دانیل غیرین
و. له عه‌ره‌بییه‌وه :سه‌لام عارف
بانکه‌کانی پشتیوانە [الاعتماد] لای حکومه‌تی بۆرجوازی کۆماریی مانه‌وه، واته لای که‌رتی تایبه‌تی، بێگومان به چاودێریی ده‌وڵه‌ت، به‌هیچ کلۆجێك بواری ئه‌وه نه‌ده‌درا، ئه‌و بانکانه بکرێنه خزمه‌تکاری خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، گه‌رچی باره‌که ئاواهی بوو، هه‌ندێك هەرەوەزی هه‌ر به‌رده‌وامبوون و به‌وه پشتیانبه‌ستبوو، که له شۆڕشی ته‌موزی 1936 دهستخرابوو، سه‌رباری ئه‌و ده‌ستکه‌وته‌ش به‌ناچاریی ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر هه‌ندێك که‌لووپه‌لی حازربهدهستدا، بۆ نموونه خشڵ و زێڕ و زیو و پاشماوه‌ی دێرینی په‌رستگەکانی فرانکیه‌کان، ئه‌وده‌مه (کۆنفیدرالی نیشتمانی بۆ کار) پێشنیاری دامه‌زراندنی (بانکی کۆنفدرالی) کرد، به‌ڵام گوزه‌راندن و به‌ڕێکردنی پێشبڕکێی سه‌رمایه‌ی پاره‌یی، جۆرێك بوو له جۆره‌کانی خه‌و وخه‌یاڵ، ئه‌و ده‌مه گواستنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی پاره‌یی بۆ ده‌ستی پرۆلیتاریای ڕێکخراو ته‌نها چاره بوو، به‌ڵام (کۆنفدرالی نیشتمانی بۆکار) نه‌یده‌وێرا به‌و ئاڕاسته‌یه کاربکات و زیاتر هه‌نگاوبنێت،چونکه به‌ندی “به‌ره‌ی میلی” بوو.
ئه‌و به‌ره‌یه به‌ربه‌ستی سه‌ره‌کی بوو، خۆراک بهخشهکهشی سه‌رکرده ڕامکارە [سیاستەبازە] جیاوازه‌کانی ئیسپانیای کۆماریی بوون، خۆبه‌ڕێوه‌بردنیان به‌وه تاوانبارده‌کرد، که گورزی کوشنده له “به‌ره‌ی میلی” ده‌وه‌شێنن، به‌واتایه‌کی دیکە له یه‌کێتی چینی کرێکار و وردهبۆرجواز، ئه‌و ڕهخنهیەشیان تێپه‌ڕکردن و جێبه‌جێکردنی گه‌مه فرانکیه‌که بوو، خودی ئه‌و گه‌مه‌یه گڕخۆشکهری ئه‌و ڕه‌خنه‌گرانه بوو، هه‌ر ئەوانیش بوون، که به‌هه‌موو فڕوفێڵ و تهڵهبازییهك ئه‌وه‌یان ڕه‌تدکرده‌وه، چه‌ك به پێشڕه‌ویی ئازادیخوازی ناوچه‌ی ئاراگۆن بده‌ن، چاری ناچار ئه‌وان به‌دەستی به‌تاڵه‌وه به‌ڕووی گولهڕێژهکانی فرانکۆ ڕاوه‌ستانه‌وه، که‌چی دواتر ئازادیخوازه‌کانیان به سڕ و سستی و به‌سته‌ڵه‌کی تاوانبارکرد.
