زاهیر باهیر- له‌نده‌ن
30/01/2016
به‌شی پێنجه‌م:
- هه‌ڵه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی په‌که‌که‌و که‌وتنه‌داوی حکومه‌ته‌که‌ی ئاکه‌په‌وه :
گه‌ر له‌سه‌ره‌تاشدا لامان ڕووننهبووبێت، که‌ده‌وڵه‌تی تورکیا و ئاکهپهنیازی ئاشتییان له‌گه‌ل کوردانی باکوردا نه‌بووبێت و ئه‌وه‌ی که‌کردیان هه‌ر وه‌کو تاکتیکێك به‌کاریانهێنابێت بۆ به‌ڕێکردنی وه‌خت، ئیدی هۆیه‌کانی چاوه‌ڕوانکردنی وه‌خت چیبێت زۆربه‌یان لای ئێمهنهزانراوه. به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ساڵی ڕابوردووهئهم دهستهدهرکهوتووه و کهشفهکهپرۆسهی ئاشتی ته‌نها له‌و ڕێگایهوهسهرکهوتوو ده‌بێت کهئۆجهلان و چه‌ند که‌سێکی که‌می پهکهکهباوهڕیان پێی ههیهکهڕاوهستانی شه‌ڕی ماڵکاولانهی شاخ و شاره، هه‌تا ئه‌گه‌ر ئهمشهڕڕاگرتنهیهکلایهنانهش بێت و هه‌ر بۆ به‌ڕیکردنی وه‌ختیش بێت.
ئۆجه‌لان له‌م بواره‌دا که‌هه‌وڵێکی یه‌کجار زۆر و هه‌نگاوی گه‌وره‌گه‌وره‌ی ناوه، که له‌زۆر شوێنی دیکه‌دا باسمکردون، تا مانگی ته‌موزی ساڵی ڕابوردوو توانی تاکتیکه‌کانی ده‌وڵه‌ت و ئاکه‌په‌یه‌ک به‌یه‌ك پوچبکاتهوه، توانی کێشه‌ی کورد له‌کێشه‌یه‌کی داخراوی نێوخۆی تورکیاوهبکاتهکێشهی سه‌رمێزی وڵاتان و دهسهڵاتدارهکانییان، توانی بزوتنه‌وه‌ی پهکهکهلهبزوتنهوهیهکی نه‌ته‌وه‌یی چه‌کدارانه‌ی چهقبهستتوهوهبگوێزێتهوهبۆ بزوتنه‌ویه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی زیندوی نموونه‌یی ، بۆ بزوتنه‌وه‌ی دژه‌ده‌وڵه‌ت و دژه‌ده‌سه‌ڵات له‌هه‌ر شێوه‌و ناوهرۆكێکدا بێت ، شۆڕشی سیاسی پارتیانه‌ی گۆڕی بۆ شؤڕشێكی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌هه‌موو بوارێک‌دا به‌مه‌ش توانی به‌ملوێنه‌ها خه‌ڵکی له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌م دونیایه‌دا له‌کوڕان و کچانی گه‌نج بکاتههاوکار و کۆمه‌ککار بهڕۆژاوا و بهباکور … توانی گه‌لێکی دیکهلهمانهبکات.
به‌ڵام مه‌خابن، هه‌موو ئه‌م هه‌وڵ و کۆششانه‌ی ئۆجه‌لان ، گه‌ر ئه‌م بارودۆخهوابڕوات، بهدڵنیاییهوهبهزایهدهڕوات و ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه‌بۆ ساڵانی هه‌شتا و نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی پێشوو، ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی که‌هه‌نگاوی یه‌که‌میش ده‌بێت بۆ تێشکانی بزوتنه‌وه‌ی ڕۆژاواش.
وه‌ستانی شه‌ڕ، گواستنه‌وه‌ی بزوتنهوهکهلهشاخهوهبۆ شار و شارۆچکه‌و لادێکان کردنی بهشۆشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی قۆڵی شه‌ڕخوازانه‌ی ده‌وڵه‌ت و ئاکه‌په‌ی له‌بندا بڕی و خستنییهژێر فشارێکی ناوخۆی تورکیا و سه‌راپای ده‌ره‌وه‌و سیاسه‌تیی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی تورکیای خسته‌ژێر چاودێریه‌کی یه‌کجار ورده‌وه.
