهنهگیانفیداکهر، ئه‌مڕۆ شه‌ڕی مه‌مره‌و مه‌ژییان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن و به‌یانی وتووێژ‌و دانوسان . وه‌ڵامی گرتنه‌به‌ری ئه‌م سیاسه‌ته‌ش ئاسانه که‌ئه‌ویش سیاسه‌تکردنه‌و سیاسه‌تیش ته‌نها و به‌ته‌نها به‌رژه‌وند ده‌خوێنێته‌وه نه‌شتێکی دیکهلهژیاندا .
هه‌رچیش سه‌باره‌ت به‌یارمه‌تی و کۆمه‌کی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا به‌رامبه‌ر بهڕۆژاوا هه‌یه، گه‌رچی کۆمه‌که‌که‌یان شتێکی وانییهلهچاو کۆمه‌ك به‌بزوتنه‌وه‌و حکومه‌ته کۆنه‌په‌رسته‌کاندا یه‌ك ده‌ر سه‌دیش نییه، به‌ڵام هێشتا دهبێتهجێی پرسیار. بۆچی ؟ وه‌ڵامه‌که‌ی زۆر ئاسانهئهویش ئهوهیهکهبههیچ هێزێکی سه‌ربازی ناتوانرێت بزوتنه‌وه‌ی ڕۆژاوا بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ سه‌رکوتکرێت ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی که‌ئه‌و وڵاتانهڕووبهڕووی ناڕه‌زاییه‌کی گه‌وره‌ی هاووڵاتانیان و هاووڵاتیانی وڵاتانی دیکه‌ش ده‌بنه‌وه. به‌ڵام ته‌نها ڕێگایه‌ك کهئاسانهبۆ تێشکانی ئه‌و ئهزموونهڕێگای ئاشتیه، بێ خوێنڕشتن و سه‌رکوتکردنیش، لانی که‌م بۆ چه‌ند ساڵێکی دیکه ده‌توانرێت کپکرێت، ئه‌ویش ڕێگای ئابوری و داگیرکردنی ئابورییانه‌یه. من له‌وتارێکی دیکه‌مدا باسم له‌مه‌کردوه بۆیه‌لێره‌دا ناگهڕێمهوهسهری.
ئه‌وه‌ی که‌من ده‌یبینم له‌سیاسه‌تی په‌یه‌ده‌و هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌رکرده‌کانی و دیمانه‌کانیاندا ، ئه‌مان زۆر به‌په‌رۆشن که‌له‌ئه‌مه‌ریکا و هاوکاتیش وڵاتانی ڕۆژاوا نزیکببنه‌وه، تاکو ئه‌وان له‌مان نزیکببنه‌وه. ئه‌مه‌ریکا گه‌ر هه‌نگاوێك بێتهپێشهوهئهمان دوو هه‌نگاو به‌پیریه‌وه ده‌چن.
هاوکاری و کۆمه‌کی ئه‌مریکا له‌ئێستادا زیاترهلهسهردهمی جه‌نگه‌که‌ی کۆبانی . ئێستا ئه‌مه‌ریکا به‌ڕاسته‌وخۆ نه‌ك له‌ڕێگای حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه یارمه‌تی یه‌په‌گه‌و یهپهژهدهدات . هه‌ر چه‌ند مانگێك لهمهوپێش بوو که‌ئه‌مه‌ریکا 50 که‌سی له‌شاره‌زا و پسپۆڕانی سه‌ربازی و ڕاوێژکاری خۆی هه‌واڵه‌ی ڕۆژئاوا کرد بۆ یارمه‌تیدانیان. ئاشکرایهکهیارمهتییهکانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕۆژاوا هێواشه‌و به‌پلانه، ئه‌ویش له‌به‌ر : یه‌که‌م: تورکیا . دووهه‌م: سونه‌و حکومه‌ته‌کانی که‌نداو . سێهه‌م : تا ئێستاش ئاڕاسته‌ی ئایندهی ڕۆژاوا نه‌ك هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ریکا ته‌نانه‌ت بۆ ئێمه‌ش دیارنییه.
