بۆچوون و تێڕوانینی ئێمە ئەنارکیستانی کوردی-زمان لەبارەی بار و دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و ڕاپەڕین
ئێمە ئەنارکیستەکان هەموو کات و لە هەموو شوێنێك خوازیار و چالاك و پشتیوانکەری بزووتنەوەی سەربەخۆی کۆمەڵایەتیی، خۆنیشاندانی سەربەخۆی جەماوەریی، مانگرتنی گشتی و سەرتاسەریی، تێکۆشانی نافەرمانی مەدەنی و ڕاپەڕینی کۆمەڵایەتی دژی سەروەران و مشەخۆران و هەروەها خۆبیرکردنەوە و خۆڕێکخستن و خۆبڕیاردانی جەماوەر لە کۆبوونەوە گشتییەکاندا بە بنەمای گۆڕان و شۆڕش و ڕاپەڕینی کۆمەڵایەتیی دەزانین و ئەگەر جەماوەر ڕیزەکانی خۆی لە ڕامیاران و پارتییەکان جیانەکاتەوە و ئەگەر ڕاپەڕینی سەربەخۆی کۆمەڵایەتیی خۆی لە هەڵپە و پیلانی ڕامیاران بۆ گەییشتن بە دەسەڵات جیانەکاتەوە، ئەگەر دەستبەسەرداگرتن و گێڕانەوەی داهات و کەرتەکان و کۆمەڵایەتییکردنەوەیان لەلایەن جەماوەرەوە لە تاڵان و فەرهوودی هەلپەرستان جیانەکرێتەوە و سنووربەندییەکی هوشیارانە لەنێوان داخوازی و ئامانجەکانی جەماوەر و داخوازی و ئامانجی ڕامیاران و پارتییەکان نەکرێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە دیسانەوە سەرەنجامی هەموو خۆنیشاندان و قوربانیدان و ڕاپەڕینەکان هەر بەدەسەڵاتگەییشتنی کۆمەڵە ڕامیارێکی دیکە دەبێت و وەك هەموو جارێك بەشی جەماوەر قوربانیبوون و نائومێدی و چاوەڕوانی و چوونەوە ژێر باری سەرکوت و نایەکسانی و نابەرابەریی دەبێت.
لەبەرئەوە ئێمە نەکردنی ڕاپەڕینێكی ڕێکنەخراو و نائامادە باشتر دەزانین لە ڕاپەڕینێك کە سەرەنجام بە بەدەسەڵاتگەییشتنی کۆمەڵێکی دیکە یا پارتییەکی دیکە لە دەسەڵاتخوازان و مشەخۆران تەواودەبێت و دەیکاتە سەروەری داهاتووی کۆمەڵ و گشت بنەماکانی سەرکوت و نایەکسانی و ناداپەروەریی وەك خۆیان دەهێڵێتەوە و ئەوەی ڕوودەدا لە قوربانیبوونی کۆمەڵێك کەسی ناڕازی و دڵسۆز و گۆڕینی ڕوخساری دەسەڵاتداران تێپەڕناکات و سەرەنجامەکەی زاڵبوونی نائومێدی گشتی خەڵك دەبێت تا چەند دەهەی دیکە، هەر ئاوا کە لە ڕاپەڕینی ڕێبەندانی ١٩٧٩ی ئێران و ڕاپەڕینی ئازاری ١٩٩١ هەرێمی کوردستان ڕوویدا.