له‌کاتێکدا که‌ده‌وڵه‌ت و ئاکهپهههرگیز نێتی ئاشته‌واییان نه‌بووه‌و نییه‌و به‌ڵام کهوتبوونهبهردهم واقیعێکهوهکهنهیاندهتوانی هه‌ر به‌و ئاسانییهبگهڕینهوهبۆ شه‌ڕکردن. ده‌یانزانی ئه‌م ڕێگایه‌ی کهپهکهکهگرتویهتییهبهر تاکه‌ڕێگه‌ی سه‌رکه‌وتنتی ئه‌وانه و تێشکانی ئه‌مانه، ده‌زانن کهدهروازهی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپای لێداده‌خرێت، ده‌که‌وێته‌به‌ر لۆمه‌و گازه‌نده‌یه‌کی زۆره‌وه، ئه‌مانه‌و سه‌رکه‌وتنی پارتی هه‌ده‌په‌و که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاکهپهلهدهوڵهتدا……. له‌به‌ر ئهمانهئاکهپهبهیارمهتی دهزگهسیخوڕییهکهی ‘ میت ‘ تاکهچارهیهك لای ئه‌وان گه‌ڕانبوو به‌دوای ڕیزێك تاکتیکدا کهههرچۆن ههیهپهکهکهی پێبخهنهداوهکهوه و بزوتنه‌وه‌که‌ی ڕۆژاواشی پێلاواز بکه‌ن تاکو ڕۆژاواش ڕێڕه‌وی سازشکارییه‌کی وا بگرێته‌به‌ر کهببێتهوانهیهك بۆ هه‌موو چه‌پ و کۆمۆنیست و سۆشیالیت و ئازادیخوازانێك که‌به‌و ئاسانییهئیدی پشتگیری هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌ك نه‌که‌ن.
بهداخهوهدهقاو ده‌ق پهکهکهئهوهی کرد کهئاکهپهویستی کهلهکوشتنی دوو پۆلیسهوهدهستیپێکرد و ( گه‌رچی پهکهکهئهو هه‌واڵه‌ی به‌درۆ خسته‌وه) بیانوی دایه‌ده‌ست ده‌وڵه‌ت نه‌ک له‌گرتنی ده‌یه‌ها که‌سدا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆسسه‌ی ئاشتی و کردنی هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه، هێڕشکارییهکانی بهندبکات، به‌ڵکو بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکیش کوردستانی باشوریشی بۆمببارانکرد و چه‌نده‌ها گوند و چه‌نده‌ها خه‌ڵکانی سیڤڵ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌شدا، کوشت .
دوای عهمهلییهتیرۆرریستییهکهی داعش له‌ئه‌نقه‌ره‌و گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له130 که‌س و به‌کارهێنانی سیاسه‌تی توندوتیژانه‌ی ده‌وڵه‌ت دژی شاره‌کانی کوردستان ، پهکهکهلهبری گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی یاخود چالاکی دیکه، هاتن داوای جۆرێك به‌رخۆدانیان له‌خه‌ڵکی کرد و بانگه‌شه‌ی خۆبه‌ڕیوه‌به‌ری گهلیییان کرد . ئاخر له‌که‌شوهه‌وای جه‌نگ و له‌ژێر سێبه‌ری ده‌بابه‌و ته‌نك و ته‌قه‌دا چۆن خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی گه‌لی دروستده‌کرێت؟!! گه‌ر خۆبه‌ڕیوه‌به‌ری گه‌لی لهحهقهتدا خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی گه‌لی بێت، ده‌بێت هه‌م خودی گه‌ل خۆی بڕیار بدات و دروستی بکات هه‌میش ده‌بێت لهئاووههوایهکی ئاشتی و به‌گرتنه‌به‌ری پرۆسه‌ی دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆبێت نه‌ك به‌بڕیاری گه‌ریلا یا ده‌سته‌یه‌کی چه‌کدار و له‌که‌ش و هه‌وای شه‌ڕدا!! ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی که‌کارێکی نادیمۆکراتیانهیهو کۆمه‌ڵێکی که‌م بڕیار بۆ سه‌رجه‌می هاووڵاتیان له‌و شوێنه‌دا ده‌ده‌ن ، دیسانهوهبیانویهکی باشیشهبۆ ئاکهپهبۆ کوشتن و بڕینی خه‌ڵکی و خولقاندنی بارودۆخێكکهبهتهنها له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وه بۆ چڕکردنه‌وه‌و گه‌وره‌کردنی شه‌ڕه‌که‌و دانی په‌یامێکی وا بهتایبهتلهکاتێکیشدا که‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردان به‌ڕیوه‌ده‌چوو به‌خه‌ڵکانی تورکیا که‌زۆربه‌یان تورکن و چه‌نده‌ها پارتی ڕاستڕه‌و ڕایسستی تیادایه‌و بڵێت ” بڕوانن پهکهکهدهیهوێت که‌خاکی تورکیا به‌شبه‌ش بکات”.
