زاهیر باهیر- له‌نده‌ن
30/01/2016
به‌شی چواره‌م:
- مامه‌ڵه‌ی دیبلۆماسیانه‌ی په‌که‌که‌و په‌یه‌ده‌له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم، به‌تایبه‌تی پارتی:
ناکۆکی نێوانی هێزه‌کوردییه‌کانی باشور و په‌که‌که‌لانیکه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانی چه‌ر‌خی ڕابوردوو که‌له‌زنجیره‌شه‌ڕێکی خوێناویدا خۆی بینییه‌وه. گومانی تیادا نییه‌هیچ هێز و پارتێکی کوردی له‌باشوردا نه‌بووه‌و نییه‌که‌چاوی دۆستانه‌و هاونه‌ته‌وه‌یی به‌په‌که‌که‌دا هه‌ڵهێنابێت و هه‌ڵیشبهێنێت هه‌میشه‌زه‌مینه‌ی به‌یه‌کادان و یه‌کدیکوشتن ئاماده‌بوون. ڕاسته‌له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌کێتی و ئیسلامییه‌کاندا دوژمانیه‌تییه‌که‌ی نێوانیان له‌ئیستادا تۆزێك ئه‌هونتره، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه‌که‌ئه‌و 3 لایه‌نه‌ش دۆستی په‌که‌که‌و په‌یده‌یا باکور و ڕۆژاوا بن .
پارتی ئه‌وه‌نده‌ی که‌په‌که‌که‌به‌دووژمنی خۆی ده‌زانێت هیچ هێزو حکومه‌تێکی ئه‌م جیهانه‌ئه‌وه‌نده به‌دووژمنی خۆی نازانێت، هاتنی هێزی تورکیا و دانانی سه‌ربازگه‌یان له‌خاكی کوردستان و هێنانی داعش، هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه بۆ‌دژایه‌تیکردنی په‌که‌که‌و په‌یه‌ده‌و هێزه‌سه‌ربازییه‌کانیانه. هێزه‌کانی پارتی ته‌نانه‌ت ڕێگا ناده‌ن که‌له‌خۆپیشاندانێکدا به‌یانێك بخوێنرێته‌وه‌یا هیتافێك بکێشرێت دژی حکومه‌تی تورکیا ، ئیدی له‌مه دۆستایه‌تیی زیاتر و پاڵپشتکردنی ئۆردگان و ڕژێمه‌که‌ی چی دیکه‌هه‌یه؟!! من له‌به‌شێك له‌و ڕاپۆرته‌ی که له‌سه‌ر سه‌فه‌ره‌که‌ی ڕۆژاوامم نوسیوه باسم له‌ناکۆکی و هۆکاری ئه‌م ناکۆکییه‌ی نێوانی پارتی و په‌که‌که‌کردوه ، بۆیه‌لێره‌دا نامه‌وێت خۆم دووباره‌بکه‌مه‌وه.
دڵنیام په‌که‌که‌و په‌یه‌ده‌زۆر زۆر له‌ئێمه‌زیاتر سه‌باره‌ت به‌ناحه‌زێتی پارتی و هه‌ڵوێستی دووژمنانه‌یان ده‌زانن که‌ڕه‌نگه‌چه‌نده‌ها دۆکۆمێنتی فه‌رمیشیان له‌لابێت . ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌گێل نین که‌له‌هه‌ڵسوکه‌وت و چالاکی په‌یمانه‌مۆرکراوه‌کانی پارتی و حکومه‌تی تورکیا و ئه‌مه‌ریکا و بڕێك له‌حکومه‌تانی ڕۆژاوا، نه‌زانن. به‌ڵام گرفتی په‌که‌که‌و په‌یه‌ده ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌دیلۆماسییه‌بێتام و بیبه‌رهه‌م و زیاد له‌حه‌د دڵڕاگرتنه‌ی پارتییه، که‌گه‌یشتۆته‌ڕاده‌یه‌ك که‌له‌سه‌ریان که‌وتووه‌و ده‌که‌وێت. بۆ نموونه‌چونی صاڵه‌ح موسلیم بۆ سه‌ر گۆڕی بارزانی گه‌وره‌و داوه‌تکردنی بارزانی بۆ کۆنفرانسی په‌یه‌ده له‌قامیشلی ، مانایه‌کی نییه‌جگه‌له‌کردنی جۆرێك له‌سیاسه‌ت که‌ئه‌ونده‌ی دیکه‌ڕه‌شتده‌کات. بردنت بۆ سه‌ر گۆڕی بارازانی گه‌وره‌سوکایه‌تیپێکردنه، داوه‌تکردنی بارزانی بۆ کۆنفرانسی په‌یه‌ده، له‌کاتێکدا که‌خۆی ناچێت و یه‌کێك له‌مه‌هتوكه‌کانی پارته‌که‌ی ده‌نێرێت ڕێز لێنه‌نان و وه‌زن نه‌دانیشه‌به‌په‌یه‌ده.