ئێمە هۆکارەکانی نالەباریی و نەهامەتییەکانی ئەم ڕۆژە تەنیا بۆ دەسەڵاتداربوونی چەند پارتییەك یا کەسانێك ناگێڕێنەوە، ئێمە ڕۆڵی پارتییەکان و کەسە دەسەڵاتدارەکان بە بەشێك لە هەنگاوە ئابووریی و ڕامیارییەکانی سیستەمی نوێی بازار [بازاری ئازاد] دەبینین، کە هەنگاوی یەکەمی تایبەتیکردنەوەی کەرتە دەوڵەتیی و گشتییەکان و وابەستەیی بازار و پاشکۆبوونیی کۆمەڵەکانی پەراوێزە بۆ دەوڵەتان و زلهێزە ئابوورییە بڕیاردەرەکان. ئێمە سەرکوت و نایەکسانی و نادادپەروەریی بۆ سەروەربوونی کاری کرێگرتە و دارایی تایبەت دەگێڕینەوە، ئیدی هەر کەس لەو سەروەرییەدا دەسەڵاتداربێت، ئەوا هیچ لە مانەوە و بوونی ئەو سەروەرییە ناگۆڕێت. هەڵبەتە دژایەتیکردن و تێکۆشانی ئێمە دژی سیستەمی نوێی بازار لە ناوچەکەدا بە ئامانجی پێداگرتن لەسەر دارایی کەرتەکان بۆ دەوڵەت نییە، نەخێر، ئێمە بە هەمان شێوەی دژایەتی دارایی کەرتە تایبەتەکان، کەرتی دەوڵەتیی و پارتیی ڕەتدەکەینەوە و خوازیاری کۆمەڵایەتییکردنەوەی گشت کەرتەکانی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاریی و کارگوزاریین، ئەوەش شتێکی ئەستەمدەبێت، ئەگەر شۆڕشی کۆمەڵایەتیی لە ڕاپەڕینێکی کۆمەڵایەتیی سەربەخۆدا کۆتایی بە سەروەریی بۆرجوازی کورد و زلهێزە داگیرکەرەکان و کۆمپانی و ناوەندە جیهانخۆرەکان لە هەریمی کوردستان نەهێنن. بە بۆچوونی ئێمە ئاوا ڕاپەڕینێك پێویستی بە خۆڕێکخستنی سەربەخۆی جەماوەریی و ئامادەکاریی هوشیارانەی هەیە، کە پێکهێنانی گروپە خۆجێییەکانی گەڕەکەکان، ڕیکخراوە جەماوەرییە سەربەخۆکان و کۆمیتەکانی پاراستنی شوێنە گشتییەکان لە فەرهوود و ملهوڕیی پارتییەکان و کۆمیتەی پاراستنی ئاساییشی کۆڵان و گەڕەك و گوندەکان و یەکگرتنەوەیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی سەرتاسەرییدا و پشتبەستن بە کۆبوونەوە گشتییە جەماوەرییەکان و دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ. بە بۆچوونی ئێمە بەبێ ئاوا ئامادەکارییەکی کۆمەڵایەتیی بۆ گۆڕانی ڕیشەیی کۆمەڵ، ئەستەمە بتوانرێت سەرەنجامی ڕاپەڕین بە خۆبەڕێوەبەریی گەلیی کۆتاییببێت.
کۆمەڵێك هەنگاوی سەرەتایی بۆ خۆئامادەکردن و بەرەنگاریی هەر هەوڵ و هەڵپەیەکی دەسەڵاتخوازانەی گروپ و پارتییەکان بەپێویست دەزانین، لێرەدا دەگەڕیینەوە سەر ئەو کۆمەڵە پێشنیارەی کە دەستەیەك لە خۆنیشاندەران ڕۆژی ١٩ی شوباتی ٢٠١١ بڵاویانکردنەوە، وەك هەنگاوی کردەیی بۆ بەرگرتن لە دووبارەکردنەوەی هەڵەکانی ڕابوردوو، پێداگرییان لەسەر دەکەینەوە :
– پێکهێنانی کۆمیته‌کانی مانگرتن و خۆنیشاندان و هتد …
– به‌رگرتن به ناوچه‌گه‌ریی و شارچییه‌تی و پارتی پارتێنه، که هه‌ندێك لایه‌ن و ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتخواز بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دنه‌ی ده‌ده‌ن و هتد…
– به‌رگرتن به هه‌وڵی هه‌ر گروپێك که بیه‌وێت ئاراسته‌ی خۆنیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له دژه‌ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ دژه پ‌د‌ک یا ینک یا هه‌ر شتێکی دیکه بگۆڕێت، واته به‌رگرتن به‌وانه‌ی که بۆ ئامانجی تایبه‌تییان ده‌خوازن خۆنیشانده‌ران به گژی نه‌یاره‌کانیاندا بکه‌ن و هتد…