به ڕاگەیێندراوی 7ی تشرینی یه‌که‌می 1936ڕه‌وایی به به‌شێك له هەرەوەزییە کشتوکاڵیه‌کانی دێهاته‌کان درا، ئه‌و ده‌مه ئەریبە Aribe وه‌زیری کشتوکاڵ بوو، ئه‌و کەسێکی کۆمونیست بوو، دژایه‌تیکردنی هەرەوەزیی له شادهمارهکانیدا هاتوچۆی ده‌کرد. زۆر به‌تاسه‌ی ئه‌وه‌وه بوو، که جوتیارانی هەرەوەزییەکان بەگومان و نا‌ئومێد بکات، ته‌ندروستی هەرەوەزییه‌کانی خسته‌ژێر باری هه‌ندێك بنه‌مای بێبهزەییانە و ئاڵۆزه‌وه، ماوه‌یه‌کی دیاریکراوی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و هەرەوەزییەکاندا سەپاند، که له کاتی خۆیدا یاسایینهکراون، ئه‌وانه هه‌موو یاساخن و ده‌بێت بۆ خاوه‌نه‌کانی پێشووتریان بگێڕدرێنه‌وه، ئه‌و کەسە واته ئەریبە جوتیارانی هانده‌دا، تا نه‌چنه هەرەوەزییەکانهوه و نهفرهتییدهکردن**، کانونی یه‌که‌می 1936، له وته‌یه‌کدا بۆ زەمیندارە گچکه و تاک و تەنیاکان، وتی تفه‌نگه‌کانی پارتیی کۆمونیست و حکومه‌ت له‌به‌رده‌ست و له خزمه‌تی ئه‌واندایه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌سه‌ر هەرەوەزییه‌کاندا دابه‌شبکات، په‌ینی هاورده‌ی به‌سه‌ر ئەواندا دابه‌شکرد، ئه‌و هاوەڵی کوموریرا بوو. کوموریرا به‌رپرسی گشتی ئابووری ناوچه‌ی کاتا‌لۆنیا بوو، به‌جووته زەمیندارە گچکه‌کان و ناوه‌نده‌کان و بازرگانه‌کان و ته‌نانه‌ت خاوه‌نداراییه گەورەکانیش، هه‌موو ئه‌وانه‌یان له سه‌ندیکایه‌کی کۆنەپارێزدا گردکرده‌وه، هه‌روه‌ها له به‌رشه‌لۆنه ڕێکخستنی ئازوقه‌یان له سه‌ندیکا کرێکارییه‌کان سه‌نده‌وه، دایانه ده‌ست فرۆشیارەکانی [باییعەکانی] کەرتی بازرگانی تایبه‌ت.
له دوا وه‌رچه‌رخاندا دوای وردوخاشکردنی پێشڕه‌ویی شۆڕشگێڕی به‌رشه‌لۆنه، هاوپه‌یمانیی حوکمه‌تی به‌بێ سڵکردنه‌وه ئایاری 1937 به شێوازی سه‌ربازیی خۆبه‌ڕێوه‌بەریی کشتوکاڵی ته‌فروتوناکرد، ڕاگەیێندراوی10ی ئابی 1937 ده‌رکرد به‌و ڕاگەیێندراوە “ئه‌نجومه‌نی به‌رگری هه‌رێمیی” ناوچه‌ی ئاراگۆنی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، گوایه له ده‌ره‌وه‌ی ” دەسەڵاتی ناوه‌نده”، (جواکین ئاسکاروز چالاکی به‌وه تاوانبارکرد، که گوایه “خشڵ و زێڕ و زیوی” فرۆشتووه، له ڕاستیدا ئه‌و ته‌نها هێنده‌ی فرۆشتبوو، که بۆ دابینکردنی که‌لوپه‌لی هەرەوەزییه‌کان ته‌رخانکرابوو، پاش ماوه‌یه‌کی که‌م تیپی یازده‌ی گه‌ڕۆك به سه‌رکرده‌یی ئەفسەر لیستێرLister ستالینیست و به پشتیوانی زرێپۆشەکان هێرشیکرده سه‌ر ناوچه‌ی ئاراگۆن، بهرپرسەکانی هەرەوەزییەکانی ده‌ستگیرکرد، بنکەکانی قفڵدان و هه‌موو لیژنه‌کانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، فرۆشگەکانی شاره‌وانییه‌کانی تاڵانکردن و دهزگەکانیانی شکاندن، (ڕۆژنامه‌ی کۆمونیست)یش نه‌فره‌تی خۆی ئاڕاسته‌ی هەرەوەزیی کرد و به تاوانی ” هەرەوەزیی سەپێندراوی ناچاریی” تۆمه‌تباریکرد ئه‌و کەسە ستالینیسته له 30% هەرەوەزییه‌کانی ته‌فروتوناکرد، ئه‌وه‌ش که مایه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو که شێوازی داپڵۆسینی ستالینیستی نه‌یتوانی به‌ته‌واوی جوتیاران ناچاربکات ببنه زەمینداری کەرتی تایبه‌تی، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی تیپەکی لیستێرLister تێپه‌ڕبوو، جوتیاران هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه‌یان دڕاند، که به زه‌بری ده‌مانچه واژۆکرابوون، سه‌رله‌نوێ جارێکی دیکە ده‌ستکرایه‌وه به درووستکردنه‌وه‌ی هەرەوەزییه‌کان، ده‌رباره‌ی ئه‌و گ. مونیس G Munis نووسیویه‌تی “یه‌کێك له بازنه نموونه‌ییه‌کانی شۆڕشی ئیسپانیا ئه‌و کارانه‌ی ئه‌نجامدا، هه‌رچه‌نده تۆقاندنی حکومه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌ماڕۆی ئابووریی له‌ئارادابوو، جوتیاران له‌سه‌ر بڕوابوونیان به سۆسیالیزم جه‌ختیانکرده‌وه” دروستکردنه‌وه‌ی هەرەوەزییه‌کانی ئاراگۆن کارێکی زۆرگران نه‌بوو، پێویستی به پاڵه‌وانییه‌کی مه‌زن نه‌بوو، دواتر پارتیی کۆمونیست ئه‌وه‌ی تێبینیکرد، که زیانێکی زۆری له هێزه زیندووه‌کانی ئابووریی دێهاتی داوه، هه‌روه‌ها به‌گشتی له به‌رهه‌مهێنان و نەبوونی هێزی کار و ڕوخانی ورەی جه‌نگاوه‌رانی به‌ره‌ی جه‌نگ، به‌جۆرێکی مه‌ترسیدار بوونه هۆی به‌هێزبوونی چینی مامناوه‌ندی زەمیندارەکان، ئه‌و پارتییە ویستی هه‌ڵه‌کانی خۆی چاکبکات، گه‌ره‌کی بوو گیان به جه‌سته‌ی هەرەوەزیهکاندا بکاته‌وه، به‌ڵام کار له کار ترازابوو، هه‌وڵه‌کانی ناکام بوون، چونکه هەرەوەزییه تازەکان، نه‌یانتوانی نه ڕووبه‌ره‌کان و نه ژماره‌ی کارگه‌ران و نه چلۆنایه‌تی زه‌وییه‌کانی هەرەوەزییە کۆنه‌کان ده‌ستبخاته‌وه، زۆر له کارگه‌ران له ترسی داپڵۆسیین خۆیان گه‌یاندبووه به‌ره‌ی جه‌نگ، هه‌ندێکیشیان به‌ندکرابوون.