پارتی شایانی هیچ جۆره‌په‌یوه‌ندییه‌ك نییه‌له‌گه‌ڵیدا ببه‌سترێت . هه‌ڵبه‌ت هۆکانی پاساودانی ئه‌مه‌لای هه‌موو کوردێکی نا’ پارتی ‘ ئاشکرایه. دیاره‌من خوازیاری شه‌ڕی نێوانی په‌که‌که‌و نه‌ك هه‌ر پارتی به‌ڵکو هیچ هێزێکی دیکه‌ش نیم ، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ده‌ڵێم پارتی نه‌ك شایانی هاوکاری نییه‌به‌ڵکو ده‌بێت ڕێگه‌خۆشبکرێت بۆ له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتی پارتی که‌بارزانی و خێزانه‌که‌یه‌تی، سیساسه‌تی په‌که‌که‌له‌گه‌ڵ پارتی-دا ده‌بوایه هه‌مان سیاسه‌تی په‌یه‌ده‌بێت له‌که‌ڵ حکومه‌تی ئه‌سه‌د-دا که‌سیاسه‌تی ” نه‌شه‌ڕ و نه‌ئاشتی ” .
هه‌مووان ده‌زانن که‌کێشه‌کانی نێوانی پارتی و په‌که‌که‌و په‌یه‌ده‌خۆشی کێشاوه‌بۆ کێشه‌ی نێوانی به‌ره‌ی نیشتمانی کوردستان “ئه‌نه‌که‌سه” له‌ڕۆژاوا‌له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری گه‌ل و بزوتنه‌وه‌ی تێڤده‌م . دیاره‌ئه‌مه‌ش شتێکی ئاساییه‌که‌له‌کاتێکدا په‌که‌که‌و پارتی ناکۆكن چونکه‌دوو ڕێڕه‌و و دوو داهاتوی جیایان بۆ کوردستانه‌کان ده‌وێت . هاوکاتیش که‌ده‌بینرێت په‌یه‌ده‌پارتێكی ده‌سته‌خوشکی په‌که‌که‌یه‌و پارته‌کانی ڕۆژاواش دروستکراوی پارتین و ته‌نها مه‌به‌ستیشیان به‌ڕێکردنی پلانه‌کانی پارتی-ن له‌وێ.