ئێمهیارمهتییهکانی ئه‌مه‌ریکا بۆ هێزه‌کانی ڕۆژاوا له‌زه‌مینه‌ی واقیعدا ده‌بینین ، گه‌رچی که‌میشن ، ده‌با ئێستاش له‌دیمانه‌ی سه‌رانی پهیهدهشهوهکهسهبارهت به‌ئه‌مه‌ریکا قسه‌ده‌که‌ن شتێك بزانین.
له‌دیمانه‌یه‌کی صاڵه‌ح موسلیم له02/09/2015 دا له‌گه‌ڵ جه‌معیه‌یه‌ی کوردی واشنگتۆن ( WKI)، دا ، سه‌باره‌ت به‌ڕاو هه‌ڵوێستی پهیهدهلهسهر ئه‌مه‌ریکا و هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا، کردی ، له‌وه‌ڵامی پرسیاری: ئامانج له‌زۆنی نه‌فڕین که‌حکومه‌تی تورکیا ده‌یه‌وێت له‌ڕۆژاوادا بیسه‌پێنێت چییه…؟و هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکی چییه‌و …ئه‌م زۆنی نهفڕینهبۆ تۆ چیده‌گه‌یه‌نێت؟ موسلیم له‌وه‌ڵامه‌که‌یدا سه‌باره‌ت به‌ئه‌مریکا زۆر بهڕاشکاوییهوهدهڵێت؛ “ئه‌مه‌ریکا چه‌ندجارێك ئه‌و داخوازییه‌ی تورکیای ڕه‌تکردۆته‌وه‌و ئێمهبڕوایان پێده‌که‌ین.. گه‌ر تورکیاش ئه‌م پلانهبخاتهکار ئهوهئێمهبهداگیرکردنی خاکی سوریای ڕه‌چاوده‌که‌ین” به‌ڕاستی وه‌ڵامێکی زۆر ساویلکانهیهگهر لهحهقهتددا ئه‌وه‌ڕای موسلیم بێت دیارهنهئهمهریکا ده‌ناسێت و نه‌گرنگی تورکیا و وڵاتانی که‌نداو و کۆمه‌ڵی سونی مه‌زهه‌بیش بۆ ئه‌مه‌ریکا ده‌زانێت ، خۆئه‌گه‌ر واشبزانێت وڵامێکی دیبلۆماسیانه‌ی داوه‌ته‌وه ئهوهنهلای زۆربه‌ی زۆری کورد و نه‌لای ئه‌مه‌ریکییه‌کانیش ته‌نها مه‌ترێکیش ئه‌و بڕوابوونه به‌ئه‌مریکا ،بڕناکات، چونکه‌ئه‌مریکا نزیکی پهیهدهلهپهکهکهوهدهزانێت و په‌که‌که‌ش به‌پارتێکی تیرۆریست ده‌زانێت.