– به‌رگرتن به‌و دروشم و پاگه‌ندانه‌ی که ده‌یانه‌وێت هێزی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی پارتایه‌تی و ده‌ستبژێری خۆیان به‌کاربه‌رن و هتد…
– به‌رزکردنه‌وه‌ی داخوازییه جه‌ماوه‌ریییه‌کان، که ده‌ربڕی خواست و ئاواتی گشتین [ئازادی، یه‌کسانی، دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی] له به‌رامبه‌ر دروشم و داخوازی پارت و گروپه ڕامیارییه‌کان و هتد…
– هه‌ڵپێچانی ده‌موچاو له‌کاتی خۆنیشاندان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا و هتد…
– هه‌ڵگرتنی ئاو بۆ ده‌موچاوشتن له کاتی به‌رکه‌وتنی گازی فرمێسكڕژێن و هتد…
– بڕینپێچی و ڕزگارکردنی بریداره‌کان له‌لایه‌ن ده‌سته فریاگوزاره‌کانی خۆنیشانده‌رانه‌وه و هتد…
– ئاگادارکردنه‌وه و گه‌یاندنی ناوی گیراوه‌کان له کاتی ده‌ستگیربووندا و هتد…
– بڵاوکردنه‌وه‌ی ناوی به‌کرێگیراوانی ده‌سه‌ڵات و چه‌کداره ته‌قه‌گه‌ره‌کان و گرتنی وێنه و کورته فێلم له‌سه‌ریان له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و هتد…
– هه‌وڵدان بۆ گێڕانه‌وه‌ی هێزه چه‌کداره‌کان بۆ به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر و داماڵینیان له چه‌ك و ناچارکردنیان به ده‌رچوون له شار و گونده‌کان و هتد…
– به‌رگرتن به کوشت‌وبڕ و توندوتیژی، گرتنه‌به‌ری شێوازی پارێزگاری له خۆکردنی گونجاو و هتد…
– به‌رگرتن به جیاوازی دروستکردن و ده‌سته‌گه‌ری و هه‌وڵی ده‌سته‌مۆکردن و خۆسه‌پاندنی گروپه ڕامیارییه‌کان و هتد…
– په‌یوه‌ندیگرتن له‌ته‌ك چالاکانی جه‌ماوه‌ریی له ئاستی سه‌رتاسه‌ری شار و گونده‌کانی کوردستان و عیراق و هتد…
– بڵاوکردنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌واڵ و وێنه و کورته ڤیدیۆکان به فه‌یسبووك و تویته‌ر و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه و هتد…
– هه‌ڵخڕاندنی مانگرتنی گشتی؛ هه‌ر له مانگرتنی گشتی له کار، مانگرتن له کردنه‌وه‌ی میدیای سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات و بایکۆتی ڕۆژنامه‌کانی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات و هتد…
– هه‌وڵی ده‌ستبه‌جێ بۆ پێکهێنانی کۆمیته و ئه‌نجومه‌ن و ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کان له شوێنی کار و له‌ناو گه‌ڕه‌که‌کاندا و خۆلادان و دوورگرتن له شهڕەدەندووکی گروپه ڕامیاییهکان له‌سه‌ر ناونانی ڕێکخراوه‌کان و هتد…
– ده‌ستبه‌کاربوون له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و گێرانه‌وه‌ی کارخانه و فه‌رمانگه و خوێندگه و کاروباره گشتییه‌کان بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئۆتۆنۆمی کۆمیونیتییه‌کان و هتد…
– هاوکاتی هه‌وڵی پێکهێنانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌رتاسه‌رییه‌کان، نابێت ڕۆڵی بناخه‌یی کۆمیته‌کان و رێکخراوه جه‌ماوه‌رییه خۆجێییه‌کان له‌بیربکرێت و پێویسته بڕیاردان و جێبه‌جێکردن له‌سه‌ر بنه‌مای کۆبوونه‌وه گشتییه‌کان و پێکهاتن و یه‌کگرتنی ئازادانه‌ی گەڕەکەکان و شاره‌کان و گونده‌کان و هتد…
– به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی به‌شداری پارتیی و ڕێکخراوه ڕامیارییه‌کان له‌و کۆمیتانه‌دا تا ئاستی ئاماده‌یی تاکه‌کان و ڕێگه‌گرتن له پارتیی و ده‌سته‌بژێره‌کان له بڕیاردان و قسه‌وباسه‌کان و له ناوهێنان و خۆسه‌پاندنیان و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی پێشتر ئاماده‌کراوی پارتییه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان و هتد…