له‌مه‌ش خراپتر له‌ڕۆژانی 24/12 و 25/12/15 له‌شاره‌کانی وه‌کو نوسه‌یبین و بۆتان و جزیره” پارتی سیڤل” له‌لایه‌ن هه‌ندێك کهسهوهڕاگهینرا هه‌ر ده‌موده‌ستیش هێزی یه‌کینه‌کانی پاراسنتنی شاریان له‌گه‌نجان ڕاگه‌یاند و وێنه‌ی هه‌ندێک له‌و گهنجانهبهچهک و نارنجۆکهوهکهوتهسهر ڕوی ماڵپه‌ڕه‌کوردییه‌کان و فه‌یسبوك و بهمژدهیهکی خۆش و به‌رخۆدان ، ڕاگه‌یه‌نرا ، که‌له‌ڕاستیدا گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه‌و ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌ملوێنه‌ها دۆلار ئه‌م ههلهدهکرێت .
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ده‌بینین کهتاکهکهسێك ده‌یه‌وێت فرمانێکی گهورهبۆ گه‌لێك، ده‌ربکات ، بێ له‌بیرکردنه‌وه له ئاکامی بڕیاره‌که‌ی و نهگهڕانهوهتهنانهت بۆ ئه‌و که‌سانه‌شی کهههڵیانبژاردووه. ڕۆژنیوزی 30/12/2015 په‌یامێکی گوڵتان کشانک بڵاهدهکاتهوه،ده‌ڵێت:
کشاناک رایگەیاندبوو:” ئەگەر دەوڵەت هاوسەرۆکی شارەوانیەکەمان ده‌ستبه‌سه‌ر
ده‌کات ئەوە منیش خۆبەرێوەبەری رادەگەیەنم”
له‌ئێستاشدا باس له‌وه‌ده‌کرێت کهبهردهوامی بدرێت به‌م جۆرهبهرخۆدانهو لهئایندهنیهکی نزیکیشدا گه‌ریلا بێتهوهناوشارو جه‌نگ بگوێزرێتهوهبۆ قوڵایی شاره‌کانی تورکیا . سه‌باره‌ت به‌مه‌ش به‌گوێره‌ی ڕۆژنیوزی 02/01/2016 فه‌رمانداری بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی پهژا ستار ، ده‌لال ئامه‌د، له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی ساڵی 2015 .ده‌ڵێت …..” ئه‌گه‌ر له‌ساڵی 2016 دا هێڕشه‌کان زیاتر بن، ئێمهدهستتێوهردان له‌شاره‌کان دهخهینهڕۆژهفهوه” ده‌لال ئه‌مه‌ی لهچاوپێکهوتنێك له‌گه‌ڵ ئاژانسی فورات ساڵی نوێ له‌گه‌ڵ کورد و به‌تایبه‌تی ژنانی کورد، وت.
لای من گرتنه‌به‌ری ئه‌م تاکتیکانهزۆر مه‌ترسیدارنو ته‌نها که‌سێکیش بتوانێت ئه‌م تاکتیکانهپوچهڵبکاتهوه، ئۆجه‌لانه‌و ئه‌ویش ڕێگای پێ‌نادرێت کهببینریت و ئه‌مه‌ش بهئهنقسهستهو نه‌وه‌کو ئۆجه‌لان په‌یامێك بنێرێت بۆ ده‌ره‌وه ویارییهکهی ئاکهپهکۆتایی پێبهێنێت و بزوتنه‌وه‌که‌ش بخاته‌وه‌سه‌ر ڕێگا ڕاسته‌که‌ی خۆی، پێشئه‌وه‌ی هه‌موو شتێکمان له‌ده‌ست بچێت.
درێژه‌ی هه‌یه
Zaherbaher.com