هه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌دا و له‌پرسیارێکی دیکه‌دا کهواهاتووه: چۆن شرۆڤه‌ی په‌یوندیتان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا ده‌که‌ن؟
موسلیم له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت “…ئهمهههنگاوێکیی ئه‌رێیانه‌یه، ئێمهبهدووی فراوانکردنی په‌یوه‌نییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا چ دیبلۆماسی و چ سیاسییه‌وه‌ین وهبههیواشین سه‌رکه‌وتوو بین له‌کردنی ئه‌وه‌دا“
له‌پرسیارێکی دیکه‌ی WKI : په‌یامی تۆ چییه‌بۆ خه‌ڵکانی ئه‌مه‌ریکی و حکومه‌ته‌که‌یان؟ موسلیم له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت ” ئه‌مه‌ریکا ده‌وڵتێکی مه‌زنه‌و هه‌وڵیی پێشه‌وه‌بردنی دیمۆکراسی بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهانده‌دات . ئه‌مه‌ریکییه‌کانیش ستانده‌ر و مه‌بده‌ئی خۆیان بۆ دیمۆکراسی هه‌یه……هه‌ر به‌م هۆکارانهئێمهدهبێت په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی ئه‌مریکا و حکومه‌ته‌که‌یان پته‌و بکه‌ین ” به‌ڕاستی کارهساتهکهباشترین سه‌رکرده‌ی پهیهدهئهوهڕاو بۆچونی بێت له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکا . ـمێژوی نزیکی لانی که‌می سه‌دساڵه‌ی ئه‌مه‌ریکا نه‌ک هه‌ر پشتگیری دیمۆکراسی نهکردووهبهڵکو مێژویه‌کی خوێناوییه‌و بهملۆێنهها خه‌ڵکی له‌به‌رگریی و داکۆکی دیمۆکراسیدا له‌وڵاتانی خۆیاندا خه‌ڵتانی خوێن کردوه، گریمان ئه‌م وه‌ڵامه‌شی به‌دیبلۆماسییه‌تی بزانێت، به‌ڵام هیچ ڕاستییه‌کی تیادا نییه‌و داپۆشینی تاوانه‌یه‌ک به‌دوایه‌که‌کانی ده‌وڵه‌تی ئهمریکایهبهرامبهر به‌ده‌یه‌ها نهتهوهلهپێشی پێشهوهنهتهوهکهی موسلیم خۆی . سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌کو ئه‌و پێویستی به‌و موغازه‌له‌و موجامهلهیهبۆ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا، نییه.
له‌دیمانه‌یه‌کی جه‌میل بایک-دا کهلهڕؤژی 07/12/2015 که‌له‌لایه‌ن Mahmut Hamsic وهئهنجامدراوه، له‌وه‌ڵامی یه‌کێك له‌پرسیاره‌کاندا که‌سه‌باره‌ت به‌ڕێره‌وی بزوتنه‌وه‌ی باکور و ڕۆژاوایه، بایك دههڵێت ” ئێمهنهلهشانی ئهریکاوهو نه‌له‌شانی ڕوسیاوهدهڕۆین . ئێمه‌هێزی سێهه‌مین له‌وێ و نێونه‌رایه‌تی هێڵی سێهه‌م ده‌که‌ین ، له‌کاتێکدا ده‌ڵێم ” ئێمه” مه‌به‌ستم کوردی ڕۆژاوایه” ڕۆژنامه‌وانه‌که‌ده‌پرسێت : ئه‌وان ده‌ڵێن چی؟ بایك له‌وڵامدا ده‌ڵێت ” ئه‌وان ده‌ڵێن هه‌رکه‌س دانمان پیادابنێت دانی پیادا ده‌نێن و هاوپه‌یمانیان ده‌بین. هه‌تا ئێستا که‌س به‌فه‌رمی ڕۆژاوای نه‌ناسیوه. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش کورد نهلاشانی ئه‌مه‌ریکاوه‌یه‌و نه‌له‌شانی ڕوسیاوه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی هه‌یه. هه‌رکه‌س شه‌ڕی داعش بکات ئێمه‌له هاوشانیانهوهشهڕدهکهین “
به‌ڕای من گه‌رچی بایك باشترین که‌سی ناو په‌که‌که‌و په‌یه‌ده‌یه‌و له‌هه‌ر هه‌موو که‌سێکی دیکه‌شیان باشتر له‌هزری ئۆجه‌لان و مه‌سه‌له‌ی کۆنفیدرالێزم تا ڕاده‌یه‌کیش له” بوکچین” تێگهیشتووهبهڵام هێشتا له‌م دیمانه‌و یه‌ک دوو دیمانه‌ی دیکه‌یدا ده‌یتوانی وه‌ڵامی خۆی و په‌که‌که‌له‌سه‌ر ڕوداوه‌کان ، بێ هه‌ڵوێسته‌و بێ پرسیاردانان وه‌ڵام بداته‌وه. بۆ نموونهلێردا ده‌یتوانی خۆی له‌قه‌ره‌ی هه‌ندێ خاڵی حه‌ساس نه‌دات .
درێژه‌ی هه‌یه