– به‌رگرتن به هه‌ر هێز و که‌سێك که بیه‌وێت هانا بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی که‌سیی و گروپی و خێله‌کی به‌رێت و هتد…
– به‌رگرتن له گروپ و ده‌سته‌چیه‌تی (سکتاریزم)ی گروپه چه‌په‌کان و هتد…
– ده‌ستکۆتاکردنی به‌کرێگیراوانی ده‌سه‌ڵات و پارتییه هاوپه‌یمانه‌کانیان له ده‌سته‌مۆکردن و به‌لاڕێدابردنی ڕاپه‌ڕین و هتد…
– پێکهێنانی ده‌سته و هێزی پاریزگاری له بنکەی کۆمیته‌کان و گه‌ڕه‌که‌کان و هتد…
– پێکهێنانی ده‌سته و هێزی پاریزگاری له کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کان و سپاردنی ئه‌رکه‌کان به خودی که‌سه په‌یوه‌ندیداره‌کان له ڕێگه‌ی پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی هه‌ره‌وه‌زییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، وه‌ك کۆمیته، ئه‌نجومه‌ن، کۆمون، سۆڤییت، ڕێکخراوی پیشه‌یی خوێندنگه به خوێندکاران و کارگه به کرێکاران و فه‌رمانگه به فه‌رمانبه‌ران و کاروباری گه‌ره‌که‌کان به ئه‌ندامانی گه‌ره‌که‌کان و گونده‌کان به گونده‌کان، و هتد…
– ده‌ستگرتن به‌سه‌ر کاناڵه‌کانی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و چاپه‌مه‌نییه‌کان و خستنه‌کاریان بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی ڕاپه‌ڕین و هتد…
– پێکهێنانی ئه‌نجومه‌ن و کۆمیته و ڕێکخراوه‌کانی شوێنی کار له‌سه‌ر بنه‌مای کۆبوونه‌وه‌ی گشتی و هه‌ڵبژاردن و بڕیاردانی ڕاسته‌خۆ و پیاده‌کردنی بنەمای چالاکی و کاری ڕاسته‌خۆ و هتد…
– هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی فێدراسیۆنی ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌کان و هه‌نگاونان بۆ پێکهێنانی کۆنفیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رتاسه‌ری بیرکردنه‌وه و خۆجێی کارکردن و ڕێکخستنی ناقوچکه‌یی و هتد…
– هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ناوه‌نده‌کانی بڕیاردان که پارتییه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمیی و ناوه‌ندی سه‌پاندوونی و پێکهێنانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و پیاده‌کردنی دێـمۆکراتی ڕاسته‌وخۆ وه‌ك بناخه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵ و هتد…
– ده‌رکردنی به‌ڕێوه‌به‌ران و کارمه‌ندانی میری و کۆمپانییه تایبه‌ته‌کان له کارخانه و شوێنه‌کانی دیکه‌ی خزمه‌تگوزاری و پێکهێنانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌کانی کار و خزمه‌تگوزاری له خودی کرێکاران و کارمه‌ندان و مامۆستایان و خوێندکاران و هتد…
– ئه‌مانه و چه‌ندین کاری دیکە، که له ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991 و زنجیره ڕاپه‌ڕینه‌کانی تونس و میسر و یه‌مه‌ن و هتد… ئەنجامدران و کارایی ئەرێنییان هەبوو.
١٢ی فێبریوەری ٢٠١٦
سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان (KAF)
http://www.anarkistan.wordpress.com
http://www.facebook.com/sekoy.anarkistan
http://www.twitter.com/anarkistan
http://www.issuu.com/anarkistan
anarkistan@riseup.net