له ناوچه‌ی لوڤان Lovan، له کاستیل Castel ، له هەرێمەکانی هویسکا Huesca و تێرویل Teruel ، کۆمارییه‌کان به‌هه‌مان شێوه هێرشی چه‌کداریان کرده سه‌ر خۆبهڕێوهبهرییە کشتوکاڵییەکان، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك خۆبه‌ڕێوه‌بردن به زیندووی مایه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌و جێگانه‌دا که نه‌که‌وتبوونه ژێرده‌ستی فرانکیه‌کان، به‌تایبه‌تی له لوڤان.
له ڤالێنسیا ڕامیاریی حکومه‌ت ده‌رباره‌ی سۆسیالیزمی کشتوکاڵی دێهاتی، ڕامیارییەکی ته‌مومژاوی بوو، ئه‌وه‌ش له هه‌ره‌سی کۆماری ئیسپانیا به‌شداربوو، بێجگه له‌وه جوتیاره هه‌ژاره‌کانیش خه‌باتکردنیان له‌پێناوی کۆمارییدا به خه‌باتی خۆیان نه‌ده‌زانی به‌رژه‌وه‌نده‌ییه‌کانی خۆیان تیادا نه‌ده‌بینی.
بیرۆکراتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سۆسیالیسته ده‌سه‌ڵاخوازه‌کان، به هه‌ڵمه‌تێکی نه‌خشه‌داڕێژراو له ڕێگه‌ی ڕۆژنامه و ڕادیۆوه هێرشیانده‌کرده سه‌ر سه‌رکه‌وتنه‌کانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری، ڕاستوڕه‌وانی خۆبهڕێوهبهرایهتیان خسته خانه‌ی گومانه‌وه، به‌نه‌فرت و سه‌رزه‌نشتکاریی گورزی خۆیان لێ وه‌شاند، حکومه‌تی ناوه‌ندیی ئه‌وه‌ی ڕه‌تکرده‌وه، که هیچ پشتیوانەیەك/ پشتبەستنێك به خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاتا‌لۆنیا ببه‌خشێت، ئه‌و ده‌مه که‌سێکی ئازادیخواز شالیاری ئابووریی کاتا‌لۆنیا بوو، له خەزێنەی سندوقی پاشه‌که‌وت ملیاردێکی به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کاتا‌لۆنیا به‌خشی، به‌ڵام دواتر کومویرا ستالینیست بووه وه‌زیری ئابوری و هه‌موو کارگه‌کانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له که‌ره‌سه سه‌ره‌تاییه‌کان بێبه‌شکرد و که‌ره‌سه‌کانی به‌که‌رتی تایبه‌ت به‌خشی، بێجگه له‌وه‌ش به‌ڕێوه‌بەریی کاتا‌لۆنیا پێویستییه‌کانی خۆی له هەرەوەزییەکان کریبوو، که‌چی ئه‌و کەسە ستالینیسته پێدانی ئه‌و بڕه‌شی له‌بیری خۆی برده‌وه و بههاوبهشیکراوەکانی نه‌یدا.