له‌وتووێژ و سازشی نێوانی ئه‌که‌نه‌سه‌و هێزه‌کانی ڕۆژاواد، له‌ساڵی پاردا که‌سه‌رئه‌نجام گه‌یشتنه‌جۆرێک له‌سازان به ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر کورسییه‌کان له‌ڕۆژاوادا، ده‌توانرێت دوو تێبینی گه‌وره‌بکرێت. یه‌که‌مایان: ئاڵدار خه‌لیل که‌نوێنه‌ری سه‌ره‌کی په‌یه‌ده‌و تێڤده‌م بوو که‌خۆشی‌یه‌کێکه‌له‌ده‌سته‌ی باڵای بزوتنه‌وه‌ی تێڤده‌م بێگه‌ڕانه‌وه‌بۆ ڕای تێڤده‌م ، بێ گه‌ڕانه‌وه‌بۆ ئه‌و گروپه‌لۆکاڵییانه‌و ماڵی گه‌ل که‌بزوتنه‌وه‌ی تێڤده‌می پێکهێناوه ، له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانی دیکه‌یدا و ڕه‌نگه‌گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ چه‌ند که‌سێکی سه‌ره‌کی دیکه‌له‌ناو بزوتنه‌وه‌که و په‌که‌که‌و په‌یه‌ده‌دا ، بڕیاری دابه‌شکردنی ئه‌و کورسیانه‌یان دا . ئالێردا له‌دانی ئه‌م بڕیاره‌گه‌وره‌یه‌دا ، گه‌ر سه‌ری بگرتایه‌بارودۆخی هه‌نوکه‌و ئاینده‌ی ڕۆژاوای دیاری ده‌کرد نه‌دیمۆکراتی ڕاسته‌وخۆ و نه‌ناڕه‌سته‌وخۆی تیادا به‌کارنه‌هێنرا ، واته‌خاوه‌نبڕیاران نه‌گه‌ڕانه‌وه‌بۆ بزوتنه‌وه‌ی تێڤده‌م و نه‌گه‌ڕاشنه‌وه‌بۆ ڕای هه‌موو گه‌ل له ڕۆژاوا. لای من ئه‌مه‌پاشه‌کشه‌یه‌کی گه‌لێك گه‌وره‌بوو له‌ڕێڕه‌و و ئامانجی شؤڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ڕۆژاوا، یه‌که‌م: به‌حسابنه‌کردن بۆ بزوتنه‌وه‌ی تێڤده‌م که‌تاکه‌هیوای سه‌رکه‌وتنی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه. دووهه‌م: ئه‌و موغازه‌له‌و موجامه‌له‌یه‌ی که‌په‌که‌که‌و په‌یه‌ده‌بۆ پارتی ده‌که‌ن گه‌ر به‌زیادیشه‌وه‌ئه‌وه‌یان بۆ خودی ‘ ئه‌نه‌که‌سه’ بکردایه‌زۆر به‌جێتر و کاراییتر ده‌بوو .. به‌کردنی ئه‌م کاره‌هه‌م کییان و قه‌باره‌یه‌کیشیان بۆ داده‌نان و هه‌م حسابنه‌کردنێکیش بوو بۆ پارتی . به‌ڕای من ده‌بێت به‌چاوێکی زۆر له‌وه‌زیاتر و به‌تواناتر له‌ئه‌و حیزبانه‌ی که له‌و چوارچیوه‌یه‌دا هه‌ن، بڕوانرێت له‌وه‌ی که‌خۆیان له‌واقیعدا هه‌ن. ئه‌وان هه‌رچه‌ند گه‌وره‌بن یا بچوک ته‌نها له‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا ده‌توانن ڕێسه‌که‌ی ڕۆژاوا بکه‌نه‌وه‌به‌خوری ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌چه‌نده‌ها هه‌ڵبژارده‌یان هه‌یه‌به‌حوکمی هه‌بوونی دوژمنێکی زۆری شؤڕشی ڕۆژاوا ، ده‌توانن به‌ئاسانی بچنه‌باوه‌شی لایه‌نێکه‌وه هه‌موو شتێکیشیان بۆ دابینبکرێت ، له‌و لایه‌نانه‌ش؛ پارتی، ڕژێمی سوریا، تورکیا ، وڵاتانی ڕۆژاوا و ئه‌مه‌ریکا و ئێران و وڵاتانی دیکه‌ی دراوسێ. به‌بۆچونی من گه‌ر مه‌سه‌له‌بێته‌سه‌ر ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ دۆستان و دووژمناندا ، هیچوه‌خت پێویست ناکات له‌ڕێگای لایه‌نی سێهه‌مه‌وه‌بێت ، هه‌میشه‌بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی تێچوونی وه‌خت و پاره‌هه‌روه‌ها دانانی هه‌ژموونی ڕاسته‌وخۆ، لێدوانی دووقۆڵی ڕاسته‌وخۆ سه‌رکه‌وتووتر و کاریگه‌رتره.
درێژه‌ی هه‌یه
Zaherbaher.com