حکومه‌تی ناوه‌ندیی هه‌موو ئامرازه‌کانی خنکاندنی هەرەوەزییه‌کانی به‌ده‌سته‌وه‌بوو، خۆماڵیکردنی هاتوچۆ به‌هۆی ئه‌وه‌وه ڕێگه‌ی بۆ خۆش‌بوو، تا بتوانێت خۆراکی هه‌ندێکیان ببه‌خشێت به هه‌ندێکی دیکەیان، بێجگه له‌وه‌ش لەجیاتی ئه‌وه‌ی پۆشاکی سه‌ربازیی له هەرەوەزییه‌کانی چنیین بکڕێت، له ده‌ره‌وه هاوردهیدهکرد، هه‌روه‌ها به به‌هانه‌ی به‌رگری نیشتمانییه‌وه به ڕاگەیێندراوی 22ی ئابی1937، ڕاگەیێندراوی تشرینی یه‌که‌می1936ی ناکاراکرد، ڕاگەیێندراوی ناکاراکراو بۆ بەهەرەوەزییکردنی دامەزراوه‌کانی کانزایی ده‌رکرابوو، بیانووی ئه‌و ناکاراکردنهش ئەوە بوو، که گوایه ”سه‌رپێچییه له هۆشمەندیی ده‌ستوور”، سه‌رباری ئه‌وه‌ش هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ره زلانەی که خۆبه‌ڕێوه‌بردن وەلاینابوون،گه‌ڕاندنییه‌وه سه‌ر جێگه‌کانیان، ئه‌وانه هه‌موو کەسانی ڕقئهستوور و تۆڵهچی بوون.
به ڕاگەیێندراوی 11ی ئابی 1938 خاڵی کۆتایی خرایه سه‌ر چڕکردنه‌وه‌ی پیشه‌سازیی جه‌نگی و کرایه خزمه‌تکاریی شالیاریی پڕچه‌ککردن، ژماره‌یه‌کی لەڕادەبەدەر له که‌سانی بیرۆکراتی سەر بە پارتیی خزێنرایه نێو کارگه‌کانییه‌وه، ئه‌و کەسە بیرۆکراتانهش زیاتر له‌وانه بوون، که تازه‌کی چووبوونه پارتیی کۆمونیستەوە، کرێکاران له هه‌لومه‌رجێکی زۆر ناله‌باردا ئه‌و دامه‌زراوانه‌یان دامه‌زراندبوو، به‌و ده‌ستێوه‌ردانه چاودێرکردنی به‌رهه‌مهێنانیان له‌ده‌ستچوو.
تا سەردەمی وردوخاشکردنی ئیسپانیای کۆماری خۆبه‌ڕێوه‌بەریی پیشه‌سازیی کاتا‌لۆنیا و لقه‌کانی دیکە به زیندوویی مایه‌وه، به‌ڵام دەرووەکانی فرۆشتن و ساخکردنه‌وه‌ی له‌ده‌ستدابوو، چونکه حکومه‌ت هه‌موو پشتیوانەیەکی کڕینی لێ دابڕیبوو.
به‌کورتی هه‌ر که هەرەوەزییه‌کانی ئیسپانیا له‌دایکبوون، سنووردارکراون و له مه‌نگه‌نه‌ی توندوتۆڵی جه‌نگ دران، به‌ڵام وانه‌یه‌کی به‌هێز و بزوێنه‌ری له دوای خۆی جێهێشت، هه‌ر ئه‌وه‌ش ئاوای له(ئێما گۆڵدمان) کردووه، تا بڵێت “با له دوایین وهرچهرخانیشدا فرانکۆ سه‌رکه‌وتووبووبێت،به‌ڵام گردکردنه‌وه‌ی پیشه‌سازییه‌کان و زه‌وییەکان مه‌زنتریین ده‌سکه‌وتی هه‌ر قۆناخێکی شۆڕشگێڕه، ئازادیخوازان ته‌فروتوناکران، به‌ڵام بیرۆکه‌که‌یان به زیندووی ده‌مێنێته‌وه” ڕۆژی 21ی ته‌موزی 1937 له به‌رشه‌لۆنه له وته‌یه‌کدا (ڤێدریکا مونسنی) ناوه‌ڕۆکی دوو ئه‌لته‌رنه‌تیڤی خسته‌ڕوو “له‌لایه‌ك لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵات و ئابووری ئاڕاسته‌کراو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، ڕێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌موو خه‌ڵك ده‌کاته سوخره‌کێش و ده‌وڵه‌تیش ده‌کاته خاوه‌نکار و جامبازێکی زه‌به‌لاح، له‌لایه‌کی دیکه‌وه خستنه‌گه‌ڕی کانه‌کان و کێڵگه‌کان و کارگه‌کان و پیشه‌کان له‌لایه‌ن چینی زەحمەتکێشانەوە، که له فیدریالییه سه‌ندیکاییه‌کاندا ڕێکخراوه”، ده‌شێت سبه‌ینێ پرس و گرفتی هه‌موو سۆسیالیزم بێت.
—————————————————————————————————————
* بابەتێكە لە په‌ڕتووکی (التحرریة من العقیدة الی الممارسة) دانییل گرین